کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


کادیرانی ناو مه‌ڵبه‌ندی ۳/ی یه‌کێتی ئه‌وها خانه‌نشین کراون‏

Thursday, 23/02/2012, 12:00


نامه‌كى كراوه بۆ به‌رێز جه‌میل هه‌ورامى
سلاو:
به‌ڕێزم له دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ره‌زامه‌ندى نیشان دا بۆ خانه‌نشین كردنى كادیره‌كانى حیزب
لێژنه‌یه‌ك پێك هات به سه‌رپه‌رشتى جه‌نابتان و ئه‌ندامه‌كانت كه پێك هاتبوو له به‌ختیار كاوانى+فتح اڵله سوسه‌یى+م.حسێن شوانى و له‌گه‌ڵ ئه‌زغه‌ر ناوێك
كارى ئه‌م لێژنه‌یه دیارى كردنى پله‌ بوو بۆ كادیره‌كان
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌رێك داندرا به‌م شێوه‌ى لاى خواره‌وه:
سه‌رجه‌م ئه‌ندام كۆمیته‌و كارگێر كۆمیته‌كان به نائب چابگ خانه‌نشین ده‌كرێن،جا ئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ بووبێت بۆى ره‌چاو ده‌كرێت*
ئه‌ندام مه‌ڵبه‌نده‌كان به پله‌ى نقیب وه ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ بووبێت ئه‌بێت بۆی ده‌كرێت ڕائید*
كارگێر مه‌ڵبه‌نده‌كان به پله‌ى رائید وه ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ بووبێت ئه‌بێت بۆی ده‌كرێت به مقدم*
جێگر مه‌ڵبه‌نده‌كان به پله‌ى عقید وه ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ بووبێت ئه‌بێت بۆی ده‌كرێت عمید*


تا ئێره ئاساییه به‌ڵام كاك جه‌میل تكایه وه‌ڵام
تحسین ئاغا ئه‌ندامى پله‌ى مووچه‌ى مه‌ڵبه‌ند به‌ڵێ پێشمه‌رگه‌ بووه ده‌بووایه (ڕائید) بێت به‌ڵام ئێستا جه‌نابیان (عقیده) بۆچی؟*
نورالدین گاهیر ئه‌ندامى مه‌ڵبه‌ند پله‌ مووچه‌ یه‌ك ڕۆژ له مه‌ڵبه‌ند ده‌وامى نه‌كردووه یه‌ك ڕۆژیش پێشمه‌رگه‌ نه‌بووه ئێستا به پله‌ى (عقید) بۆی كراوه كاك جه‌میلى به‌رێز؟*
ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ى مه‌یخانه‌ى له پیرزینى شارى هه‌ولێر هه‌یه‌ براده‌رى براده‌ره‌كانته شه‌وانه له‌وێ ڕاده‌بوێرن؟


قاسم ئیسماعیل ئه‌ندامى مه‌ڵبه‌ند پێشمه‌رگه‌ بووه دوو ساڵ ده‌بووایه (ڕائید) بێت به‌ڵام ئیستا (عقید)ه ئه‌میش جه‌ماعه‌تى نورالدین و فتح اڵله یه*


(ماموستا خگاب كارگێر مه‌ڵبه‌ند لیوایه به‌ڵێ پێشمه‌رگه‌ى دێرینه به‌ڵام به‌چی پێوه‌رێك بووه به (لیوا*


محمد شێخ شه‌روانى كارگێر مه‌ڵبه‌ند ئێستا (عقید)ه یه‌ك ڕۆژ پێشمه‌رگه‌ نه‌بووه كاك جه‌میل؟*


نقیب حمید له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆ ئه‌فسه‌ره بۆ ئه‌بێت به (عمید) خانه‌نشین بكرێتكه یه‌ك ڕۆژیش پێشمه‌رگه‌ نه‌بووه به‌ڵام پله‌كه‌ى جێگرى مه‌ڵبه‌نده؟*


وا بزانم چه‌ندین لیوا هه‌یه كه ناوه‌كانیان نازانین ته‌نها كه‌ریم عه‌وێنه‌ نه‌بێت كه پێشمه‌رگه‌ى كۆنه ئێستا (لیوا)یه به‌ڵام له ساڵی 1996له هه‌ولێر مایه‌وه هه‌تا ساڵى ۲۰۰۳
لیواكانى تریش جه‌نابت ده‌زانیت چۆن كراوان به لیوا؟؟؟؟؟


ئینجا كاك جه‌میل به‌ڵێن بێت ئه‌م ڕاستى یانه پاش یه‌ك هه‌فته بگاته لاى هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ئه‌گه‌ر پێداچوونه‌و‌ نه‌كه‌یت..........
ئینجا چاوه‌ڕوانى پێداچوونه‌وه‌و وه‌ڵامى تۆ ئه‌بین ئه‌گه‌ر پێداچوونه‌وه‌و وه‌ڵامت نه‌بێت ئه‌وه ئێمه به‌ڵگه‌و شتى زیاترمان لایه بڵاوى ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر پێویست بكات
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە