کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێمەى ژنان یان لەگەڵ رێبەر ئاپۆ بەرەو ژیانێكى ئازاد دەچین، یان هیچ ژیانێك بەشى هەناسەدانمان ناكات، لەبەر ئەوە دەڵێن ئازادى رێبەر ئاپۆ ئازا�

Tuesday, 22/12/2009, 12:00


ئەنجومەنى ژنانى ئازاد بۆ راگەیاندنەكان و سەرجەم ژنان
ئەوەى توانیویەتى بە سیستەمى سەردەست كە بە زهنیەتى پیاوسالارى زاڵم كە 5000هەزار ساڵ دروست بووە بلێ راوەستە، ئەو سیستەمى كە مرۆڤایەتى بەرەو ناچارى دەبات و تێكۆشانى لەبەرامبەرى كردووەو توانیویەتى گەل بەرەو ئازادى خۆى هەنگاو بنێ رێبەر ئاپۆیە. ئەمڕۆ لە چاڵى مردندا كە لە مرۆڤایەتى دوورە مەحكومى ژیانیان كردووە، ئەو مەحكومییەتە تاوانێكى مرۆڤایەتییە. پیلانگێڕى 17ى مژدار دووبارە ئەوەى سەلماند كە ئەو كەسایەتییانەى كە پشتگیرى لە بەها مرۆڤایەتییەكان دەكەن شوێنیان لە دونیادا نییە. لەبەرامبەر ئەم تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییەدا لە سەرەتادا ژنان پێویستە هەركەس هەڵوێستى خۆى نیشان بدات بۆ گۆڕینى ئەو مەرجانەو تێكۆشان بكات ئەویش دەبێت بە ناوى ژیانێكى بە مرۆڤانە.
رێبەر ئاپۆ بۆ گەلى كوردو ژنى كورد ئەوەندەى كە مرۆڤ نەتوانێ دەستى لێ بدات ئەوەندە هێڵى سوورە، لەبەر ئەوەى رێبەر ئاپۆ ئەشق و ئەوینى ئازادى، دیسان لەبەرامبەر هەموو بنكەوتنەكان لە مێژوودا راستى مێژووى و ئەخلاقى تێكۆشانى گەلى كوردى بە هەموو زانستى خۆى ئاشكرا كرد. رێبەر ئاپۆ تەنها بۆ كوردانى باكور نا؛ بەڵكو بۆ هەموو پارچەكان لە هەمانكاتدا بۆ مرۆڤایەتى بووە بە كەسایەتییەك كە دەست لێبەرنەدراوە. لەبەرئەوەى شتێك كە هەتا ئێستا دەست لێ نەدراوو بوو دەستى داێ، بە هەموو رێبازە زانستییەكان مرۆڤایەتى دەستنیشان كردووە كە بە رەنجى مرۆڤەكان شتێك نەتوانرێ بكرێ نییە، ئەو شتەش بە چەندین بەرگى پەرتووك نوسراوە. هێشتا لە ئێستادا بووە بە خاوەن میراسێك كە بەشى سەدان ساڵ دەكات.
رێبەر ئاپۆ بۆ ئەو راستیانە هێشتا منداڵ بوو دەستى بەو تێكۆشانە كرد، پێشەنگى بۆ بزووتنەوەى پەكەكە كرد، ژیانى بە لێگەڕین و ئازادى پڕ بووە. لەگەڵ ژن بووە بە هەڤاڵێكى باش، ئەو رەنجەى دایك كە ویستیان لەناو تاریكیدا بیخنكێنن كردیە خاڵی سەرەكى تێكۆشانى خۆى. پەكەكەی بە دروشمى پارتى ژنانە تا ئەمڕۆى هێناوە، ئەو پارچەبوونەى كوردان لە رووى شوێن و جوگرافیاوە ئەساس نەگرت و لە چوارچێوەى هەستى نەتەوەیدا بنگەى نەتەوەیى دیموكراتیكى هەر لە سەرەتاوە دامەزراند. ئەو جوگرافیا كوردییەى كە پارچەكراوەو مێشكى كوردى پارچە كردووە بۆ ئەوەى سەرلەنوێوە دابمەزرێتەوەو بە نرخى نەتەوەییەوە ببێتەوە یەك تێكۆشانى داوە. دیسان لەبەرامبەر لەناوبردنى مرۆڤایەتى بە دەستى سیستەمى سەردەست چاوى خۆى نەگرتووەو تەنیا بە نرخى نەتەوەیى سنووردار نەبووە بۆ مرۆڤایەتى یەكسانى، دیموكراتى و ئازاد بژى، زهنیەتى دەسەڵاتگەرى دەوڵەتى رەخنەكردو هەرە دوایش ئەو كارەساتەى كە مۆدێرنیەتەى سەرمایەدارى كە دەیەوێ مرۆڤایەتى بخوات، كارەساتێك و لەمەودوا بەسەرى مرۆڤایەتى بهێنێ بە هەموو روونیەكەوە خستیە پێش چاوى مرۆڤایەتى. هەمەلایەنە بوونى رێبەر ئاپۆ هێرشى هەمەلایەنەى لێكەوتۆتەوە، بۆ ئەو هێزانەى كە لە داگیركارى رەنجى مرۆڤایەتى قازانج بەدەست دەخەن، بوو بە مەترسییەك و بە پیلانگێڕییەكى نێو دەوڵەتى رفێنراو لە ئیمراڵى وەكو پرۆمۆتۆس بە مێخدا كرا. دیسان هەمان هێز سەرەتا ئەمریكا و وڵاتانى ئەوروپا و بە قسەى خۆیان كۆمیتەى بەرگرتن لە ئەشكەنجەى كۆنسەى ئەوروپاcpt هەموو لایەنەكان لەبەرامبەر ئەم رەوشە بێ دەنگ بوون ئەوا 11 ساڵە ئەشكەنجەى ئیمراڵى كە بەردەوامی پیلانى پاكتاوكارى یە، لە پیلانگێڕى یەكەمدا نەیانتوانى سەربكەون بۆ ئەم پیلانە دووبارە بكەوێتەوە گەڕ، بوون بە یەك. ئەو چاڵى مەرگەى كە بەسیستەمى ئەشكەنجەى ئیمراڵى بەپێى كات بڵاو بۆتەوە بۆ ئەوەى خێرا بێت دووبارە پەنجەیان لە دووگمە داوەتەوە. ئێمە وەكو ژنان پێویستە لەبەرامبەر بێ هەناسەبوون و بێ ئیرادەبوون بلێن نا، بانگەوازى لە هەموو ژنان دەكەین نەبنە ئامێرى تاوانى مرۆڤایەتى. لەبەرامبەر ئەو راستیانە چاوگرتن بوونە ئامێرى تاوانى مرۆڤایەتییە.
ئەندامانى راگەیاندنى بەڕێزو ژنە هەستیارەكان
لەبەرامبەر مەرجى ئیمراڵى كە سیستەمى ئەشكەنجەو گۆشەگیرى 11 ساڵە بەردەوام دەكات ئیرادەو بەرخودان و بڕیاربوون كە كەس ناتوانێ نیشانى بدات رێبەر ئاپۆ بە هزراندن و بەرگرینامەكانى كە ئامادەى كردووە نیشانى داوە. جێگەیەك و مرۆڤ ناتوانێ رۆژێك تیایدا بژى 11 ساڵە تێكۆشانى ژیانى بەناوى گەلانەوە داوە. ئەو رۆحى تێكۆشان و بەرخودانە سیستەمى مۆدێرنیتەى سەرمایەدارى لە بنەڕەتەوە هەژاندووە لەبەرامبەر ئەوەش پارادیگماى مۆدێرنیتەى دیموكراتى ئاوا كردووە. ئەمەش هێشتوویەتى هێزى داگیركەرى نێو دەوڵەتى و هێزى كۆنەپەرست شێت ببن و بە پیلانگێڕى نوێ كەوتوونەتە جوڵە. لەبەر ئەوەش ئێمەى ژنان ئەو هێرشانەى بەرامبەر رێبەر ئاپۆ وەكو هێرشێكی ئایدئۆلۆژى و جیهانگیرى بەناوی دەكەین، واتە رێبەر ئاپۆ ئەوەندەى ژیانى نوێى ئەلتەرناتیفى بەرەنگى ژن ئافراندووە بۆ ئەوەى ئەو مرۆڤایەتییەى كە پاكتاو دەكرێ بۆ گەلان بتوانن تیایدا بژین خەبات دەكات و ئەو هێزانەى لەبەرامبەر ئەو نوێبوونەش دەستیان داوەتە یەكترو بۆ ئەوەى تێكۆشانى مرۆڤایەتى پاكتاو بكەن وبێ ئیرادەى بكەن و بێ هەناسەى بكەن سەر لە رێبازى لەناوبردنى نوێ دەدەن.
رێبەر ئاپۆ بێ هەناسە هێڵدراوەتەوەو ویستویانە گەلى كورد بێ هەناسە بهێڵنەوە. گولە لە گەنجى قارەمان وەكو ئایدن ئەردەم دەدەن و دەیانەوێ مێژوو دووبارە ببێتەوە. بە گرتنى دەتەپە ئەو پەیامە دەدەن كە دەڵێن دەستوور نادەین هیچ كاتێك كورد لەناو سیاسەتدا بە زمانى خۆى بە چاندو كلتوورى خۆى بژى. هێرش سەر كوردان دەكەن و دەیانەوێ ئەو پەیامە بدەن كە ئێوە لە باكور، باشوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوا هیچ كاتێك ناتوانن ببنە خاوەن ئیرادە. لەبەر ئەوەش ئێستا كاتى ئەوەیە كە هەستى بەرخودانى یەكگرتنى نەتەوەیى دروست ببێت. بێ دەنگى لە بەرامبەر ئەو سیاسەتەى كە پاكتاوكارى كورد لەگەڵ خۆیدا دەهێنێ خزمەت بەو سیاسەتانە دەكات.
جەماوەرو ژنە بەڕێزەكانى باشوورى كوردستان
رێبەر ئاپۆ وتوویەتى شۆڕشى باشوور شۆڕشى ژنە، واتاى شۆڕشى ژنان لەگەڵ خۆى ژیانێكى یەكسان و ئیرادە و بەبەرخودانى و ئازادى دێنێت. لەناو خۆیاندا بێ دەنگى ژیان نابێت ئێمە وەكو ژنانى باشوورى كوردستان كە لەژێر سێبەرى ئەنجومەنى ژنانى ئازاد بە رێكخستن بووین، بۆچوونى ئیدۆلۆژى و فەلسەفى رێبەر ئاپۆمان پەسەند كردووە لەگەڵ ئەوەش هەڵسوكەوت دەكەین لە چوارچێوەى پێوانى ئازادى ژنان دا كە وەكو ژنێك و هەردەم لە نوێبوونەوەدایە بۆ ئەو رەوشە وەحشیگەرییە كە بڵێ راوەستە دیسان ئێمە دەزانین كە هەستى یەكێتى نەتەوەیى لەم رۆژانەدا پێویستە لەگەڵ خوشك و براكانمان لە باكوور كە هەر رۆژ لەسەر پێیە بۆ ئەوەى ئێمە نیشانى راى گشتى بدەین هەمان چارەنووس و دڵمان هەیە ئەمڕۆ ئەم لێدوانە راگەیاندنییە دەدەین ئێمە هیوادارین بەرپرسانى پارتى دیموكراتى كوردستان و یەكێتى نیشتمانى كوردستان كە لە پەرلەمانى كوردستان خاوەنى زۆرترین رێژەى كورسین ئەو بێدەنگییەى كە هەیانە بۆ ئەوەى خراپى بكەن و ئەو چاڵى مردنەى بۆ كوردان ئامادەكراوە نەبنە هاوكار بۆ ئەوەى كورد بكەوێتە ئەو چاڵەوە. ئەو دەسكەوتانەى لە باشووری كوردستان بە رەنجى گەلەكەمان و بە هەزاران شەهید ئاواكراوە بۆ ئەوەى شەهیدەكانمان روحیان شاد بێت پێویستە واز لە هاوكارى كردنى ئەو هێزانە بهێنن كە بوونە هۆكارى شەهیدەكانمان گەر وانەبێ دووبارە لە مێژوودا ئەو مێژووەى كورد كە شایستەى گەلەكەمان نییە بەجێ دەبێ. بۆ بیرهێنانەوەى لەیلا قاسم، ڤیان، هلین، بەرخودان، بەرماڵ، پەیام، هیران، ئاشتى، مزگین، ملسا،...هتد بانگەوازى دەكەین كە خاوەن لە نرخى خۆمان دەركەوین لەسەر ئەو بنەمایە ژنانى باشوورى كوردستان، ئەو گەلەى كە خۆشەویستى وڵاتیان لا بەهێزە داواى هەستیاریان لێ دەكەین و خاوەندارى لە نرخى نەتەوەیى بكەن. پێویستە شارەكەمان هەولێر نەبێتە ئەو شوێنەى كە كوردان پارچە بكات، نەبێتە شوێنى كۆبوونەوەى چوارقۆڵى بۆ ئەو سیاسەتى كە كوردان پارچە دەكات. ببێتە شارێك كە سووربێت لەسەر یەكێتى نەتەوەیى و شارێك بێت كە كۆنفرانسى نەتەوەیى تیادا رابگەیەنرێت.
لەسەر ئەو بنەمایە داوا لە هەموو ژنان دەكەین لە دەوروبەرى رێبەر ئاپۆ كە لەگەڵ ژنان هاوڕێتییەكى راستەقینەى دروست كردووە ببنە پەرژین و بگەنە ناسنامەى ژنى ئازاد. دیسان ئێمە ئەو بێدەنگییەى پارتى دیموكراتى كوردستان و یەكێتى نیشتمانى كورد لەبەرامبەر ئەم قۆناخە رەخنە دەكەین و داوایان لێ دەكەین بۆ یەكێتى نەتەوەیى بەكەونە هەوڵدانەوە.
ژیانێك كە بە ژن پێش بكەوێت ژیانێكى ئازادە، بۆ ئەوەى ژیانێكى ئازاد دروست بێت ئازادى رێبەر ئاپۆ گەرەنتى ئەو ژیانەیە. لەبەر ئەوە پێویستە هەموو ژنان دەستبدەنە یەك و ئەو ئازادییەى كە ناوى گەیشتەنى راستە لەگەڵ رێبەر ئاپۆ كە بۆ ژنان پێشەنگییەكى لەماناى راستەقینە دەكات بەڕێوە بچێت.
بژى رێبەر ئاپۆ كە خوڵقكارى پرەنسیپى ئازادییە
بمرێ هێزى پیلانگێڕان ئەمریكاو یەكێتى ئەوروپاو كۆمیتەى بەرگرتن لە ئەشكەنجەى كۆنسەى ئەوروپا هێزى شاراوە كە پیلانگێڕى 17 مژداریان پێك هێناوە.
ئازادى رێبەرایەتى ئازادى ژنانە

22 12 - 2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە