دابەشکردنی بودجە لە هەرێمی کوردستان
Wednesday, 21/11/2012, 12:00
ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکی حکومەت پرۆژە بودجەی 2013 پەسەندکرد،وابریارە کەمتر لە مانگێک رەوانەی پەرلەمان بکرێت،
بودجە لە هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان بە تایبەتی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن هەفتەیک گفتوگۆ مانگێک گفتوگۆ ...هتد،چەندێک رەخنەو پێشنیار ،لەوانیە هەموو ئەندامانی پەرلەمان بواریان بدرێتێ قسە لەسەر ئەم پرۆژەیە بکەن،
لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن چۆنتان پێ باشە لە کەناڵاکانی راگەیاندن بە بینراو بە بیستراو... بە کۆرو سیمینار چۆنتان ئەوی ئاوا خەڵکی چەواشە بکەن.
بزانن پارتی و یەکێتی ئەمرۆ پرۆژە بودجەی 2013 یان پەسەندکرد بەرنامەیان بۆ پرۆژە بودجەی 2014 داناوە کە بەچ شێوازێک دابەشی بکەن و لوشی کەن
لەوانەیە پارتی و یەکێتی لە پرۆژە بودجەی 2013 سەرجەم برگەو بابەتەکانی دابەش بکەن بەسەر ئەندامانی پەرلەمان بڵێن ئەوتا پرۆژە بودجەی 2013 بەسەر سەرجەم سێکتەرەکاندا دابەشکراوە
بەڵام ئێوە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان پارتی و یەکێتی بودجەی هەرێمی کوردستان دابەش دەکەن بۆ دوو بەشی یەکسان ،بەشی یەکەم بۆ پارتی و یەکێتی بەشی دووەم بۆ هاوڵاتیانی هەرێمە بۆ سەرجەم بوارەکان،نەگبەتی پارتی و یەکێتی لەوەیایە کە لەم نیوە بەشەی هاوڵاتیان بەشێکی تری بۆ خۆیان ئەبەن ،بەناوی پاسەوانی بەر پرس و...هتد
هەر بوارێک لەم هەرێمە بگری شکستی هێناوە دارووخاوە، بەوەزیری پەروەردە ئەڵێ بیناکەمان وا ئەروخێ بەرادی ئاومان نییە ئەڵێ بودجە کەمە نییە ،بە وەزیری تەندروستی ئەڵیی دەرمان و ئامێری پێویست نییە لە نەخۆشخانەکان ئەڵێ بودجەنییە،بەوەزیری ئاوەدانکردنەوە ئەلێی گوندەکەمان ئاوی نییە بی خۆینەوە ئەڵێ بودجە نییە،کەواتە ئەم بودجەیە بۆ کۆێ ئە چێ ئەبێ لەو چوار بەشە بودجیە تەنها یەک بەشی بۆ هاوڵاتیانی هەرێم وسەرجەم بوارەکانی تربێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست