کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ئەو بەرپرسەی یه‌كێتی كە ھەڕەشەی له‌ ڕۆژنامه‌نووس گۆران دۆكانی كردوە پێویستە بە توندترین شێوە سزا بدرێت

Tuesday, 16/06/2009, 12:00


بەر‌پرسێكی یه‌كێتیی نیسیتمانی كوردستان به‌ناوی نه‌قیب مه‌حمود جاف كه‌ بەر‌پرسی پاسه‌وانه‌كانی مه‌له‌به‌ندی ڕێكخستنی شارۆچكه‌ی دوكانه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ڕۆژنامه‌وان گۆران دۆكانی كردوه‌ و داوای لێ كردوه‌ بۆزش بێنێته‌وه‌ له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێك كە سه‌باره‌ت برینداركردنی پاسه‌وانێكی مه‌لبه‌ندی ڕێكحستنی دۆكانه‌وه‌ بڵاویكردۆتەوە.
ئه‌و هه‌واڵه‌ گۆران بۆكانی له‌ ‌ڕۆژنامه‌ى هاوڵاتى و ڕادیۆى نه‌وا بڵاوكرابووه‌وه‌. و دوای ئه‌وه‌ ,به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانى مه‌ڵبه‌ند و كه‌سیَكى تری نه‌ناسراو هه‌ڕه‌شه ‌و سوكایه‌تى ڕۆژنامه‌نووس گۆران بۆكانی ده‌كه‌ن و ناوبراویش ناچاربووه‌ سكاڵا دژى ئه‌و به‌رپرسه‌ى مه‌ڵبه‌ند و ئه‌و كه‌سه‌ نه‌ناسراوه‌ تۆمار بكات.

ڕۆژنامه‌نووس گۆران دوكان به‌ كۆمیته‌ی به‌رگری له‌ ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان ڕاگه‌یاند كه‌ " له‌ دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵیَك له‌ڕۆژنامه‌ى هاوڵاتى و ڕادیۆى نه‌وا به‌ناونیشانى (پاسه‌وانیَكى مه‌ڵبه‌ندى ڕیَكخستنى دوكان به‌رچه‌قۆ ده‌دریَت) ,كه‌خودى هه‌واڵه‌كه‌ به‌ڕیَوبه‌رى گشتى پۆلیسى دوكان پشتڕاستى كردۆته‌وه‌ ,به‌ڵام "دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه‌, به‌رپرسى پاسه‌وانه‌كانى مه‌ڵبه‌ندى ڕیَكخستنى دوكان، نقیب محمودجاف به‌مۆبایلى تایبه‌تى خۆى په‌یوه‌ندى پیَوه‌كردم و پیَى ڕاگه‌یاندم ئه‌گه‌ر هه‌رخۆت پۆزش نه‌هیَنیته‌وه‌ خۆم ئه‌زانم چۆن موحاسه‌به‌ت ده‌كه‌م". دوای ئه‌وه‌ به‌ سیَ ڕۆژ له‌لایه‌ن كه‌سیَكى نه‌ناسراو هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن لە گۆران بۆكانی كراوه‌ و ناچاربووه‌ ڕۆژى (14/6) له‌بنكه‌ى پۆلیسى دوكان سكاڵایه‌ك دژ ئه‌و به‌رپرس و ئه‌و ژماره‌ نه‌ناسراوه‌ تۆمار بكات و ئێستاكه‌ به‌پیَیى ماده‌ى دوو له‌ بڕگه‌ى شه‌شى یاساى ڕۆژنامه‌گه‌رى لیَكۆلیَنه‌وه‌ى یاساىی له‌ بنكه‌ی پۆلیسی شاری دۆكان به‌رده‌وامه‌.

گۆمیته‌ی به‌رگری له‌ ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی به‌رپرسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕسوا ده‌كات و داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتی باشووری كوردستان ده‌كات چیتر ڕێگا به حزب و‌ فه‌رمابه‌رانی حكومه‌ی و پۆلیس نه‌ده‌ن به‌ شێوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ مامه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وانان بكه‌ن. ئێمه‌ پێمان وایه‌ ناوبانگی دادگا و به‌رپرسانی حزبی و و پۆلیس له‌ باشووری كوردستان ئه‌وه‌نده‌ پاك نییه‌ تاوه‌كوو ئه‌م جۆره‌ كرده‌وانه‌ به‌ (تاكه‌ ڕۆداو) له‌ قه‌له‌م بده‌ن و پێمان وایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر پێشێلكردنی ئازادیه‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كان و یاسا ئه‌و كرده‌وانه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ده‌ناسرین و ناوبانگی ئه‌وان خراپتر ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌نووس گۆران بۆكانی دووچاری بووته‌وه‌ شێوه‌یه‌كه‌ له‌ شێوه‌كانی دڕنده‌ی مامه‌ڵه‌كردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی باشووری كوردستان له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وانان و بۆته‌ دیارده‌یه‌ك كه‌ ده‌بێ كۆتاییه‌ك بۆ دابنرێت ئه‌گینا به‌ گرانی له‌سه‌ریان ده‌شكێته‌وه‌.
ئێمه‌ له‌ كۆمیته‌ی به‌رگری له‌ ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان ئه‌م كرده‌وانه‌ به‌ پێشێلكردنی یاسا ده‌زانین و ده‌بێ بنه‌كه‌ و دائره‌كانی پۆلیس و پاراستن له‌و جۆره‌ به‌پرسانه‌ پاك بكرێنه‌وه‌ و به‌ توندی سزا بدرێن ئه‌كه‌ینا ئه‌م جۆره‌ ڕۆداوانه‌ ده‌باره‌ و هه‌زار باره‌ ده‌بنه‌وه‌.

كۆمیته‌ی به‌رگری له‌ ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان
[email protected]
2009-06-16

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە