مودیر ئه‌منیێکی به‌عس ئه‌ندامی مه‌کته‌بی کۆمه‌لایه‌تی لقی 2 پارتیه
Wednesday, 15/04/2009, 12:00
1927 بینراوە
نایف مه‌حمود که‌ریم بڵباس، ناسراو به (مامۆستا نایف)، خه‌ڵکی گوندی ته‌له‌لخێمی گه‌وره‌ی سه‌ر به شارۆچکه‌ی (گوێڕ)ی نزیک به قه‌زای مه‌خموره. مامۆستا نایف، فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی ژماره (80)ی سه‌ر به دائیره‌ی ئه‌منی هه‌ولێر بووه. سیخوڕ‌و نۆکه‌رێکی دڵسۆزی حزبی به‌عس‌و رژێمه‌که‌ی سه‌دام تکریتی بوو، بۆیه به‌عسییه‌کان وه‌کو وه‌رگێڕی کوردی عه‌ره‌بی له دائیره‌کانی (ئه‌منی به‌لده‌ی هه‌ولێر، ئه‌منی هه‌ولێرو ئه‌منی مه‌نتیقه‌ی حوکمی زاتی) به‌کاریان ده‌هێناو جێگای متمانه‌و باوه‌ڕی زۆری ئه‌و ده‌زگا کوردکوژو داپڵۆسێنه‌رانه بوو.
نایف مه‌حمود، له‌ڕێگای سیخوڕێکی تره‌وه که هه‌ر خه‌ڵکی گونده‌که‌ی خۆیان بوو به‌ناوی زاهیر (زیتۆی ئاش)، توانی بگاته نهێنییه‌کانی ڕێکخستنه‌کانی ناوشارو له ساڵی (1985)دا، شه‌هید مامۆستا حه‌یده‌ر جوکل ئیبراهیم گه‌ردی، به‌رپرسی رێکخراوی هه‌ولێری کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان به‌گرت بدات‌و، دوای ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر ره‌وانه‌ی سێداره‌یان کرد‌و، دواتریش له‌مانگی ته‌موزی ساڵی (1986)دا له‌ژووری سێداره‌ی به‌غدا خنکاندیان‌و گه‌یشته کاروانه نه‌مره‌که‌ی سه‌ربه‌رزان. شه‌هید حه‌یده‌ر جوکل ئه‌و قاره‌مانه‌بوو که به به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی هه‌ولێری گوت: من به‌رپرسی رێکخراوی کۆمه‌ڵه‌م و ته‌واوی ڕێکخستنه‌کانی کۆمه‌ڵه له شاره‌کانی سلێمانی و که‌رکوک و هه‌ولێر و دهۆک ده‌ناسم و ئاماده‌نیم هیچ نهێنییه‌کتان پێ‌بڵێم). مودیری ئه‌من و به‌عسییه‌کان زۆر هه‌وڵیان له‌گه‌ڵدا هه‌م به‌قسه‌و هه‌م له‌ڕێگای به‌کارهێنانی جۆره‌ها ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه نهێنییه‌کانی پێده‌رخه‌ن، به‌ڵام مامۆستا حه‌یده‌ر جوکل سه‌ری به‌رزی قه‌ڵاو مناره‌ی هه‌ر به به‌رزی هێشته‌وه‌و دوژمنان‌و سیخوڕانیشی ڕووڕه‌شتر و شه‌رمه‌زارتر کرد.
دوای راپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی 1991، زۆر له به‌ڵگه‌نامه نهێنییکانی ده‌زگاکانی ڕژێمی ره‌گه‌زپه‌رست و دیکتاتۆری که‌وتنه‌ده‌ست‌و یه‌کێک له‌وانه‌ش دۆسێی شه‌هیدکردنی ئه‌و شه‌هیده قاره‌مانه (حه‌یده‌ر جوکل) بوو، که به خه‌تێکی گه‌وره له‌سه‌ری نووسرابوو (المسدران: نایف کریم محمود و ڤاهر .....)، به‌کوردییه‌که‌ی (سه‌رچاوه‌کان (که مه‌به‌ستیان له‌م که‌سانه‌یه که بوونه‌ته سه‌رچاوه یان هۆکار بۆ ده‌ستگیرکردنی شه‌هید حه‌یده‌ر جوکل): نایف مه‌حمود که‌ریم و زاهیر ......).
نایف مه‌حمود، له‌ترسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان له‌ڕۆژی یه‌که‌می ڕاپه‌ڕینی هه‌ولێر له (11.3.1991)دا به‌ره‌و موسڵ‌و بۆلای ئاغاکانی ڕایکردو، له‌وێش له‌خزمه‌تکردن به‌دوژمنانی کورد‌و کوردستان هه‌ر به‌رده‌وام بوو. ئه‌و سیخوڕه گه‌یشته پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منی هه‌ولێرو چه‌ند ساڵێک ئه‌و پۆسته‌ی هه‌بوو، که‌چی دواتر کرا به مودیری ئه‌منی مه‌نتیقه‌ی حوکمی زاتی له موسڵ و تا ڕووخانی سه‌دام ئه‌و پۆسته‌ی هه‌بوو. یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌کۆتایی ساڵی 1991دا له‌تۆڵه‌ی شه‌هید حه‌یده‌ر جوکلدا، زاهیری کوشته‌وه، به‌ڵام ده‌ستیان نه‌گه‌یشته نایف مه‌حمود.
نایف مه‌حمود برای حوسێن مه‌حمود که‌ریم (حوسێن زیل)ی گۆڕبه‌گۆڕه که له‌ساڵی (1984)دا له‌ناو هه‌ولێر به‌سزای ڕه‌وای خۆی گه‌یشت. حوسێن زیل که له‌ژێره‌وه په‌یوه‌ندی به‌هۆی کانه‌بی چاوشین (کانۆ چاوشین)ه‌وه په‌یوه‌ندی به ئه‌منی هه‌ولێره‌وه کردبوو دواتریش بووه خاوه‌نی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی خۆی، له (10.4.1978)دا له گۆڕستانی سه‌ید مه‌عرو‌ف به‌هاوکاری دائیره‌ی ئه‌منی هه‌ولێر پلانی شه‌هیدکردنی دوو قاره‌مانی تێکۆشه‌رو کادری کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان به‌ناوه‌کانی (شه‌هید محه‌مه‌د عه‌جه‌م و شه‌هید خالید سابیر) به‌هۆی نانه‌وه‌ی که‌مینێک بۆیان و ده‌ستڕێژێکی نامه‌ردانه جێبه‌جێکردو شه‌هیدی کردن.
له‌دوای رووخانی ڕژێمی سه‌دام و به‌عس نایف مه‌حمودی ئامر مه‌فره‌زه‌ی هه‌شتاو مودیری ئه‌منی هه‌ولێرو مودیری ئه‌منی مه‌نتیقه‌ی حوکمی زاتی کوردستان و بکوژی شه‌هید حه‌یده‌ر جوکل، هاته‌وه هه‌ولێرو ماوه‌یه‌ک له مه‌سیف بوو، دواتریش هاته‌وه هه‌ولێرو کرا به ئه‌ندامی مه‌کته‌بی کۆمه‌ڵایه‌تی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئێستاش هه‌ر ئه‌ندامی ده‌زگای ناوبراوه، که کۆنه به‌عسی‌و ئه‌نفالچی محه‌مه‌د حه‌مه‌د ئه‌مین حوسێن زراری، ناسراو به (محه‌مه‌د شازێ)ی راوێژکاری فه‌وجی (216)ی جاشه سووکه‌کان، تیایدا ئه‌ندامی مه‌کته‌بی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مان لقه.
تێبینی: وێنه‌کان، وێنه‌ی ده‌سته ڕاست وێنه‌ی شه‌هیدی به‌توانا و تێکۆشه‌ری لێهاتوو حه‌یده‌ر جوکل گه‌ردییه‌و ئه‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ وێنه‌ی شه‌هیدی جه‌ربه‌زه‌و کوڕانی ڕۆژانی ته‌نگانه شه‌هید محه‌مه‌د عه‌جه‌مه. لیدیا خۆشناو
هه‌ولێر - ڕووناکی