مردنى ئۆجەلان توركیا دەكاتە گۆمى خوێن.!
Sunday, 20/12/2009, 12:00
دەمێك بوو لەبیرى ئەوەدابووم بابەتێك بنوسم لەسەر بارودۆخى ژیانى سەرۆك و دامەزرێنەرى پارتى كرێكارانى كوردستان بەڵام دەرفەتم بۆ نەدەڕەخسا زۆر بیرم لەوە دەكردەوە كەبۆچى بزوتنەوەیەكى وا گەورە و بەرفراوان و خاوەن هێز سەرەڕاى ئەوەى چەندین ساڵە سەرۆكەكەیان لەزینداندایە بەڵام گەورەبوونە و بچوك نەبونەتەوە و ئەمانە پرسیاربوون هەمیشە لەخەیاڵمدا بوون وەڵامم دەست نەدەكەوت بەو ئومێدەى ڕۆژگار ئەم دەرفەتە بڕەخسێنێت كەسێكى شارەزا وەڵامى هەموو ئەو پرسیارانەم بداتەوە كەمن هەمە لەسەر عبداللە ئۆجەلان، ئەوەى لەم ڕاپۆرتەدا باسكراوە وەڵامى ئەم پرسیارانە نیە بەڵام بەو ئومێدەم لەداهاتوودا كەوەڵامەكانم دەست كەوت بۆ ئێوەشیان بڵاوبكەمەوە لەم ڕاپۆرتەدا بەكورتى باس لەقۆناغى ئێستاى ژیانى ئۆجەلان دەكەین لەزینداندا، عبداللە ئۆجەلان سەرۆك و دامەزرێنەرى پارتى كرێكارانى كوردستان سەرەڕاى ئەوەى لەساڵى 1999وە لەزیندانى ئیمڕاڵى زیندانیە و ئۆجەلان لە كینیا و بەپلانێكى نێودەوڵەتى ڕادەستى توركیا كرایەوە، (بولند ئەجەوید) سەرۆكى ئەوكاتى توركیا لەیەكەمین كاردانەوەى دەستگیركردنى ئۆجەلاندا ووتى "ئەو كارەى كراوە لەتواناى توركیادا نەبووە بەڵكو بۆى كراوە" ئەجەوید كۆتایى بەژیانى هات تێنەگەیشت بۆچى ئۆجەلان بۆ توركیا دەستگیركراوە ئەگەرچى ساڵانێكى زۆرە سەرۆكى پەكەكە لەزینداندایە و دوورە لەدانیشتن و كۆبونەوە ستراتیژیەكانى ئەم پارتە بەڵام تائێستا كاریگەرترین كەس لەسەر ڕێرەوى سیاسى پارتى كرێكارانى كوردستان عبداللە ئۆجەلانە كەهەفتانە لەڕێگەى پارێزەرەكانیەوە بیروبۆچوونەكانى دەخاتە ڕوو، نوێترین گوێگرتنى سەركردایەتى پەكەكە لەسەرۆكەكەیان ناردنەوەى گروپى ئاشتى بوو بۆ توركیا (موراد قەرەیلان) كەلاى گەریلاكان بەهەڤاڵ جەمال ناسراوە لەكاتى گەڕانەوەى گروپى ئاشتى قەندیل بۆ توركیا لەبەردەم گروپى ناوبراو لێدوانێكى بۆ ئاژانسى فورات نیوز دا و ڕایگەیاند "لەسەر پێشنیارى سەرۆكى ئێمە ئێوە دەگەڕێنەوە توركیا" ئەحمەد دەنیز ووتەبێژى پارتى كرێكارانى كوردستان دەڵێت "هیچ كەسێك پێشنیارى گەڕانەوەى ئەم گروپەى نەكردووە لەئێمە جگە لەسەرۆك ئاپۆ نەبێت" دەنیز ئەوەش ڕووندەكاتەوە كەئەندامانى گروپەكەش بەئیختیارى خۆیان گەڕاونەتەوە توركیا، لەئێستاشدا كە ئۆجەلان بارى تەندروستى ناجێگیرە و هەفتەى ڕابردوو پارێزەرەكانى ئاماژەیان بۆ كرد لەكاردانەوەیەكى تونددا (جەمیل بایك) هاورێى دێرینى ئۆجەلان و یەكێك لەگەورە بەرپرسانى پارتى كرێكارانى كوردستان زۆر بەتوندى ڕەخنەى لەتوركیا گرت و حكومەتى ئەو ووڵاتەى لەهەڵهێنانى هەر هەنگاوێكى خراپ هۆشیار كردەوە و ڕایگەیاند "نزیكبونەوە بەشێوەى خراپ نزیكبونەوەیە لەتەواوى گەلى كورد" بەپێى زانیاریەكانى گۆڤارى شەن عبداللە ئۆجەلان لەدورگەى ئیمڕاڵى بڕیاربوو شوێنەكەى باشتر بكرێت بەڵام شوێنى ئێستاى زۆر لەشوێنى ڕابردووى خراپترە و بڕیاریش بوو چەند بەندكراوێكى تر ببرێنە لاى ئۆجەلان لەزیندانى ئیمڕاڵى بەڵام بەپێى ئەو زانیاریانەى دەست (شەن) كەوتووە تائێستا ئۆجەلان چاوى بەهیچ بەندیەكى تر نەكەوتووە شارەزایەكى سیاسى لەسیاسەتى توركیا بڵاوكردنەوەى ئەم هەواڵە لەلایەن دەوڵەتى توركیاوە بەفێڵ كردن لەگەلى كورد وەسف دەكات و پێى وایە توركیا ویستى بەبڵاوكردنەوەى ئەم هەواڵە ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكانى تایبەت بەمافەكانى مرۆڤ بخەڵەتێنێت، بەتایبەت(سى پى تى) و هەموو ڕێكخراوەكانى مافى مرۆڤى سەر بە یەكێتى ئەوروپا بەڵام ئێستا هەموو ئەنجامەكان ئەوە دەردەخەن كەبارودۆخى زۆر خراپە، بەپێى ئەو زانیاریانەى لەسەرچاوەى باوەڕپێكراوەوە دەست (شەن) كەوتوون پێشتر ئەو ژوورەى ئۆجەلانى تیادا زیندانى كرابوو (13م) دووجا بووە بەڵام ئێستا(6م) دووجایە واتە نیوەى ژوورەكەى پێشووتر و لەژوورى پێشووتر دەیتوانى هەوا وەربگرێت و دەرەوەش ببینێت، بەڵام ئەم ژوورەى ئێستاى دەوروبەرى دیوارەكانى زیاتر لەدە مەتر بەرزە و هیچ شوێنێك دیارنیە هەتا بەئاسمانیشەوە و پەنجەرەى ژوورەكەى بچوكترو تەنگترە، وە كو پێویست ئەو ژوورەكەى ئۆجەلانى تێدا زیندانیە ئۆكسیجین وەرناگرێت، لەبارەى ئەو هەواڵەى لەمیدیاكانى توركیاشەوە بڵاو كرایەوە كەگوایە بڕیارە ژمارەیەك زیندانیكراوى دۆزى پەكەكە ببرێنە لاى ئۆجەلان لەدورگەى ئیمڕاڵى، بەرپرسێكى پەكەكە ڕایدەگەیەنێت "تائێستا ڕێبەر ئاپۆ چاوى بەهیچ كەسێك نەكەوتووە، ڕۆژنامەنوسى (ئەنوەر بازگر) لەبارەى كۆتایى ژیانى ئۆجەلان لەزیندان و كاردانەوەكانى ئەم ئەگەرە تایبەت بە (شەن) دەڵێت "من هیوادارم ئۆجەلان لەزینداندا نەمرێت و ساغ و سەلامەت لەزیندان ئازاد ببێت و ببێتە ماندێلاى كورد و داینەمۆى ئاشتى لەتوركیا ئەو ببێتە بەدیهێنەرى خەونى سەرجەم نەتەوەكانى تر، بازگر سەرەڕاى ئەو هیوایەى بەئازادبوونى ئۆجەلان هەیەتى تەئكیدیش لەوە دەكاتەوە كەهەموو ئەگەرەكان چاوەڕوان كراون لەبارەى داهاتووى ژیانى بەڕێز ئۆجەلان لەزینداندا هەم لەڕووى خراپبوونى بارى تەندروستى یاخود مردنى ئەوەش بەدەلیلى ئەوەى لەماوەى ڕابردوودا توركیا نەیتوانیوە بارودۆخى ژیانى ئۆجەلان باش بكات لەزینداندا هەم دەرفەتى ئەوەش بڕەخسێنێت بۆ ئەوەى گفتوگۆى ڕاستەوخۆ لەگەڵ خودى بەڕێز ئۆجەلاندا بكرێت و هەوڵ بدات بۆ ئەوەى ناوبراو ئازادبكرێت، بازگر دەڵێت "پێویستە هەموو ئەو هەنگاوانەى لەژێر ناونیشانى كرانەوەى كورد لەژێر فشارو ئەو شۆڕشەى ئۆجەلان بووە كەئەو ڕێبەرایەتى كردووە و بەلێبوردەیى خۆى نیە، بازگر دەگاتە ئەو ڕایەى كەدەڵێت "شۆڕشەكەى ئۆجەلان لەمێژووى هەشتا ساڵەى دەوڵەتى توركیا توانى 22 نوێنەر بنێرێتە پەرلەمانى توركیا و لەوێدا بەرگرى لەمافەكانى كورد بكەن بازگر لەبەشێكى ترى قسەكانیدا بۆ شەن دەڵێت: پێویستە توركیا ئەو ڕاستیە باش بزانێت كەسەركردەیەكى گەورە و دیارى كوردى خستۆتە زیندانەوە بۆیە لەحاڵەتى خراپبوونى بارى تەندروستى یان مردنى ئەوا توركیا دەبێتە مەیدانى كوشتار و گۆمى خوێنى تێدا هەڵدەستێت و كارەساتێك دەخوڵقێت كەلەدروستبوونى ئیمپڕاتۆریەتى عوسمانیەوە تائێستا شتى وا ڕووینەدابێت، بۆیە جارێكى تر ئەوە تەئكید دەكەمەوە كە لەناوبردنى ئۆجەلان لەلایەن توركیا گەورەترین موسیبەت ڕووبەڕووى ئەو ووڵاتە دەبێتەوە وەبەپێچەوانەوە ئازادكردنیشى سەركەوتنێكى گەورەیە بۆ توركیا" بەپێى زانیاریەكانى گۆڤارى (شەن) تائێستا هیچ لایەنێكى ناوخۆى هەرێمى كوردستان ناڕەزایەتیان دەرنەبڕیوە سەبارەت بەخراپتربوونى ڕەوشى تەندروستى ئۆجەلان، لەبارەى بێهەڵوێستى بەرپرسانى كورد سەبارەت بە خراپبوونى ڕەوشى تەندروستى ئۆجەلان بازگر دەڵێت "من ئاگادارى ئەوەنیم كەئایا هەڵوێستیان هەبووە یان نا بەڵام من بەپێویستى دەزانم كەهەم بەڕێزان مام جلال وەكو سەرۆك كۆمارى عێراق و هەم كاك مەسعود وەك سەرۆك هەرێم هەست بەم مەترسیە بكەن و تەدەخول بكەن و پەیامى ڕاستەوخۆ بدەن ئەنكەرە و هەوڵ بدەن بۆ ئازادكردنى ئۆجەلان چونكە مەترسیەكى گەورە لەسەر ژیانى ناوبراو هەیە و ئەو ڕۆژنامەنوسە ئەوەش دەخاتە ڕوو كەلەبەر ئەوەى ئێستا بەرەو پێش چوونێك هەیە لەبارودۆخى ناوخۆیى ئەو ووڵاتەدا بۆیە پێدەچێت ژەنەڕاڵەكان و میت و ژیتەم هەروا بەئاسانى ئەم بارودۆخەیان پێ قبوڵ نەكرێت، هەوڵى لەناوبردنى بدرێت و بەلەناوبردنیشى بارودۆخى هەموو توركیا تێكدەچێت ڕووداوى زۆر گەورە لەو ووڵاتە سەرهەڵدەدەن، بازگر لەناوبردنى توركت ئۆزال بەنمونە دەهێنێتەوە بۆ ئەو بارودۆخەى ئێستا ئەوەش ڕووندەكاتەوە كەئەوەى تائێستا نەیانكردووە لەم ماوەیەدا ناچاردەبێت بیكات لەژێر فشارى خەباتى سیاسى و چەكدارى گەریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان بووە" لەبارەى مردنى ئۆجەلان لەزیندان بەرپرسێكى پەكەكە بۆ (شەن) دەڵێت حەزناكەین ئیحتیمال بۆ هیچ ئەگەرێك دابنێین بەڵام ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ لەزینداندا بمرێت ئەوا بارودۆخى توركیا 70جار لەعێراق خراپترى لێدێت، ئەو بەرپرسەى پەكەكە دەڵێت شتێكى زۆر سەرنج ڕاكێشە هێرشى سەر سەرۆك ئاپۆ و گەلى كورد لەیەككاتدا بەڕێوە دەچن چونكە ئیمڕۆ لەقەزاى (چەنەقالە) لەنزیك بەحری مەرمەر هێرشیان كردۆتە سەر كورد تابەرەبەیان بەدار و بەبەرد ئەم هێرشانە لەبەرچاوى پۆلیس بەڕێوەچوونە هەروەها لەچەندین شارى تر هێرش كراوەتە سەر بنكە و بارەگاكانى دەتەپە و داوایان كردووە كورد لەم ناوچانە باربكەن و دروشمیان لەدژى كورد بەرزكردۆتەوە جنێویشیان بەپەكەكە داوە بەڵام ئەوەى زۆر سەرسوڕهێنەرە ئەوەیە سەرۆك وەزیر و جێگرەكەى لەجیاتى ئیدانەكردن پشتگیریان لەم ئاژاوەگێڕانە كردوە و بەهەقیان لەقەڵەمدان، لەبەشێكى ترى قسەكانیدا بەرپرسەكەى پەكەكە دەڵێت: هێرشى سەر ڕێبەر ئاپۆ و گەلى كورد لەیەككاتدا بەڕێوە دەچن، سەبارەت بەهێرشكردنە سەر كورد و بارەگاكانى دەتەپە ئاژانسى فورات نیوز لێدوانێكى موراد قەرەیلانى بڵاوكردەوە كەناوبراو تیایدا زۆر بەتوندى ئەم هەڵوێستانەى دەوڵەتى توركیا شەرمەزار دەكات و داواى لەگەلى كورد كرد تەنیا هەڵوێستى بەرگرى بنوێنن و چالاكى دیموكراتى بەڕێوەببەن، بەرپرسەكەى پارتى كرێكارانى كوردستان ئەوە ڕەتدەكاتەوە كەتوركیا هێنانى ئۆجەلانى لەزیندانەوە بۆ ماڵەوە لەبەرنامەیدا نەبوو ئەوە پێشنیارى ڕۆشنبیرانى كورد و تورك بوو هێنانەوەى ڕێبەر ئاپۆ لەزیندانەوە بۆ ماڵەوە و چاودێریكردنى لەلایەن حكومەتى توركیاوە بۆ باشتر بەڕێوەچوونى ئەم ڕەوشەبوو كەلەتوركیا هاتۆتە ئاراوە، (كەمال خەیرى) كەبەرپرسێكى پەكەكەیە دوو ساڵ بەرلەئێستا دیمانەیەكم لەگەڵ كرد بۆ یەكێك لەگۆڤارەكانى چاپى هەولێر ئەوكات ووتى ئەگەر ئۆجەلان لەزینداندا بمرێت بارودۆخى توركیا 70جار لەعێراق خراپتر دەبێت، بۆ ئەم ڕاپۆرتەش هەمان پرسیارمان ڕووبەڕوو كردەوە و لەوەڵامدا ووتى: ئێمە ناخوازین بیرلەشتى وابكەینەوە بەڵام دەوڵەتى توركیا هەنگاو بەهەنگاو بەرەو ئەم قۆناغە دەڕوات و دەیەوێت بەڕێز ئۆجەلان لەناو ببات خەیرى دەڵێت: هەر لەسەر قسەكەى خۆمم ئەوەش تەنیا هەڵوێستى من نیە بەڵكو هەڵوێستى بزوتنەوەى ئازادیخوازیە، چونكە ئێمە تەهدیدى هیچ كەس و لایەنێك ناكەین بەڵكو هەر كاتێك شتى واڕووبدات ئەم قسەیەى دوو ساڵ پێش ئێستا لەوەڵامى پرسیارى ئێوەدا ووتم دووقات لەوەش زیاتر، لەوەڵامى پرسیارێكى ترى گۆڤارى شەندا كەئایا جیاوازى دەبێت لەنێوان لەناوبردنى شێخ سەعیدى پیران و ئۆجەلاندا ئەنوەر بازگر دەڵێت: بێگومان زۆر جیاوازى دەبێت چونكە ئەوان سەركردایەتى بزوتنەوەیەكیان كردووە لەناوچەیەكى دیاریكراودا و سەردەم و بارودۆخەكە جیاوازى هەبووە شوێنى جوگرافیاكەشى بەرتەسك بووە بەڵام شۆڕشى گەلى باكوور شۆڕشێكى سەرتاسەریە ئاسیا و ئەفریقا و ئەمریكا و چەندین ووڵاتى ترى گرتۆتەوە بازگر ئەوە ڕووندەكاتەوە كەلەڕووى پێگەوە پارتى كرێكارانى كوردستان خاوەنى سەدان ملیۆن ئەندامە خودى عبداللە ئۆجەلان خاوەنى ملیۆنان لایەنگرە لەناو نەتەوەى كورد و هەتا لەناو نەتەوەكانى تریشدا و پارتى كرێكارانى كوردستان پارتێكى سیاسى بەهێزى ساحەى نێودەوڵەتیە، ئەنوەر بازگر دەڵێت: توركیا هەڵە دەكات كەبیرلەوە بكاتەوە بەشێوەى شێخ سەعیدى پیران ئۆجەلان لەناوببات، چونكە بەئەنجامدانى هەنگاوێكى لەم شێوەیە گۆمى خوێن لەتوركیا هەڵدەستێت و ڕووى توركیاش لەبەردەم كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى زۆر ناشیرین دەبێت و لەڕووى پێشكەوتنەوە توركیا یەك سەدە دەچێتە دواوە بازگر ئەوە دووپاتدەكاتەوە كەهیواخوازم ئۆجەلان ببێتە ماندێلاى كورد و بەساغ و سەلامەتى لەزیندان بێتە دەرەوە جارێكى تر ببێتە ڕێبەرى ئاشتى لەتوركیا،ئەم وێنەی ئۆجەلانیش لەگەڵ وێنەى شەهیدانى پارتى ژیانى ئازادى كوردستان لەمەزارى شەهیدانى ئەم پارتە هەڵواسراوە لەناوچەیەكى سنورى كوردستان،
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست