کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرێز جەنابى وەزیر وەرە فریامان كەوە

Wednesday, 16/02/2011, 12:00


 گەندەڵ و دێوە زمەكانى كارەباى هەولێر (حسین حمد قادرو یاسین ێدیق و كایانى محمد) زۆر بەجیدى بە دواى ئەم فەرمانبەرانە دەگەرێن تاوەكو بزانن ئەمانە كێین كە ڵاپەرە رەشەكانى گەندەڵیان لە سەر هەڵ داوەنەتەوە رفیق بەعسى حسین حمدى گەندەلأ چەندین دانیشتنى لە گەڵ بەرپرسى بەشەكان و چەند كەسێك كردوە بەوتەى ئەمانەى لە دانیشتنەكە دابوون لە دانیشتنەكە وتوویەتى دەبێت ئەمانە بدۆزینەوە كێن هەروەها برازاكەشى كە ئیستا پاسەوانى لێ دەكات زۆر بە جیدى بەدواى ئەم كەسانە دا دەگەرێت كێن لەسەر مامە گەندەڵكەیان نوسیوە هەروەها دێوە زەمە كایانى بەرێوەبەرى گەندەلى ئیدارى كە تاوەكو ئێستا لە مۆلەتى بێ ئەژمار كردن بوو لە كاتى نوسینى بابەتى پێشوو كە لە 8/2 بڵاو كرایەوە بۆ 9/2 گەرایەوە دائیرە بۆ ماوەى دوو كات ژمێر لە گەڵ پیاوە جاسوسەكانى خۆى دانیشتنى كردوو پێ ووتن دەبێت بەزوترین كات خاوەنى ئەم نوسینە بدۆزرێتەوە ئێستاش مۆلەتى بێ ئەژمارى تەواو بوە گەراوەتەوە خۆى زۆر بەووردى بەدواچوون بۆئەم مەسەلەیە دەكات یەك یەك لەگەلأ فەرمانبەرە جاسوسەكانى دانیشتن دەكات تاوە كو بزان كێن ئەم راستیانەى لە سەر ئەم گەندەڵیانەى ئەو نوو سیوە خۆى باش دەزانێت كە ئەمانەى نوسراوە گشتى راستن دوورن لە بوختان كردن پێ جەنابى وەزیر گەر ئەمانە بروایان بەخۆیانە خۆیان بە گەندەڵ نازانن بۆ شڵە ژاون و ئاوا زوو پیاوانى خۆیان كۆ كردەوە بۆ بەدواچوونى ئەم بابەتە راستیانەى كە لە سەریان نووسراوە بەرێز جەنابى وەزیر بۆ ئاگادارى بەرێزت ئێستا بەرێوەرایەتى كارەباى هەلێر بۆتە بەرێوەبەرایتەكى هەواڵگەرى و جێگاى مل ملانى یەكتر وەرە سەیركەن كایانى لەگەڵ یاریدەدەرى بەرێوەبەر ئەندازیار حسن كە نێوانیان زۆر نارێكە پرە لە كێشە لە بەر ئەوەى كایانى دەیەوێت سەرپێچى كارگێرى پێ بكات بەڵام ئەندازیار حسن بۆى ناكات كایانى لە كاتى حسین حمدى گەندەلأ فێربووە گەندەڵى كارگێرى بكات ئەویش چاو پۆشى لێ بكات بەڵام ئەندازیار حسن پێ ى قبوڵ ناكرێت ئەم گەندەڵیانەى ئەو جەنابى وەزیر چیتر ئەم بێ دەنگیەمان پێ قبولأ ناكرێت سەبارەت بە مۆلەتى كاتى بە كەیفى خۆیەتى ئەوەى هەوەسى بهێنیت لە سەرە مانگ گەرچوار رۆژو پێنج رۆژ شەش رۆژیشى هەبێت ئەوە بۆى ئەژمار ناكات بەڵام ئێمەش قورمان بە سەربووە ناوێرین لە پێستى خۆمان بجولێین وەكو مار وایە بۆمان بەرێز جەنابى وەزیر وەرە سەیرى مۆلەتەكان بكە بزانە مۆلەتى چەند فەرمانبەرى لاى خۆى داناوە لەبەر ئەوەى قوتابین بە یەكەوە لە كۆلێژى دیجلە بۆنمونە (سردار خدر ، پێشرەو مشیر كەفەرمانبەرى ژمێریارین و هەروەها عبدالكریم ى فەرمانبەرى یەكەى خزمەت گوزارى) ئەوانەى ئێمە زانیاریمان پێ ى هەیە لە ژێرەوەش خوا بۆ خۆى بزانێت چى دەكات لە بەر ئەوەى تاوەكو 30% دەرماڵەیان لێ نەبرێت وەرە سەیرى مۆلەتى ئاسایى بكە ئەوانەى بە شەش مانگ و سالأ داواى مۆڵەتیان كردوە لە دەرەوەى وڵاتن بەبێ ئەوەى بگەرێتەوە كوردستان بەبێ ئەوەى دەست بەكاربوون یان بۆ بنووسرێت یەكسەر مۆلەتیان بۆ درێژ دەكاتەوە ئەمە چ یاسایەك و رێنمایەكى كارگێرى و دارایى رێگاى پێ دەدات ئەم سەرپێچیە كارگێریانە بكات بۆ ئێمەى بێ پشت و پەنا بێ واسگه لە (7تا8) رۆژێك مۆلەت وەرگرین فەرمانى كارگێریمان بۆ دەردەكات وێنەیەكى دەنێرت بۆ ژمێریارى و لە وێش بە نسبە لێمانى ئەبرن سوێندد بۆ دەخۆین كەراستت پێ دەڵێین خەریكە هیوامان بەتۆش دەبرێت و بێ هیوا دەبین ئێمەى فەرمانبەر ناتوانین یەك ووشەى دڵى خۆمان بۆ یەكتر بكەین دەترسین لەیەكتر لەبەر ئەوەى كەسمان نازانین كێ جاسوسە خۆمان لە خۆمان بەشك كەوتووین وا هەست دەكەین لە دائیرەى ئەمنى كۆن فەرمانبەرین تكایە تكایە چارە سەرێك لەم گەندەلیانە بكرێت بەرێز لەكۆتاى دا بەس ئەوندە ئەلێین جەنابى وەزیر كاتى خۆى كە بوى بە وەزیرى كارەبا سوێندى یاسایت خواردوە كە پاك بیت بەرامبەر بەخاك و نیشتمان و كارەكەى خۆت كەتۆش ئیجرائات ناكەى لە بەرامبەر خواى گەورە بەرپرسیاریت .

فەرمانبەرێكى دابەشكردنى کاره‌بای هەولێر‏

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە