کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


(جوندییانى) رەمزى داوێنپیسیى و بێ مۆڕاڵى

Sunday, 08/03/2009, 12:00

1384 بینراوە


خوێنەرى بەڕێز سەرەتاى ووتارەكەم بەم چواریینەیەى خەییامى شاعییر دەست پێدەكەم كە دەفەرموێت :

ئەڵێن دۆزەخە جێى پیاوى سەرخۆش
هەى قسەى بێ جێ ى دوور لە عەقڵ و هۆش
گەر عاشق و مەست گشت بچنە دۆزەخ
بەهەشت ئەبێتە ناو لەپێكى بۆش
ئەگەر بەووردى سەرنج لە ووشە بە ووشەى ئەم چواریینەیەى خەییامى شاعییر بدەین و لەماناكەى بكۆڵینەوە و ناوەرۆكەكەى تێ بگەین دەزانیین چۆن مامەڵەى كردووە لەگەڵ هەواى ڕابواردن و چوونە ناو دنییاى خەیاڵات و ئیلهام و ئارەزووى خۆیدا ، چەندێك حیسابى بۆ هەوەس بازیى و خواردن و خواردنەوەو پاشە ڕۆژ و قیامەت و ئەو دوونیایەشى كەتێیدا دەژى كردووە ، چەند بەجوانیى لەبەهەشت و عاشقى ڕوانیوە ، لێرەدا هێندە بەسە بۆ مەتحى ئەو زاتە شاعییرە مەزنەى مرۆڤایەتیى و دووریشە لە نێونیشانى بابەتەكەمەوە كە ئەمەیە : (جوندییانى) رەمزى داوێن پیسیى و بێ مۆڕاڵییە
خوێنەرى زێدە ئازییز هەر لەخۆمەوە ئەو ناونیشانە ناڵێم بەردییش بەتارییكییەوە نانێنم ئێستا ئێوە چەندە نزیكن لە مۆنیتەرى كۆمپیوتەرەكەتان منیش هێندە نزییكم لە مێژووى ئەم پییاوە بەد ڕەوشتەى بەرقاپى ماڵى جەلال دەزانم چى هەیە و نییە چى دزییوەو نەدزییوە كێى ئەتك كردووەو نەكردووە موڵكى لە كوێ هەیەو نییە چەند پشتى بە هۆى پارەى یە كێتییەوە حەواندۆتەوە كێ پیاوییەتى و پییاوى نییە كێى لە دەورەو لە دەوور نییە ئامانجى چییەو چى نییە مەوقفى چۆنە و چۆن نییە
ئەگەر ڕۆژێك دادگایەكى باڵا لەعێراق و هەرێمدا درووست ببێت یەكەم كەسم شكات لە پیاوێكى ئاوا شەڕاواڵ پیس ئەكەم ڕووبەڕووى ئەبمەوەو تاوانەكانى دەدەمەوە بەڕوودا بەنەفرەتیى دەكەم پێى دەڵێم لە كوێت بوو بیرتە ساڵى 2000 هاتیتە ئیعلام سۆپەرێكى شڕت هەبوو . ئێستا چیت هەیە ؟ بیرتە كەس قێزى نەدەهات سەیرت بكات ئێستا چەند شەڕواڵ پیسیت "" تۆ ئەزانیت كێت دەر كردووەو معاشى بەلاشیش دەدەیت بەكێ ؟ خەڵك لەپۆستەكەى دادەگریى و خزمەكانتى دەخەیتە جێ چ پلانێك لەژێر سەرتابوو چەند نووسەر و هوونەرمەند و كادیر و ئیعلامیى باشت لە یەكێتى تۆراند
جەنابى حاكم : داواكارم بە سزاى خۆى بگەیەنن چونكە ئەوەى ئەم كابرایە كردوویەتى پەرپرسەكانى بەعسیش نەیان كردووە بۆیە من وەك زووڵم لێكراوێك لێى خۆش نابم داواكارم لە بەڕێزتان لە بازاڕدا بیكەن بەپەتى سێدارەدا تاببێتە عیبرەت بۆ دەیانى هاوبیچمى خۆى تۆڵەى سەدانى وەك منى لێبكەنەوە ئەوەى بردوویەتى لێى بسەننەوە تائابڕووى بچێ چوونكە ئابڕووى سەدانى ئەتك كردووە .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)