چیم بینی له کۆڕه‌که‌ی حاجی ئه‌حمه‌دی له مانجسته‌ر
Monday, 05/10/2009, 12:00
ئه‌گه‌ر چی له ناو کورددا واباوه که ده‌بێت سه‌ر به‌حزبێک یان لایه‌نێک بین،ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هێند پابه‌ندبین به‌و حزبه‌ی که ئه‌ندامین تێیدا،ته‌نیا حزبه‌که‌ی خۆمان و سه‌رکرده‌ی حزبه‌که‌ی خۆمان، له هه‌موو حزبه‌کان و سه‌رکرده‌ی حزبه‌کانی تری کوردستان به باشتر بزانین،بێجگه له کۆڕ‌و سیمیناری سه‌رکرده‌و ئه‌ندامانی حزبه‌که‌ی خۆمان نه‌چینه کۆڕ‌و سیمیناری حزبه‌کانی تری کوردستان.ئه‌م دیارده‌یه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانییه،به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ یه‌که‌مجار خۆشحاڵی کردم کۆڕه‌که‌ی حاجی ئه‌حمه‌دی سه‌رۆکی په‌ژاک بوو له مانجسته‌ر، که ده‌توانم بڵێم کۆڕێکی زۆر سه‌رکه‌وتوو بوو.ئه‌وه‌ش به‌هۆی چه‌ند هۆکارێکه‌وه بوو،یه‌کێك له‌و هۆکارانه ئه‌ندامانی زۆر له حزبه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان تێیدا ئاماده بوون ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی(یه‌کێتی،پارتی،په‌ژاک،پارتی چاره‌سه‌ر،په‌که‌که،دیموکرات،کۆمه‌ڵه پاشانیش هه‌ندێک له لایه‌نگرانی لیستی گۆڕانیش)له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌هۆی ناوهێنانی 74 و66 له‌لایه‌ن منه‌وه ئه‌ندامێک توڕه بوو که نه‌مزانی ئه‌ندامی پارتی بوو یاخود یه‌کێتی؟هێشتا ئه‌و کۆڕه به‌یه‌کێک له‌هه‌ره کۆڕه نمونه‌ییه‌کان ده‌ژمێرم به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و کۆڕانه‌ی بۆی ڕۆشتبووم،یه‌کێکی تر له هۆکاری سه‌رکه‌وتنی ئه‌و کۆڕه به‌ڕێز هه‌ڤاڵ حاجی ئه‌حمه‌دی خۆی بوو هه‌روه‌کو خۆیان بانگی ده‌که‌ن،ئه‌و به‌ڕێزه بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێک قسه‌ی بۆ کردین،زیاتر له 4 بۆ 5 ته‌وه‌ره‌ی ووروژاند،باسی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستانی کرد،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند قسه‌ی زۆری کرد به‌ڵام نه‌بۆیه هۆی بێزارکردنمان، به‌ڵکو حه‌زمان ده‌کرد زیاتر قسه‌مان بۆ بکات ئێمه‌ش گوێمانی بۆ شل بکه‌ین، ته‌نانه‌ت برێکه‌که‌شی دا به ئێمه،نه‌ڕۆشت شتێک بخواته‌وه به‌ڵکو ئێمه چه‌ند ڕه‌گه‌زێکی مێینه که له‌وێ ئاماده‌گیمان هه‌بوو،ده‌وره‌مان دابوو گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ ده‌کرد سه‌باره‌ت به‌کێشه‌کانمان و چۆنێتی چاره‌سه‌رکردنیان،له دوای ئه‌و برێکه‌ی که به قسه‌کردنه‌وه تێپه‌ڕمان کرد دیسان ده‌ستکرایه‌وه به کۆڕه‌که،چه‌ندین میوان هه‌موو جۆرێک پرسیاریان کرد،پرسیاره‌کان تایبه‌ت نه‌بوون به‌یه‌ک پارچه‌ی کوردستانه‌وه به‌ڵکو هه‌موو پارچه‌کانی تری کوردستانیشی گرته‌وه، ئاماده بووان کاتێک ئاماژه‌یان به ناوی کوردستان ده‌دا دیانووت (باکوری کوردستان یاخود باشور‌و ڕۆژهه‌ڵات ڕۆژئاوا)تورکیا‌و عێراق و ئێران و سوریا بوونیان نه‌بوو، ئه‌مه بۆیه هۆی دروستبوونی هه‌ستێکی خۆش له‌لام،هه‌ستم ده‌کرد سنوره ده‌ستکرده‌کانی کوردستان له ئاستی ئێمه‌دا خۆیان ڕاناگرن،هێواش هێواش ئه‌و سنورانه تێکده‌شکێنران هه‌موومان له کوردستانێکی گه‌وره‌دا یه‌کمانده‌گرته‌وه،ئه‌وه‌ی ماوه ئاماژه‌ی پێبده‌م ده‌ستخۆشی بنێرم بۆ هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی که ئه‌و کۆڕه‌یان ڕێکخستبوو،به‌هیوای ئه‌وه‌ی کورد هه‌میشه یه‌کگرتوو بێت.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست