داعش، کورد سوپایی عێراق کۆتاییەکی خولەفایی ڕاشیدین
Friday, 13/06/2014, 12:00
2114 بینراوە
هاڕوونە ڕەشید کە بغدادی سوتاند لای ئەو جوانترین وێنە ئەوکاتە بوو کە بغداد دەسوتا، {ئەدۆنیس} یش تاوەرە سوتاوەکانی بە جوانترین وێنە خولقاند لای ئەو سوتانی تاوەرەکانی ئەمەریکا لە ساڵی ٢٠٠١ بە جوانترین تابلۆ نەخشاند. دە ساڵ لەمەوبەر بابەتێکم نوسی : ئەو کاتەی بەغداد لە لایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە دەسوتانو تۆب باراندەکران لە کاتی لێدانی سەدامدا لای من بغداد جوانترین شاری شەوە سوتاوەکان بوو کە لە سکرینی تەلەڤیزۆنەکانی سی ئێن ئێنەوە دەمبینی من وامبڕوا بوو تائەوکاتەی بغداد بسووتێ و لە شپڕزەیدا بێت بۆ من کوردستان لە هێمیندا خەون دەیباتەوە بە پێچەوانەکەیەوە هەروایشە تا بغداد هێمین بێت کوردستان زیاتر شپڕزەو هیلاکتر دەبێت کەواتە با بغداد بسوتێ تامنی کورد لە هێمیندا خەونم لێکەوێت و بەئاسوودەیی خەون ببینم. ئەمە خەون نییە بەڵکو ئاسودەیی منە بۆ سەربەستی بۆ ئازادی نەتەوە، بۆ ئەوەی نەتەوەیەک بە هێمنی خەون بیباتەوە، بە هێمنی ئاسودە بێت دەبێت خاکیکی ڕزگار کراوت هەبێت!
سوپای عێراق ئەو هێزە نیشتیمانییە کە بە فەرمی چەک لە ئەمەریکاو روسیاو وڵاتانی دراوسێ دەکڕێت خۆ پڕ چەک دەکات. عێراق دەیەوێت سوپایەکی پڕ لە چەکی مۆدێرینو سەربازەکانی ترس لە دڵیاندا نەمێنێت کاتێک لە بەرەکانی جەنگەدا سەرقاڵی کوشتن یانه ڕووبەرووی مردن دەبنەوە ئەمە خەونی سوپایی عێراقی تازە بوو، سەربازەکان لە ماوەیەکی باشدا لەژێر چاودێری ئەفسەرە لێهاتووەکانی ئەمەریکادا بۆ ماوەیەکی زۆر مەشقیان پێکراو دبلۆمی سەربازییو کۆلیژی سەربازیان تەواوکرد، کەچی مەزهەلە لەوەدا بوو کە ئەم سوپا پڕ لە چەک و تەقەمەنییە نەیانتوانی بەرگەی یەک کاتژمێری چەکدارە توندرەوەکانی داعش بگرن، بە ناچاری خۆیان دابەدەستەوە یان هەڵهاتن، ئەمە سیناڕۆ بوو یان هەر ئەم سوپایە هەر ئەوەندەی لە باردا بوو بۆ بەرانگانبوونەوە، یان ئەوەتا خەڵکی عێراق لەوە گەیشتوو کە ئیتر خۆ کوشتن لە پێناوی عێراقو خاکدا شتێکی بێ واتایە ئیتر ئەم خەڵکە بە زوورنایی دەسەڵات ناچێت بۆ کێڵگەکانی جەنگ و کوشتار کێ ئازایە خۆی ڕزگارکات، کێ ئازایە خۆی لەم شەرە نەگلیسە بدزێتەوە. بەڵام لە ڕاستیدا ئەوەیە کە عەرەبی سونە هەرگیزی سونەی عەرەبی برای ناکوژێت هەربۆیە عێراق ئیتر دەگەڕیتەوە بۆ سەردەمی خۆیی کە سێ هەرێم بوو پێموایە ئیتر شتێک نەما ناوی سەروەری عێراق بێت ئەگەر کورد فریایی ئەم قاچە گۆجەی عێراق نەکەوێتوو جارێکی تر یان بۆ دەیانجاری تر خۆیی نەکات بە قاچە شکاو گۆجەکەی عێراق و هەڵێسێنێتەوە. سوپایی عێراق ئەو سوپایە بوو کە پەنجەکان و ئێسکەکانی تێکشکابوون سەروەرییان لەگەڵ سەدامدا چووبوە چاڵەکانی مەرگەوەو عێراق بەتەواوەتی شڵەقا کەچی کورد لەو سەردەمە زێرینەدا چووە ژێر قاچە شکاوو گۆجەکەی عێراقو عێراقی تازەیان دروستکردەوە لەو عێراقە تازەیەدا کورد داوایی مافەکانی گەلی کوردیان کردو خاکی کوردستانیان خستە مەزادخانەی دەنگدانەوە.
بەڵام ئەم سوپا تێکشکاو شپرزەیی عێراق هەمیشە لەسەنگەردا بوو بەرامبەر بە کورد و هەرگیز سەنگەری چۆڵ نەکردووە بگرە بە کوشتنی کورد دریغیان هەر نەکردووە ئێستایشی بچێتە سەر ئەم سوپایە دەتوانێت بەرانگابوونەوەی کورد بکات چونکە ئەم سوپایە لەناخیا ڕقێک ، تۆڵەسەندەوەیەک هەیە بەرامبەر بە کورد هەربۆیە ئەم سوپایە دەتوانێت هەمیشە کورد ببەزێنێت و سەرگەردانی بکات. چونکە کورد هەر لەزەلدا نە هەستی بەوە کردووە کردوە کە خاکی داگیرکراوە نە خۆیشی لە برا عەرەبەکان جوداکردۆتەوە هەمیشە خۆیی بە بەشێک لەم عێراقە زانیووە، لەوەیش زیاتر کورد بە درێژایی مێژوو نە باسی موسڵی کردوە نە توانیویشێتی یەک بست لە شاری موسڵ رزگار بکات، چونکە کورد خاوەنی ئەو بیروبڕوایە نییە و ئەو هەستەیشی لادروست نەبووە کە موسڵ خاکی خۆیەتی. بستوسێ ساڵە کورد لەدەسەڵاتدا نەتوانی باسی موسڵ بکات نەتوانی دەسەڵاتیشی هەبێت لە موسڵدا هەربۆیە کورد ئەو کەسە تێکشکاوەیە کە بە قسی زل دڵنەوایی خۆیی ئەداتەوە. قسەی زلیشی ناچێتە گیرفانەوە. تورکیا ئەو وڵاتە دراوسێیە بوو کە نەچووە جەنگەوە دژی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣ کە ئەمەریکا عێراقی داگیرکرد چونکە تورک ترسی ئەوەی هەبوو دەوڵەتی کوردی دامەزرێت، بەڵام ئێستاکە لەوە دڵنیاییە کە تا ئەم حیزبانەی باشور مابن دەوڵەتی کوردی دروست نابێت. ئەگەری ئەم سینارۆییە ئەوەیە بەهۆیی پەنجا میتی نێو کونسوڵی تورکیا لە موسڵ، تورکیا هێز ڕەوانەی موسڵ بکات ئەوکاتە بە هاتنی سوپای تورک بۆ عێراق، عێراق دەچێتە دۆخێکی ترو پرۆسەیەکی ترەوە، پرسیار لەوەدایە پەنجا میت لە کونسوڵی تورکیا چیدەکەن؟ دەبێت چەندیان هەڵهاتبێت؟ باشە ئەمە کنسوڵخانەیە یان سەربازخانەیە؟ ئەگەر دەوڵەتێکی ئیسلامی درۆزن هەبێت لە تورکیا، ئیسلامێکی شیعەی بەهێز هەبێت لە ئێران ئەوا کاتی ئیسلامێکی سونەی تووندرەو لە ناوەراستی عێراقدا بۆ بەڵانسی ناوچەک.
کورد ئەو هێزە نانیشتیمانییە کە بە قاچاغی چەک لە دووژمنانی دەکرێتو خۆی پڕ چەک دەکات بۆ کوشتنی براکانی ناخۆ و براکانی ڕۆژهەڵاتو ڕۆژ ئاواوو براکانی باکور بە چەکی دووژمن. کورد هەمیشە بە درێژایی مێژوویی ئێستاکەیشی بخەرەسەر هەمیشە ئامادەیە بۆ کوشتنی برا کوردە نەیارەکانی خۆیی کەچی بێ شەرمانە باسی دیموکراسی دەکات. ئەگەر لە جیاتی داعش کورد یان بڵێین پەکەکە یان یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵات یان بڵێن ئەوە یەکێتیی بوایە ئەوا کورد لوولەی تفەنگەکانی و هێزەکانی کۆدەکردەوە و سکرینی تەلەڤیزۆنەکان، بڵندگۆیی ڕادیۆو زوورنایی دەسەڵات دەیان شیراندو دەستیان دەکردەوە بە سرودە ئاگرینیەکانیان ئەی ڕەقیبیان بۆ لێدەیان کورەکانیان پیش خۆیان دەخست بۆ چاڵەکانی کورد کوشتن، کورد لە جیاتی ئەوەی بچێت بستێک لە خاکی موسڵ ڕزگار کات دهێت ئاوارەکانی وەردەگرێت، بەڵام چاڵێکی درێژو قوڵ هەڵدەکەنێت بەرووی برا کوردەکان لە ڕۆژئاوادا، کورد جگە لە قسە هیچی تری نییە بۆ ڕزگارکردنی ناوچە داگیرکراوەن یان مادەی ١٤٠ ، هەر بۆیە هەرگیز ئاسودەی بە خۆییەوە نابینێت چونکە کورد هزرێکی شێواو سیاسەتێکی چەوتی هەیە. کورد دەتوانێت ئەم هەلە زێرینە بقۆزێتەوە ئیتر لەو ناوچانە نەچێتە دەرەوە بەتایبەتی کەرکوک کە سوپای عێراقی چۆڵی کردوە لە دەست داعش بە بیانووی ئەوەی کە سوپای عێراق ناتوانێت ئەو ناوچانە بپارێزێت و ئارامی بۆ خەڵکەکەی دابینکات ئەگەر هاتوو ئەمە نەکات ئەوا چۆن سوپای عێراق لەدەست داعش ڕایکردو تێیقووچاند ئەوایش دەبێت حیزبەکان لەدەست خەڵکی کورد ڕاکەنو ئیتر هەرگیز لە ڕوویان نەیەت باسی کەرکوک بکەن.
داعش ئەو هێزەیە کە نازانرێت کێ چەکی دەداتێ و کێ ڕاهێنانی پێدەکات وچی پلانێکی هەیە بۆ ناوچە دابڕاوەکان و مادەی ١٤٠ و کورد، دەشێ ئەم هێزە کە تاکو ئێستاکە کەس بە تیرۆلیست ناوزەندی ناکات چۆن پلانێکی لە بەرنامەدا بێت. ئەم هێزە چونکە باورێکی هەیە بۆ چەسپاندن بە دەسەڵات خۆی دەدات بەکوشت ئەگەر سەرکەوتویش نەبێت، کورد هەرگیز باووری نییە کە کوردستانێکی سەربەخۆیی هەبێت، ئەوەی بچێت بۆ ماسی گرتن دەبێت لەپێشدا قولەپێی تەڕ بێت ئینجا دەستکات بە ماسی گرتن ، بەڵام کورد چاوەرێ مادەی ١٤٠ بۆیی بێتە بەردەست، حیزبەکانی کورد لەسەر نەوتی هەرێم هەزار پلانیان لەیەکتری گرتووە دەیانەوێت ئەمیان بەسەر ئەوی تریاندا زاڵ بێت ئەوان لە سەر پارەیی براهیم خەلیل ماڵی کوردیان سوکو ڕسواکرد، دەسەڵاتی عێراقیش لە پێناوی چاڵە نەوتەکانی کەرکوکدا پلانو سیاسەتی خۆیی هەیە بۆ بەرانگانبوونەوە هەر بۆییە کورد کارتێکی سوتاوی پێیە بۆ مادەی ١٤٠ چونکە خودیی حیزبەکان دەزانن کە مادەیی ١٤٠ تەنها خۆهەڵخەڵاتاندنە و هیچی تر. داعش ئەو هێزەیە کە چارەنووسی عێراق یەکالادەکاتەوە دەبێتە هێزی سێیەم لەو ناوچانەدا کەناویان ناوە ناوچە دابراوەکان یان مادەی ١٤٠ دەبێت لە ئایندەدا عەرەبی سونە دەسەڵاتی ناوچەکانی ناوەراستی عێراقی پێ بسپێرێت کوردیش لە زیندانە گەورەکەیی هەولێرو و سلێمانیدا وەکو مەنجەڵی بوغار تابێت خەڵکی ئاوەرەو کوردی سەر لێشواوی ناوچەکانی تری بۆ بێت و هەمیشە سەرقاڵی ئەوە بێت کە چۆن پارەیی مانگێکی فەرمانبەرانی بدات. عەرەب توانیی لەو توندوتیژیەیی کە هەیەتی ٢٢ وڵاتی عەرەبی دروست بکات ئێستاکەیش ئەوەندە سەخت نییە بۆ داعش کەبتوانێت دەسەڵاتی خولەفایی راشیدین بۆ جارێکی تر لەبەغداد زیندووکاتەوە.
٢٠١٤/٠٦/١٢