بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


ئەوڕۆژەی تۆبووی بە سەرۆک کۆمار،عەرەبی سوونەوعەرەبی شیعەو تورکمان فتوای کوشتنی منیان واژۆکرد!

Friday, 07/09/2012, 12:00






ئەوەی توانیویەتی ڕووخساری ڕەوتی ژیان جوان بکات بە دڵنیاییەوە خودی مێژوو وگێڕانەوەی مێژووە بە دیوە ڕاستە قینەکەیدا،ئەگەر مێژوو نەبوایە ژیان ئەم بەردەوامییەی نەدەبوو،بە واتای ژیان چوونکە لەوەدەچوو خراپترلە ئیستا کەشووهەوایەک درووست بوایە مرۆڤەکان تەنها هێزوو بژێویان لە بێ سەروبەریدا دەستەبەربکردایە،نموونەشمان ئەو کەشە تاریکو لێڵەی کە ئیستا خەریکە بە نیوەش زیاتر ژیان بەرەو هەرەسوکاولکاری ببات بە هۆی گێڕانەوەی مێژووبەدیوە چەواشەکارییەکەی واتە ئاشناکردنی توێژێک بە مێژوویەک کە تەواوی بەسەرهاتووگێڕانەوەکەی تادەگاتە مێژووگێڕەکەهێزووخۆشی لێوەردەگرنو لەڕێگەی بە هەڵە گێڕانەوەی مێژوو وەوە دەورووبەربە کارەست ئاوێتە دەکەن.
با دوورنەڕۆین و دواییەش نرخی تایتڵی نووسینەکەش فەرامۆش نەکەین،ئەگەرلە دەورووبەری خۆمان و دوای ڕاپەڕینەوە تەماشابکەین تەواوی ئەوخەبات و بەرخۆدانانەی کە کراون ئاکام بۆ بەرژەوەندی چەندسەرو کەسانێک بووە تا بگەنە ئاستی دەسڵات و ستەمکار ئاسا یاساوڕێسا بە کار بهێنن لە بەرژەوەندی خۆیان بۆ دەستەمۆکردن و بە کۆیلەکردنی ئەوانەی بە ناوی پاسەوان و وریاکەرەوە وەک پەرژین بەشەوو ڕۆژچاوکراوەو گوێ قوڵاخ دەبن،ئەوەهەموولە پێناوی پاراستنی گیانی خاوەن شکۆکاکان و دەسڵاتوکورسییەکانیان!
هەموو تاکێک مافی ئەوەی هەیە گەر بواری هەبێت بیرەوەرییەکانی خۆی ئەگەرکەمیش بێت بە دیوە ڕاستەقینەکەی وەک مێژوویەک تۆماربکات تا ڕەوتی ژیانی بە جوانی بۆ خۆیو دوای خۆی پیشان بدات بە چۆن بوارێکدا گوزەری کردووەو خۆشیو ناخۆشیەکانی چیو بەهۆی چیوچۆن بووە،منیش بۆ ئەوەی سەرۆک کۆمارهەردەم تا ئیستاشی لە گەڵ دا بێت قەرزاربارمان نەکاتو دەستمان لەهەمبانەی خاڵیەوە وەدەرنەنێت ئەم مێژووە کە خۆم بینیومەوبە سەرمدا تێپەڕیوەوکردوومە بە بیرۆکەی ئەم نووسینە باس بکەم،تا ئیتربە گێڕانەوەی هەڵەوتەقاندنی چەند فیشەکێک و دڕینی چەند جوتە پێڵاوی لە پێناو خەباتی شاخدا نەبێتە بنێشتە خۆشکەوهەموجارچۆن بخوازن بۆبەرژەوەندی زاری چەند کەسێک ئەمدیوئەودیوی پێبکرێت.

سەرۆک کۆمار!
شوێن دیوەخانی ماڵێکەو ژمارەیەک خەڵکی لێیەو منیش لە بەر ناسراوی لەوێم،بۆنەکە بۆنەی دیاری کردنی کچێکە بۆ کوڕێک هێشتا هۆڵەکە تاکوتەرامیوانەکانی بۆ دێت منیش دوای سڵاو لە هۆڵدا جێگەیەکم بۆ خۆم دیاری کردوو بێ دەنگیم هەڵبژارد،هەرزوو هەستم کرد تەنها کوردم لەو بۆنەی ژن مارەبڕینەدا،ئەوەی گوێم لێبوو ئاخاوتن بە زمانی تورکی و عەربی بوو ئەوەی دەوری سەرەکی بوولە هەڵسان و دانیشتنەکاندا ناو هێنانی ئیمام عەلی بوو لە گەڵ هاتنی پیاوێکی سەرسپیدا هێمای مارەبڕین بووبە تابلۆی هۆڵەکەو هێدی هێدی میوان لە زیاد بووندایە لە هەر هەڵسانێکدا چەند جارێک گوێبیستی یا عەلی یا حوسێن دەبووم ژاوەژاوو دەنگی میوانەکان وای کرد بە کەمی کەسێک لە کەسێک تێبگات،وەک نەریت چەند کەسێک تایبەت بە بۆنەکە تاوێ نەتاوێ چایو شەکراوو تاڵیو شیرینیان بە میوانەکان دەبەخشی ئەوەی کە باسی لێوە نەدەکرا ویژدان بوولە کۆڕی پیاواندا!
ژنانیش شوێنێکیان بۆ دابین کرابووزۆربە بەرزی لە گەڵ یەک دەدوان دەستەخوشکانی بووکە خان جار جارهەڵهەڵەیان دەکێشا لەوکاتەی دیاریان بە بووکە خان دەبەخشی هەرزویش لە داخستنی دەرگای هۆڵەکە دەنگی پیاوان دەبوو بە پاڵوانی هۆڵ و هەریەکەو باسێکی دەوروژاند لەوێدا باسی بەسەرۆک کۆماری جەلال تاڵەبانی بووبە تەوەری سەرکی باسەکان پێش دەست کردن بە حەڵاڵ کردنی بووکەکە بۆ کاکی زاوا!
لە خواروو ژوورەوە بە عەربی هەردوو مەزهەبو تورکمانەوە مووەکانیان لە ساتۆرەی کولو ژەنگاوی خراپتر خۆی دەجوڵاند لە ناوبردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراقدا،لە هەرناوهێنانێک خائین یان خۆفرۆشێک دەبوو بە ئاوەڵناوی سەرۆک کۆمارەکە واتە ئەوەی خراب بوایە بەوە وەسفیان دەکرد!!
جارێک کەسیان نازانێت جگە لە کەسانی خانە خوێ کە کوردێک میوانەولەهۆڵەکەدا بەشدارە لە خواردنەوەی شەکراودا بە هۆکاری ئەوەی من تەنها بێ دەنگیم هەڵبژاردبوو،جارجاریش لە وەرگرتنی چای یان هەرخواردن و خواردنەوەیەکدا شوکرەنێکم دەکرد بێ زیادوکەم، من سەرەتا هیچ مەبەستێکم نەبو لەو میواندارییە تەنها وەک ڕێزێک بۆ ماڵباتی بووکە خان، ئەوەی گوێم لێبوو تەنها ناساندنی سەرکۆمار بوو بە کەسێکی هەلپەرست خۆفرۆش پیاوی بێگانە،داردەستی ئەمریکاودەیان ووشەی ناشیاو،تا ئەودەم کەسێتی سەرۆک کۆماربۆمن جێگەی بایەخ بوو بە هۆکاری جیاوازیەک لەوانە بۆئەوکاتە بە بڕوای خۆم دەبێت هەمووکورد شانازی بکات هەرهیچ نەبێت دوای دیکتاتۆرێک کوردێک سەرۆک کۆمارەو ئیتر لەمەودوا ئەستێرەی بەختی کوردان بەرەو دەرکەوتنودرەوشانەوە دەڕوات و دەتوانین کەمێک زووترخەونەکانمان لەڕاستی نێزیک بکەینەوە.
چوونکە بۆ یەکەمجاردوای ساڵی ١٩٤٧ واتە پاش لە باربردن و لە سێدارەدانی سەرۆک کۆماری کوردان لە شەقامی چوارچرای مەهاباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوردببێتەوە بە خاوەنی پێگەیەکی گەورەو،لە ناوەندە نێونەتەوەییەکان میدیاکان بە بایەخەوە باس لە سەرۆک کۆمارێک بکەن کە کەسێکی خەبات گێڕو دیمۆکراتخوازەو پۆستی سەرۆک کۆماری لە ئەستۆگرتووە.
بە بیرم دێت لە کەسانی ترەوە گوێم لێبوولە کاتی گێرانەوەی ڕووداوەکاندا لە سەردەمی شەڕی نێوان پێشمەرگەو سوپای عەرەبی بەعس دا،دەیان گوت سوپای ئێراقی جاش وپێشمەرگەی بەیەک چاو تەماشاکردووە،تەنانەت پێیانی ووتوون جیاوازی نییە لە نێوان سەگی ڕەش و سپیدا،لە گەڵ ڕێزوو سڵاوم بۆئەوانەی کە ساتێک پێشمەرگایەتیان کردووە لەڕێگەی ئەم نووسینەوە پیاڵاوەکانیان ماچ دەکەم تایبەت ئەوانەی کە بە داوێن پاکی و ڕەوشتی پاکی کوردانە لەسەردەمی شاخەوە تاوەکو ئێستا کەسێتی خۆیان پاراستووە.
واتەلەو شەکراوخواردنەوەیەدا سەرەڕای ئەوەی کە سەدام تاوانی لە عەربی سونەو شیعەش کردبوو بەڵام لە تاڵەبانی بە باشتروو پیاوتر باسیان دەکرد،من لە تەنیشتی تورکمانێک دانیشتبووم کاتێک بە بەڵێ ڕاست دەکەی ووڵامی یەکێک لە عەرەبەکانی دەدایەوە وەک سەلماندنی قسەکانی کە تاڵەبانی خۆفرۆش و پیاوی ئەمریکاو بێگانەیە،ئیتر من جامی خۆڕاگریم لەپڕیدا بووتا چەند جارێک گوێم لە چەندین جنێوو ووتەی بێ کەڵکو سواوبوو دژبە سەرۆک کۆمارتا دەگاتە ئاستی نەتەوەییش ئیترمن لە پڕێکدا وەک ئەوەی خۆم بە قەرزارباردەزانی بەرابەربە تاڵەبانی و نەتەوەکم لە گەڵ تورکمانەکە تا ئەو ئاستەی توانیم بەرگریم نواند بە هێنانەوەی چەندین بەڵگە نامەی مێژووی کە سەرۆک کۆمارە نوێیەکە کەسێکە تەنانەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕستیشدا دوو پیاوی وای ڕامیاریزان و دیمۆکراتخوازی لێ نییە.
هەر ئەوەندەم زانی دوو لە پیاوە عەرەبەکان هاواریان کرد کێ ئەمەی میوانی کردووە بیبەنە دەروو بیکوژن و سەریبڕن تا دەهات دەمەقاڵەکە گەرمتردەبوو خۆم من باش دەمزانی دۆڕاوی یەکەم دەبم بەڵام ئەوەی وورەی پێبەخشیم خۆشەویستی نیشتیمان بووکە نەی دەهێشت لەوێدا سەری بەرزم نەوی بکەمومێژوویەکی ڕەش بۆخۆم و نەتەوەکەم بنووسمەوە،هەربۆیە ئامادەبووم لەوێدا گیانم ببەبخشم تا نەیارانی نەتەوەکەمان کە دوو پێک هاتەیان لەوێدا بەشداری شەکراوخواردنەوەبوون بە بەرگری کوردانەم پیشانیان بدەم کە کورد نەتەوەیەکی یەکگرتوو بەهێزە،نەک وەک ئەمڕۆ پەرتەوازەیی وایکردووە سەرۆکەکان تەنها چاویان لە کورسی و دەسکەوتی مادیوکۆشک و خۆشگووزەرانی بێت بۆ خۆیان و زڕێتەکانیان.
هەرچەند ئەم چیرۆکە ڕاستە قینەیە دوورودرێژە بە کورتە نووسینێک مافی خۆی نادەینێ تەنها مەبەستمە کە سەرۆک کۆمار لەوەبگات کە نەیارانی نەتەوەکەمان لە نزمترین ئاستەوە تادەگاتە باڵاترین ئاست هەتاوەکوئیستاش تینوون بە خوێنی تاک بەتاکی کورد جا سەرۆک کۆماربێت یان منێکی ئاسایی،لەکۆتاییدا سەرۆک کۆماری بە ناوکوردوو بەکردەوە عەرەب من دوو بەخت یاوەرم بوون کە لە پێناوی تۆ گیانم نەبەخشی!
یەکەم/ئەوشوێنەی کە بۆنەکەی تێدا بەڕێوە چوو سویسرابوو نەک ووڵاتێکی عەرەبی!
دووهەم/نەبووم بە قوربانییەک و کەسوکارەکەم بە ناوی بنەماڵەی شەهیدانەوە لەبەرابەر ئۆفیسی بە ناوکاروباری شەهیدان بووەستن و بە منەتەوە مووچەی شەهیدانەکەم وەرگرن!
تۆی بە ناو سەرۆک کۆمارچەند مایەی بەختەوەری بوولە ئاست کێشەنەتەوەییەکانماندا ماندێلای کوردبوایەی،گیڤارای ئەرژەنتینی و ئۆجەلانی دووهەمی نیشتیمان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە