ململانێى نێوان باڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ و چه‌ند مه‌كته‌ب سیاسیه‌ك ده‌چێته قۆناغێكى مه‌ترسیداره‌وه
Monday, 14/10/2013, 12:00
1745 بینراوە
پەیامنێری کوردستانپۆست/ سلێمانی
سەرچاوەیەک لە نیو دەزگای زانیاریی، ئەم هەواڵەی پێڕاگەیاندین، کە هەفتەی رابردوو هێزێكى گه‌وره‌ى ده‌مامک کراو (دەموچاو هه‌ڵپێچراو) لە سلێمانییەوە دەچیتە ده‌ربه‌ندیخان، گوایه ئه‌و هێزه هاتوون و خانووى ته‌جاوزى به‌رپرسان ده‌روخێنێت، ناردنى هێزه‌كه به پلانى (مه‌حمود سه‌نگاوى و عه‌دنانى حه‌مه‌ى مینا) و بە ئاگاداریی و هاوکاریی (حاكم قادر) بەو کارە هەڵدەستن. سەرچاوەکە پێی راگەیاندین، کە هەرسێکیان لە ناردنى ئەو هێزه به‌رپرسانى دیکەی یه‌كێتی هه‌ڵدەخەڵەتێنن، بەوەی گوایه مه‌به‌ست له ناردنى ئەو هێزه ده‌م امکراوە رووخانى سه‌رجه‌م خانووه ته‌جاوزه‌كانه، به‌ڵام لە راستییدا مه‌به‌ستى ئه‌وان ته‌نها بۆ رووخاندنى خانووى (محه‌مه‌د فایه‌ق) به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى گه‌رمیان و خانووى ماڵى (مه‌حمودى مامه عه‌زه) نەک رووخاندنی خانووى ته‌جاوزی هەموو بەرپرسەکان، سەرچاوەکەی نێو دەزگای زانیریی دەڵێت، ئێمە لەسەرەتادا دەمانزانی چ هۆکارێک لە پشت ئەم کارەوەیە، چونكه محه‌مه‌د فایه‌ق له‌گه‌ڵ لیوا چه‌تۆدا له‌هه‌ڵبژاردندا ئیشیان بۆ كوڕه‌كه‌ى كۆسره‌ت ره‌سوڵ كردووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى له كاتى خۆپیشاندانه‌كاندا ناوبراو به گوێى مه‌حمود سه‌نگاوى نه‌كردووه و ته‌قه‌ى له خۆپیشانده‌ران نه‌كردووه، بۆیه كه‌وتوونه‌ته به‌ر رقى مه‌حمود سەنگاوی و عه‌دنانی حەمەی مینە. رووخاندنى ئه‌و خانووانه له‌كاتێكدایه مه‌حمود سه‌نگاوى و عه‌دنان حه‌مه‌ى مینا چه‌ندین خانووى ته‌جاوزیان له‌ده‌ربه‌ندیخان و سلێمانى هه‌یه، ده‌یان كۆمپانیا و كارگه‌یان هه‌یه، له ئاودیوكردنى نه‌وتیشدا هەموویان پێکەوە شەریکن، هه‌ر له‌م رێگه‌یه‌وه به ملیاره‌ها دۆلاریان کۆکردۆتەوە، سەرچاوەکە درێژەی دەداتێ و پێی وتین: كه‌چى ئەو هێزه‌ی کە ناردوویانە بۆ دەربەندیخان، ته‌نها یه‌ك دوو خانووى رووخاندووه و خانووه‌كانى عه‌دنانى له كه‌مپى خوارووى ده‌ربه‌ندیخانیان نه‌رووخاندووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ى تر خه‌ڵكى ده‌ربه‌ندیخانى وشیارکردۆتەوە، کە چۆن ئەمانە لە شەڕی بەرژەوەندی نێوان خۆیانن، دەنا بۆچى خانووه ته‌جاوزه‌كانى عه‌دنان نارووخێنرێت؟ له‌كاتێكدا عه‌دنان بووه‌ته هۆى ناشیرینكردنى یه‌كێتى له‌گه‌رمیاندا.
شایانی باسە عه‌دنانی حەمەی مینا و مه‌حمود سەنگاوی ته‌نها له‌گه‌رمیان یه‌كێتیان ناشیرین نه‌كردووه به‌ڵكو چه‌ند مانگێكه پۆستى به‌رپرسیارێتى مه‌ڵبه‌ندى راپه‌رینى وه‌رگرتووه ، دیسان باسی لەوە کرد، کە له‌ناو پلینیۆمدا ئه‌ندام كۆمیته‌یه‌ك به‌عه‌دنان وتووه"تۆ هۆكارى دۆراندنى یه‌كێتیت له‌راپه‌رین" كه‌چى عه‌دنان پێیوتووه" بێ ئه‌ده‌ب وسبه" له‌وه‌ڵامدا ئه‌ندام كۆمیته‌كه‌ش په‌لاماری داوه و جگه له جوێن بارانكردنى ، پێشیوتووه "رابوەستە له‌كۆنگره‌دا تۆڵه‌ت لێده‌كه‌ینه‌وه".
دواى رووخاندنى ئه‌و چه‌ند خانووه له‌ده‌ربه‌ندیخان و نه‌رووخاندنى خانووه ته‌جاوزه‌كانى عه‌دنان له‌كه‌مپى خوارو له شوێنه راقیه‌كانى سلێمانى ، كۆسره‌ت ره‌سوڵ، هێرۆ ، مه‌لا به‌ختیار و به‌رپرسانى تر‌ى یه‌كێتى به‌پلانه‌كه‌یان زانیووه، بۆیه ئێستا زۆر توره‌ن و لیژنه دروستكراوه ، به‌تایبه‌تى كۆسره‌ت ره‌سوڵ زیاتر توره‌تره، بۆیه چاوه‌روان ده‌كرێت كێشه‌كه گه‌وره‌تر بێته‌وه.
ئەم وێنانەی خوارەوە لە فایلێکی نێو دەزگای زانیاریی دەست کوردستانپۆست کەوتووە:
ئەم خانووە مەحمود سەنگاوی بۆ پاسەوانەکانی دروست کردوە لە گەرەکی راپەڕینی سلێمانی، بە زۆر زەوییەکەی داگیرکردووە
ئەو خانووە لە بەرزییەوە شێخ جەعفەر دروست کردووە، لەسەر زەوی کشتوکاڵی دەستی بەسەردا گرتووە و تەجاوزی کردووە.
ئەم خانووە یەکێکیان هی مەحود سەنگاوییە، ئەویتریان هی عەدنانی حەمەی مینایە لە سلێمانی، کە لەسەر زەوی کشتوکاڵی تەجاوزیان کردووە و دەستیان بەسەردا گرتووە