کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


سوپاسو پێزانین له‌ بنەماڵەى هونەرمەند حسین میسری

Monday, 08/06/2009, 12:00


هەرچەندە هونەرمەند حسین میسری لەڕێگەی كارە هونەرییەكانیەوە ببووە ئەندامی گشت خانەوادەیەكی خەمخۆری هونەرو داهێنان، ئەوەندەی موڵكی ئەو میللەتەیە ئەوەندە موڵكی خانەوادەكەمان نییە، بەڵام ئەركی خانەوادەكەمان خانەوادەی (حسین میسری)یەكە سوپاسو پێزانینمان ئاراستەی ئەو كەسو لایەنانە بكەین كە لەمەراسییمی بەخاك سپاردنو پرسەكەیدا بەشداریان كردین.
هەروەها سوپاسی ئەو كەسو لایەنانەیش دەكەین كە بە ناردنی پرسەنامە هاوخەمییان كردوین، بە تایبەتیش ئەندامانی سەركردایەتیو مەكتەبی سیاسیو مەڵبەندو لقو كۆمیتەكانی كەركوكو سلێمانی، یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان ، حزبی شیوعی كوردستان، حزبی سۆسیالیست، حزبی زەحمەتكێشان ، هونەرمەندانو تیپە هونەریو شانۆكارانی كەركوكو سلێمانیو هەولێرو گەرمیان، پزیشكو كارمەندانی تەندروستی سلێمانی، كەناڵەكانی ڕاگەیاندن، ڕێكخراوە ناحكومیو كەسایەتی كۆمەڵایەتیو جەماوەری وەفاداری هونەركەی (میسری) لە شارو شارچكەكانی كوردستاندا، هەروەك سوپاسی ئەو بەڕێزانەی دەرەوەی وڵات دەكەین كە بە نامەو ئیمەیڵ تەلەفون بەشداری خەمیان كردین، بەمەش باری ئەم خەمە گەورەیان لە سەر شانو دەرونمان كەمكردەوە. ئومێدەوارین خەمو مەینەتی لەو شێوەیە ڕوو لەكەس نەكات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە