کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


فس فس پاڵەوان

Saturday, 05/10/2013, 12:00


ئەو سەرکردانەی کە مێژوویان وەک دوژمن دەنووسرێتەوە و خامەی دەستیان بۆ تۆمار کردنی کاری رۆژانەیان دووڕەنگە، قەت هەنگاو بەرەو سەرکەوتن نانێن. ئەو گوێ لە مستانە سەرخۆشی ئەو ساتانەن کە تێیدا دەژین. بۆ دواڕۆژی رووناک چاویان کوێرە و بۆ تۆمار کردنی مێژووی پڕ لە شانازیمان نەفام و بێ مێشک و نەزانن.
نەتەوەی کورد و هەموو دونیا دەزانێ کە رێبەر ئاپۆ چۆن رادەستی تورکیە کرا و بردرایە ناو زیندانی ئیمڕاڵی. نزیکەی ١٥ ساڵە بە تەنیا لە شوێنێک دا دەژی کە هیچ کام لە سەرکردەی پێشوو و ئەو سەردەمە، زەحمەتە بتوانێ تەنیا ١٥ مانگ لەو جێگایە دا بژی. رێبەر ئاپۆ زیندوو مایەوە، بەرهەمی تۆمار کرد، حیزبەکەی بە رێوەبە برد، دەڕەندەتەرین دەسەڵاتی ناو تورکیەی وا لێ کرد تا دەستە دەستە بچنە دوورگەی ئێمڕاڵی و وەکوو لایەنێکی سەرەکی وەری بگرن.
مێژووی سەدساڵی رابردوومان لە سەر حەڕەکەت و سەرهڵدانی حیزبەکانی ناو کوردستان ئەوەمان پێ دەڵێ کە هەر کات سەرگەورەی حیزب یا حەڕەکەتی کورد زیندانی کرا، یا لە دار درا، یا بۆ خۆی مرد، ئەو حەڕەکەتە بەرەو کزی و توانەوە هەنگاوی ناوە. سەرەنجام وێنەی خڕنۆکی بیابان بە دەست با و تەپ و تۆزی مێژوو سەرگەردان کراوە و بە بێ بەرهەم کۆتایی پێ هاتوە. نموونەی هەرە زیندووی سەردەم حیزبەکەی شاڕۆن تاڵەبانی کە دەبینین پاش خۆی چی بەسەر هات و چی بەسەر دێ.
لە گرمەی هەڵبژاردنەکانی باشووری وڵات لە شاری سلێمانی بووم. رۆژی هەڵبژاردن و ئاکامی ئەو هەڵبژاردنە بۆ رای گشتی ئاشکرا کرا. یەکێتی نیشتمانی وەک حیزبێکی دۆڕاو وەلا نرا و خەڵکی وە زاڵەهاتوو هەتا رادەیەکی زۆر پەیامی خۆی گەیاند. مل ئەستوورەکانی ناو ی.ن.ک. بوونە بوونەوەرێکی ترسەنۆک و خۆیان حەشار دا. پاش چەند رۆژ چەند کەسێک نەبێ ئەوانی دیکە بێ دەنگیان هەڵبژارد و وێنەی فس فس پاڵەوانێک چوونە ناو ماڵەکانیان و هەتا نووسینی ئەو بابەتە بە ئاشکرا لە روویان هەڵنایە وێنەکانیان وە دەر خەن. لایەنێکی دیکەی ئەو دەرسە مێژووییە بۆ حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە ساڵهایە لە کۆی سەنجەق و زڕە گوێز هەڵتو تەکاون و قسەی زل زل دەکەن و پەیامی ستراتێژی شکەستخواردوو و رووخاو بە گوێچکەی دوونیا دەگەیێنن.
حیزبێک کە لە ماوەی ٣٨ ساڵدا سێ کۆنگرەی بەستبێ و لە هەر سێکیان تاڵەبانی کەسی یەکەم بووبێ، تووشی ئەو چارەنووسە دەبێ کە ئەو بێ ئەخلاقانە تووشی بوون. لە سەرەتا دا گوتم کاتێک کە رێبەر ئاپۆ گەڕاندرایەوە تورکیە لە ئانکارا و ئیستانبوڵ دەهۆڵ و زووڕنا لێ درا و هەڵپەرکێ ساز بوو. لە هەمان کات دا لە رۆژنامەی کوردستانی نوێ، سەر بە ی.ن.ک. بە خەتتێکی مەزن لە رووپەڕی یەکەمی ئەو رۆژنامەیە دا نووسیان "فس فس پاڵەوان گیرا"، بە داخەوە کۆمەڵگای کوورد دەرس لە مێژوو وەرناگرێ و کارەسات بۆ کارەسات دووپات دەبێتەوە. ئێمە لە پێچوخەمی کۆڵانێک دا گیرمان خواردو و لە جێگای خۆماندا کش و مات داماوین.
رۆژگار تێپەڕ بوو، دونیا نەوەستا، فێری ئەزموونی کردین، دیتمان ئەو کەسانەی کە وەکوو دەهۆڵی نەو بەتاڵ دەچن بەرەو کام ئاقار گۆڕی خۆیان هەڵدەکەنن. هەڵبژادنەکانی مانگی رابردووی شاری سلێمانی و باشووری وڵات پەیامێکی گرعنگ دەداتە ئێمە کە ئەو مفتەخۆرانەی کە لە سەر حیسابی شەهید و خاکی کوورد ملیان ئەستوور کردوە و وەک بنەماڵەی فێرعەونەکان دەژین، پێویستە دادگایی بکرێن و ببنە پەندی مێژوو بۆ تەواوی جیهان. بەرپرسایەتی سەرەکی ئەو هەڵوێستە دەکەوێتە سەر شانی نووسەر و رووناکبیر و شاعیر و مامۆستای زانکۆ و نەتەوەی وشیار کە لە خەوی بێخەبەری راچڵەکێ و ئیزن نەدا چی دی گەمە بە خوێنی منداڵی هەژار و بێ دەرەتانی کوورد بکرێ.
ئەو حیزبانەی کە لە مێژووی خۆیان دا ئەوەندە خاوەنی سەرکەوتن نین سەد ئەوەندە خاوەنی تۆمار کردنی شکەستن. شانازی بە چییەوە دەکەن بە تاک و کۆمەڵگای بوێری کوورد بریار بدا.
جەعفەر کەریمی
باشووری وڵات / سلێمانی
٢٥/٠٩/٢٠١٣

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە