سوپاسنامە
Sunday, 10/04/2011, 12:00
پاش ڕووداوەكەی شەوی 9/4/2011 كە لەهەوڵێكی ترسنۆكانەدا ئۆتۆمبیلەكەم لەبەردەم ماڵەوە سوتێنرا، سوپاسی زۆرم بۆ هەموو ئەو كەسانەی كەلەساتی ڕووداوەكەوە لەگەڵمان ماندوو بون، زۆر سوپاسی ئەو كەسایەتی و پەرلەمانتارو بەرپرسانەی ئۆپۆزسیۆن دەكەم كە بەردەوام بەتەلەفون و سەردان لەگەڵمان بوون و هەڵوێستی مەردانەیان هەبووە لەسەر ڕووداوەكە، سوپاسی هەموو ئەو گەنجە توڕەو خۆڕاگرانە دەكەم كە لەگەڵمان بوون و ماندوو بوون، زۆر سوپاسی تاك تاكی خۆڕاگرانی مەیدانی ئازادی دەكەم كە هێندە بەهەڵوێست و خۆڕاگرن، سوپاسی بێپایانم بۆ هەموو ئەو كەسایەتییە سەرمایەدارانەی كە ئامادەی هەموو هاوكارییەك بوون، بەڵام هاوكاری بۆ من بەدادگایی گەیاندنی بكوژی شەهیدەكان و لەیاد نەكردنی خوێنی شەهیدەكان و خۆڕاگری ئەم شۆڕشەو بەردەوامی ناڕەزایەتیەكان و سوربونە لەسەر داواكانمان چونكە سوتانی سەروەت و سامان نامانترسێنێ و بڕینی جەرگی دایك و باوكمان كۆڵمان پێنادا، وەك چۆن گرتن و هەڕەشەو لێدان كۆڵی پێنەداوین و بەرەدەوامین
سوپاسی كەناڵەكانی پەیام و كەی ئێن ئێن و سپێدەو سەرجەم ئەو ڕۆژنامەنوس و ماڵپەڕانە دەكەم كە بەگرنگیەوە ڕوداوەكەیان گواستەوە، سەركەوێ ئیرادەی گەل، هەڵوەشێتەوە سەرۆكایەتیەكانی هەرێم و حكومەت و پەرلەمان
مەیدانی ئازادی
10/4/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست