هەموومان پشگیرى لە بریارەكەى بەرێز وەزیرى خوێندنى باڵا ئەكەین ...
Friday, 18/06/2010, 12:00
ماوەیەك لەمەو بەر لە رێى چەند سایت و رۆژنامەیەكەوە هەواڵێكم خوێندەوە سەبارەت بە دەركردنى بریارێك لە لایەن بەرێز وەزیرى خوێندنى باڵاوە سەبارەت بە گۆرین و لابردنى راگرو ى.راگرى زووربەى كۆلێجەكانى زانكۆكانى هەریمى كوردستان .ئێمەش وەكو ستافى زانكۆى سلێمانى بە ناوى كۆمەلێك فەرمانبەرو مامۆستاى زانكۆكەمانەوە دەستخۆشیەكى زۆر لە بەرێزتان ئەكەین,بەراستى ئەم بریارە جێگاى دڵخۆشى هەموو لایەكە لە ستافى زانكۆ ,جگە لەو كۆمەڵە كەسانە نەبێت كە خۆیان لەو پۆستانەدان ,چونكە دەسبەرداربوونى ئەو پۆستانە لە لایەن ئەم كەسانەوە هەر وا ئاسان نیە, ئەوان ئێستا باشترین شوێن و باشترین پلەو باشترین موچە وەرەگرن لە بەرانبەر نەكردنى هیچ كارێك بۆ كۆلێجەكەیان .چونكە ئیشى ئەمانە تەنها ئییمزاكردنى كتابى رۆتیناتى رۆژانەى ناو كۆلێجەكانە وە بگرە لە سایەى هەندێ لەم راگرو ى. راگرانەوە زووربەى كۆلێجەكانى زانكۆى سلیمانى رۆژ بە رۆژ بەرەو دواوە دەرۆن و هیچ پێشكەوتنێك لە هیچ بوارێكدا نابینن بە خۆیانەوە وە لە سایەى ئیشى رۆتیناتى ئە م كەسانەوە زانكۆى سلیمانى خەریكە بە تەواوى پەكى ئەكەوێت وە هیچ پێشكەوتنێكى پێوە دیار نیە لە بوارى زانست و زانیاریدا ئەمانەى كە لەم پۆستانەدان ئەوەنەى خەریكى ئیشى خۆیان و بەریكردنى كارەكانى خۆیانن نیو ئەوەندە خەریكى كارى ناو كۆلێجەكەیان بونایە ئەوا ئیستا زانكۆ لەو ئاستە خراپەدا نەئەبووە . وە من ئەمەوێ بەرێزت ئاگادار بكەمەوە كە هەرچى ئیشو كارێك هەبێ كە پەیوەندى بە مامۆستاو فەرمانبەرانەوە هەبێ لە ناو كۆلێجەكانى زانكۆدا ,فەرمانبەرانى ئەو كۆلێجە ئەیبەن بەرێوە نەك راگرو ى.راگر ئەمە لە لایەك . وە لە لایەكى ترەوە بە پێى بریارێك كە لە كە لە وەزارەتى خوێندنى باڵادا هەیە هەر كەسێك كە پۆستى راگر یان ى.راگر وەردەگرێت ماوەى چوار ساڵ بۆى هەیە لەو پۆستەدا بمێنێتەوە كەچى زووربە كۆلێجەكان راگرو ى.راگرەكانیان ماوەى چوار ساڵى پۆستەكەیان تەواو كردووە كەچى هەر بەردەوامن لە و پۆستەداو نە سەرۆكى زانكۆو نە مجلسى كولێجەكان و نە هیچ لایەن ئەو بریارە جێ بە جێ دەكات . جا لێرەدا من ئەمەوێ بە برێزتان بڵێم كەوا دەركردنى بریارێكى وا لە جیگاى خۆیەتى و بریارێكى بوێرانەیە چونكە زووربە ئەو كەسانەى كە لەم پۆستانەدان لە لایەن حیزبى دەسەلاتدارەوە دانراون ,بگرە هەنێكیان نەك ئەو پۆستەیان هەبێت بەڵكو گەناهە هەر مامۆستاى زانكۆ بێت جا لەوە گرنگتر جێبەجێكردنى ئەو بریارەیە كە بەرێزتان دەرتانكردووە ,چونكە هەتا زوو جێبەجێى بكەن هێشتا درەنگە .ئیتر كاتى ئەوە هاتووە كە زانكۆ لە ژێر چنگى حیزبى دەسەڵاتا بهێنرێتە دەرەوە .ئێمەش وەكو وڵاتان زانكۆى سەربەخۆمان هەبێت نەك زانكۆیەك كە لە ژێر دەسەلاتى حیزبا بێت , حیزب كێى بوێت و چۆنى بوێت بە كەیفى خۆى كەسانێك دابنێت لە پۆستى هەستیاردا.
.ئیتر بەرەو پێشەوە بەرو زانكۆیەكى هاوچەرخ
كۆمەڵێك لە فەرمانبەران و مامۆستایانى زانكۆى سلیمانى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست