کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


(تاهیر هەورامى و د. ئالان) وەك (د.زریان عوسمان و ئاكۆ سەعید) دەچنە ڕیزى على كیمیاوى...ئەگەر

Monday, 01/02/2010, 12:00


بەعس و على كیمیاوى چەندە مەترسیان لەسەر ژیان و تەندروستى خەڵكى هەڵەبجە دروست كرد,دكتۆر زریان عوسمانى وەزیر و ئاكۆ سەعیدى هاوكارى بەهەمان شێوە مەترسیان بۆسەر ژیانى دانیشتوانى ئەو شارە دروست كرد ,بۆیە لە نوسینەوەى مێژووى ئەم شارەدا ناویان لەگەڵ ناوى بەعس و على كیمیاوى لە لاپەڕەیەكى ڕەشى مێژووى ئەم شارەدا دەنوسرێتەوە
وەك چۆن پاش ڕۆشتنى بەعس لە كوردستان ئاسەوارە خراپەكانى لەدواى خۆى بەجێهێشت كە بەكلتورى بەعس ناو دەبرێت,بەهەمان شێوەش پاش ڕۆشتنى د. زریان عوسمان و ئاكۆ سەعیدى هاوكارى پاشماوە خراپەكانیان لە هەڵەبجەى شەهید لەدواى خۆیان وەك خانەى سەرەتانى لەبوارى تەندروستى ئەو شارەدا بەجێهێشتوە ,بەعس بەكیمیاویبارنكردنى هەڵەبجە برینێكى گەورەى كردووەتە جەستەى هەڵەبجە دكتۆر زریان و دكتۆر ئاكۆى هاوپیشەى بەهەمان شێوەى بەعس خراپترین برینیان خستە جەستەى خەڵكى هەڵەبجە .
یەكێك لەو كێشەو گرفتانەى ئەمڕۆ ڕووبەڕوى بوارى تەندروستى بوەتەوە لە هەڵەبجەى شەهید كەمى دكتۆر و كارمەندى بوارى تەندروستیە لە بوارە جیاجیاكاندا وەك تاقیگەو دەرمانخانە تیشك كادرى سەحى زۆرى نەقسى هەبێت ,هەروەها لەگەڵ بوونى زۆرێك لە دكتۆر و كارمەند كە پێیان دەگوترێت" دكتۆر و كارمەندى بن دیوار)ئەوانەى خۆشیان و كەس نازانێت چ كارێك دەكەن چۆن دەوام دەكەن ئەوەى دیارە كات كوشت و مەعاش وەرگرتنە كە زۆرێك لەوانە دكتۆر ئاكۆ فێرى ئەوكارە نەگریسەى كردوون.بۆیە پێویستە وەزارت وبەڕێوبەرى گشتى لەچۆنیەتى دەوامى دكتۆر و كارمەندان بپێچێتەوە.
لەماوەى ڕابردوودا گروپى 88 بەهۆى نەبوونى دكتۆرى منداڵان لە هەڵەبجە داواى دكتۆرى منداڵانى كرد ئەوەبوو وەزیرى تەندروستى و بەڕێوبەرى گشتى تەندروستى شارەزور ئەو كێشەیان تا ڕادەیەك چارەسەر كرد,بەڵام ئایا چارەسەر كردنى كێشەكانیتر كە بەنوسراوێك دراوەتە دەستى دكتۆر ئالان بەڕێوبەرى گشتى یەكێك لە داواكاریەكان پەلەكردنە لە دامەزراندنى كارمەندنى بوارى تەندروستى لەبەشەكانى تاقیگەو دەرمانخانە و تیشك كە زۆر پێویستن .
ئەو ناوانەى خوارە ناوى چەندین دەرچووى پەیمانگاو زانكۆیە لە بوارى تەندروستى" بەشى تاقیگە "كە لەمانگى 7ى 2009 داواكارى دامەزراندیان پێشكەش كردووە بەڵام كەس نازانێت هۆكار چییە ئەم كادرانەى بوارى تەندروستى تا ئێستا دانەمەزرێنراون؟ئەم ناوانەى خوارەوە زۆربەیان خوێنكارى خۆمن و لە تاقیگەى پەیمانگا وانم پێگوتوون كەسانێكى زیرە و دڵسۆزیشن بەڵام وابزانم ئەم بەرپرسانە خەڵكى زیرەك دڵسۆزیان ناوێت,هەریەم لەمانە لە شوێنیتر ناویان نوسیوە ئەگەر ناویان بێتەوە ئەوا بوارى تەندروستى لە هەڵەبجە زەرەرمەند دەبێت چونكە پۆلێك لە نەوەى تازە و پاك و بێگەر لە دەست دەدات ,چەند كەسێكى دەرچوى كیمیا بەهۆى نەهاتنەوەى ناوەكانیان لەپەروەردە دامەزراون و بوونەتە مامۆستا.
ژ ناو دەرچووى ژ ناو دەرچووى
1- جلال كریم ئەمین پەیمانگابەشى تاقیگە -2 تاریق ئەنوەر پەیمانگابەشى تاقیگە
3- بەختیارمحمدعبدلغفور پەیمانگابەشى تاقیگە 4- سەردار ڕەئوف پەیمانگابەشى تاقیگە
5- بێساران حەمە ڕەحیم پەیمانگابەشى تاقیگە 6- هێن ئیسماعیل پەیمانگابەشى تاقیگە
7- پەیام موعتەسەم پەیمانگابەشى تاقیگە 8- ئاسییە رشید پەیمانگابەشى تاقیگە
9- فاتمە مستەفا بەكر زانكۆ-بەشى بایۆلۆجى
پرسیارەكە ئەوەیە
ئایا تاهیر هەورامى و ئالان عبدوڵا ئەیانەوێت بچنە لیستى ڕەشى تاوانبارنى جینۆسایدى هەڵەبجە و لە لاپەڕەیەكى ڕەشدا ناویان لەگەڵ سەدام و على كیمیاویدا تۆمار بكرێت؟ئەگەر نایانەوێت یان دەست لە پۆستەكانیان هەڵبگرن یان كێشەى تەندروستى ئەم شارە بریندارە چارەسەر بكەن.
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە