کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پووش برنج

Saturday, 17/12/2011, 12:00



 
لەکاتێکدا پارتی بارەگاو نووسینگەکانی یەکگرتووی لەدەڤەری بادینان تاڵان و سووتاند، کە وەك میدیاکانی یەکگرتوو باسیان لێوە کرد، پەرتووکی قورئانیش بەر ئەو شاڵاوەی بنەمەڵە هەزار پیاوەکە کەوت و دەستیان لە هیچ شتێك نەپاراست، کەچی عەلی باپیر چونکە کۆیلەو پیاوی ئێرانە. هەر زوو لەلایەن ئێرانەوە بە ئیفاد ناردیان و زانیان کە یاریەکەی ئەم جارەیان سەری نەگرت، خۆی وەك نابژیوان نمایش کرد و دەرکەوت دوایی کەس حسابی تورێکی قوڕاویان بۆ نەکرد. ئەبوو عەلی باپیر لەبەرخاتری هیچ نا، بەڵکە لەبەر ئەوەی پارتی قورئانیان سووتاندوە نەك هەر خۆی نەخزاندایە ئەو ڕۆڵە نێگەتیڤەی کەنواندی، بەڵکە ئەبوو پێش هەموو شتێ پارتی زیاتر شەرمەزاروو ڕیسواتر بکردایە.

لەدوای ئەوەی فەرهاد بیرپاڵ، کەخۆی بەچەپ و لیبڕاڵ و کەسایەتی ڕۆشنبیرو لێزان و شتی وا ئەبینی،کاتێ ئەو تەقلە سەیرەی دای بۆ دەنگ دانی بەسەرۆکی بنەمەڵە کوردکوژەکەی بارزانی و شوبهاندنی بە چەتری نەتەوەیی،، کۆمەڵێ گەنجی بوێری شاری کەلار و کفری هەستان بە سوتاندنی پەرتووکەکانی ئەم بەناو کەڵە ئەدیب و نووسەرە، کەچی وویستی بچێت و سوتماك و خاك و خۆڵی کتێبەکانی بهێنێتەوە بۆ هەولێر. کەچی هەنووکە ئەم پیاوە هیچ گرنگی بە قورئان نایە و نرکەی لەخۆی بڕیوە.. ئێمە دڵنیاین لەوەی گەر هەرکەسێکی تر جگە لەپارتی ئەو کارەیان بکردایە، ئێستاکە دنیای تێگەیاندبوو.ڕەنگە دۆو دوشاوی تیكەڵ بەیەکتر بکردایە، بەڵام چونکە کارو دەست وپەنجەی پارتیەکەی ئەون، هیچ ناڵێ و متقی لەخۆی بڕیوە.

لەسەردەمی سەدامدا و لە زیندانەکانی ئەو دیکتاتۆرە، گەر یەکێ لەکاتی ئەشکەنجەداندا هاواری بۆ خواو قورئان و موحەمەد بکردایە، ئەوا زۆر بەشێوەیەکی گاڵتە ئامێز ئەیانووت، موحەمەد ناناسین و بۆ خواش وابزانین ئیجازەیەو قورئانیش یەکێ نیە لەپەرتووکەکانی ئیلیاس فەرەح و میشێل عەفلەق . ڕەنگە دێیەك نیە کەکاول کرابێ و پێش هەموو شتێ مزگەوتەکانیان بە قورئانەوە نەسووتاندبێ! گرنگی و پیرۆزی قورئان هیچ کات ولای هیچ دیکتاتۆرێك نەبوەو وا ئێستا حزبە ئیسلامیەکانیشی هاتە سەر بە حزبەکەی عەلی باپیریشەوە کە بەئاوێنەو شانەی ئەحمەدی نەژاد سەرو ڕیشیان دائەهێنن.

ئەوا دوای ڕووداوەکانی بادینان بۆ هەموان دەرکەوت کەوا ڕێبازەکەی مەلا مستەفا(کە زوڵمە ناوی قوتابخانەی لێبنرێ) هەر فێری ئاشبەتاڵ و ٣١ی ئاب وکوشتنی ڕۆژنامەنووسان و ١٧ شوبات و کورد کوژیمان ناکات، بەڵکە وانەیەکی نوێی لە سوتاندنی بنکەو بارەگاکانی گۆڕان و یەکگرتوو وەیان هەر پارتێکی تر لەو ناوچانەی ژێر ڕکێفی ئەوان ، هاتۆتە ئاراوەو پێوستە کادیرانی ئەو حزبە گەلێ بەباشی بیزانن و لەمەو دوا سەرەی سوتاندنی کڵێسا و شوێنەکانی تری ئاین پەرستی خەڵکانی ترەو جگە لەقورئان ، ئینجیل و تەورات و هەر شتێکی تری پیرۆزە لای ئایینزاکان ، مەترسی سووتان و ئەنفالی لێ بکرێ.

سەیرەکە لەوەدایە کە تا ئێستاش عەلی باپیر ئەڵێ کۆڵنادەم و هەر ئەبێ پارتی و یەکگرتوو ڕێكبکەون!! تۆ سەیری ئەم سیاسیە بەسەسلیقەیە بکە، ئاخر ناهەقی نیە، ئەوەتا دکتۆر موسەننا پێیوایە ، ئەوانەی دەستیان هەبوە لە سووتاندنی بنکەکانی یەکگرتوو پارتین ، لێ دڵنیا نیە لەوەی کە دەستی ئەندام سیاسی پارتی تیایە!! ئەمە چ جۆرە گەمژەیی و خۆ گێلکردنە!! کێ هەیە نەزانێ کەوا لەپارتی جگە لەمەسعود و مەسروور کەس بۆی نیە دەست بکەن بەئاودا ، کەس هەیە نەزانێ کەوا هیچ بڕیارێك دەرناکرێ، گەر بێتو ڕەزامەندی مەسعود وەیان مەسرووری لەسەر نەبێ؟؟!!؟! کاکی نوێنەری زوڵملێکراو ، بەڕاستی خۆی لەراستیەکان ئەدزێتەوە بەناوی ئەکادیمی و وەڵامی زانستیانەوە، ئاخر کەی لای پارتی شتێك هەیە بەناوی یاسا و ئەکادیمی و زانستی!!جگە لەوەی ئەو جۆرە کەسانە کەسانی سووك و بێ فەڕن و بۆچوون و لێکدانەوەکانیان هەمیشە وەك پووش برنج سووکە و سەر ئاو ئەکەوێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە