کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوە شۆڕشگێڕان وخەڵکی هەولێرە مێژووی نوێیان تۆمار ئەکەن ..نەک کۆسرەت ڕەسوڵ

Monday, 07/03/2011, 12:00






شاری قەڵاومنارەی هەمیشە سەربەرزووبڵند خاوەن مێژوویەکی دێرین وپرشنگدارە کەهەمیشە نەتەوەکەمان شانازی پێوەدەکات ،شاری بەرگری لەبەرامبەر دەگیرکەران،شاری خۆڕاگری ومیهرەبانی،شاری بەتەنگەوە هاتنی لێقەوماوانی میللەتەکەمان،هەرشۆڕشگێڕانی ئەم شارە بوون بەر لەبیست ساڵ لەمەوبەر لەڕۆژی ١١/٣/٩١شارەکەیان لەدڕندەترین دکتاتۆری ناوچەکە پاککردەوە، بەئازایەتی و مەردایەتی کوڕانی هەولێربوو ڕۆژی ڕزگاری هاتەدی. بەدامەزراندی دەسەڵاتی خۆسەپێنی پارتی و یەکێتی هەولێری پایتەخت ،هەولێری بریندارو بێ خزمەت لەبری ئاوەدانکردنەوەی بەجوانترین شێوەو پاداشتکردنی دانیشتوانەکەی لەلایەن دەسەڵاتی بەناو کوردیەوە دیسانەوە کرایەوە مەڵبەندی ململانێی ناڕەوای هەردووبنەماڵەی تاڵانکەر و ئەوەندەی تر نەهامەتی ودەردەسەییان بەخەڵکەکەی چێشت،شارەکەیان بەرەوڕووی گەورەترین شەڕی ناوخۆ کردەوە کەزەرەرمەندی یەکەم تێیدا خەڵکە ڕەسەن وبەشەرەفەکەی بوو ،لەدوای سەپاندنی دەسەڵاتی تاڵەبانی بەسەر خەڵکی بەشەرەفدا گەورەترین بێ خزمەتی بەم شارەکراو ناوشاریان کردە مەیدانی بارینی تۆپ وڕاجیمەی سەدامی خوێن رێژ،هەر لەسایەی شەڕی تاڵانچیاندا هەولێری بریندار کەوتە بەر گەورەترین هێرشی سوپای بەعس ،بەسەدان دەبابەی ڕژێمی بەعس بەبانگەوازی مسعودی خائین خاکی پیرۆزی هەولێریان پیس کردوو ئیهانە بەخەڵکەکەی کراو دەربەدەر کران،تائەمرۆش باجی شەڕی هەردوو بنەماڵەی خائین مسعودو جەلال ئەدەن

هەرلەکاتی داگیرکاریەکەی مسعود وبەعس دیسانەوە خەڵکی هەولێر بوونە پەناگە بۆداڵدەدانی پاشماوەی هێزەکانی جلال و لەمەرگ ڕزگاریان کردن،بنەماڵەی مسعودی داخ لەدڵ بەرامبەر تێکۆشەرووخەڵکی هەولێر ئەمڕۆ بەهەمووشێوەیەك کەوتۆتە داپڵۆسینی دانیشتوان وتێکۆشەرانی هەولێر بۆ بێدەنگ کردن وسەرکوتکردنیان،بۆیە پێویستەودەبێت خەڵکی بەشەرەفی هەولێری هۆلاکۆ بەزێن چیتر دەست درێژی هیچ لایەك قبوڵ نەکەن وشارەکەیان لەهەردووبنەماڵەی خائینی کورد پاك بکەنەوەو بیکەنەوە پایتەختە جوان وسەربەرزەکەی کوردستان چیتر چاوەڕوانی ئەوانە مەکەن کەساڵانێکی دوورودرێژ خزمەتتان کردن ولەتەنگانەشدا داڵدەتان دان وئێستاش لەبەرامبەر بێ حورمەتیکردن پێتان لەلایەن بنەماڵەی خائینی مسعودەوە لەبری دیفاع کردن لێتان دەستیان خستۆتە دەستی خائینان وبەهەردوولا لەناوتان ئەبەن ،.خەڵکی بەشەرەفی هەولێر دڵنیابن تاکە پشت وپەنای ئێوە خەڵکی بەشەرەفی ناوچەکانی تری کوردستانەو دڵنیابن کەهەرگیز وەکو نمەك حەرامەکان پشتتان لێ ناکەن وئامادەن خوێنی خۆیان تێکەڵ بەخوێنی خەڵکی بەشەرەفی هەولێر بکەن بۆ بەدیهێنانی ڕۆژی ڕزگاری ونەجات بوون لەدەست دەسەڵاتی دزووتاڵانچی خائینان .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە