له رۆژی جیهانیی بێسه‌روشوێناندا تا ئێستاش ده‌یان هاووڵاتی له كوردستاندا بێسه‌روشوێنن
Wednesday, 01/09/2010, 12:00
دڵشاد هه‌رته‌لی ـ هه‌ولێر
له رۆژی جیهانیی بێسه‌روشوێنه‌كاندا سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مان بوونی چه‌ندین سكاڵا له‌وباره‌وه له په‌رله‌مان راده‌گه‌یه‌نێت و كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یش تا ئێستا دوو كه‌سی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی پێنج ساڵه بێسه‌روشوێنن و زیاد له (100)سكاڵاش له‌وباره‌وه دراون به په‌رله‌مانی كوردستان.
رۆژی دووشه‌ممه 30/8 رۆژی جیهانیی بێسه‌روشوێنه‌كانه، له كوردستانیشدا به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆ و دواتر ته‌سفیه حساباتی لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا، تا ئێستا ده‌یان خێزان له چاوه‌ڕوانیی باوك، یان برا، یان مێرده‌كانیاندان. له‌و باره‌وه سالار مه‌حمود سه‌رۆكی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان، تایبه‌ت به(ئیسلام په‌یك) وتی:ئێمه كۆمه‌ڵێك سكاڵامان هاتووه‌ته‌لا، له خولی پێشووی په‌رله‌مانیش چه‌ند سكاڵایه‌ك ده‌رباره‌ی بێسه‌روشوێنه‌كان هه‌بوون، په‌یوه‌ندییان به واقیعی ناهه‌مواری هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌بووه، له دوای راپه‌ڕینه‌وه شه‌ڕه ناوخۆییه‌كان روویان داوه، كه دواجار شه‌ڕ شوێنه‌واری خراپی ده‌بێت، یه‌كێك له‌و شوێنه‌وارانه مه‌سه‌له‌ی بێسه‌روشوێنه‌كانه، ئێمه كۆمه‌ڵێك فایلمان لایه به‌دواداچوونیان بۆ ده‌كه‌ین، له هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان، خه‌ڵك هه‌یه ون بووه كردوومانه‌ته فایلێكی هه‌مه‌لایه‌نه و به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین و راپۆرتی خۆشمان داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ به‌دواداچوون له‌و باره‌یه‌وه.
زانا رۆستایی ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستانیش تایبه‌ت به(ئیسلام په‌یك) ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه ئه‌وان وه‌كو لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له خولی پێشووی په‌رله‌ماندا نزیكه‌ی (100)سكاڵای كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنه‌كانیان به ده‌ست گه‌یشتبوو، به‌ڵام ئه‌و ده‌یگوت:هه‌ر جارێك ئێمه به‌دواداچوونمان بۆ ده‌كرد، یان كه‌سوكاریان خۆپیشاندانیان ئه‌نجام ده‌دا، دواجار وه‌ڵامه‌كه ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌ده‌ستی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و پارتیدایه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه بۆكردنه ژماره‌یه‌ك له‌و خه‌ڵكانه له لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی یه‌كێتی و پارتییه‌وه بێسه‌روشوێن كراون بێئه‌وه‌ی له شه‌ڕدا بووبن، بۆ نموونه هیدایه‌ت ئه‌حمه‌د عه‌زیز یه‌كێكه له بێسه‌روشوێنه‌كان و كادیرێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه و له 10/2/2007 له كاتی خانوو دروستكردن له چه‌مچه‌ماڵ له لایه‌ن ده‌زگای دژه‌تیرۆری یه‌كێتیه‌وه گیراوه و ماوه‌ی سێ ساڵه بێسه‌روشوێنه، هه‌روه‌ها عه‌بدلواحید حسێن ئه‌مین، كادیرێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه و له 28/6/2006 له كه‌ركووك رفێنراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست