حكومه‌تى ههریَم خه‌م ساردبوه له‌سه‌ر دۆسییه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال
Saturday, 23/04/2011, 12:00
پرسى كۆمه‌ڵكوژیه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تى له‌كارخراوى به‌عسیه‌كانى عیَراق , یهكیَك بوو له‌و پلانه شۆڤیَنیستیانهى كه كهبۆسهرنگوم كردنى میلله‌تى كورد سرینه‌وه‌ى ناسنامه‌ى بونى ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه , له‌كۆتاى سه‌ده‌ى بیستى رابردودا گه‌یشتنه لوتكه‌ى دل ره‌قى خۆیان و به‌عسیه‌كانى عیَراق هه‌رچیان له‌ده‌ست هات بۆ جیبهجیَكردنى پلانه‌كه‌یان دریغیان نهكردو ته‌نانه‌ت په‌نایشیان بۆ یه‌كیك له‌سوره‌ته‌كانى قورئان برد به‌ناوى ئهنفالكردنهوه بۆئهوهىشهرعیهت بده‌نه ئه‌نفالكردن و كوشتنى خه‌ڵكى بى به‌رگرى كوردستان , له‌دواى روخاندنى دسهلاتى به‌عسیه‌كان لهعیَراقدا ئه‌وناوه‌ندو ریكخراوه جیهانیانه‌ى كه‌پیشتر پرسى كوردیان پشتگوى خستبو ئه‌مرۆ بهشیوازیَكى باشتر پیشوازى له‌و ههولانهدهكهن كه بۆ ناساندنى پرسى كورد له‌سه‌ر ئاستى جیهاندا كارى بۆدهكریَت .
بۆئاشانبونى خویَنهران و ئه‌و كه‌سانه‌ى لهدۆسیى بهجینوسایدناساندى تاوانه كۆمه‌ڵكوژیه‌كانى كورد كارده‌كه‌ن ,سایتى ئاوینه ئه‌م دیادره‌ى له‌گه‌ل به‌ریز (هیوا ناسیح) په‌رپرسى پهیوهندیهبیانیهكانى ریكخراوى " چاودیرى كورۆدساید _چاك " ئه‌نجام داوه كه له‌سه‌ر پرسى كورد بۆیه‌كه‌مین جار له باره‌گاى ریكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له شارى (ژنیف) له ولاتى سویسرا , كۆنفرانسیكیان له‌سه‌ر تاوانه‌كانى ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام دا و چه‌ندین لیكۆلینه‌وه‌و پرباسى ئه‌كادیمیانه له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه خرانه روو له‌لایه‌ن خهلكانى پسپۆر‌و نوینه‌رى هه‌ندیك لهولاتانى ئه‌ندامى ریكخراى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان.
دیمانه : پیشره‌و حه‌مید
پ \ ئه‌ورپیه‌كان چۆن له پرسى ئه‌نفال تیده‌گه‌ن و تاچه‌ند وه‌ك پرۆسه‌یه‌كى جینوساید دهیناسیَنن
و/ له‌راستیدا ئه‌وروپیه‌کان که‌متر له‌سه‌ر ئه‌نفال زانیاری‌یان ههیهههڵبهت ئه‌مه‌ش به‌پله‌ی یه‌که‌م هۆکاره‌که‌ی که‌مته‌رخه‌می و ناکارایی حکومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان به‌گشتی و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان به‌تایبه‌تین، به‌پله‌یه‌کی که‌متریش رۆشه‌نبیرانی کورد له‌هه‌نده‌ران هه‌وڵی کهمیانداوهبۆ ناساندنی ئه‌و تاوانه‌گه‌وره‌یه به‌گه‌ڵانی ئه‌وروپی، ئه‌و هه‌وڵانه‌شی که‌هه‌ن، که‌موکوری خۆیان هه‌یه‌وه‌ک نه‌شاره‌زایی و که‌م ئه‌زمونی و نارێکوپێکی و نه‌بوونی دۆکیۆمێنته‌کان به‌و زمانانه. ئاخر بۆ ناساندنی ئه‌م جۆرهتاوانهپێویستهو گرنگه، که‌حکومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان چه‌ندان کتێبی دۆکیۆمێنتی و سیدی و فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی چاپ و به‌رهه‌م بهێنن. ده‌کرێت ئه‌و ژمارهتێز و لێکۆڵینه‌وه‌زانستی و ئه‌کادیمیانه‌ی که‌له‌سه‌ر ئه‌نفال به‌عه‌ره‌بی و کوردی نوسراون بۆ سه‌ر زمانهزیندوهکانی جهیان وه‌ربگێرێت، پاشان ده‌کرێت بۆ نمونهههموو ئه‌و لێکۆڵینهوانهو دۆکیۆمێنتانه‌ی تایبه‌تن به‌کاره‌ساتی ئهنفالهوهبخرێنهسهر ماڵپه‌رێکی ئه‌له‌کترۆنی به‌زمانی ئینگلیزی یان فه‌ره‌نسی، تا شاره‌زایان و پسپۆڕانی ئه‌م بوارهلهجیهاندا به‌ئاسانی ده‌ستیان بیگاتی و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن و بیناسن. ده‌کرێت له‌م بابه‌ته‌دا سود له‌ئه‌زمونی گه‌ڵانی وه‌ک جوو و ئه‌رمه‌نییه‌کان وه‌ربگرین.
پ\ ریكخراوى كوردۆساید لهوپیناوهدا له‌دواى كۆنگهرى یه‌كى ریكخراوه‌كه‌تان تاچه‌ند هه‌ولى به‌نیو ده‌وڵه‌تى كردنى پرسى هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفالى دوا؟
و/ وه‌ک له‌به‌رنامه‌ی رێکخراوهكهماندا هاتوه، ئه‌و کارهیهکێک لهئامانجهسهرهکییهکانمانهو له‌ماوه‌ی 9 ساڵ رابردووی کارکردنیشمانهوهبهکردوهچهندان کاری باشمان ئه‌نجامداوه. لهوانهسازکردنی کۆنفرانس و سیمینار بۆ ناساندنی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال به‌جیهانی ده‌ره‌وه له‌نێو په‌رله‌مانی هه‌ندێک وڵاتانی ئه‌وروپیدا وه‌ک سوید و به‌ریتانیا، له‌کاتی به‌شداریکردنی نوێنه‌رانی رێکخراوهكهمان له‌کۆڕو کۆنفرانسهنێودهوڵهتییهکاندا، یه‌کێک بووه‌له‌و شتانه‌ی ههمیشهجهختمان له‌سه‌ر کردۆته‌وه. چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبێک به‌ئینگلیزی له‌سه‌ر ئه‌نفال و ههڵهبجهبهکۆمهڵێک دۆکیۆمێنت و زانیاری ورده‌وه، له‌نوسینی ئه‌ندامی رێکخراوه‌که‌مان کاک (شاخه‌وان شۆرش). دوا کاریشمان سازکردنی کۆنفرانسێکی نێوده‌وڵه‌تی بوو له‌باره‌گای سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له18/3 ی ئه‌مساڵدا به‌ناوی (هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال و گۆره‌به‌کۆمه‌ڵه‌کان) که‌چه‌ندان پسپۆڕ و شاره‌زای ئه‌و بوارهلهکورد و بیانی به‌شداریان تێدا کرد. که‌پێم وایهگرنگترین کارهلهم بواره‌دا کرا بێت.
پ\ لهكۆنفراسى چنیف كهلهبهروارى 18 ئادار سازتان كرد تاچه‌ند ده‌بیته فاكته‌ریك بۆناساندنى كۆمه‌ڵكوژیه‌كانى كورد له‌سه‌ر ئاستى نیَودهوڵهتى ؟
و/ پێم وایهکارێکی مێژوویمان ئه‌نجام دا به‌دانپێدانانی ئه‌وانه‌ی کهئامادهبوون، ئاخر به‌رێزت گه‌ر سه‌یرێکی ئه‌و کارانهبکهیت که‌تا ئێستا له‌و بارهوهئهنجامدراون، ده‌بینین یهکهمجارهلهمێژووی کوردا له‌و شوێنهنێودهوڵهتی گرنگه‌دا، کۆنفرانسێکی وا به‌به‌شداری که‌سایه‌تی و پسپۆڕی ناسراو، لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌کادیمی و به‌ئاماده‌بوونی دیپلۆمات و نوێنه‌رانی وڵاتان پێشکه‌ش بکرێن، دوور لهیادکردنهوهیهکی سۆزداری و کڵاسیکیانهباس له‌و کۆمهڵکوژیانهکرا بێت، ئه‌مه‌سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ک له‌وانه‌ی ئاماده‌بوون، یه‌کی کۆپیه‌ک له‌و کتێبه‌ی رێکخراوه‌که‌مان چاپی کردوه، که پێشتر باسم کرد، پێشکه‌ش کرا. دیارهناشبێت ئێمه زۆر گه‌شبینیش بین و وابزانین، به‌سازکردنی یه‌ک دوو کۆنفرانسی وا دهگهینهئهنجام و ئامانجه‌که‌مان، چونکه گه‌ر ئێمه‌سه‌یری کار و کۆششی ئه‌رمه‌نییه‌کان بکه‌یت به‌م ئاقاره‌دا، ده‌بینین ئه‌وان نزیکه‌ی 80 ساڵی خایاند تا تاوانه‌که‌یان بهدانیپێدانرا بهژینۆساید (گه‌لکوژیی). راستههۆکاری خودی و بابه‌تی رۆڵی خۆی هه‌یه‌و مه‌رج نییهمهسهلهکهی ئێمهئهوهندهبخایهنێت. به‌ڵام دیسانهوهدهتوانم بڵێم ئه‌م جۆرهکارانهههروا ئاسان نین و کاری شێلگیرانه‌و پرۆفیشناڵانهیان ده‌وێت. دیاره‌ئه‌و جۆرهکۆنفرانسانهههنگاوی به‌جێن و گرنگن بۆ پرۆسهکهبهئاراستهی ناساندنی تاوانه‌کان.
به‌رای من گه‌ر ره‌وه‌ندی کوردی و به‌تایبه‌تی توێژهرۆشهنیر و روناکبیرهكهی هه‌وڵ بده‌ن به‌پشتیوانی ماددی و مه‌عنه‌وی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، که‌ئه‌رکی سه‌رشانیانه، پشتیوانی له‌م ههوڵانهبکهن، ساڵانهلهم جۆرهکۆنفرانسانهلهنێو کۆشکی په‌رله‌مانی وڵاتانی دهرهوهئهنجام بده‌ن، ئه‌وا کۆمه‌ڵکوژییه‌کان زیاتر ده‌ناسرێن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌هه‌یه، له‌ساڵانی داهاتوودا بتوانین کارێکی وا بکه‌ین دانیپێدا بنێن. پاشانیش مه‌رج نییهکارهکهههر ناساندن بێت، به‌ڵکو هه‌ندێک جار فشاریش گرنگهبهشێوهیهکی مه‌ده‌نییانه‌و دیموکراتیانهبهپشتیوانی رۆشه‌نبیران و پسپۆڕانی ئه‌م بوارهلهسهر حکومه‌ته‌کان دروست بکه‌ین، بۆ نمونهخۆ ئه‌مریکا پاش روخانی رژێمی سه‌ددام و ته‌نانه‌ت ساڵی 1991یش چه‌ندان ته‌ن له‌دۆکیۆمێنتی بینراو و بیسراو و نوسراویان له‌سه‌ر هه‌ردوو تاوانی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال ده‌ستکه‌وت و ناردیانهوهبۆ وڵاته‌که‌یان، که‌چی تا ئێستا دانیان پێدانهناوهکهئهوانهکۆمهڵکوژیشن چ جای بڵێن گه‌لکوژی (ژینۆساید) بووه، دیاره‌ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه!
پ\ ئایا حكومه‌تى ههریَمى لهریَگهى هزارهتى شه‌هیدانه‌وه له‌ماوه‌ى 20 ساڵدا ئهوهندهكارى كردوه كه ئیوه وه‌ك ریَكخراویَكى تایبه‌ت به‌و پرسانه متانهى پى ببده‌ن له‌سه‌ر ئاستى به‌رپرسیاریتى خۆیان ؟
و/ نه‌خێر بهداخهوهحکومهتی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ناوبراو زۆر خه‌مسارد و که‌مته‌رخه‌م بوونهبهرامبهر ئه‌م دۆسیه‌یه، هه‌ر بۆ نمونه‌من پیش ساڵێک له‌سازدانی کۆنفرانسه‌که‌ی ژنێڤ پرۆژهکهیم ئاماده‌کرد، هه‌ر ئه‌وکات و دواتریش چه‌ند جارێک ناردمانه‌وه بۆ سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفاکراوانی ئه‌وکات د. مه‌جید محه‌مه‌د، ئه‌وه بوو به‌ڵێنیشیان پێداین که‌کۆمه‌کی ماددی و مه‌عنه‌ویمان بکه‌ن، که‌چی هیچ کۆمه‌کێکیان نه‌کردین! ئه‌مه‌وه‌ک نمونه‌یه‌ک ده‌هێنمه‌وه. ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان کردویه‌تی چه‌ند کۆنفرانسێکیان له‌هه‌ولێر سازکردوه، به‌ڵام زیاتر شتێکی ئیعڵامی و رووکه‌شی بووه. کوا با بزانین وه‌زاره‌ت و حکومه‌تی هه‌رێم چه‌ند کتێبیان بهزمانهزیندوهکانی جیهان له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانهدهرکردوه، چه‌ند سیدی به‌ڵگه‌نامه‌ییان چاپکردوه؟ چه‌ند هانده‌ر و پشتیوان بوونه‌تا سینه‌ماکارانی کورد فیلیمی دۆکیۆمێنتی و درامی له‌سه‌ر مه‌رگه‌سات و چیرۆکهتراژیدییهکان ئه‌و کاراساتانهبهبهرههم بهێنن؟؟
چه‌ند کۆنفرانسیان لهنێوهندهنێودهوڵهتییهکانی وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و شوێنانی تر ساز کردوه، یان لهلهپشتی بوونه؟ ناڵێم هیچ کار نه‌کراوه ، به‌ڵام له‌راستای ئه‌و تاوانانهزۆر زۆر که‌من.
پ\ئیوه ریكخراویَكى ناحكومین و تائیستا هیچ بودجهیهكتان نیه كه له‌سه‌ر كاره‌كانى خۆتان به‌رده‌وام بن كه‌چى ساڵانه به‌سه‌دان چاڵاكى لهوبورانهدا ئه‌نجام ئه‌ده‌ن كى هاوكاریتان ده‌كات و تیچوى ئه‌و چاڵاكیانه چۆن دابین ده‌كه‌ن ؟
تاچه‌ند له‌گه‌ل حكومه‌تى عیَراق و دادگاى باڵاى تاوانه‌كاندا هاوكاربون بۆ ئاشكرا كردنى ناوى تاوانبارنى ئه‌نفال؟
و/ ئێمهرێکخراوێکین 9 ساڵهکاردهکهین، سه‌رجه‌م ئه‌و چاڵاکییانه‌ی ئه‌نجامیان ده‌ده‌ین له‌سه‌ر گیرفانی خۆمان ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، ته‌نها جارێک سه‌رۆکی حکومه‌ت د.به‌رهه‌م ساڵح ، ساڵی پار برێک یارمه‌تی داین. ئه‌ویش پاش ناردنی راپۆرتی چاڵاکی و پڕۆژه‌کانمان. تا ئێستا به‌بیانوی ئه‌وه‌ی بودجه‌ی رێکخراوهناحکومیهکانی تریش بڕاوه، هیچ بودجه‌یه‌کمان له‌ڵایه‌ن حکومهتهوهبۆ دیاری نه‌کراوه. دیاره‌بۆ کاروچاڵاکیمان کۆمه‌کمان له‌دۆست و ڵایهنهکانیش وه‌رده‌گرین، به‌مه‌رجێک بێبه‌رامبه‌ر بێت، واته‌بێ هیچ مه‌رجێک و ته‌نها وه‌ک کۆمه‌کێکی دۆستانه‌و کارێکی نیشتمانیی. ساڵانه‌ش لهسوپاسنامهیهکدا ناوی ئه‌و دۆست و ڵایهنانهمان بڵاوکردۆته‌وه، کهکۆمهکیان کردوین، له‌گه‌ل بری کۆمهکهکهیدا، به‌ڵام گه‌ر که‌سانێک نه‌یانویستبێت ناویان بڵاوبکه‌ینه‌وه، ئه‌وا ره‌چاوی ئه‌وه‌مان کردوه.
سه‌باره‌ت به‌به‌شی دووه‌می پرسیاره‌که‌تان، دیارههاوکاریی دادگای باڵای تاوانه‌کانمان کردوه، به‌ناردن و دۆزینه‌وه‌ی شایه‌ت بۆ پرۆسه‌ی دادگاییه‌که، په‌یداکردنی به‌ڵگه‌نامه‌و دانی زانیاری پێیان له‌سه‌ر تاوانباران و تاوانه‌کان، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندیدا په‌یوه‌ندییه‌کی وامان نه‌بووه‌و نییه.
پ\ به‌شیك له ئه‌نفال چیه‌كان تائیستا له‌نیو دام و ده‌زگاكانى حكومه‌تى ههریَمدان و زۆربه‌یان له‌ڵایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى كوردیه دالدهدراون ئیوه هه‌لویستان چیه له‌و باریه‌وه ؟
و/ به‌شێكی تایبه‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه‌مان به‌ناوی(به‌دادگا گه‌یاندنی جاش و تاوانباران) هه‌یه، که‌یه‌ک له‌هاورێیانی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێر سه‌رپه‌رشتی ده‌کات. ئێمه‌له‌گه‌ڵ دادگایی‌کردنی سه‌رجه‌م تاوانبارانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ین، جا جاش و به‌کرێگیراوی حکومه‌ت بووبێت، یان له‌ریزه‌کانی شۆرشدا بووبێت ، چونکه‌من رام وایه، که‌سانی تریش بوونهلهنێو ریزی پێشمه‌رگه‌دا، که‌بۆ نمونهرێگهیان لهدهربازبوونی خه‌ڵکانی ناوچهئهنفالکراوهکان له‌سه‌ر وه‌ختی هێرشه‌کاندا، گرتوه،یان له‌هه‌ڵه‌بجه‌و کاتی کارهساتهکهسامان و سه‌روه‌تی خه‌ڵکی ره‌شوروتی هه‌ڵه‌بجه‌یان بردوه. جا ئهوانهههموویان ئه‌نفالچین نه‌ک ته‌نها ئه‌وانه‌ی له‌پاڵ حکومه‌تی به‌عسدا بوونه.
حکومه‌تی تا ئێستا نایه‌وێت و نه‌یویستوه، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی دوو حزبهدهستهڵاتدارهکه، جاش و موسته‌شاره‌کانیش دادگایی بکات، ههرچهندهلهڵایهن دادگای باڵای تاوانه‌کانی بهغداوهبریاری ده‌سگیرکردنیان ده‌رچوه‌و بریاره‌که‌ش به‌فه‌رمی نێردراوه‌بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. هه‌ر خۆی جێبه‌جێ نه‌کردنی ئه‌و بریارهیهکێکهلهو به‌ڵگانه‌ی، که‌یه‌کێتی و پارتی جددی نین له‌به‌دواداچوون بۆ که‌یسی ئه‌نفال و هاوکاری نه‌کردنی دادگای باڵای تاوانه‌کانی به‌غدا. مهسهلهکهبهداخهوهوایلێهاتوه، له‌بری دادگایی‌کردنیان ده‌بێت مه‌منون بین پله‌و پایه‌شیان نه‌ده‌نێ، ئاخر ئێستا ئه‌ندام په‌رله‌مانی کورد له‌به‌غدا له‌سه‌ر لیستی کوردستانی هه‌یه، کهیهکێکهلهداواکراوهکان له‌دادگا بۆ که‌یسی ئه‌نفال، که‌سیش پێی ناڵێت به‌ری چاوت دوو برۆیه!!
پ\ئه‌گه‌ر پرسى هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال له‌كۆتایدا بهجینوسایدلهسهر ئاستى نیو ده‌وڵه‌تى بناسیَنریَت چى له‌پرسى نه‌ته‌وه‌ى كورد ده‌گۆریت و گرنكى ئه‌و شوناسه له‌چیدا ده‌بیننه‌وه ؟
و/ گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وتی سیاسی و دیپلۆماتی و یاسای نێوده‌وڵه‌تی، ناساندنی ئه‌و کارهساتانهیهبهگهلکوژی (ژینۆساید)، چونکه، ئه‌وکات:
1- نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌ک گه‌لێکی ژینۆساید به‌رامبه‌رکراو ده‌ناسێنرێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات له‌رووی یاسایی و نێودهوڵهتییهوهئیلتزامێکی ئه‌خڵاقی و یاسایی بۆ پشتیوانی دۆزی کورد و و پاراستنی گه‌له‌که‌مان دروست ببێت. ئه‌مه‌ش دهبێتهپاڵپشتێکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ کێشه‌ی کورد له‌سه‌رجه‌م پارچه‌کاندا
2- هه‌موو ئه‌و کۆمپانیا، وڵات، که‌سانی بازرگان و شاره‌زا یانه‌ی به‌هه‌ر جۆرێک کۆمه‌کی رژێمی سه‌دامییان کردوه‌بۆ دروستکردن، به‌کارهێنان، یان فرۆشتن و گواستنه‌وه‌ی مادهخاوهکان و چه‌که‌کانی به‌کارهاتوو له‌و بوارانه‌دا به‌ئاسانی ده‌درێنه دادگا. دیارهبهپشتیوانی ناساندنه‌که.
3- گه‌لی کورد به‌پێی یاسا داوای قه‌ره‌بووکردنه‌وه له‌سه‌رجه‌م ئه‌و وڵات و کۆمپانیایانهدهکات، که‌له‌میانه‌ی کاره‌ساته‌کاندا زیانی، گیانی، ژینگه‌یی، که‌لتوری و سامانییان به‌میلله‌ته‌که‌مان گه‌یاندوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست