کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناوی چەند تاوانبارێکی دەسەڵاتدار، کە پارتیی و یەکێتیی ناوەکانی سڕیونەتەوە

Saturday, 14/01/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری هەولێر
چه‌ند رۆژی رابردوو ئه‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانيیه‌ هاوبه‌شی ليوا عه‌بدوللا خه‌لانی به‌ريوه‌به‌ری گشتی پۆليسی هه‌ريم و ليوا جه‌بار ياوه‌ر ئه‌مينداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌مان بينی، كه‌ وه‌ك چالاكييه‌كی سه‌ربازی خۆيان به‌ ديار خست، گوايه‌ له‌ ده‌ست ياسا هه‌ڵهاتوون، له‌ماوه‌ی 20 ساڵدا، له‌ كۆی ئه‌و 2600 تاوانبار، زياتر له‌ 370 تاوانباريان ده‌ستگير كردووه‌.
سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ عه‌ميد عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆليسی هه‌ولێر ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌ستگيركراون زۆربه‌يان تايبه‌تن به‌ رووداوی ئۆتۆمبيل و شه‌ره‌ چه‌قۆ و دزينی بوتله‌ غاز و پاكه‌تە جگەرە و دزيی دیکە و چه‌ند حاڵه‌تيكی کێشە و كوشتنی عه‌شائيریی.
ئه‌وه‌ی باسكردووه‌، كه‌ له‌و ليسته‌دا ناوی زياتر له‌ 200 به‌رپرسی باڵا و سه‌ربازیی و حكومی و ئيداریی و پاسه‌وانه‌كان كوڕ و براو كه‌سوكاریی به‌رپرسانی يه‌كيتی و پارتی تێدا نیيه‌، كه‌ هه‌موويان له‌و ماوه‌يه‌دا به‌ چه‌ندين شێواز سكاڵايان لە سه‌ر تۆمار كراوه‌؟!
هه‌ر به‌ نمونه‌ ئه‌م ليسته‌يان ئاشكرا كردووه،‌ كه‌ له‌لايه‌ن خه‌ڵكی تاوانلێكراوه‌وه‌ سكالايان له‌سه‌ر ئه‌و تاوانبارانه‌ تۆمار كردووه‌ له‌وانه‌:
تێبینی: ئەو ناوانەی خوارەوە ئەو ناوانەن کە خەڵکی سکاڵای لەسەریان تۆمارکردووە، بەڵام ئەم لیژنەیە ناوەکانی سڕیوەتەوە:

*************
- مه‌لا به‌ختيار له‌سه‌ر تاوانی ته‌قينه‌وه‌يه‌ك له‌ عيه‌نكاوه‌ و كوشتنی هاوسه‌ری ئافره‌تێك كه‌ مه‌لا حه‌زی ليكردووه‌ له‌ سليمانی.

- مه‌حمود سه‌نگاوی كوشتنی 26 پيشمه‌رگه ‌و سوتاندنی 3 مال له‌ گونديكدا.

- قاله‌ی حه‌مه‌جان كوشتن و رفاندنی 56 كه‌س له‌ ئيسلاميه‌كان

- لاهور تاله‌بانی سوتاندنی كه‌نالی ناليا

- عومه‌ر فه‌تاح كوشتنی 34 كه‌س له‌ كاتی به‌رپرسی ده‌زگای زانياری بووه‌ له‌گه‌ل ليدالنی ئاسۆس هه‌ردی

- پاڤيل تاله‌بانی كوشتنی ئاشكرای مه‌لا عه‌بدوللای قه‌سرێ

- شێخ جه‌عفه‌ر كوشتنی 20 كه‌س له‌ كۆيه‌

- فازيل ميرانی كوشتنی برای هاوسه‌ری ژنی دووه‌می و كوشتنی كوری سه‌ره‌ك عه‌شيره‌تيك له‌ موسل

- وه‌جيه بارزانی ره‌می كردنی برای حاميدی حاجی غالی و گوله‌ باران كردنی 3 پاسه‌وانه‌ی زه‌عيه‌م عه‌لی له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هيد ملازم كه‌ريم له‌ پيرمام

- سه‌رباز هه‌ورامی لسه‌ر وونكردن و كوشتنی نه‌قيب نه‌وزاد عارف سه‌يدسادقی له‌ پيرمام

- ژير سه‌رباز هه‌ورامی له‌سه‌ر به‌دوا كه‌وتنی كچيكی كه‌مال غه‌مباری نووسه‌ر و كوشتنی به‌ ئۆتۆمبيل كه‌ ئيستا هاوسه‌ری كچی ئازاد حاجی يه‌حيايه‌ كومپانيای جيهانه‌

- جه‌عفه‌ر ئيمنيكی لسه‌ر كوشتنی گه‌نجيك له‌ ترافيك لايتی دهۆك

- عزه‌دين به‌رواری له‌سه‌ر كوشتنی كچيكی مه‌سيحی ته‌مه‌ن 17 سال و ده‌ست دريژی سيكسی

- زه‌عيم عه‌لی ده‌ست دريژی و كوشتنی كچيك له‌ شه‌قلاوه‌ له‌ سالی 1998

- رۆژ نوری شاوه‌يس ده‌رمانخوارد كردنی ئازاد هاوسه‌ری ساحيبه‌ و مردنی له‌ ئه‌وروپا و ئيستاش ساحيبه‌ هاوسه‌ری رۆژ نوری شاوه‌يسه‌

- ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان كوشتنی حسين ئاغای سه‌رچيا كه‌له‌كينی سورچيان

- سوهاد بارزانی كوشتنی 3 هاولاتی سنوری زياره‌ت

- نيهاد بارزانی كوشتنی 2 پيشمه‌رگه‌ له‌كاتی راوداو ده‌ستدريژی بۆ سه‌ر نامووسی 12 ئافره‌تی پيرمامی و ئيستاش ئه‌وه‌ ئاشكرابووه‌ زياتر له‌ 32 مليۆن دۆلاری خه‌لكی هه‌وليری بردووه‌و كه‌ زياتر له‌ 200  كه‌س سكالايان له‌سه‌ر هه‌يه‌

- كۆسره‌ت ره‌سوڵ. لەسەر کۆمەڵێک تاوان، جگە لەوی زاخۆ، کە زۆر کەس پێی وایە ئەم رووداوە پارتی بە مەبەست بۆیان دروستکردووە.

- هيمداد بارزانی پاسه‌وانی شه‌خسی نيچيره‌ڤان رفاندنی دوو ده‌وله‌مه‌ندی دهۆك و ده‌ستبه‌سه‌را گرتنی مالی 4 پاره‌داری هه‌ولير و كوشتنی 3 كه‌س به‌ كاتم سه‌وت له‌ عه‌ين كاوه‌

- كه‌ريم سنجاری كوشتن و رفاندنی زياتر له‌ 500 كه‌س له‌ شه‌ری ناوخۆ له‌ يه‌كيتی و ئيسلامی له‌ پاراستن

- نه‌زهه‌ت حالی كوشتنی سه‌رده‌شت عوسمانی رۆژنامه‌نووس و رفاندنی زياتر له‌ 200 هاولاتی به‌ تۆمه‌تی جياجيا له‌ ئاكريی و كوشتنيان

- هيوا ئه‌حمه‌د مسته‌قا كوشتنی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌و تاوانی 17ی شوبات

-  تاهير عه‌بدولڵا جيگری پاريزگاری هه‌ولير به‌تاوانی ده‌ستدريژی كاتيك فه‌رمانبه‌ر بووه‌ له‌ به‌ريوه‌به‌رايه‌تی كشتوكالی هه‌ولير و سكالاكه‌ له‌ بنكه‌ی پۆليسی ئيسكانه‌

-  لوقمان و ئيدريسی سێ و دينی به‌ كوشتنی دوو برا كه‌ كوری خوشكی سه‌يد عه‌بدولای كه‌ردزبوون و به‌ زۆرداری نيهاد بارزانی سولحيان پيكرا به‌لام ناويان له‌ليسته‌كه‌دانه‌هاتووه‌ به‌ فه‌رمانی بنه‌ماله‌ی بارزانی
*******************
به‌ پێی وته‌كانی عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت زياتر له‌ 150 كه‌سی ديكه‌ له‌ يه‌كيتی و پارتی تاوانيان ئه‌نجامداوه‌ و ناويان نه‌هاتووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە