ئه‌م فۆرمه سه‌قه‌ته بگۆڕن
Thursday, 22/01/2015, 12:00
1908 بینراوە
خه‌لیل سه‌ید ئاغا
چوار پارێزگا بهههڵهبجهی ئۆخه‌ی نه‌کردوی تازه به پارێزگاکراویشهوه ، (4 5) ملیۆن دانیشتوو به‌ڵام بارته‌قای کێشه‌کانی کۆماری گه‌لی چین خاوه‌ن کێشه‌و قه‌یراناوی ، ئه‌مه گه‌ر راستم کردبێت وچین وه‌کو هه‌رێمه‌که‌ی له‌مه‌ڕ ئێمه پڕ کێشه‌و قه‌یران بێت . له سایه‌ی ئه‌م سیسته‌م و فۆرمه سه‌قه‌ته له حکومڕانی خۆماڵی ده‌ست بۆ هه‌رچی که‌رت و جومگیهکی ئه‌م وڵاته ده‌به‌یت ئه‌وا له‌وی دیکه سه‌قه‌ت تر .. نه‌بوونی ژێرخانێکی ئابووری که له توانایدا بێت به‌رگری له قه‌یرانێکی نه‌خوازراو وکوتوپڕدا بکات له کاتێکدا نه‌وتی به‌تاڵان براوی ئه‌م وڵاته به‌هه‌زاران ته‌نکه‌ری لێ هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌کرێت و به‌ملیۆنان دۆلار داهاتی ناوه‌کی ده‌خه‌مڵێنرێت جیگای سه‌رسووڕمان و هه‌ڵوه‌سته کردنه .
کۆمه‌ڵێک دامه‌زراوه‌ی بیرۆکراسیمان به ناو وه‌زاره‌ته‌وه هه‌یه ، به‌ڵام له سایه‌ی سیسته‌می سازانی حیزبی ده‌ست به‌سراو وئیفلیجن ، وه‌زاره‌ت و وه‌زیری کشتوکاڵمان هه‌یه به‌ڵام که‌رتی کشتوکاڵ به‌ڕاده‌یه‌ک وێران و کاول کراوه توور و شێله‌م و به‌رهه‌مه ئاژه‌ڵیه بێ که‌ڵک و ده‌ستی چواری ئێران بوونه‌ته میوانێکی ره‌زا گرانی سه‌ر سفره‌ی هاوڵاتیانی ئێمه ورزق و رۆزی جوتیاره‌کانیان بریوین ،چونکه هیچ چاودێریه‌ک به‌سه‌ر هاوررده که‌ران وبازرگانهکاندا نیه و ده‌سته‌ی کوایهڵیتی کۆنترۆڵ ئیفلیج وداماوه یان هه‌ر بوونی نیه چونکه بازرگانه‌کان خودی پیاوانی ده‌سه‌ڵاتن یان له باشترین حاڵه‌تدا له‌سێبه‌رو تارمایی ئه‌وان وبۆ ئه‌وان کار ده‌که‌ن .
وه‌زاره‌ت و وه‌زیری پیشه‌سازیمان هه‌یه به‌ڵام زباڵه و خاشاکی کارگه‌کانی ئێران و تورکیا و چین که‌ته‌نانه‌ت سوودی فڕێدانیشیان نه‌ماوه بونه‌ته سه‌رده‌سته‌ی کاڵا ستانده‌ره‌کانی جیهان له بازاڕه‌کانی ئێمه‌دا ، زۆر شه‌رمه وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیمان هه‌بێت به‌ڵام په‌رداخی نایلۆن و گڵۆپی به چرکه ئیش که‌ری چینی لهبازاڕهکانماندا بوونی هه‌بێت وبهدۆلار هاورده بکرێت ، ئه‌ی ناکرێت بپرسین کوا ده‌زگای کوایهلیتی کۆنترۆڵی خاڵه سنووریه‌کان ؟؟ ئه‌و خاڵه سنووریانه‌ی یاسا‌و رێسای وه‌زاره‌تی دارایی کردوونی به پاشکۆی وڵاتانی دراوسێ ... ((بۆ نمونه هاوڵاتییه‌کی خۆمان به ئۆتومبێلهکهیهوه گه‌ر بچێته ناو خاکی ئێرانه‌وه ده‌بێت بڕی (250) دۆلار باج بدات به‌ڵام هه‌مان حاڵه‌ت بۆ ئێرانییه‌ک (14) هه‌زار تومه‌ن باجی لێ وه‌رده‌گیرێت که بکاته نزیکه‌ی پێنج هه‌زار دینار)) ئه‌مه گه‌ر خۆ به‌بچوک زانین و به‌هه‌ده‌ر دانی سامانی ئه‌م وڵاته نه‌بێت ده‌کرێت ناوی چیی لێ بنرێت .؟
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا هه‌موو کار‌و چالاکیه‌کانیان ئه‌وه‌یه کۆمه‌ڵه گه‌نجێکی بێ هیواو ئاماج وهێزێکی بێ کار به‌رهه‌م بێنن ، ته‌نها وه‌زاره‌تێک پڕ کار و چالاکی بێت و شایانی ئه‌وه بێت مرۆڤ به ویژدانه‌وه باسی بکات وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه ... ئه‌وه نیه به ده‌یان تیرۆرستی داعش به‌رهه‌م دێنن ، مه‌لای وایان داڵده داوه گه‌ر ته‌مه‌ن مه‌ودا بدات ده‌بینین چۆن کوردستان ده‌که‌نه ئه‌فغانستان و تۆرابۆراو سۆماڵ و گه‌ر جه‌نگی چاڵدێرانی سه‌فه‌وی و عوسمانی کردینیه چوار پارچه‌وه ئه‌وا به حه‌ول و قووه‌تی ئه‌و مه‌لاو وتار خوێنه تووند ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌بینه (10) کانتۆنی جیاجیا‌و شه‌نگالیش دهستپێکیهتی .
خه‌لیل سه‌ید ئاغا
19/1/2015