شەیدا
Wednesday, 02/04/2014, 12:00
1643 بینراوە
ئەو کات کە بولبول
شەیدا دەبێ بۆ گوڵ
شوارۆی شوان بۆ دیداری بێری
پڕە لە کوڵ
وەرزێک کە رکەی زەوی بۆ
دڵۆپێک باران
تینویەو ناگاتە منزڵ
ئەو دەم کە جووتەی ئاشقان دەگەنە یەک
بۆ ماچیک دڵ دەدەن بە دڵ
منی رەنجە رۆو دوورە لان
هەتا دوا هەناسەی ژیان
لە شەیدا شەیداترم بۆ
خاکی پیرۆزی کوردوستان .
یواسکولا / فەنلاند/ جەعفەر/ کەریمی
١٨/ ١١/ ٢٠٠٤