کوردستانپۆست سەردانی کوردانی مانگرتوو دەکات لەبەردەم پەرلەمانی دانیمارک لە کۆپنهاگن
Wednesday, 29/09/2010, 12:00
مانگرتنی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان پێی نایە ڕۆژی شانزەمین بەبێ ئەوەی، دەوڵەتی دانیمارک بە فەرمی هیچ وەڵامێکیان بداتەوە، تەنانەت بۆ ئەندامانی پەرلەمانیش تائێستا بۆیان نەبۆتە جێگای قسەباس، جگە لە هەندێک ئەندام پەرلەمان کە دۆستی کوردن و بهپەرۆشی دوای ئهو مهسهلانه دهکهون، لێ ئهوانیش له هەڵوێسی تاکە کەسی زیاتر، هیچی تر نهکراوه. ئهوهی شایانی باسه مانگرتنەکە لەبەردەم نهۆمی پەرلەمانی دانیمارکدا دهستی پێکردووه لە شاری کۆپنهاگن.
سەرەڕای ئەوەش میدیای دانیمارکیش گرنگیەکەی ئەوتۆی پێ نادات، جگە لەهەندێک ڕۆژنامەی وەک پۆلیتکن و میترۆ نەبێت.
لەسەرەتای مانگرتنی برسی بوونەوە تا ئێستا ٨ کەسیان باری تەندروستیان تێکچووە و گەیاندراونەتە نەخۆشخانە، پاشانیش جارێکی تر گەڕاونەتەوە لای هەڤاڵە مانگرتوەکانیان.
دانیمارک دەیەوێت دەیان کورد دیپۆرتی سوریا بکاتەوە، که لەکاتی گيرانەوەیاندا ههموویان تووشی لێپیچینەوەی یاسایی دەبن.
یەکێک لەو مانگرتوانە تەمەنی ٥٨ ساڵە بەناوی موحەمەد نوری جگە لەوەی نەخۆشە و زیندانی سیاسییە، تا ئیشتا شوێنەواری ئازاردانی بەعسیەکانی سوریا بەسەر جەستەوەیەتی..
جگە لەخەمساری دەوڵەتی دانیمارک و میدیاکانیان، میدیاکانی کوردیش و حزبەکانی باشووری کوردستان کەس سەری لێنەداون، جگە لە (کورد تی ڤی) دانیمارک، کە یەکەم ڕۆژ رێپۆرتاژێکی لەسەر کردوون لەخوارەوە لینکەکەی دهبینن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست