خۆتان یەکلاى کەنەوە ، یا نان بڕین یا لیستى فیرعەون
Wednesday, 03/06/2009, 12:00
هەموو دەزانین کە لەسەرو بەندى هەڵبژاردنە چارەنوسازەکەى سەرۆکایەتى هەرێم و پەرلەمانى کوردستان نزیک دەبینەوە بێگومان ئەمجارەیان بەهۆى ئەو نادادپەروەرى و گەندەڵیە فراوانەى کە سیادەى هەریم سەرکردایەتى هەردو بنەماڵەکەو و دام و دەزگاکانى گرتۆتەوە خەڵکى خۆیان یەکلایى کردۆتەوە دزانن دەنگ بدەن بەکێ ، وە دەنگ دانیش پەیوەستە بە تێڕوانین و بیرو بۆچنى تاکەکانى کۆمەڵگا چونکە کە تۆ توانیت باش و خراپ لەیەک جیا کەیتەوە ماناى وایە دەتوانى کۆمەڵگاش بەرو پێشەوە بەریت و ئەوسا دەزانى کێ شایەنى حوکمەو کێ شایان نیە وە هەروەها هەمو کەسێ لە جیهاندا لە ڕوى بیرو بۆچون و هەڵبژاردنەوە ئازادە کە چۆن بیر دەکاتەوە یان کێ بە نوێنەرى خۆى دەزانى وە ئەمە دەقى نوسراوى هەیە لە نەتەوەیەکگرتوەکاندا، لە دنیاى پێشکەوتوى ئەمڕۆدا گەلان حەز بە ئازادى بیرو ڕاو پێشکەوتن و خزمەت گوزارى دەکەن کە ئەمەیان بۆ هاتۆتە دى، ئێمەش وەکوو نەتەوەى کورد هەر ئەو شتانەمان دەوێت کە گەلانى دنیا داواى دەکەن لە حکومەتەکانیان کە ئەویش داد پەروەرى و کپ نەکردنى ڕاى ئازاد خزمەت گوزارى نەهێشتنى گەندەڵى هتد.. کە هەموى مافى ڕەواى گەلە. جێ ى خۆیەتى بینەوە سەر باسە سەرەکیەکەمان کە ئەویش بریتیە لە (یان نان بڕین یان لیستى فیرعەون) ڕۆژانە دەبیستین حوکومەتە ساواکەمان کە هەژدە ساڵە ساوایە لە کەناڵە چەواشەکاریەکانى خۆیانەوە پڕوپاگەندەى ئەوە دەکەن کە ئێمە نانى کەسمان نەبڕیوە لەسەر ئەوەى کێ دەنگ بۆ چى لیستێک دەدات ، عیماد ئەحمەد دەڵێت ئێمە کەسمان نان بڕاو نەکردووە تەنها ئیمتیازاتەکانیانمان لێ سەندونەتەوە ، ئاخر من بە تۆ ئەڵێم کاک عیماد ئەو ئیمتیازاتانە چین کە ئێوە بەخشیوتانە بەو خەڵکە ڕەشو ڕوتە ئیمتیازى ئەم گەلە ستەم دیدەیە تەنها مەعاشە کە ئەویش لە بودجەى ساڵانەى هەرێمەکەیە کە لە حکومەتى مەرکەزیەوە دێت وە هیچ منەتێکیشى تیا نیە وە نە یەکێتى وە نەپارەتى بۆیان نیە موچەى هیچ کەسێ ببڕن وە خۆیان بە خاوەنى داهاتەکانى کوردستان بزانن وە بیکەن بە منەت بەسەر خەڵکیەوە چونکە لە باخەڵى باوکە گەورەی کەسیان نایەتە دەر، وە ئەمەش پێچەوانەى یاساکانى مرۆڤایەتیە، وە دڕندەى دەسەڵاتى خۆتان دەسەلمێنن بەو هەنگاوانە ،جا کاک عماد پێم ناڵێت کام امتیاز ڕاستە لەوانیە جەنابت هەزاران ئیمتیازت هەبێت لەبەر ئەوەى مانگى سى ملیۆن دێتە باخەڵى حیزبەکەتەوە کە کەس نازانێت چۆن تەخشان و پەخشان دەکرێت یان لە کام وڵاتەى دنیا هاتون وتویانە مادام تو دەنگ بەو لیستە ئەدەى نان بڕاوت دەکەین ئەى ئەگەر ئەمە پەیڕەوى دیکتاتۆریەت نەبێت یان د.کمال میراودلى وتەنى سۆسیال فاشیست نەبێت ئەى چى پەیڕەوێکە یەکێتى جاران خەڵکى خۆى بۆ بەکوشت ئەدا ئێستا لێ ڕا ئەکا پێشمەرگەیەکى داماو کە هەموو بژێوى لەسەر ئەو موچەیەیە تۆ دێ ى لێ دەبڕى بە کام یاساى دنیا ئەم کارانەى کە حیزبى یەکێتى و پارتى دەیکەن نیشانەى ترسنۆکیو فاشیلیەت سیقە بە خۆنەمانیانە چونکە خۆشیان باش دەزانن گەندەڵیەکانیان گەیشتۆتە چ ئاستێک فە لەبەر ئەوە هەڕەشە و خۆفەرز کردن بەکار دێنن کە ئەمەش قەت خەڵکى ناترسێنێت لەسایەى حوکمەکانتانەوە پێگەى سیاسى و ئابورى و فیکرى کوردستانیشتان خستۆتە مەترسیەوە ئێمە دەزانین کە کۆمەڵێک ئەندامى سەرکردایەتى لە یەکێتى هاتنە دەرەوە بەڵام پێشمەرگە داماوەکانیان نان بڕاو کراون پێ یان وتراوە یا دێنەوە ناو دەستەکانى ئێمە یان موچە کانتان دەبڕین ئاخر بە کام یاسا ئەو یاسایەى کە حیزبە سۆسیال فاشیستەکەتان داى ڕشتووە بەڵام ڕۆژێک دێ کە پەنجەى پەشیمانیتان دەگەزن .
بژى کوردستان بژى لیستى گۆڕان بژى کاک نەوشیروان هەر بژین ئەوانەى کە لە پێناوى خزمەت کردنى گەل و نیشتماندا تێکۆشان دەکەن ، سەرشۆڕى بۆ گەندەڵان و خۆفرۆشان و خەڵەفاوەکانى دەسەڵات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست