کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاوه محمود‌ وه‌زیره‌ شیوعیه‌كه‌ بیكه‌نه‌وه‌ وه‌زیری داهینان

Monday, 31/12/2012, 12:00









زۆرن ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن حیزبی شیوعی و نوینه‌ره‌كانی هیچ ده‌ستكه‌وتیكیان بۆ ئه‌م میلله‌ته‌ نه‌بووه‌ ,به‌لام ئه‌وه‌ی هاوری كاوه‌ كردی بۆ هه‌موو میژووی حیزبی شیوعی به‌سه‌ هه‌روه‌ك چۆن جارن ده‌وترا قابله‌مه‌یه‌ك یاپراخ به‌شی حیزبی شیوعی ده‌كات ئیتر كاتی ئه‌وه‌ هاتوو بلین داهینانه‌كه‌ی هاوری كاوه‌ش به‌شی ئه‌وه‌ ده‌كات هه‌موو میژووی حیزبی شیوعی پی هه‌ڵسه‌نگینی و قیاسی پێ بكه‌یت.ئاخر یه‌كیتی و پارتی به‌ زیاتر له‌ 20 سال ته‌مه‌نی حوكمڕانی نه‌یاتوانیوه‌ تا ئیستا داهینه‌ریك بدۆزنه‌وه‌ به‌لام هاوری شیوعیه‌كه‌ی نیو حكومه‌ته‌كه‌ی یه‌كیتی و پارتی خۆی به‌ته‌نها 690 داهینه‌ری له‌م كۆمه‌لگای ئیمه‌یه‌دا دۆزیه‌وه‌ ,بۆیه‌ ئه‌كریت حیزب شویعی و مام كاوه‌ وه‌ك ریكلامیك بۆ خۆی به‌كاری بهینیت.
ئیمه‌ داهێنانمان هه‌یه‌ له‌ دا نه‌هێناندا,به‌ بڕوای من حكومه‌ت و كاربه‌ده‌ست و ده‌ست ڕۆشتوه‌كانی هیج كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌شه‌ری نابینیت به‌ ئه‌ندازه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ لای ئێمه‌ ده‌ستی له‌ بینه‌قاقای داهێنان نابێت و خه‌ریكی تاساندن و خنكاندنی بێت,ئاخر داهێنان كورت بكریته‌وه‌ له‌ ماده‌ و خه‌ڵاتكرندا به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و داهینانه‌ بچوكترین گۆڕانكاری كردبێت له‌ ژیانی نه‌ك شاره‌كه‌ی به‌كو ژیانی خودی داهینه‌ره‌كه‌شدا بۆخۆی سوكایه‌تیه‌كی گه‌وره‌یه‌ به‌ داهینان,ئێمه‌ داهینانمان هه‌یه‌ له‌ دروستكردنی له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م داهێناندا نه‌ك ئه‌وه‌ی داهینه‌رمان هه‌بێت و خه‌ڵات له‌سه‌ر داهینانه‌كه‌ی بكرێت.خۆزگه‌ ئێمه‌ داهینه‌رمان هه‌بوایه‌ كه‌ نیمانه‌ به‌ڵام كاتێك دانه‌هینه‌ر ده‌هێنێت و به‌ ناوی داهینه‌ره‌وه‌ ده‌یناسینیت و دڵی داهێنه‌ره‌ ڕاسته‌قینه‌كان ده‌تۆرێن ئیتر هه‌رچاوه‌ڕوانیه‌كی له‌ داهێنان ده‌بێته‌ سه‌راب له‌ كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا.
سه‌باره‌ت به‌م لیسته‌ درێژه‌ی داهینه‌رانیش كه‌ مه‌هزه‌له‌ترین لیسته‌ له‌میژوو به‌شه‌ریه‌تدا كه‌ ببینرێت ,ووڵاتی ئیمه‌ ئه‌كرێت به‌م لیسته‌ درێژه‌ی ناوی داهینه‌رانیه‌وه‌ بڕواته‌ كتێبك گینكس چونكه‌ داهینه‌ری درێژترین لیستی داهینه‌ره‌ له‌ سوكایه‌تی كردن به‌ داهێنان,له‌ مێژووی به‌شه‌ره‌یه‌تدا سوكایه‌تی وه‌ك ئه‌م سوكایه‌تیه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری نابینته‌وه‌ كه‌ كردی به‌رامبه‌ر به‌ داهێنان ,ئه‌م كاره‌ كوشتنی رۆحی داهێنه‌ران بوون,كوشتنی خه‌ونی ئه‌و مرۆڤانه‌یه‌ كه‌ به‌راستی خه‌ریكی داهینانن,ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ده‌كرێت ناوی بنێن پرۆژه‌ی كۆتایهێنان به‌ داهێنان چونكه‌ له‌ دوای ئه‌م لیسته‌ هیچ تاكیكی كورد بیر له‌وه‌ ناكاته‌وه‌ كه‌ داهینان بكات چونكه‌ ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ترین داهینانیش بكات له‌ڕووی نایه‌ ئاماژه‌ی پێبدات و ده‌ری بخات له‌به‌ر قسه‌و قسه‌ڵۆكی خه‌ڵ:ی چونكه‌ به‌هۆی ئه‌م لیسته‌ سه‌رسوڕهێنه‌روه‌ ئه‌وه‌نده‌ داهینان و ناوی داهینه‌ر سوك كرا و بێمتمانه‌ بوو له‌به‌رچاوی خه‌ڵك كه‌ داهێنه‌ران له‌به‌ر ئه‌و بێمتمانه‌ییه‌ نه‌وێرن ده‌ست بۆ هیچ داهینانیك به‌رن ئه‌گه‌ر چی به‌ڕاستی داهێنه‌ریش بن و داهێنانیشیان كردبێت له‌ بوارێك له‌ بواره‌كانی ژیاندا


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە