کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پارتى بەتیرێك دوونیشان ودڵى شەقامى شكاند

Thursday, 04/07/2013, 12:00

1590 بینراوە





ئەوپڕۆژەیاسایەى كەلەڕۆژێكدابەنایاسایی وپێچەوانەى پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان خرایەبەرنامەى كارودەنگى لەسەردرا بۆدرێژكردنەوەى ماوەى ویلایەتى سەرۆكى هەرێم وپەرلەمانى كوردستان لەئەنجامى ڕێككەوتنێكى ژێربەژێرى پارتى وچوارئەندامى مەكتەبى سیاسى یەكێتى دروست بووكەبوبەهۆى ناڕەزایى لایەنەكانى ئۆپۆزسیۆن وبەشێك لەهاوڵاتیانى هەرێمى كوردستان.
ئەوەى كەلەم دووپرۆژەیەدا بەدى دەكرێت بەتایبەتى درێژكردنەوەى ویلایەتى سەرۆكى هەرێم پێچەوانەى یاساكانى هەرێمى كوردستان وئەوپڕۆژەدەستورەیە كەپارتى دیموكراتى كوردستان دەیویست تێى پەڕێنێت,بەتایبەتى مادەى 61 ى پڕۆژە دەستورەكە كە پارتى زۆر مەبەستیان بوبەپێى ئەو مادەیە سەرۆك لەلایەن خەڵكەوە هەڵبژێرێت بەڵام لێرەدا بۆدرێژكردنەوەى ماوەى ویلایەتى سەرۆكى هەرێم تەواو بە پێچەوانەى پرۆژەدەستورەكەو لێدوانەكانى خۆیان لەڕێگاى پەرلەمانەوە ماوەى سەرۆكایەتیان درێژكردەوە.
ئەوەى كەمەبەستمە بیخەمەڕو لایەنە سیاسى وحیزبیەكەى درێژكردنەوەى ویلایەتى سەرۆكى هەرێمەكە پارتى توانى دوو دەستكەوتى حیزبى بەدەست بهێنێت كەیەكێك لەودەسكەوتانە ئاشكراودیارە یەكێكیان نهێنى ونادیارە,
دەسكەوتە ئاشكراكە یان یەكێك لەودونیشانە كەپارتى شكاندى درێژكردنەوەى ماوەى ویلایەتى سەرۆكى هەرێمە كە كۆمەڵێك دەسەڵاتى ڕەهاوئیمتیازاتى باشى هەیە بۆسەرۆك وحیزبەكەى .
بەڵام دەسكەوتە نهێنیەكە تۆڵە كردنەوەى پارتى بوو لەیەكێتى كەلەیادى دامەزراندنى یەكێتى دا بەرپرسانى ئەوحیزبەتوانیان بە كۆمەڵێك دروشم دڵى دەنگەناڕازیەكانى ناوحیزبەكەیان ئاشت بكەنەوەو هیواو ئومێدێك هەبێت بۆئەوەى یەكێتى دووبارە هەستێتەوەولەحیزبێكى پاشكۆوە ببێت بە حزبێكىخاوەن بڕیاروسەربەخۆو بەرپرسانى پارتیش نیگەران بكەن كە ئەو نیگەرانییەش لەزارى وتە بێژى پارتیەوە ڕاگەیەندرا,بۆیە پارتى لەشەوێكداو بە ڕازى كردنى چوارئەندامى باڵادەستى مەكتەبى سیاسى یەكێتى شەڕى درێژكردنەوەى ماوەى ویلایەتى سەرۆكى هەرێمى بەیەكێتى كرد كەئەمەش بوبەهۆى ئەوەى دەنگە ناڕازییەكان ناویە كێتى بتۆرێنن وئەونزیكبونەوەى كەلەنێوان یەكێتى وئۆپۆزسێۆن هەبوو دووربخەنەوە مەترسى هاوپەیمانى نێوان ئۆپۆزسێون ویەكێتى بۆسەر پارتى لەهەڵبژاردنەكانى داهاتوودا نەهێڵن .
بەڵام ئەوەى كەزۆرگرنگەبۆهەرپاتیًكى سیاسى ڕازى كردنى میللەتە لەهەربرٍیاروپرۆژەیەك دەبێت ئەمەبەهەندوەربگرێت ,چونكە هەرپارتێك پشت لەداواو داخوازییەكانى میللەت بكات ئەوا لەهەڵبژاردندا میللەت دادگایى ئەوحیزبە دەكات.بۆیە بەم هەنگاوە پارتى پشتى لەداواوداخوازى بەشێكى زۆرى شەقام كردو بۆبەرژەوەندى تەسكى حیزبى ماوەى ویلایەتى سەرۆكى درێژكردەوە كەبەمەش دڵى خەڵك وشەقامى شكاند كەچاوەڕوان دەكرا پارتى مێژویەك بۆخۆى تۆماربكات ونەریتى زۆربەى وڵاتانى دنیاو یاساكانى وڵاتى خۆمان نەشكێنێت ولەدواى تێپەڕینى 8 ساڵ بەسەرماوەكەیداسەرۆكى هەرێم خۆى كاندیدنەكاتەوەوماوەشى درێژنەكرێتەوە.
لەكۆتاییدا بۆمان دەردەكەوێت كەهەردووپارتى دەسەڵاتتدار زەرەرمەندى یەكەم دەبن لەدرێژكردنەوەى ئەوماوەیەو لەهەڵبژراردنەكانى داهاتوشدا باجى ئەم هەڵەگەورە مێژووییەیان دەدەن.


مافپەروەر
ژیلوان عادل شكور


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)