گووتاری تاڵه‌بانی له‌هۆڵی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان.
Saturday, 19/09/2009, 12:00
ڕێکه‌وتی 21 ئه‌م مانگه له‌شاری نێۆرك سه‌رۆك وئه‌ندامانی ووڵاته‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان خولی ساڵانه‌ی خۆیان ساز ئه‌ده‌ن، بۆیه به‌باشم زانی که خیتابه‌که‌ی سه‌رۆك کۆماری عێراق وه‌ك خۆی پێشکه‌ش به خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست بکه‌ین ، نه‌وه‌کو ڕۆژی دووشه‌مه‌ی داهاتوو له‌به‌ر بێ کاره‌بایی وه‌یان له‌به‌ر ئیش وکار ده‌رفه‌تیان نه‌بێ و له‌ڕێگای په‌خشی تیڤیه‌وه له‌کیسیان بچێ، بۆیه گوتاره‌که وه‌کو خۆی که نووسراوه بۆتانی بڵاو ئه‌که‌ینه‌وه.
(بسم اڵله الرحمان الرحیم) خوای گه‌وره‌و ته‌عالا له‌قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێ(وێننا خلقناکم من شعوب و قبائل لتتعارفوا) واته ئێوه‌مان له‌نه‌ته‌وه‌و گه‌ل و قه‌بیله دروست کردوه، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کتری بناسن.(ێدق اڵله العچیم)، جا بڕوانن به‌ڕێزینه خوای گه‌وره هۆزو قه‌بیله‌و بنه‌ماڵه‌ی پێش گه‌ل ونه‌ته‌وه خستوه، بۆیه ئه‌رکی ئێمه‌ش له‌ڕوانگه‌ی ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌وه ده‌ست پێده‌کات وهه‌وڵ ده‌ده‌ین له فه‌رمایشته‌کانی ده‌رنه‌چین و ده‌نگی خودای مه‌زن له‌خۆمان ڕازی بکه‌ین.
پێشه‌کی من ناوم (جه‌لال حسام ا‌لدین)ه، له‌شمالی ده‌وڵه‌وتی عێراقی عروبه له‌خێزانێکی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك تورك هاتوین و به‌ئاینی ئیسلامی پیرۆز جۆش وخرۆش دراوین وسه‌ر به‌ته‌ریقه‌ی که‌مالینزمین، که‌دیاره پیش ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باپیره گه‌وره‌مان له‌سوڵتانه‌کانی عوسمانلی که مێژوومان شانازی پێوه ده‌کات. من خۆم دایکم به‌ڕه‌حمه‌ت بێ له‌گه‌ڵ مردووی هه‌مواندا گه‌لێ حه‌زی به‌وه ده‌کرد من ببم به‌مه‌لا،به‌ڵام من نه‌م ده‌ویست ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌ر بچومایه‌ته حوجره و ته‌کێکانه‌وه، ده‌ه‌بوو بۆ جومعانه‌ی فه‌قێ گه‌ڕه‌کا‌و گه‌ڕه‌که‌م بکردایه‌و قوڵینه نانێکم بخستایه‌ته سه‌رسه‌رم و نانی تیری وهه‌ورامیم خڕ بکردایه‌ته‌وه.
به‌ڕێزان ، خاوه‌ن شکۆو سه‌رۆك وپادشا، خوشك وبرایانی ئاماده‌بوان، گه‌لێ خۆش حاڵم به‌وه‌ی که‌وه‌ك سه‌رۆکی کۆماری عێراقی فیدڕاڵ ، له‌م خوله‌دا، واتا خولی (64)ده‌هه‌مین جاره‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان به‌شداری ده‌که‌م ، وه له‌هه‌مان کاتیش‌دا داوای لێبوردن ده‌که‌م له‌وه‌ی، ڕه‌نگه به‌هۆی چه‌ند کێشه‌کی ته‌کنیکی نه‌توانم به‌شداری خولی (66)بکه‌م ، وه‌یان باشتر بڵێم که ده‌چمه‌وه بۆ زێدی باوکم و له‌ئه‌ستومبول یادوه‌ره‌کانی خۆم ده‌نووسمه‌وه.بۆیه ئه‌مڕۆ هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌و په‌یامه گرنگه‌ی گه‌لی عێراقی خۆشه‌ویستان پێڕابگه‌یه‌نم له‌م هۆڵه‌دا. په‌یامی گه‌لی عێراق له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ بۆ گشت گه‌لانی جیهان بریتیه له‌وه‌ی لای خواره‌وه:
وه‌ك ده‌زانن عێراق له‌دوای خوالێخۆشبوو(سه‌دام حوسێن) که‌له‌ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه له 99% ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێنابوو ، کاتێ که‌وته ژێر ده‌ستی هاوپه‌یمانێتیه‌کان و زیندانی کرا، ئه‌وه‌بو که‌من واژووم له‌سه‌ر سێداره‌دانی نه‌داو گه‌لێ ڕه‌خنه‌شم له به‌ڕێز مالیکی گرت بۆ ئه‌و بڕیاره دژ به‌مرۆڤایه‌تیه‌ی سه‌پێنرایه سه‌ر، هه‌ریه‌که له سه‌رۆك سه‌دام و به‌رزانی برای، چونکه کاتی خۆی دیاری بۆ خانمی یه‌که‌می عێراقی ئێستا‌و خێزانی به‌نده‌ی موخلیستان (هێرۆ) دێنا‌و گه‌لێ په‌یوه‌ندی بنه‌ماڵه‌یی و دۆستانه‌مان هه‌بوو،که له‌سه‌ر بنچینه‌ی خزمه‌تی عروبه و قه‌زیه ڕه‌واکه‌یدا دروست بوبو. ئێستاش له‌سایه‌ی هه‌ردوو ده‌وڵه‌وتی زلهێزی دیموکراتخوازی ئه‌مریکی و به‌ریتانیا، توانیان ئارامیه‌کی به‌رچاو له‌ناوچه‌که‌دا فه‌راهه‌م بکه‌ن و چه‌ندین هێزی سه‌بازی ده‌ستوری و نیزامی وه‌ك سه‌حوه‌و سه‌دریان دروست کرد‌و بۆته مایه‌ی خێر‌و به‌ره‌که‌ت بۆ گه‌لانی عێراق، گه‌لی عێراق جگه له‌وه‌ی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌کی بچوك لێره‌و له‌وێ ڕووده‌دا و چه‌ند که‌سێکی تیا ده‌چی، که‌زۆر جار خه‌تای خۆیانه وحه‌ز به‌قه‌ره‌باڵغی ده‌که‌ن ، ئه‌گینا له‌ڕووی ئه‌منیه‌وه به‌خاله‌تی پێده‌برێ. دوای ڕزگار کردنی عێراق ئه‌رکی ئاسایش و پاراستنی مافی هاوڵاتیان وه‌ك دروشمی نوێمان بریتیه له‌وه‌ی ، که ئاسایشی تاك ئه‌رکی سه‌ر شانی هاوڵاتی خۆیه‌تی وحکومه‌ت لێبه‌رپرسیار نیه، ئه‌مه‌ش وه‌ك داهێنانێکی سه‌رده‌میانه و ئه‌گه‌ر چی خوێنی که‌س به‌که‌س حه‌ڵاڵ نیه، به‌ڵام له‌سایه‌ی ئه‌و دیموکراسیه نوێیه‌وه شتی له‌و جۆره‌ش ئه‌بێ.
له‌ئاستی ناوخۆ توانیمان به‌هیمه‌تی هه‌موو لایه‌ك هه‌ر دوای پرۆسه‌ی ڕزگاری عێراق وه‌ك چه‌رچ وفه‌له‌ق بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م ده‌ستاو ده‌ستی فه‌رمان ڕه‌وایی بکه‌ین وبه‌نده‌ش دواتر به‌ده‌نگی هه‌موو دانیشتوانی عێراق و ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وی بوون ده‌نگی زۆرینه‌م هێناو کرام به سه‌رۆکی ئه‌م ووڵاته و ئه‌رکه‌کانم به‌باشی به‌ڕێوه ده‌به‌م و فه‌زلی هاوڵاتیه‌کی عه‌ره‌بی ده‌ده‌م به‌سه‌ر هه‌مواندا ، ئه‌ویش به‌پێی ئه‌و ئایه‌ته‌ی که خودا ده‌فه‌رموێ(و فچلناکم علی العالمین)واته ئه‌ی ئومه‌تی ئیسلام وعروبه به‌سه‌ر هه‌موو جهیاندا فه‌رزتان ده‌که‌م. هه‌ر بۆیه له‌یه‌که‌م ڕۆژی ده‌ستپێکردنی قه‌ڵه‌مڕه‌ومیدا هه‌موو هه‌وڵێکم خستۆته گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی عێراق به‌یه‌ك پارچه‌یی بمێنێته‌وه‌و خاکه‌که‌ی پارێزراو بێ.
وه له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌ش، جگه له‌وه‌ی که‌چه‌ندین که‌سایه‌تی ئاشتیخوازی وه‌ك(نزار خه‌فاجی وتاریق ره‌مه‌زان وته‌ها موحێدین مه‌عروف وهاشم سوڵتان وعه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدو چه‌ندینی تر)داکۆکیم لێکردون وبه‌پێی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ که‌له پایته‌ختی سویسرا(ژنێف)ده‌رچوه ، مافی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی سه‌ره‌وه‌م به‌باشی پاراستوه‌و نه‌م هێشتوون له‌سێداره بدرێن، وه‌هه‌تا به‌نده‌ی موخلیس سه‌رۆك کۆمار بێ، ئه‌وا هه‌ڵوێستمان وه‌ك ڕێژه‌ی نه‌گۆڕ وایه.
پاراستنی سنووره‌کان ئه‌رکی سه‌ره‌کیم بوه‌و ، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ دراوسێ ئاشتیخوازه‌کانی وه‌ك کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیای خۆشه‌ویست ،هه‌ماهه‌نگی بیر‌و ڕامان گۆڕیوه‌ته‌وه‌و توانیومانه ئه‌و هێزه تیرۆریستانه‌ی وه‌ك (پژاك و په‌که‌که) سنوور دار بکه‌ین و له‌داهاتوشدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌م(هۆشیار زێباری) کۆده‌بینه‌وه‌و ڕێ‌و شوێنی تایبه‌تی بۆ داده‌نێین، وه ئێمه سوورین له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان و به‌رده‌وام کار ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی به‌رقه‌رار بێ.
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی په‌یوه‌ندی عێراق له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته دراوسێ و عه‌ره‌بیه‌کاندا له‌ئاستێکی به‌رزدایه، ڕۆژانه له سنووره‌کانی ئێران وسووریا وسعودیه ، چه‌ندین پسپۆری شاره‌زای کاری دژه تیرۆر دێنه عێراقه‌وه‌و که به‌داخه‌وه هه‌ندێ جار لێیان تێك ده‌چێ له‌نێوان دۆست ودوژمن ، هه‌ندێ کار‌و چاوه‌ڕوان نه‌کراو ڕوده‌داو له‌هه‌ندێ جاردا به‌هه‌ڵه زیندانی ده‌کرێن ، بۆیه داوای لێبوردن ده‌که‌ین وهیوادارین چۆن وا خه‌ریکه زیندانی (بوکه) له شاری به‌سره داده‌خه‌ین ، ئاوهاش زیندانی (سوسێ) که‌به‌هه‌ڵه 21 هه‌زار له‌هاوڵاتیانی ووڵاته عه‌ره‌بیه‌کانی تیا به‌ند کراون وله داهاتویه‌کی نزیکدا ئه‌وانیش به‌ر ده‌درێن.
به‌ڕێزان، خوشك وبرایان، به‌ناوی گه‌لی عه‌ره‌بی عێراق گه‌لێ سوپاستان ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و قه‌رزه زۆره‌ی له‌سه‌رمان بوو، هه‌ڵگیراو لێمان به‌خشین، به‌ڕاستی جێی پێ‌زانین وته‌قدیره، خوا ده‌ست به عومرتانه‌وه بگرێ وله‌ته‌مه‌نی گه‌لانتان بخاته سه‌ر ته‌مه‌نتان.
خۆشه‌ویستان، جه‌نابی مه‌عالیتان له‌وه ئاگادار ده‌که‌مه‌وه، که ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش شایه‌تی گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌شمالی عێراق که چه‌ند که‌سێکی ده‌مارگیر ناویان لێناوه کوردستان به‌ڕێوه چوو، وه به‌بێ هیچ ته‌قه‌و توقێ ئه‌نجامه‌کان قبوڵکراوو کاك مه‌سعود که‌ئێستا لێره نیه‌و منی کردوه به ده‌م ڕاستی خۆی و له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا شه‌وو ڕۆژم بۆ خسته سه‌ر یه‌ك تا ده‌نگی زیاتر بێنێ. شایه‌نی باسه له‌و پرۆسه‌یه‌دا چه‌ندین شێوازی ستراتیژی به‌دی کراو که پێوسته له‌زۆربه‌ی ووڵاتاندا کۆپی بکرێت وچاوی لێبکرێ، له‌وانه دابه‌شکردنی ماکسی بۆ ژنان ، له‌جیاتی شه‌ڕواڵ بۆ ئه‌وه‌ی زۆر له‌ئه‌رز نه‌خشێ و زوو نه‌دڕێ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئافره‌تی شمال به‌تایبه‌تی هی لادێ وموجه‌مه‌عاته دڵگیره‌کان ،که‌به‌زۆر ناویان لێناوه ئۆردوگا به‌زۆره ملێکان ، ئه‌وه‌نده خه‌ریکی ئاوکێشانن و ڕۆژانه به‌جلیکانه‌ی 20 لیتری هه‌موو شان و ملیان به‌گیر وه‌ستاوه‌و، به‌مه‌کره‌وه ئاوڕ ده‌ده‌نه‌وه که بۆته سیمایه‌کی ئه‌وه‌نده جوان وقه‌شه‌نگ ، وه‌هه‌روه‌ها بۆته وه‌رزشێکی باشیش بۆیان ، هه‌روه‌ها مه‌نجه‌ڵی تیڤاڵ، له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵکی شمالی عێراق نۆکاو زوو زوو لێده‌نێن وجارو بار چه‌ند لوولاقێکی تێ فڕێ ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ر بۆ جوانیش هه‌ندێ ده‌مانچه‌ی کاتم وبێده‌نگیش دابه‌ش ده‌کرێ ، به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که‌کاتی خۆی ئه‌نفالی لادێکانیان کرد‌و ئێستاش نامانه‌وێ زوڵمیان لێبکرێ و مافی مرۆڤ بوونی خۆیان له‌ده‌ست بچێ و ئه‌رکی پاراستنی ژیانیان که‌وتۆته سه‌ر ئێمه.
به‌ڕێزان خه‌مخۆران و دیموکراتخوازان، له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی شمالی عێراق ، په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیم بۆ سه‌رۆکی گه‌وره‌ترین ووڵاتی ئاشتیخواز‌و مافناس نارد(ئه‌فغانستان) و له‌گه‌ڵ ڕێزدار حامیدی حاجی کارێزی ، که‌وا ئه‌ویش هه‌وڵ بدات ، بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر ببێته‌وه به‌سه‌رۆك هه‌مان ستراتیژی ئێمه به‌کار بێنێ وگه‌ر ویستی ئه‌وا (عه‌زیز وه‌یسی)بۆ ده‌نێرین . من نازانم بۆچی به‌ڕێز(جۆن مه‌که‌ین) (مایکل جاکسن و سلیندیان)ی به‌کار نه‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکادا سه‌ر بکه‌وتایه.
به‌ڕێزان،خوشك و برایانی خه‌م خۆری گه‌لانی عێراق، دیاره عێراق پێشکه‌وتنی به‌رچاوی به‌دی هێناوه له‌هه‌موو ئاسته‌کاندا، بۆ نمونه له‌ئاستی ئابووری ، توانیومانه که‌رتی تایبه‌تی بخه‌ینه کار‌و بازاڕێکی سه‌ربه‌ست دروست بکه‌ین ، که هاوڵاتیان که‌ڵك وقازانج وه‌ربگرن له‌وه‌ی که‌نرخ دانان به ئاره‌زووی فرۆشیار بێ و برا مه‌نسوله‌کان بتوانن هه‌ر جۆره خۆراکێك بیانه‌وێ ده‌رخواردی خه‌ڵکی بده‌ن وده‌رمانیش گرنگ نیه سه‌یری ڕۆژو ته‌ریخه‌که‌ی بکه‌ی ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌مویان سه‌ریان قه‌پاتکراوه ، بۆ نمونه له‌م بواره‌دا توانیمانه زۆربه‌ی هاوڵاتی گه‌نجی ئه‌م عێراقه بکه‌ینه پۆلیس وئاسایش ، که‌کاری زۆربه‌یان پاسه‌وانی به‌رپرسه دڵسۆزه‌کان و مناڵه‌کانیان، خۆ ره‌نگه ئه‌و ئارامیه‌ی ئێستا هه‌یه به‌ئامار بۆ تان ده‌سه‌لمێنم که که‌مترین هێرش ده‌کرێته سه‌ر مزگه‌وت و مه‌رقه‌د وحوسه‌ینیه‌و نزرگاو شوێنه موقه‌ده‌سه‌کان، له‌به‌رئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌مانه شوێنی ئیستراتیژین و پێوستیان به ئه‌من وئاسایش هه‌یه. ئه‌م که‌رته زیاتر له نیو ملێۆن گه‌نجی له‌خۆ گرتوه‌و بۆ داهاتوو ڕه‌نگه بودجه‌ی بۆ زیاد بکرێ.
به‌ڕێزان ، سه‌باره‌ت به‌نه‌وت و غازیش، ئێمه له‌شمال توانیمان نه‌وت ده‌ربێنین و پاڵاوته‌شی بکه‌ین ، له‌ڕێگای هه‌ردوو سنووری تورکیا‌و ئێران به‌شه‌و ڕه‌وانه‌ی ده‌که‌ین و ئه‌وه‌ی نه‌وتی سپیشه هه‌ر به‌ڕه‌ش دێته به‌رچاومان و له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر به‌شه‌وو به‌تاریکی ده‌ینێرینه ده‌ره‌وه، ئێدی هه‌ر به‌سعری نه‌وتی ڕه‌ش ده‌یفرۆشین.
به‌ڕێزان، ده‌مه‌وێ له‌زاری هه‌موو عێراقیه‌کی ئاشتیخواز‌و مرۆڤ دۆست ودژ به‌شه‌ڕو خۆته‌قاندنه‌وه، که‌ئێستا ژماره‌یان بۆته 31 ملێۆن ، گه‌لێ سوپاستان بکه‌م بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆتان ڕه‌خساندین وله‌و پشتگیریه به‌رده‌وامه‌تان به‌به‌رز ده‌نرخێنین.
جه‌لال حسام ا‌لدین تاڵه‌بانی
21 ی ئه‌یلولی 2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست