بۆ / به‌رچاوی کاک نێچیر به‌رزانی..
Sunday, 08/03/2009, 12:00
خۆتان باش ئه‌زانن یه‌کێک له هه‌ره که‌سه گه‌نده‌ڵ و کاسه لێسه‌کانی ده‌ورت سه‌رباز هه‌ورامیه . له چه‌ندین دانیشتنی تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌دا ئه‌مه‌تان باس کردووه .سه‌رباز هه‌ورامیم قبوڵه وه‌ک ئه‌وه‌ی کابرایه‌که به خانه‌واده‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بوون . به‌ڵام وه‌ک ئه‌وه‌ی که بووه به هه‌موو شتێک له ده‌وری ئێوه به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه . ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێن که‌سێکی به‌وه‌فاین بۆ ئه‌وانه‌ی که دواتان که‌وتون . ئه‌ی که‌واته بۆچی وه‌فاتان بۆ ئه‌و ده‌یان سه‌دان که‌سانه نه‌بو که که له ساڵانی 1975 له‌گه‌ڵتان بون .
حه‌ز ئه‌که‌م چه‌ند شتێک هه‌یه بۆ به‌ر چاو رونیت بیزانیت .
1- سه‌رباز هه‌ورامی رۆژانه چه‌ندین ده‌فته‌ر دۆلار ئه‌داته خه‌ڵکانی نامستهحهقی ده‌وروبه‌ری وه‌کو خه‌ڵات به‌ڵام نازانین خاڵاتی چییه؟
2- رۆژانه چه‌ندین ده‌فته‌ر دۆلار به قومار ئه‌دۆڕێنێ . ئیمه‌ش ئه‌پرسین ئه‌م چه‌ند ده‌فته‌ر دۆلاره له کوێ ده‌هێنێ .
3- پێدانی [ 400 ] چوار سه‌د ده‌فته‌ر دۆلار به ئیسماعیل سۆفی عبدألرحمان و کچێکی خه‌ڵکی سلێمانی و دواترپارهکهیان له‌گه‌ڵ لێپرسراوێکی باڵای یه‌کێتی به‌ش کرد . دوایی به‌وه پینه‌یان کرد که گوایه کچه‌که پاره‌که‌ی برووه . به‌ڵام سه‌رباز به ئیسماعیلی وتووه باسی مه‌که‌ن با ئه‌مه نه‌گاته ده‌م رۆژنامه‌کان .
وه ئه‌توانیت له ئیسماعیل پرسیار بکه‌یت بۆ راست و دروستی ئه‌م روداوه . به‌راوردێک بکه له نێوان کریم سنجاری و سه‌ربازدا و بزانه کامیان ئاغای کامیانن ، که‌ریم سنجاری که به ده‌یان که‌سی بۆ پاراستن کوشتووه و فراندووه و توشی چه‌ندین دوژمنایه‌تی بووه له شۆرشی ئه‌یلول و گوڵاندا . تاکو ئیستاش کریم سنجاری تاکو بری [5000] دۆلار سه‌رف بکات له یه‌ک مانگدا . جگه له‌و پاره‌یه‌ی که بۆ کوشتن ورفاندن و پیلانه‌کانی پاراستن سه‌رفی ئه‌کات .
جه‌نابی سه‌رۆکی حکومه‌ت
وا تێنه‌گه‌یت که من دوژمن به ئێوه بم . من یه‌کێکم له دۆسته نزیکه‌کانی بنهماڵکهتان . حه‌زیشم به سه‌رکه‌وتنتان هه‌یه . له‌وه ئه‌چێت جه‌نابتان به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاگاتان له له هه‌ڵسوکه‌وتی سه‌رباز هه‌ورامی نییه ئه‌گه‌ر ئه‌م نوسراوه‌تان خوێنده‌وه تکام وایه لێکۆڵینه‌وه بکه‌یت . ئه‌و وه‌خته خۆت سه‌رپشکیت چی ئه‌که‌یت .
به ئوتومبیلی جام تاریک له سه‌یته‌ره‌که‌ی پشته‌وه ئافره‌ت دێننه ناو باره‌گاکه‌ی تۆ و له‌گه‌ڵ پرسگه‌ش ده‌بێته شه‌ریان به‌ڵام من ته‌نها به‌م شێوه‌یه ناوی ئافره‌ته‌که ئه‌نوسم [ ب . ج ] ئینجا نازانم بۆ تۆ هاتبێت به تایبه‌تی یاخود شه‌ریک بوبیت .
کوڕه‌که‌ی سه‌رباز دوای کچێکی هه‌ولێری که‌وت به ئوتۆمبیل وهریگێرا . ئه‌وه‌شت هه‌ر نه‌زانی .
جا به‌رێز چیرۆکێک هه‌یه حه‌ز ئه‌که‌م بیخوێنیته‌وه . له سه‌رده‌می هارونه ره‌شیدا پشیله‌یه‌ک ماڵێک زۆر هه‌راسان ئه‌کات ، ناچار خاوه‌ن ماڵ دارێکی لێ هه‌ڵئه‌گرێت و پشیله‌که راو ئه‌نێت ، پشیله‌که رائهکاته ماڵی هارونه ره‌شید و زۆر به که‌ساسی له‌به‌رده‌میدا ده‌که‌وێت هارونه ره‌شیدیش ئه‌ڵێت ئه‌م پشیله‌یه لێیدراوه . داوا ئه‌کات شتێک بکرێته ملی و لێی بنوسرێت [ ئه‌وه‌ی ئه‌م پشیله‌یه ئازار بدات ئه‌بێت ئه‌م شاره به جێ بهێڵێت ] پشیله‌که ئه‌گه‌رێته‌وه ماڵی کابرا ، که ئه‌بینێ چی نوسراوه ، به ژنه‌که‌ی ئه‌ڵێ ئافره‌ت خۆت بپێچه‌ره‌وه با ئه‌م شاره به جێ بهێڵین . ئه‌م پشیله‌یه کارتی هارونه ره‌شیدی پێوه نهبوئاوای ئه‌کرد ئه‌بێ بۆ له‌مه‌ودوا چی بکات .
جا به‌ڕێزم پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که جێتان بهێڵن تکام وایه ئه‌و کارته له ملی سه‌رباز هه‌ورامی دابکه‌نن چونکه ناوبراو ئه‌وه‌نده‌ی تر سومعه‌تان ئه‌شکێنێ ، تکاشم وایه کارتێك له‌که‌مه‌ری له دواوه بۆ دابنی بۆ ئه‌وه‌ی له دواشه‌وه به ته‌واوه‌تی ئازادی بکه‌یت
داواکاریه‌کی تریشم ئه‌وه‌یه که ده‌ستێک بهێنن به پرده‌که‌ی خاسه‌دا له که‌رکوک چونکه زۆری به سه‌ر نه‌ژاد حه‌سه‌نه‌وه هه‌یه و زۆر کاتی خۆی له‌وێ سه‌رف کردوه .
*کادیرێکی شۆڕشی ئه‌یلول و گوڵان
کوردستانپۆست: هه‌رچه‌ند لای ئێمه ئه‌و کۆمه‌ڵه چه‌ته و ریگر و مافیایه ناونابهین به کاک و به‌رێز ، چونکه شایه‌نی رێز نین ، به‌ڵام له‌سه‌رداوای ئه‌و کادیره وه‌کو خۆی نووسیبووی بڵاومانکرده‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست