وڵاتی سێداره، ئوپزسیون، بێده‌نگی شه‌قام له به‌رامبه‌ر وڵاتی سێداره
Thursday, 09/12/2010, 12:00
بێ ده‌نگی حزبه‌کان له به‌رامبه‌ر له سێداره‌دانی خه‌ڵکی ئێران و نه‌توانینیان له مه‌ڕ هاو ده‌نگی و یه‌کریزی ناو خۆیان بۆه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که رژێمی داگیر که‌ری کوردستان و ئێران زۆر به سانایی لاوان له سێداره بدات و هه‌ر رۆژه دڵی دایکێک بسوتێنێ.
سیاسه‌تی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا زیاتر له سه‌دان که سی له سێداره داوه ، کوشتن، کوشتن، کوشتن له ئێران بۆه‌ته هۆی بێده‌نگی شه‌قامی ئێران و هه‌موو جیهان، بۆ نموونه، ته‌نیا له زیندانی وه‌کیل ئاوای مهشهه سه‌دان که به تاوانی ماده سڕکه‌ره‌کان له سێداره دڕاون.
ئه‌مه ته‌نیا نموونه‌یه‌که که له شاریهکی ئێران روویداوه و هه‌موو شاره‌کان له‌و باردۆخه دا هاوبه‌شن و له زۆربه‌ی ئه‌و له سێداره داننانه نه ته‌نیا به خۆدی زیندانی نه‌وتراوه تا ئه‌و کاته‌ی بردراوه بۆ پای سێداره به‌ڵکوو بنه‌ماڵه‌شی دوو یا سێ رۆژ دوای له سێداره دانیان ئاگادار کراونه‌ته‌وه و رژێمی ئێران ته‌نانه‌ت ئه‌و مافه‌شی به زیندانی ره‌وا نابینێ که له دوا هه‌ناسه‌کانی ژیانیدا چاوی به بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆی بکه‌وێت ، ده‌بێ لێره‌دا ئاماژه به‌وه بکه‌م که دوای سێداره ته‌نانه‌ت پوولی ته‌نافی داره‌که‌ش له بنه‌ماڵه‌کان ده‌ستێنن.
ئه‌م هه‌موو ئیعدامانه له حالێکدایه که بێده‌نگێکی خه‌ست هه‌موو جیهانی گرتوه‌ته‌وه و ئێران له ناو ئه‌و بێده‌نگیه‌دا بووه به قاقڕستانی سێداره و رۆژ نیه چه‌ندین که‌س له ئێران له سێداره نه‌دڕێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای پرسیاره بۆ چی ئه‌م هه‌موو بێده‌نگیه نه ته‌نا ده‌ره‌وه به‌ڵکوو ئوپزسیونی دژ به رژێمی ئێرانیش بێده‌نگن له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو دڕنده‌ییه.
رژیمی کۆماری ئیسلامی بۆه‌ته زوحاک و هه‌ر چی رۆژه ده‌بێ مێشکی لاوانی ئێران بکاته ناو چێشتهکهیهوه، ئێران وڵاتی سێداره‌یه، له هه‌وه‌ڵێن رۆژانی هاتنه سه‌ر کاری خۆی ده‌ستی دایه سێداره کردنی لاوان و به هه‌زاران لاوی له سێداره‌دا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه ئه‌وه‌یه که بۆ چی ئوپزسیون له به‌رامبه‌ر رژێمی داگیرکه‌ری کۆماری ئیسلامی بێده‌نگن و بۆ چی حزبه‌کان هه‌لوێستی یه‌کگرتوو ناده‌ن له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو پێشێڵ کردنی مافی مرۆفانهدا ، ئایا ناکرێت حزبه‌کان ده‌ست له ده‌ستی یه‌ک و پشت به پشتی یه‌ک له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌لوێسته رژێمی دڕنده‌ی کۆماری ئیسلامی بوه‌ستن و بریاری هاوبه‌ش بده‌ن، یان کورسیه‌کان لێره‌دا ناهێڵن و ئه‌ویش وه‌کوو زۆربه‌ی شته‌کانیتر ده‌که‌ن به قۆربانی ژیانی خۆش و کورسی و ...
ئه‌گه‌ر چی کوشتن و سێداره دڕنده‌ییه و ئه‌مه هیچ جێگه‌ی قسه کردن نیه و به بروای من ده‌بێ هه‌موو حزبه‌کان له‌م به‌شه‌دا مافی مرۆف به هه‌موو ناتهباییهکانیان و هه‌موو کێشه‌کانیانه‌وه ده‌بێ بریاری هاوبه‌ش بده‌ن. ب بردنی گیانی مرۆفێک، ئه‌ویش مڕۆیهکی زیندانی که هیچ دهسهڵاتیهکی نیه، گه‌وه‌ره‌ترین شێوه‌ی دڕنده‌ییه و مافی مڕۆ ته‌نانه‌ت بۆ دڕنده‌ترین مڕۆ دژی سێداره‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه رژێمی ئێران که ده‌زانێت له هه‌موو لاییهکهوه گه‌ماڕۆ دڕاوه ده‌زانێ فشاریهکی زۆر چ له ناوه‌وه و چ له ده‌ره‌وه ئێرانی گه‌ماڕۆ دراوه و ده‌یه‌وێت به سه‌رکۆتی نه‌یارانی خۆی له ناوه‌وه هێمنێک بۆ خۆیان به‌دی بێنن، تا زۆر به سانایی ئاسایشی ناوه‌وه دابین بکه‌ن وتا بتوانن له گه‌ڵ گرۆپی 5+1 و کۆمه‌ڵگای ده‌ره‌وه‌دا وتووێژ بکه‌ن.
ئه‌مه ڕاستیه‌که و ناشاردڕێتهوه که رژێمی ئێران بێ تاوانان له سێداره ده‌دا و هه‌ر وا که دییمان به بێ دادگایی له دوای ڕاپه‌رینه جه‌ماوه‌ریه‌که‌ی ئێران و به هاتنه سه‌ر کاری رژێمی کۆماری ئیسلامی سێداره‌کانی دوای هاتنه سه‌ر کاری حکومه‌ت به ده‌ستی خال‌خالی که شتیهکی کرد بوو به باو و به زیندانی ده‌وت ئه‌گه‌ر بێ تاوان بێت ئه‌وا ده‌چێته به هه‌شت و ئه‌گه‌ر تاوانکار بێت ئه‌وا ده‌چێته جه‌حانم و هه‌موو دادگاییکردنه‌که‌یشی زیاتر له یه‌ک خۆڵهکی نه‌ده‌کێشا و به هه‌زارانی ڕۆڵه‌ی کوردستان و هه‌ر وه‌ها شاره‌کانی تریشی له سێداره‌دا و دوای له وتووێژێکدا وتبووی که من هیچ په‌ژیوان نیم و ته‌نانه‌ت ریژدانم ناراحه‌ت نیه ئه‌مه رۆخساری رژێمی کۆماری ئیسلامیه و له به‌رامبه‌ردا ئوپزسیون هه‌میشه بێده‌نگ بووه و ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر چی ئه‌و ئوپزسیونه به راستی نوێنه‌ری ته‌واوی خه‌ڵک نین به‌ڵام هه‌ر وه‌کوو ئه‌و شته‌ی له ناو ئهساسنامهکانیاندا هاتوه و باس له به‌رگری کردن له مافی مرۆف ده‌که‌ن ، بۆ چی له به‌ره‌یه‌کدا کۆ نابنه‌وه؟ بۆ چی له پرسێکی ئاوا گرنگدا پێکه‌وه بریار ناده‌ن؟ و بۆ چی و بۆ چی ؟؟؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست