کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


سۆزی دار بەڕو

Wednesday, 02/10/2013, 12:00



سۆزی دار بەڕوتان شکاند
کردتانە کۆڵەوەژێک
کە تەنیا تەندووری ئاورگەی دوژمنی
پێ خۆش دەبێ
چوار وەرزو وەک تراویلکە
راخستە سەر سنگی دایکی نیشتمان
کوردستان و کردە زامستان
خۆری ئاسمانی ئەو وڵاتەو
پڕ کرد لە تۆفی زستان و تۆزی رنوو
باغی پڕ لە بەری دارستانەکانتان
روو تاندەوە
ئەستێرەتان لە مانگەشەودا لەو خاکە بریندارە
یەک بە یەک هەڵوەراند
پرچی شۆڕە بی و سێبەری شۆڕە بیش
هەر ئێوە بە دەستی ناپاکی خۆتان
هەڵقڕتاند
کانی و جۆبار وچەمتان
بە ئانقەست جۆماڵ کرد وڕیگاتان خۆش کرد تا
تێکەڵاو بێ بە ئاوی پیس و
سەری سەر هیشکی داگیر کاری کوردوستان .


جەعفەر کەریمی
١٣/٩/٢٠١٣
باشوری وڵات /سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە