هەنگاوی یەکەم ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی مه‌لابه‌ختیار، کۆسرە ت ڕەسول وه سه‌عدی پیره‌یه!
Sunday, 13/10/2013, 12:00
1295 بینراوە
سەردەمی هەڵوەرینی سەرکردە ناحەزلێکراوەکانی یەکێتیی هات، میتۆدی گوێ ڕایەڵێ و ئیتاعەتکردنی کوێرانەو چاوپۆشین کۆتایی پێهات، سەردەمی ئازادی فیکری لە چوارچێوەی ڕێکخستنێکی هەرەمی ،دوور لە ناوچەگەریەتی و کوتلەکاری هات،چی دی سەردەمی سوتماکردنی شاری سلێمانی و یاری کردن بە هەستی نەتەوایەتی دانیشتوانی ئەم شارە نەما،کێشە سەرەکیەکان تێکەڵاو نەکەین ،چونکە هۆکاری دروستبوونی گرفتەکان بوونی کوتلە و کوتلە کاری ،ناوچەگەریەتی ومەحسبویەت مەنسوبیەت و ناعەدالەتیە،سەردەمی توانادارەکان و لێهاتوەکان هات،بە هەڵوەراندنی ئەم بەرپرسانە ڕێگایەکی نوێ، ڕۆشنایەکی نوێ ،ئایندەیکی ڕۆشندار دێتە کایەوە، کە دەبێتە دروست کردنی پەیوەندیەکی نوێ لەگەل جەماوەردا،ئەم بەرپرسانە سیستەمی موئەسەساتیان وێرانکرد لە ناو یەکێتیدا، هێزو شەخسیەتی تاکی ئەم شارەیان شکاند، زۆر بە ئاسای وایان دەزانی ی.ن.ک بەردە وە کاری تێنکاری، توێژ‌و نوخبەکانی یەکێتیی لە دەرەوە وڵات و لە کوردستانیش بە هەڵسوکەوتی ئەم بەرپرسانە توشی خەیبەت ئەمەل بوون و دوور کەتنەوە، بە بۆشای ئاسماندا بەبێ ئامانج هاواریان دەکرد، بەڵام هاوارەکانیان و ئازارەکانیان دەخرایە چاڵەکانی کۆکردنەوە خاشاک و بلدۆزەرەکانیش چەتاڵی پیا دەکردن و دەیبردنە ناو مەنجەمەوە بۆ سوتاندن، ئامانجی ئەم تاونبارانە یەکێتیان توشی قەیرانی ناوخۆ کردوو، وەکو کابرایەکی پیر پەکیان خست، وە هەر ئێستاش ئەم کەسایەتیانە بەبێ شەرمانە باسی چاکسازی دەکەن.!!!!!!
هه‌ر یه‌کێک له‌م سێ ئه‌ندامانه وه‌کو هیچ ڕووی نه‌دا بێت ، وه‌کو ئاگایان له دونیا و گه‌ردون میدیا و کۆمه‌ڵگا نه‌بێت، که هه‌ر خۆیان و کوتله ناحەز لێکراوەکانیان و مه‌له‌فه‌کانیان بووه هۆی له ناوبردنی یه‌کێتیی، ئێستا هه‌ر خۆیان فه‌لسه‌فه و قسه‌ی حه‌له‌ق و به‌له‌ق ده‌که‌ن به ناوی پلێنیۆمهوه.پلێنیومێک کە ٣٥ چرکە سات درێژەی خایاند بێت،دەبێت چی بێت؟؟!!!! ،ئایا چ ئومێدێکت پێی هەبێت؟چ کێشه‌یەک بتوانرێ چاره‌سه‌ر بکرێ؟ په‌ندێکی کوردی هه‌یه ده‌ڵێ، ده‌رزیه‌ک بکه به خۆتا، ئێنجا شوژنێک به خه‌ڵکیدا، بفەرموون مه‌لا به‌ختیار چی ده‌ڵێ : له‌كۆنگره‌دا هه‌ركه‌سێك لهههرپلهو پۆستێكدا بێت چاوپۆشی لێناكرێت ، بزاننن کاک فه‌یله‌سوف و زانای کوردان چی ده‌ڵێ کۆسره‌ت: جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان(قور به‌سه‌ر ئه‌م یه‌کێتییه که کۆسره‌ت جێگری سکرتێری بێت)، رایدەگەیەنێت: جێگەی داخە پلنیۆمی ئەم جارەمان بێ مامی گەورەمان، جەنابی مام جەلالە، دەشزانین هەمووتان دڵتان پڕە، داوای لێ بوردن دەكەین.(لەوە دەچێ مەلەفی مام جەلال دەکەن بە دۆخەکەی فەلەستین، کە هەر کەسێک لە وڵاتانی عەرەبی هەستابایە سەرپێ و داوی مافی خۆی بکردایە، وەڵامیان دەدایەوە،وە پێیان ڕادەگەیاند بابە وسکت بە، دبێت فەلەستین ڕزگار بکەین، ئینجا مام جەلالیشیان والێکردووە، دەیانەوێ بە مام جەلال ئەم جەماوەرە وسکت پێ بکەن) مافی خۆتانە لە كۆنگرەدا هەموو ڕەخنەو سەرنجەكانتان لەبارەی سەركردایەتی، ئۆرگانەكانی یەكێتی لەسەرەوە تا خوارەوە، لە كۆی باشە پۆستەكانی یەكێتیی لە حكومەت بخەنەڕوو، بزاننن به‌رهه‌م ێالح چی ده‌ڵێ كێشەكانی یەكێتی گەورەن بەپلنیۆمێكی بەپەلە چارەسەر نابن.
من وه‌ک ئه‌ندامێکی ئه‌کتیڤی یه‌کێتیی ده‌ڵێم، هیچ ئه‌ندامێکی نە سەرکردایەتی ،نە مەکتەبی سیاسی ناتوانێ به ئاشکرا بڵی که به‌سه ئیتر، ده‌بێت هه‌ندێ له ئه‌ندامه تاوانباره‌کان خۆیان واز بهێنن و خۆیان ده‌ست له کار بکشیننه‌وه،وە ببنە ئەرشیفێک لەسەر دیوارەکانی کتێبخانەکانی یەکێتییدا، هەنگاوی یەکەم کۆسره‌ت ، مه‌لابه‌ختیار ،سه‌عدی ، ئه‌گه‌ر ئەم دموچاوه کلاسیکانه واز بهنێنن ، به ئاسایانهچهندین کلکو، ماستاوچی و دەستی تر هه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی سەراوسەر واز دەهێنن و ده‌ست له کاره‌کانیان دەکێشنهوه، چونکه هه‌ر ئه‌م به‌رپرسه بێ ویژدانانه بوون بار‌و زروفهکهی ڕابردوی خۆیانیان و کورسی و مێزه‌کانی ئێستایان و پۆسته‌کانیان به‌کارهێنا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی خۆیانیان، که‌سوکاره‌کانیان ، ئه‌ولاده‌کانیان و عه‌شیقه‌کانیان له کوردستان وله‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌ر به‌م شێوه‌یه له ئه‌نجامدا که خۆشیان باوه‌رناکه‌ن ئه‌م یه‌کێتیه شه‌هیده‌یان له ڕه‌گ وڕیشه‌وه هه‌ڵکه‌ند، ئه‌م ده‌موچاوه کلاسیکه ناحهزلێکراوانه و کوتله کوتله چیانه و ناوچهگهریهتیهچیانه و خاوه‌ن مهلف دارانه ده‌بێت تێبگه‌ن که جه‌ماوه‌ری یه‌کێتیی ڕه‌تیان دهکهنەوه، نایانه‌وێ بیان بینن له‌سه‌ر سه‌کۆی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیدا، جارێکی تر جه‌ماوه ری یه‌کێتیی، با بڵێین جه‌ماوه‌ری سلێمانی ره‌عیه‌ت وملکه‌چ و ژیر ده‌ستی فه‌رمانی ئه‌م که‌سایه‌تیانه نابن،سه‌رده‌می ئێنهتهر نه‌ت و ته‌له‌فۆنی زیره‌که، که هه‌موو هه‌واڵیک و وێنه‌یه‌ک ونههێنیهکان هه‌یه به چرکهساتیک بڵاو ده‌کرێته‌وه‌و ناشارێته‌وه، جەماوەر پێویستیان به که‌سانی تازه، بیرۆکه‌ی تازه ، ڕۆحیه‌تێکی تازه هه‌یه،به‌ڵام نه‌ک هه‌ر ئه‌م دموچاوانه پاڵ پشتیان بن و کلکو کوتله‌ی ئه‌وانه بن ، چونکه زۆر ماستاو چی و چڵکاو خۆری ئه‌مانه هه‌ن وه کو نوسه‌ر ، بازرگان و که‌سانێک تر که ئه‌م دموچاوە ناحەزلێکراوانە پاش خۆیان پۆستیان پێ ببەخشن ، له کاتی ده‌ست له کار کێشانەوەیان ،ئەگەر هەر ئەم کلکانە بێنە پێشەوە ، مانای هیچ به هیچ نه‌کرا، هه‌موو خهرمانهکە وه‌کو خۆی ده‌مێنیته‌وه. ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کێتیان بوێ ،بابڵێین یه‌کێتیان خۆش بوێ ،ده‌یانه‌وێ جارێکی تر یه‌کێتیی سه‌ربکه‌وێ، ده‌بێت خۆیان دەست پێشخەری بکەن و ده‌ست له کار بکێشنه‌وه، لەم حاڵەتەدا کۆمه‌ڵگای کوردی زۆر ڕێزیان لێدەگرێ ، که‌سانی نوێ که دوور بن له کوتلە و کوتلە کاری، ناوچه‌گه‌ریه‌تی ماستاوچیه‌تی ، که‌سانێک که مهلفی ڕه‌ش و پۆخڵەواتیان نه‌بێت، خاوەن ڕهفهرەنسێکی بەرز بن، گرنگ نیه لە چ بنەماڵەیەکە،وه کوری چ مالێکه، گرنگ ئه‌وه‌یە له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ندین ساڵه‌دا چیان کردووه ئەگەر لە کوردستان بن یاخود لە ده‌ره‌وەی وڵات ، قارەمانەکانی سەر ەوە بە دامەزراندنی خزم و کەسوکارەکانی خۆیان یه‌کێتییان سوتاند و ئه‌ژنۆیان شکاند و شکستیان بە یەکێتیی هێنا، ئێستا دەڵێن دۆڕاندنی یەکێتیی دەگەڕیتەوە بۆ درێژ کردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم ، یاخود ڕێکه وتنامهی ستراتیجی نێوان پارتی و یەکێتیی، ئەم جۆرە پاساوانە بنەمای نیە ،چونکە که‌سانێک ئەم باسە دەهروژێنن کە هەر ڕۆژەوە کلکی بەرپرسێکن و ئەم جۆرە پاساوانە دەهێننەوە بۆ جێگە خۆش کردنی خۆیان لە کەشتی کوتلەکاریدا،ڕۆژێک کلکی مەلابەختیارن، ڕۆژێک کلکی بەرهەم ێالحن، ڕۆژێک کلکی ئەرسەلان بایزن، یاخود ئازاد نا جوندیانین ،تەنها لەبەر بەرژەوەندی خۆیان ئه‌م جۆرە هۆکارانە دەهێننەوە، کەسانی ئاسایی سەرشەقامەکان، به تایبه‌تی دانیشتوانی شاری سلێمانی، که‌سانی بێ تاوان و هه‌ژار ده‌رباره‌ی ئەم پاساوانە هیچ نازانن، به‌ڵكو له نزیکه‌وه چاویان له شکاندنی یه‌کێتیی و غه‌درو مەحسوبیەت و مه‌نسوبیه‌تی پارتەکەی مام جەلالن ، مهحسوبیەت ، مهسوبیهت ناعه‌داله‌تی و کوتلەکاری بووە هۆی لەناوبردنی جەماوەری یەکێتیی . سه‌رکرده دروست ده‌بێت،وه خه‌ونی هه‌موو ئه‌ندامێکه که پۆستێکی مه‌زن وه‌ربگرێ، له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا هیچ پارتێکی سیاسی وه‌ک یه‌کێتیی مهحسوبیت و مهنسوبهیت و ناعه‌داله‌تی نه نواندووه، به ئاشکرایانه ئه‌م که‌سایه‌تیانه‌ی سه‌رەوه دژایه‌تی شاری سلێمانیان کردووە . هه‌میشه که‌سانی باشیان دوور خستۆتەوەو،کەسایەتی نه‌گونجاو، نه‌خۆش و ناحەزلێکراویان هێناوەتە پێشەوە،بەبێ گەڕانەوە بۆ هیچ مەرجەعیەتێک و پرسیارکردنێک،ئەگەر لە کوردوستان بێت،یاخود لە دەرەوەی وڵات بێت ،ئەم کردەوانە بە هەزاران کەسانی دۆست وئەندامانیان لە خۆیان توڕەکردووە، هەروەکو ئاوێنەیەک ڕووی گرژی داوتەو بۆ شکاندنەوە یەکێتیی،وەکو ڕویدا . مەلا بەختیارو کۆسرەت و سەعدی تاکو ئێستا هەست ناکەن بەو ڕەشابەیە کە دەستی پێکردوە لە ناو خۆیاندا‌و لە دەرەوەی بازنەکەشیان، کە وردە وردە ئەنجامەکانی دەردەکەوێ، درزی خستۆتە بەسەتڵەکانی ناویان و بەرەو ئەم دەمو چاوانە هەڵدێت ، ئازاره‌کانی جه‌ماوه‌ر گه‌یشتۆته لێوارو لێیی ده‌رژێ. ڕاستیه‌کان نکۆڵی لێنکارێ و چی دی ناشارێنەوە، دبێت ئه‌م که‌سایه‌تیانه خۆیان له خۆیانه‌وه واز بهێنن، تازە کار لە کار ترازاوه که ده‌ڵێن به‌سه‌ر خۆیاندا بچنه‌وه بەڵام ناعهدالەتیەکە گەیشتۆتە ئەوەی کە به به‌سه‌رخۆدا چونه‌وه چاره‌سه‌ری نەخۆشیەکە ناکات ،تازە سیاسەتی کاردانەوە) (reaction هیچ سودێکی نیە،ئه‌م جۆره که‌سانه پرۆسه‌ی سیاسی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستانیان سوتاندوه وەک لاشەیەکی کلۆر وان، نه‌بوونی نا عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ،بۆته ونکردنی ئه‌و جه‌ماوه‌ر دڵسۆزە که هه‌میشه ته‌ماشای یه‌کێتیان ده‌کرد ،وه ک منداڵێک چۆن ته‌ماشای باوکی ده‌کات ، مسقاڵێک خواردنی بداتێ و یاخود ئاوێک بکات به قورگیدا. ئێستا به ده ست له کار کێشانه‌وه‌ی ئه‌م کهسایهتیانە وه‌رچه‌رخانێکی میژووی نوێ دروست دەکات وئاسودهیەکی پڕ له ئومێد دروست ده‌کات لە ناو جەماوەری ی.ن.ک/دا. ی.ن.ک. لە مێژوودا حیزبی هەڵقوڵاوی جەماوەر بووووو، بەڵام ئیستا بە پێچەوانەوە . مەکتەبی سیاسی یەکێتیی! تەنها ئەم پرسیارانە بکەن لەم کەسایەتیانە بۆچی؟ خارە کۆسرەت بۆ چی وات لە شاری سلێمانی کرد‌و، سیمبۆڵی شارەکەت داگیر کردوە،باسی گردەکەی عەلی ناجی دەکەم ؟ لە کاتێکدا ئەم گردە هێمای شارەکە بووە،وە هەر ئەم شارە سیمبۆلی تێکۆشان و پایتەختی شۆڕشەکانی کوردستانەو دوژمنی زاڵدەستی بوون ، بۆچی جێگری وەزیری نەوت پیاوێکی خۆتە کە ناوی عەبدولێەمدە دادمەزراند؟، بە مەلاین دۆلارت بۆ دەنێرێتە گیرفانت، بە چ مافێک ٢ کورت کردە ئەندامی سەرکرادیەتیو، ئەندامی پەرلەمان؟ کاک حیکمەت کەریم مەلا بەختیار! بۆچی بە سەدان کادری زیرەکی لێهاتووت دەرکرد لە کوردستان وە لە دەرەوەی وڵات،وە کەسایەتی ناحەزلێکراوت لە جێگا دانان، بەبێ گەڕاندنەوە بۆ هیچ مەرجەعیەتێک؟ سەعدی پیرە! بە چ مافێک دەڵێیت مام جەلال پێی ڕاگەیاندویت کە پەیوەندی بکەیت بە موخابەراتی عێراقەوە؟ لە کەتێکدا مام جەلال لە کۆبونەوەیەکی تایبەتدا ڕایگەیاندووە سەعدی درۆ دەکات، چۆن ڕووت دێت کوردایەتی بکەیەت کە دەستت هەبوو لە نووسینی ڕاپۆرتدا لەسەر کوردەکانی دەرەوەی وڵات، بەرامبەر چەند سەد دۆلارێک لە موخابەراتی عێراقەوە وەرت دەگرت لە ڤێننا.