Saturday, 15/06/2013, 12:00
1049 بینراوە
مەلا فرمان
بۆ/
1- دانیشتوان و رۆشنبیرانی ناوچه کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم
2- په‌رله‌مانی کوردستان
3- سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم
4 حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
5- فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان له ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق
6- رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
7- هه‌موو حیزبه‌کانی کوردستان
8- کوردستانیانی نیشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
9- ده‌زگاکانی راگه‌یاندن
سڵاو
به‌ڕێزان:
ئاگادارن نزیکه‌ی 38% خاکه‌که‌تان و براکانتان له ناوچه کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم چۆن ژیان ده‌گوزه‌رێنن، به داخه‌وه له پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمدا ئه‌و ناوچانه پێگه‌ی شیاوی نه‌دراوه‌تێ. بیرکردنه‌وه له پرۆژه‌یه‌کی له‌م جۆره له‌م کاته‌دا زه‌روره‌تێکی مێژوییه. بۆیه داوا له به‌ڕێزتان ده‌که‌م هیمه‌ت بکه‌ن له ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی ئه‌م پرۆژه‌یه و بۆ فشار خستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستان و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌کان.
له‌م پرۆژه‌یه که‌رکوک وه‌ک سیمبۆلی ناوچه کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاتووه.
له‌گه‌ڵ رێزدا......
براتان
مه‌لا فرمان
ده‌قی پرۆژه‌که
که‌رکوک، 15/6/2013
" پرسی که‌رکوک له پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان عێراق"
ده‌ستور گرێبه‌ستێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه بۆ ریکخستنی پێکه‌وه ژیانی، تاکه‌کان ، پێکهاته، چین، توێژ، ئایین و ئایینزا جیاجیاکانی کۆمه‌ڵگه. که‌رکوک له 38% و دانیشتوانه‌که‌ی نزیکه‌ی 35% باشوری کوردستان پێکده‌هێنێ. ئه‌م به‌شه دابڕاوه‌ی کوردستان پێگه‌یه‌کی شیاوی پێنه‌دراوه له پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمدا، بۆیه گه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا تیپهڕێندرێ مانای به ده‌ستوری و یاسایی دابڕانی که‌رکوکه له کوردستان، چونکه پشک و ده‌نگی له‌و گریبه‌سته نییه، ئه‌مه‌ش هۆکاری خستنه روی ئه‌م پرۆژه‌یه‌یه. ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌م خاڵانه له خۆ ده‌گرێت:
1- که‌موکوڕیه‌کانی پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم له‌مه‌ر که‌رکوک و پێشنیار له‌م باره‌وه؛
2- ماف و ده‌سه‌ڵاتی کورد له ده‌ستوری عێراق تایبه‌ت به که‌رکوک؛
یه‌که‌م : پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم
له دیباجه‌ی پرۆژه‌که‌دا هاتووه (گۆڕانکاری له دیموگرافی به‌شیکی فراوان .......... تاد). ئه‌م باسکردنه هه‌موو ناوچه‌کانی کوردستان ده‌گرێته‌وه، به راشکاوی باس له که‌رکوک ناکات. بۆیه پێویسته له دیباجه‌که‌دا به‌م شێوه‌یه باس له که‌رکوک بکرێت:
(که‌رکوک وه‌ک به‌شێکی دانه‌بڕاو له کوردستانی باشور گۆڕانکاری فراوان له دیموگرافیای کراوه، دانیشتوانه‌که‌ی (کورد ، تورکمان ، کلد و ئاشور) دوچاری گۆرینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و کۆچپێکردنی به زۆر کراون)
ماده‌ی 2 :
یه‌که‌م: ئه‌م بڕگه‌یه به‌م شێوه‌یه بنوسرێته‌وه : کوردستانی عێراق قه‌واره‌یه‌کی یه‌کپارچه‌یی جوگرافیی مێژوییه، له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقدا زنجیره چیای حه‌مرین سنوری ئه‌م قه‌واره‌یه پێک ده‌هینێت.
دووه‌م: له پرۆژه‌که‌دا هاتووه (سنووره سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان-عێراق، به پشت به‌ستن به جێبه‌جیکردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوری فیدراڵه‌وه ، دیارده‌کرێ)
ئه‌م مادیه به‌م شێوه‌یه بنوسرێته‌وه ((سنووره سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان-عێراق، به پشت به‌ستن به جێبه‌جێکردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوری فیدراڵه‌وه ، دیارده‌کرێ، له کاتی ئیلتزام نه‌کردی حکومه‌تی فیدراڵ به جێبه‌جێکردنی ئه‌م ماده‌یه، گه‌لی کوردستان ئازاده له گرتنه‌به‌ری هه‌ر رێگا چاره‌یه‌ک که خۆی هه‌ڵی ده‌بژێرێ)
مافی پێکهاته‌کان:
چۆن کورد پێداگری له‌سه‌ر مافه ده‌ستوری و یاساییه‌کانی خۆی ده‌کات له عێراق، پیویسته به هه‌مان شێوه باس له مافی ده‌ستوری پێکهاته‌کانی وه‌ک تورکمان، عه‌ره‌ب ، کلد و ئاشور له پرۆژه ده‌ستوری هه‌رێم بکات. واته ئه‌و پێکهاتانه به کرده‌وه به‌شدار بن له حکومه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مان، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ...... تاد.
بۆ شاری که‌رکوک پێشنیار ده‌که‌م (که‌رکوک له ناو هه‌رێمی کوردستان ئیداره‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت، واته جۆری له ئۆتۆنۆمی له به‌ڕێوه‌بردندا).
دووه‌م - ماف و ده‌سه‌ڵاتی کورد تایبه‌ت به که‌رکوک له ده‌ستوری عێراق
مادەی ١٤٠
لە بڕگەی ٢ ی مادەی ١٤٠ ی دەستوری عێراقدا، کەرکوک و هەموو ناوچە دابڕاوەکان وەک ناوچەیەکی جێ ناکۆک لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیتیحادیدا هاتووە. ئەم مادەیە لەم بارەوە زۆر روونە، هیچ لێکدانەوەیەکی تر هەڵناگرێ جگە لە مافی دەسەڵاتدارێتی وەک یەکی هەرێم و ناوەند لەو ناوچانە. لەم بارەوە هەرێم هەندێ هەنگاوی پڕ کەموکوڕی و حیزبیانەی ناوە، لە وانە:
١- بوونی دوو ئاسیش
٢- بوونی هێزی پێشمەرگە
٣- سەرەتا دامەزراندنی وەزارەتێک بۆ ئەو ناوچانە و پاشان بچوک کردنەوەی ئەم وەزارتە بۆ ئاستی بەڕێوەبەرایەتیەک.
بە هۆی بە حیزبی کردنی ئەم هەنگاوانە هەندێ جار بوونەتە هۆی دروستبوونی کێشەی دەسەڵاتدارێتی لە نێوان پارتی و یەکێتی لە لایەک و زۆر جاریش بیانوو دراوەتە دەست حکومەتی ناوەند بۆ نانەوەی هەندێ کێشە و دواخستنی جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ و کارە ئیداریەکان.
لە بەرامبەردا حکومەتی ئیتحادی هەموو دەسەڵا ت و مافە ئیداری و دەستوری و یاساییەکانی بە خۆی داوە و لەو ناوچانە پیادەیان دەکات.
بۆ ئیداره‌دانی ئه‌و ناوچانه پێویسته پێداگری بکرێت له:
١- بە پشت بەستن بە مادەی ١٤٠ ی دەستوری عێراق، چۆن خەڵکی ئەم ناوچانە دەنگ بە ئەنجومەنی نیشتمانی عێراق دەدەن و نوێنەری خۆیان هەڵدەبژێرن، بە هەمان شێوەش مافی ئەوەیان هەبێ بەشداری پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن و نوێنەری خۆیان لە پەرلەمان هەبێت. یان له لاوازترین حاڵه‌تدا چه‌ند کورسیه‌کی ره‌مزی بۆ ئه‌و ناوچانه له په‌رله‌مانی کوردستان دیاری بکرێت.
٢- پێداگری پێکهێنانی یەک ئیدارەی هاوبەشی (حکومەتی هاوبەش) لە گەڵ حکومەتی ناوەند بکرێت تا جێبه‌جیکردنی ماده‌ی 140 ، ئەم ئیدارە هاوبەشە دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی هەموو داوودەزگاکانی ئەو ناوچانەی هەبێت.
ئەم دوو خاڵە گرنگە پێویست بوو لە پرۆژەی دەستوری هەرێمدا بە رونی باس بکرایا. چونکە لە روی بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتمانیەوە باسنەکردنی ئەم دوو خاڵە بە کەموکوڕیە بەرچاوەکانی ئەم پرۆژە دەستوورە دادەنرێت.