بنه‌ماکانی کۆنگره‌یی نه‌ته‌وه‌ی خۆی ده‌سپێرێته چ مۆدێلێکی نه‌ته‌وه‌یی - به‌شی دووه‌م کۆتایی
Friday, 02/08/2013, 12:00
1882 بینراوە
به‌ریتانیا وه‌ک سه‌رکێشی هه‌ژموونگه‌را بۆچی مۆدێلی نه‌ته‌وه+ده‌وڵه‌ت وه‌ک پرۆژه سیاسی و ئابووری و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی داڕشت و چه‌ند توانی به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سه‌ڵاتی خۆی تێدا ده‌سته‌به‌ر بکات، بۆچی به گرنگ و باشترین مۆدێل پێشکه‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی کرد، ئه‌م مۆدێله چه‌نده خزمه‌تی مه‌رامێکی سیاسی و به‌رژوه‌ندی سه‌رمایه‌داری کرد‌و و ئه‌نجام به‌خش بوو، بۆ گه‌لانیش ئه‌نجام گه‌لێکی چۆنی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناو به‌رده‌وام کردنی له‌سه‌ده‌یی بیستوویه‌که‌مدا چه‌نده ده‌توانێت هیواکانی گه‌لان له‌خۆی بگرێت و تایبه‌ت له پرۆسه‌یی سیاسی نوێی کوردا ده‌بێته خاوه‌ن چ پێگه‌یه‌ک و ده‌رئه‌نجامێک چۆن له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێت و چه‌ند ده‌توانێت ببێته ته‌واوکه‌ری به‌رهه‌م و ده‌سکه‌وته‌کانی کورد و گه‌لانی ناوچه‌که یان هه‌مان ترادیژیایی سه‌ده‌یی بیسته‌م به فۆرم و شێواز و ده‌سه‌ڵاتی جیاواز خۆی دووباره‌ده‌کاته‌وه له هه‌رێمه‌که‌دا. ئه‌مانه و چه‌ندین پرسیارگه‌لی تر بۆ شڕۆڤه و لێکدانه‌وه بۆ زهنیه‌ت و بنه‌ماکانی (ده‌وڵه‌ت+نه‌ته‌وه) کراوه‌یه.
ده‌رکه‌وتنی مۆدێلی نه‌ته‌وه (ده‌وڵه‌ته+نه‌ته‌وه) وه‌ک هه‌یمانه و دهرهاویشتهیی سیاسه‌تێکی نوێی به‌ریتانیا و مۆدێلی هه‌ژموونگه‌رایی سه‌رمایه‌داری له شانۆیی سیاسی جیهان بڵاوه‌ی کرد. له ئه‌وروپا له‌سه‌رده‌ستی ناپلیۆن وه‌ک خوداوه‌ندی (نه‌ته‌وه ده‌وڵه‌ت) نه‌خشی خۆی کێشا و زه‌مینه‌ی ناکۆکی ئه‌نتیک و خوڵقاندی نه‌ته‌وه‌ی باڵا بناخه‌ی خۆی داڕشت، ململانێی به‌ڵاده‌ستی له‌نیوان سێ ئیمپراتۆریه‌تی به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا. به‌ره و هاوكێشه‌یی دیموکراتیک بوون یان مۆدێلی (نه‌ته‌وه+ده‌وڵه‌ت) خۆی داڕێژێت، ده‌رئه‌نجام ده‌وڵه‌ت+نه‌ته‌وه وه‌ک داشه‌هاره‌ی سیسته‌می هه‌ژموونگه‌رایی سه‌رمایه‌داری په‌لیکێشا به سه‌ر ئه‌وروپادا و له نێوان ئنگلیز و ئه‌ڵمان و فه‌ره‌نسی و دابه‌ش بوونی نه‌ته‌وه‌کانی تریش به‌سه‌ر ئه‌م زلهێزانه‌دا و ده‌رگایی بۆ کاولکاری شه‌ڕه‌کان کردوه‌و تاکوو شه‌ڕیی جیهانی دووهه‌م و تێکچوونی ئه‌ڵمانیای نازیزی کاولکاری کووشتارگهیی ملیۆن مرۆڤ لێکه‌وته‌وه.
ئه‌م مۆدێله له نیوه‌یی سه‌ده‌یی نۆزده‌هه‌م له ئه‌وروپا ده‌رکه‌وته پێش و له‌سه‌ره‌تایی سه‌ده‌یی بیسته‌م له‌سه‌رده‌ستی سیاسه‌تی هه‌ژموونگه‌رایی به‌ریتانیا له هندستان و باکووریی ئه‌فریقا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین پهلیکێشاو شه‌ڕیی ده‌سه‌ڵات و یه‌کلاکه‌ره‌وه ئه‌م زلهێزانه له رۆژهه‌ڵاتی ناوین ڕه‌نگی هه‌ژموونگه‌رایی و باڵاده‌ستی جیهان له‌خۆی گرت بوو. له‌کاتێکدا ئه‌وروپا له سه‌روبه‌ندی هه‌ژمونگه‌رایی به‌ریتانیا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و کۆماریی فه‌ره‌نسا و ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا زۆر ووڵاتی تر دروست بوون و سنوور و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییان دامه‌زراند، به‌ڵام بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ژمونگه‌را هاوپه‌یمانه‌کانی ده‌ره‌وه‌یی سنووری ئه‌ورپا و هه‌رێمه جیاوازه‌کان گرنگی خۆیان هه‌بوو، بۆیه ناپلیۆن له ئیسپانیا و شه‌ڕی ناوخۆی فه‌ره‌نسا پلانی ده‌ره‌وه‌ی داڕشتوو له باکووری ئه‌فریقا ده‌ستی به پالانه‌کانی کرد و ده‌ربازیی مسر بوو، له ده‌ربازبوونی میسر بۆ سوریا ڕسته‌یه‌ک زۆر گرنگ ده‌ڵێت(هه‌رکه‌سێک بیه‌وێت باڵاده‌ستی جیهان بێت و وه‌ک که‌سایه‌تی گه‌وره بژیی ده‌بێت لێره ژیان بکات، هه‌مان کاتیش ده‌ڵێت ئه‌ورپا جێگایی مشکی کوێره و پیاوی گه‌وره‌یی ڵێههڵناکهوێت) ئه‌م بۆچوونه‌ی سیاسیه‌ی ناپلیۆن لێگه‌ڕین بوو بۆ تێکشکاندنی سیاسه‌ت و باڵاده‌ستی به‌ریتا له جیهان و ئه‌وروپا و ناپلیۆن هه‌وڵیدا له رۆژهه‌ڵاتی ناوین و به‌ره‌و هندستان چۆک به سیاسه‌تی به‌ریتانیا دابدات و ههیمانهی هه‌ژموونگه‌رایی تێک بشکێنێت و هاوکێشه‌ی سیاسی به‌لای خۆیدا بشکێنێته‌وه، هه‌مان بیرۆکه ناپلۆیۆنی له زیندانێکی دوورگه‌ی به‌ریتانیا گیرکردوو و ژه‌هرخواردیان کرد.
مۆدێل نه‌ته‌وه+ده‌وڵه‌ت بۆ تێکشکاندی ئیمپراتۆریه‌تی ئایینی و مه‌زهه‌بێکان و تێک بردنی بژارده‌یی گه‌لان و فۆرمیلهکردنی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی خۆی وه‌ک بژارده‌یه‌کی ترازران و شکاندنی ههیمانهیی ئیمپراتۆریه‌تیه‌کان و دیاریکردنی سنوور له‌سه‌ربنه‌مایی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه له‌ناو پهڕهنتێزی ناکۆکی نه‌ته‌وه‌ی و ئایین مه‌زهه‌بی وه‌ک سیاسه‌تێکی (په‌رتوکه و زاڵبه) داڕێژراو و بووه ههیمانهیهک بۆ شه‌ڕێکی داسه‌پاو له‌ناو بژارده‌ی گه‌لان، وه‌رچه‌رخان بۆ نه‌ته‌وه‌ی باڵا و ئایین باڵا و مه‌زهه‌بی باڵا، ئه‌م مۆدێلی سیاسی سه‌ده‌یی نۆزده‌هه‌م و بیسته‌م ڕێگایی بۆ توانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی و ئینکار و شه‌ڕێکی کاولکارانه‌ی سه‌ده‌یه‌ک خۆشکرد، یه‌کێتی هێزی گه‌لان له‌سه‌ر بنه‌ماکانی ئۆتۆنۆم و نیمچه خۆسه‌ری وه‌ک فاکتۆرێک بۆ زه‌مینه‌ی ناکۆکی و قووڵ بوونه‌وه‌ی فاشیزمی نه‌ته‌وه‌یی ئاینی و مه‌زهه‌بی باڵی کێشا و ژینۆسایدیی گه‌لان و ئارسیملاسیۆنی فه‌رهه‌نگ و زمان و کلتووری گه‌لانی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا.
سیاسه‌تی سه‌رمایه‌داری جیهانی به پێشه‌نگایه‌تی به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانه‌کانی گرنگیدانی خواستی گه‌لان و سه‌ربه‌خۆی گه‌لانی به بنه‌ما نه‌گرت بوو، به‌ڵکو هه‌وڵدان بۆ پارچه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتی زلهێزو گرێدانیان بوو به سیاسه‌تێک که نۆرمی جیهانی له‌خۆی گرت بوو، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌وڵیداوه له ده‌رئه‌نجامی مۆدێلی نوێ‌دا خاوه‌ن کیان و جوگرافیایه‌کی فراوان بێت، بێ گوێدانه ئه‌و گه‌لانه‌ی به هه‌زاران ساڵ له‌سه‌ر خاکێک له‌گه‌لیان ژیاون. بۆبه‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵات سیاسه‌تی توانه‌و کۆچکردنیان کرده چاره‌نووسیان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌سه‌ڵات بۆ پاراستنی خۆی گه‌له‌که‌ی خۆشی کرده سووته‌مه‌نی شه‌ڕێکی نهگریسوو مایه پووچ و ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی تێدا به‌رجه‌سته کرد سیسته‌می سه‌رمایه‌داری بوو، ئه‌و گه‌لانه‌شی بوونه (ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه) سه‌رده‌ستی هه‌رێمی، نه‌بوون به خاوه‌ن کیانێکی دیموکراتیک و پێشکه‌وتوو به‌ڵکوو له‌دژیی گه‌لان ژینۆساید و له‌ناوخۆشیاندا دکتاتۆری و سه‌رکووتکردنی هه‌موو بزاوتێکی ئازادیخواز و دیموکراتیک له‌ژێر چه‌تری پاراستنی نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت، ئه‌مڕۆ ئه‌وان به ڕووی داڕمان و تێکچوون بوونه‌ته‌وه و ناتوانن چیتر مژاره‌کانی پاراستنی ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه بۆ لههۆشبردنی کۆمه‌ڵگا به‌کاربهێنن.
به‌ریتانیا بۆچی مۆدێلی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ی وه‌ک هه‌ڵبژارده‌یه‌کی سیاسی هه‌ڵبژارد، وه‌ک کۆڵه‌که‌یی سیاسی به‌رده‌وام ئیدامه‌ی پێدا له ڕۆژهه‌لاتی ناویندا، ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تانێک خۆیان دروستیان کردوون بۆنه‌ته ڕێگر له‌به‌رده‌م به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابووریه‌کانیاندا، ئه‌و ههیمانهی خۆیان پلانڕێژیان کرد وه‌ک خواردنێکی ئێکسپاێر و دیکتاتۆر و چه‌وسێنه‌ر ناویان ده‌هێنن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆیشدا هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌م مۆدێله کۆتایی پێبهێنن. ئه‌گه‌ر توانیان به ڕێگایی سیاسی و پلانی پشتی په‌رده گۆڕانکاریان تێدا بکه‌ن به کورترین ڕێگا بگه‌نه ئامانجه‌کانیان ئه‌وه هه‌رزوو ده‌سته‌و پیاوانی خۆیان وه‌ک مه‌ئموور به‌جێ ده‌که‌ن یان بۆ زیاتر مه‌شرووع کردنی دسه‌ڵات و هێزی خۆیان ڕێگای قه‌یران، پاشانیش به ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازیی هه‌موو دژه‌به‌ره‌کانیان ئاگادار ده‌که‌نه‌وه که ئێوه‌ش ئه‌گه‌ر گۆێڕایه‌ڵ نه‌بن هه‌مان چاره‌نووس چێوهڕێتان ده‌کات و به‌مه‌ش ناوه‌ستن بۆ مه‌شروع کردنی ئه‌م سیاسه‌ته‌یان، دادگاکان و ده‌زگاکانی مافی مرۆڤ و پاراستنی پێوه‌ره دیموکراتیه‌کان بێ ئیش نه‌مێنن هه‌ڵده‌ستن ههنێد که‌سایه‌تی و داروودهستهکهیی ئه‌م ڕژێمانه ده‌که‌نه میوانی شانۆگه‌رێکه‌یان و دادیی کۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی مافی مرۆڤیان وه‌ک گه‌واهی ئه‌م ههژموونگهراییهیان ده‌که‌نه شاهید و جێگا به هیچ گوومان شکێک ناهێڵن له‌ناو وولات و خه‌ڵکانی خۆیاندا و بۆ گه‌لانی تریش وه‌ک فریادرهوس هه‌ژمارده‌کرێن و هه‌مان دهکوودۆڵابی داگیرکاری و کاولکاری به شێواز و ڕێبازی جیا‌و ناویی جیاواز ده‌که‌نه ڕۆژه‌ڤێکی هه‌ڵخه‌له‌تاندن و چه‌واشه‌کردن.
شانۆگه‌ری (ده‌وڵه‌ت+نه‌ته‌وه) کۆتایی سیاسه‌تی سه‌ده‌یی بیسته‌م له‌سه‌رده‌ستی سه‌دام و دارودهستهکهیی به‌ڕێوه‌برا و به گوێی ئه‌و ملێونان خهڵکهیاندادا که پێش شه‌ڕئ پرۆسه‌ی ئازادی ئیراق له دژیی شه‌ڕ و کاولکاریی ڕژانه شه‌قامه‌کانی جیهان، گووتیان ئه‌م دامووزگا ئێوه دژیی دهستوهردانئ ئێمه بوون. ئه‌مه‌نده زاڵم بوون له‌کاتی ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا بوونه‌ته هۆکاری کوشتنی سهدهازاران مرۆڤ، به‌ڵام ئاماده نیین خۆیان له زۆرگهله پرسیارێک بده‌ن کێ نه‌خشه کێشی ئه‌م سه‌ده خۆێناوییه‌ی داڕشتوو سیاسه‌تی (په‌رتوکه و زاڵبه) تواندنه‌وه‌ی گه‌له‌ن له‌سه‌رده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دهستپۆتی ده‌وڵه‌ت+نهتهوهکانتان، داڕشت و پارێزگاریان بوون له جیهانی سیاسی و هه‌موو شۆڕش و بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئازادیخوازانه‌یان له دژیی ئه‌م زووڵمانه به تیرۆر و تێکده‌ر و ئاژاوه گێر به‌ناو ده‌کرد و هێزی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌کاندا ده‌کرده یه‌ک بۆئه‌وه‌ی سه‌رکووتیان بکه‌ن و له‌ناو مێژوویی تاریک‌دا بیانشارنه‌وه و یان ده‌سته‌مۆیان بکه‌ن و بۆ ڕۆژانی خۆیان که‌ڵکیان لێوه‌ربگرن وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ئاشکرا ڕوونه.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه به خاڵبه‌ندی ئیشاره ده‌که‌ین به هه‌ردوو ڕوویی سیاسی ده‌سته‌وه‌ردانی هه‌ژمونگه‌رایی سه‌رمایه‌داری سه‌ره‌تایی سه‌ده‌یی بیسته‌م و هه‌ڵبژارده‌ی نۆرمی (ده‌وڵه‌ت+نه‌ته‌وه) گرێدکراوی کام هۆکارگه‌لی سیاسی و ئابووری و هه‌رێمی بوو، بۆچی له بونیاتنانێکی دیموکراتیک زیاتر هه‌وڵدان له ڕێگایی ئه‌م مۆدێله‌وه کاری بۆکراو وه‌ک نه‌خشه‌یه‌ک دارێژرا، ئایا ئێمه‌ی کورد ده‌توانین پهندوهربگرین و کوێرانه خۆمان ته‌سلیم ئه‌م زهنیه‌ته نکه‌ین و خۆمانی لێداماڵین، هه‌رچه‌ند ئه‌مڕۆ وه‌ک خه‌ونی ئازادی گه‌لی کورد پێناسه ده‌کرێت، هه‌رچه‌ند له‌ناوه‌خنی ئه‌م مۆدێله ئازادیی بوونی نییه.
1_ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ژموونگه‌رای سه‌رمایه‌داری، بۆئه‌وه‌ی بتوانیت زهنیه‌تی ئۆمهتگهرایی ئیمپراتۆری عوسمانی ئیسلامی، ئیمپراتۆری سه‌فه‌ویی مه‌زهه‌ب شیعه‌گه‌رایی ئیران تێک بشکێنێت، سنوورێک بۆ ده‌سه‌ڵاتیان دیاری بکات، مۆدێلی نه‌ته‌وه+ده‌وڵه‌تی باڵایی وه‌ک ئه‌ڵته‌رناتیڤ پیشکه‌ش کردن. له‌سنورێکی که‌متر و پڕ له‌ناکۆکی و خاکی گه‌لانی تری ناو سنووری پێشکه‌ش کردن و هه‌موو ئیمتیازیک بۆئه‌وه‌ی خاکی گه‌لانی تر بکه‌نه موڵکیان و بۆ له‌ناوبردنیان هه‌موو پشتگیری سه‌ربازی و ئابووری و سیاسی ده‌کرێن و له جیهاندا ده‌نگیان خه‌فه بکه‌ن و هیچ که‌سێک گوێیان لێنه‌گرێت، هه‌موو شتێکیان بۆدهستهبهرکرا تاکوو ستاتۆی یه‌ک میله‌ت و یه‌ک ده‌وڵه‌ت و یه‌ک زمان بکه‌نه بنه‌مای داڕشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، گه‌لانی تریش له ڕێگایی سیاسه‌تی نه‌رم و شه‌رمکردن له ناسنامه‌ی خۆیان وه‌ک خۆیان لێبکه‌ن، یان له ڕێگایی ڕه‌شه‌کووژی و توانه‌وه‌ی چاندوکلتوور و قه‌ده‌غه‌وه کۆتای‌یان پێ بێنن. له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌ش ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین وه‌ک دڵی جیهان له‌ده‌ستی دوو ئیمپراتۆردا خیر و بێره‌که‌ی دابه‌شده‌کرا و خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵات بوون پهلهاویشتنیا بۆ مه‌ودایه‌کی زۆری جوگرافی هه‌بوو ئه‌م مه‌یلیش بۆههژموونگهرا ئاسته‌نگ و کێشه‌ی زۆری دروست ده‌کرد، یه‌کێکیش له تایبه‌تمه‌ند هزری هه‌ژموونگه‌را خۆی ده‌سپێرێته ده‌سه‌ڵات پارچه پارچه بکه و بێمسیۆنی بکه و بهخۆتهوهی گرێبده.
2_ پێگه‌یی ستراتیژی جوگرافیای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین خاڵێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری جیهانی و په‌لهاویشتنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بۆ باکووری ئه‌فریقا و هندستان و ئاسیا و قه‌فقاسیا و له لایه‌کیش وابه‌سته‌ی جوگرافی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپادا خاوه‌ن پێگه‌یه‌کی به‌هێزه ئه‌م ڕوانگه‌یه‌ش لایه‌نێکی مێژووی کۆنی هه‌یه له‌سه‌رده‌می ئه‌سکه‌نده‌ری مهکهندۆنیدا ده‌ڵێت گه‌رده‌ته‌وێت باڵاده‌ست جیهان بیت، ده‌بێت له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و دڵیدا ده‌سه‌ڵات بیت.
3_ پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌تنیک و ئاین و مه‌زهه‌بی جودا و کێشه‌ی به‌ڕیوبه‌رایه‌تی هه‌ردوو ده‌سه‌لاتی ناوچه‌که زه‌مینه‌یه‌کی سیاسی خۆشکردبوو، له‌ناوخۆدا کێشه‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی و ململانێ ئه‌تنیکیه‌کان وه‌ک فاکته‌رێکی گرنگ زه‌مینه‌ی ده‌ستوه‌ردانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی خێراترکرد، به‌ریتانیا له‌لایه‌ک گه‌لانی هانده‌دا که مافی چاره‌یخۆنووسین و ده‌وڵه‌ت بوونیان هه‌یه، ده‌بێت چیتر ڕازیی نه‌بن به نیمچه خۆسه‌ر و ئۆتۆنۆمی ئه‌م دوو زلهێزه و قبووڵیان نه‌که‌ن، به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و له‌ناو مۆدێلی نه‌ته‌وه+ده‌وله‌ت مافه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن . ئه‌م مه‌یله بۆ گه‌لانی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌ب و فارس و توورک وه‌ک چه‌نسێک و مافێکی خۆزایی چاوی لێده‌کراو به‌خۆشیه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ههوڵدانکرا، هه‌رچه‌ند له پشتی په‌رده ئه‌م سینارۆیۆ بۆ ملکه‌چ کردنی هه‌ردوو ئیمپراتۆر داڕ‌ێژرابوو ئه‌گه‌ر به سیاسه‌تی به‌ریتانیا ڕازیی نه‌بن ئه‌وکاته ئه‌لته‌رناتیڤ هه‌یه و ئه‌م گه‌لانه‌یان وه‌ک چه‌کووشێک به‌کارده‌هێنا و ده‌یانکردن به گژیاندا بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئه‌م ده‌سه‌ڵات و پیوهندانهی خۆیان جڵه‌وگیر بکه‌ن، خاڵی قه‌یران و ناکۆکیان بۆ سه‌ده‌یه‌ک هێشته‌وه و وه‌ک کارتێکی گووشار له‌سه‌ریان به‌ڕێوه‌بردن و ئه‌مڕۆش وه‌ک بوورکانێک هه‌رێمه‌که له کوڵاندایه و هاوکێشه‌کان و جڵه‌ویی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ژموونگه‌را و دهستپۆتهکان له شیرازه ده‌رچوون ده‌رئه‌نجامێکی چۆن پێشده‌که‌وێت ڕوون نییه هه‌رچه‌ند دینامیک و بژارده‌ی گه‌لان وه‌ک ئه‌ڵته‌رناتیڤ گه‌وره‌ترین چه‌نسی سه‌رکه‌وتنی له‌ده‌ستدایه.
4_ بژارده‌یی گه‌لان و مۆزایک بوون و فه‌رهه‌نگێکی مێژوویی و پێکه‌وه ژیانێکی ئازادیی گه‌لان، له‌سه‌روبه‌ندی کێشمه‌کێشم و وه‌رچه‌رخان بۆ گۆڕانکاریه‌کی مێژووی زیاتر بره‌ودان بۆ به‌هێزکردنی ده‌سه‌لاتی هه‌رێمی و لاوازکردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له‌ناو بازنه‌یی بژارده‌ی گه‌ڵان و یه‌کێتیه‌کی ئازادانه‌دا زه‌مینه‌یه‌کی دیموکراتی ته‌ندروست و خۆڕسکی پێشکه‌وتوو چه‌نس سه‌رکه‌وتنی زۆری هه‌بوو، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌ردوو ئیمپراتۆر و ههژموونگهراش ترسناک و نه‌خوازراو بوو، هۆکاری زۆر باجدان و سه‌ربازیی زیاتر و پێشێلکردنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و هه‌وڵدان بۆ زیاتر به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵات، ده‌رگایی لێگه‌رین بۆ هه‌ڵووێستی جیاوازی له‌ناوخۆیدا گه‌ڵاڵه کردبوو، هه‌رده‌چوو ئه‌م هه‌رێمه ئۆتۆنۆمیانه کاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمیان گه‌شه‌یی ده‌کرد و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به‌هۆی کێشه‌ناوخۆییه‌کان لاواز ده‌بوو، له‌لایه‌کیتر جیهان له‌سه‌رووبه‌ندی گۆڕانکاریدا هه‌نگاوی هه‌ڵده‌هێنا، چه‌نسی سه‌رکه‌وتن و گۆڕانکاری خۆڕسک پشت به‌ستوو به بژارده‌یی گه‌لان و هاوپه‌یمانی بۆ ڕیفۆرم له‌ده‌سه‌ڵاتدا زیاتر بنه‌ما و پێوه‌ره‌کانی دیموکراتی به‌هێزتر ده‌کرد. ئه‌مه‌ش بۆ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری جێگای قبووڵ نه‌بوو، نه‌خوازراو بوو، چونکه ئه‌و ده‌سه‌ڵات و هێزه‌یی ئه‌گه‌ر که‌مێکیش له‌سه‌ر هه‌ردوو ئیمپراتۆر په‌یڕه‌ویان ده‌کرد، وه‌رچه‌رخان و گۆڕانکاری خۆجێی گه‌لانی هه‌رێمه‌که هاوکێشه‌ی سیاسی و به‌ڕێوبه‌رێتی خۆی دیاری بکردایه، به ته‌واوی ده‌ستیان له‌بنی هه‌مانه‌که ده‌رده‌چوو هه‌موو هاوکێشه جیهانیهکان فۆرمێکی جیاواز له‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌یڕه‌وده‌کرد و ده‌بوو ئه‌م هه‌موو کاولکاری و کوشتارگهیهش ڕووینه‌دایه.
5_ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت و سامانه سروشتیه‌کانی ژێر زه‌ویش له‌خۆیدا زیاتر سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی بهههێزدهکرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وروپا و سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ده‌بوو ملکه‌چی داخوازییه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان ده‌بوون و ئه‌وان ده‌بوو به پێی سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی سیاسه‌تی خۆیان داڕشتایه، ئه‌م هۆکاره ئابووریه له‌خۆیدا گه‌وره‌ترین ترس و دڵه‌ڕاوکێکی بۆ سیسته‌م دروست کرد، چونکه ده‌سه‌ڵاتی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له ئه‌وروپا زانست و هونه‌ری قۆرخکردووه و ئه‌وه‌ی زیاتر ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی پێپهره بسێنێت و بسه‌پینێت قۆرخکردنی سیسته‌می ئابووریه، دۆزینه‌وه‌ی نه‌وتیش وه‌ک گه‌وره‌ترین چه‌کی سیسته‌م و ئابووری ئه‌مڕۆ له جیهاندا جێگای بایه‌خێکی زۆره، بگره شه‌ڕه کاولکارییه‌کانی سه‌ده‌یه‌ک زیاتر و به‌رده‌وامی تاکوو ڕۆژی ئه‌مڕۆ زیاتر بۆ سامانی ژێر زه‌ویی خۆی ته‌رخانکردووه و نه‌وتیش گه‌وره‌ترین به‌های ئابووری تازه دۆزراوه‌ی جیهان بوو له‌ناوچه‌که و تائه‌مرۆ به‌رده‌وام ده‌کات، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م سامانه له کوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوین زیاتر قووڵ بوونه‌وه‌ی باڵاده‌ستی پلانی ده‌ستوه‌ردانی خێراتر کرد بۆ ناوچه‌که، دۆزینه‌وه‌ی مۆدێلی ده‌وڵه‌ت+ نه‌ته‌وه بۆ جڵه‌وگرتنی ئه‌م هه‌رێمه باشترین ڕۆڵیی پێدرا. وه‌ک داخوازیی گه‌لان کرا به بابه‌تی سیاسه‌تێک بۆخۆخهریکردن و زۆرانبازی له‌ناوخۆ و بالاده‌ستی نه‌ته‌وه‌ی باڵا و ئاینی باڵا و مه‌زهه‌بی باڵا، کاتێک هیزهدهسهلات خوازه‌کان هه‌موو ئیمکانی خۆ‌یا بۆئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخانکرد بوو، تاکوو ستاتۆی باڵابوون ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن هه‌ژموونگه‌را له‌سه‌ر ڕێچکه‌ی پلانه‌که‌ی خۆی زیاتر ڕه‌ووشی ئاسایشی خراپتر ده‌کرد، ده‌سه‌ڵاته‌کانیش هه‌موو ئه‌م به‌رهه‌می نه‌وته‌یان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان پێشکه‌شی هه‌ژموونگه‌را کرد تاکوو بتوانن پێگه‌ی ده‌سه‌لاتیان به‌هێز بکه‌ن ئه‌مه تهڵکهزی سه‌رمایه‌داری بوو بژارده‌ی گه‌ڵانی کرده زه‌مینه‌ی ده‌سکه‌وتی ماددی و سیاسی و ده‌سه‌لاتی خۆی. به‌رده‌وامیش که‌لێنه‌کانی ناکۆکیه‌کانیان زیاتر قووڵدهکردهوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوسه‌نگی له‌ناوچوون و ژیانکردنیان وه‌ک دووفاقهیهکی به‌رده‌وام به‌کارده‌هێنا هیچ کاتێک ئاماده نه‌بوو هه‌موو پشتگیریه‌ک بده‌نه ده‌وڵه‌تی سه‌رده‌ست بۆ له‌ناوبردنی گه‌لانی بنده‌ستیان و به پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌مه‌نده هاوکار نه‌بوو به هێزه دژبه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌ته سه‌رده‌ست و دکتاتۆره‌کان تاکوو ملکه‌چی گۆڕانکاری و رێفۆرم وبنه‌ماکانی دیموکراتیان بکه‌ن، ئه‌مڕۆ زۆر به ڕوونی په‌رده له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته هه‌ڵماڵراوه و سیاسه‌تی دووفاقیی له ئێران و سووریا به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو دیارده‌که‌وێت و ده‌یانه‌وێت سیاسه‌تی هیلاک کردن و بێزارکه‌ر به گه‌رمی و ده‌مدرێژ په‌یڕه‌و بکه‌ن تاکوو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌ده‌ست نه‌چێت و به‌رده‌وام کاریگه‌ری سیاسی خۆیان له هه‌رێمه‌که هه‌بێت و ئاماده نین جڵه‌وی خۆیان له‌ده‌ست بده‌ن چ شێواز و په‌یڕه‌وێک پێوویست بێت بێ دوودڵی په‌نایی بۆده‌به‌ن و به‌کاریی ده‌هێنن.
6_ له دوایی ڕێنسان بێگومان رۆژهه‌ڵاتی ناوین له‌سه‌روبه‌ندی وه‌رچه‌رخانێکی هزریدا بوو، هه‌رچه‌ند ئیمکان و ده‌رفه‌تێکی هزری رۆژهه‌ڵاتیش وه‌ک سه‌رده‌می ئه‌مڕ ۆ ده‌رنه‌که‌وتبوو، به‌ڵام به که‌ڵک وه‌رگرتن له شۆڕشی سۆسیالزمی بنیاتنراوی ڕووسیا کاریگه‌ری تائاستێک هه‌بوو، ئه‌م وه‌رچه‌رخانه فکرییه‌ش ده‌بوو وه‌ک سه‌نتێزێک و بیرێکی نوێ چه‌نسێک بدایه به هه‌رێمه‌که و زیاتر ده‌رگایی پێشکه‌وتن و گۆڕانکاریه‌کان مه‌یلیان بۆ پێشکه‌وتنێکی هزری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریش خۆش بکردایه و ڕیگر بووایه بۆ دهستهوهردانێکی ده‌ره‌کی و هه‌ژموونگه‌رایی سه‌رمایه‌داری، هه‌رچه‌ند ڕۆڵی شۆرشی ڕووسیاش دڵخۆشکه‌ر نه‌بوو بۆ هه‌رێمه‌که‌و سیاسه‌تێکی گوناج و سه‌رکه‌وتووی نه‌بوو، به‌ڵام کاریگه‌ری گۆڕانکارییه‌کان بۆ ژیانێکی سۆسیالیزم و هه‌نگاونان بۆ وه‌رچه‌رخانی دیموکراتیک له هه‌رێمه‌که‌دا به‌هاییه‌کی گرنگی خۆی هه‌بوو هۆکارگهلیکی مێژووی و هه‌مه‌ئاهه‌نگی گه‌لان و بژارده‌که‌ی ده‌یتوانی نۆرمی دیموکراتیک و پێوه‌ره‌کانی دیموکراتیک وه‌ک نموونه‌یه‌کی زۆر به‌هیز و جوانتر له مۆدێلی ئه‌وروپا پێشکه‌شی مرۆڤایه‌تی بکات، هه‌رچه‌ند ده‌بێت لایه‌نی نه‌رێنی هه‌رێمه‌که و تایبه‌تمه‌ندی دۆگما ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌کان له‌به‌رچاو بگرین، به‌ڵام هێشتا زۆر دوور بوو له زهنیه‌تی فاشستی نه‌ته‌وه‌ی و ئایینی و مه‌زهه‌بی وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ گه‌وره‌ترین کاره‌ساتی مرۆیی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه، ئه‌مه‌ش وه‌ک ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی هه‌ژموونگه‌رایی سه‌یربکرێت مانادا و جێگایی په‌سه‌نده.
بۆیه ده‌بێت له ده‌رئه‌نجامی ئه‌م کوورته مێژووه‌دا، هه‌نگاوه‌کانی کۆنگره‌ی کوردستان به پێگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتیک و بژارده‌یی گه‌لان و دادی کۆمه‌ڵایه‌تی پێگه‌ی خۆی داڕێژێت، هه‌موو هه‌وڵدانێک بۆ چه‌مکی نه‌ته‌وه+ده‌وڵه‌ت مه‌حکوم بکرێت و تاکوو ده‌توانرێت وه‌ک چه‌مک و زهنیه‌ت به‌رته‌سک و بچووک بکرێته‌وه و هه‌نگاو بۆ هاوکێشه‌ی سیاسه‌تیکی دیموکراتی ده‌سته‌به‌ر بکرێت، چه‌مکی پارت و ڕێکخراوه‌ی زۆر بۆ سه‌پاندی هێڵی سیاسه‌تی گشتی له‌سه‌ر بنه‌ماکانی ده‌وڵه‌ت+نه‌ته‌وه وه‌ک هێڵ و بنه‌مایی دیموکراتی بهناونهکرێت و ڕێگا نه‌درێت زهنیه‌تێکی به‌سه‌رچووی سه‌رده‌م خۆی فه‌رز بکات، چونکه ده‌بێت وه‌ک زهنیه‌ت ئه‌م مۆدێله بگیرێته ده‌ست و هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بکرێت و تاکتیکی سیاسی ڕۆژانه له‌سه‌ر بنه‌مای ستراتیژی زهنی و فکری خۆیدابڕێژێت. چونکه ئه‌م بیرۆکانه زیاتر له مۆدێلی چاره‌سه‌ری و پته‌وکردنی بنه‌مایی نه‌ته‌وه‌یی ڕێگا بۆ لێکترازان و قووڵبوونه‌وه‌ی ناکۆکیه‌کان و کاوولکاری دووباره بوونه‌وه‌ی بۆ سه‌ده‌یه‌کی تر درێژ بێته‌وه.
هه‌رێمی میزۆپۆتامیا، که وه‌ک مۆزایک و باخچه‌یه‌کی ڕه‌نگینی گه‌لان هه‌ژمارده‌کرێت و خاوه‌ن چه‌ندین کلتوور و ئاین و مه‌زهه‌ب و فه‌رهه‌نگ و زمانی جیاوازه، مۆدێلی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌یه‌ک که بنه‌مای ئایدۆلۆژی خۆی ده‌سپێرێته ده‌سه‌ڵات، پێوان و کاره‌کته‌ری له‌سه‌ر بنه‌مایی یه‌ک میله‌ت و یه‌ک ئاڵا و یه‌ک ده‌وڵه‌ت یه‌ک ئایین خۆی دابڕێژێت، چۆن ده‌توانێت نۆرمێک و مۆدێلێکی دیموکراتی په‌سه‌ندبکات، ده‌سه‌ڵاتێک له‌سه‌ر بنه‌مایی ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی خۆی داڕشت بێت و موزایده به کیانی نه‌ته‌وه‌ی خۆی بکات بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌ژێر سایه‌ی پاراستنی ئه‌منی نه‌ته‌وه‌ی سوپا و هێزه سه‌ربازییه‌کان به پله‌یی یه‌که‌م کاریگه‌ریان هه‌بێت له‌سه‌ر ووڵات و هه‌موو کاتێک وه‌ک چه‌کووشی ئاسنین بۆ دامرکانه‌وه‌ی گه‌لان و دامووده‌زگاکانی مه‌ده‌نی دیموکراتی خاوه‌ن بڕیار بن چۆن ده‌توانێت هه‌نگاو بۆ ده‌وڵه‌تێکی دیموکراتی بنێت، ئه‌گه‌ر بنه‌ماکانی ده‌وڵه‌ت له مێژوو له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی و چین ژوور خۆی داڕشتووه، مێژوویه‌کی کاولکاری و توانه‌وه‌ی لهناوهخنیدا هه‌ڵگرتووه، سیاسه‌تی دووڕوویی و دووفاقه‌یی نه‌رم و تووندوتیژ په‌یڕه بکات، هه‌موو تاکێک گۆشبکات به کوێریه‌کی فکری له‌سه‌ربنه‌مایی پاراستنی ده‌وڵه‌ت. چۆن ده‌توانێت زه‌مینه‌ی پێشکه‌وتن و نوێ بوونه‌وه و گۆڕانکاری زهنیه‌ت ده‌سته‌به‌ر بکات، ئه‌م مۆدێل و نۆرمی (ده‌وڵه‌ت+نه‌ته‌وه) له سیسته‌می سه‌رمایه‌داری پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌خۆیدا قۆرخ کردووه، له مێژووی سه‌ده‌یی ڕابووردوو بۆ تێکشکاندنی هزره دیموکراتیه خۆڕسکه‌کانی میزۆپۆتامیا گه‌وره‌ترین کاره‌ساتی مرۆی و سروشتی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا، ده‌بێت کورد بتوانیت به‌هه‌مان ئاراژ و شێواز خۆی بگه‌ێنێته کلتووری دیموکراتیک و دادیی کۆمه‌ڵایه‌تی که له‌سه‌ده‌یه‌ک زیاتر تێکۆشین و قووربانی بۆداوه.
له‌سه‌روبه‌ندی به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردستان، به‌لاوه‌نانی سیاسه‌ت و مۆدێلی ده‌وڵه‌ت+نه‌ته‌وه وه‌ک چه‌مکێکی ترسناک و نه‌زۆک راوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بکرێت و هه‌وڵبدرێت بۆ به‌رقه‌رار کردنی ژیانێکی نوێ به نۆرم و مۆدێلی دیموکراتی ته‌نیا وهبهسته به ووشه نه‌بێت و ڕێگاخۆشکه‌ر نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ی وه‌ک ده‌سته‌واژه‌یه‌ک و خه‌ونێک به‌هادار و پیرۆز له‌که‌دار بکرێت و ببێته جێگایی گومان له‌ناو گه‌لدا و هیواو خه‌ونه‌کانی سه‌د ساڵه‌یی ئه‌م گه‌له له‌ناو بازنه‌یی ده‌وڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتدا قه‌تیس بکرێت، ده‌سه‌ڵات له ژێر سلۆگان و ووتافهکانی مافی چاره‌یخۆنووسین و ده‌وڵه‌ت بووندا هه‌موو به‌هاو مافه‌کانی دیموکراتی قۆرخ بکرێت. پێوه‌ره دیموکراتیک و مافه‌کانی کۆمه‌ڵگا و تاک ژێر پێبکرێت و ئه‌قڵیه‌تی تاک ده‌سه‌ڵاتی و په‌نجا به په‌نجا خۆی فه‌رز بکات و هه‌موو پێکهاته و که‌مینه‌کانی فکری و مه‌زهه‌بی و ئایینی به‌لاوه بنرێن و هه‌موو بنه‌ماکان له‌سه‌ر زۆرینه خۆی دابڕژێت و یاسای که‌مینه ببێته بنه‌مایه‌ک خاوه‌ن هیچ مافێک نه‌بێت.
چونکه ئه‌م نۆرمه‌ی دیموکراتیکی ئه‌وروپایی لیبرالیزم وه‌ک ده‌سته‌واژه‌یه‌کی زۆرینه له‌سه‌ر بنه‌مایی ده‌سه‌ڵات زۆر ئافکار و ئاکاریی نابه‌جێی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه و تایبه‌ت بۆ گه‌لی کورد که هاوبه‌شی سیاستێک بکات له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی گه‌لانی زۆرینه‌دا چه‌ند مه‌ترسیدا و کێشه‌داره هه‌مان کات له سیاسه‌تی ناوخۆیدا گه‌وره‌ترین قه‌یرانی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه، نموونه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی باشووره و داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوورێکه که زۆرینه‌ی په‌رله‌مان و ده‌سته‌یه‌کی بچووک، چاره‌نووسی گه‌لێک به ئارازوو خواستی خۆیان به‌رێوه‌ده‌به‌ن و ده‌بێت هه‌رکه‌سیش به‌م دوعا بڵێت ئامین. بۆیه که‌م زۆر ده‌رئه‌نجامی مۆدێلی ده‌وڵه‌ت+نه‌ته‌وه‌ی خۆمان ده‌زانین که هێشتا له‌سه‌روبه‌ندی خۆداڕشتندایه چۆن بنه‌ماو پێوه‌ره‌کانی دیموکراتیک پیشێل ده‌کات و هه‌وڵده‌دات ده‌مامکی پاراستنی نه‌ته‌وه‌ی به‌رده‌وام وه‌ک چه‌کێک بۆ قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات و ئابووری و بازرگانی و نه‌ته‌وه‌یی و ئیداریی و به‌ڕێوه‌بردن به‌کار بێنێت به‌ڕێوه‌ده‌بات بۆئه‌وه‌ی ستاتۆ و ده‌سکه‌وت و کیانێکی کورد به‌ده‌ستی هێناوه له‌ده‌ستی نه‌دات وابه‌سته کراوه به پارت و بنه‌ماڵه‌وه و دهستهیکه نوخبه‌ی کورد که خۆیان سه‌رپشک کردووه له هه‌موو بڕیارێک له‌سه‌ر ئایندهی گه‌لیک، بۆیه کۆنگره ده‌بێت ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌ی و پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی گه‌ل بکاته مووڵکی هه‌موو تاکێک کورد، پارتی و ڕێکخراوه‌کانیش به میکانیزم و شێوازی خۆیان بتوانن هه‌موو پێکهاته‌کانی کوردستان له‌خۆیان کۆبکه‌نه‌وه و وه‌سیله‌یه‌کی به‌هێزبن له هۆشیارکردنه‌وه کۆمه‌ڵگا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌ی. هه‌موو بڕیارێک بۆ ئهنجهدایی سیاسی و نه‌ته‌وه‌ی ده‌بێت کۆنگره په‌رده‌یی شاره‌وه و پلانی پشتی په‌رده به‌ڕێوه نه‌بات و له‌سه‌ربنه‌مایی کۆنگره‌ی سیاسی ڕێکخراو و پارته‌کان خۆی قه‌تیس نه‌هێلێ، بۆیه هه‌وڵدان بۆ زهنیه‌تی نه‌ته‌وه‌ی دیموکراتیک و باڵکێشانئ به‌سه‌ر که‌ش و هه‌وایی کۆنگره ده‌توانێت هیوایه‌کی زۆر گه‌وره به‌خشێته گه‌له‌که‌مان و ڕێگاخۆشکه‌ر بێت بۆ زهنیه‌تێکی دیمورکراتیک و دادپه‌روه‌ریه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان و کوردستانی بوون ده‌بێته مه‌رجعیه‌تی هه‌موو پیکهاتهو کۆمه‌ڵانی کوردستان و کۆمه‌ڵگا و تاک و دادیی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت له ژێر ئه‌م چه‌تره‌دا سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رکه‌ووتوو ده‌بێت و هه‌موو که‌سێک به گیانی نه‌ته‌وه‌ی و لێبووردووی پابه‌ند ده‌بێت به بڕیار و پێوه‌ره‌کانی چ وه‌ک تاکی کورد و کۆمه‌ڵگا و ڕێکخراوه مه‌ده‌نی و حزبییه‌کانیش هیواکانمان له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه داڕشتووه و ئاواته‌خوازین ئاسته‌نگی و به‌ربه‌سته‌کان ڕێگرنهبن بۆ وه‌رچه‌رخانێکی مێژووی و به‌هادار که خه‌ونی ژیانێکی نوێی هه‌ڵگرتووه.