له ساڵرۆژی جیهانی مافی مرۆڤدا: خوێنی کاوه گه‌رمیانی له ئه‌ستۆی ده‌زگا ئه‌منییه‌کاندایه
Tuesday, 10/12/2013, 12:00
وه‌ک ئاگادارین سه‌رله‌ئێواره‌ی ٥/١٢ رۆژنامه‌نوسی بوێر و ئه‌ندامی چالاکی چێودێری کوردۆساید - چاک له ماڵی خۆیاندا و به بهرچێوی دایکییه‌وه تیرۆر کرا. ئه‌مه‌ش سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و ههقویستان و ئاشتیخوازانی تاساند و ناره‌زایه‌تی زۆری له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا به‌دوای خۆیاندا هێنا، که تا ئێستاش به‌رده‌وامه...
تیرۆرکردنی کاوه هه‌وڵێکه بۆ خنکاندنی ئه‌و ده‌نگه نارازیانه‌ی که له‌به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵی، بێدادی، مشه‌خۆری و مافیایانه‌ی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستاندا به‌رزکراونه‌ته‌وه. ئه‌م سه‌رکوته خوێناویه، ئه‌م له‌نێوبردنه به‌ربه‌رییه‌ی لاوه‌کانمان ، نابێت به‌سه‌رماندا تیپه‌ڕێت. به داخه‌وه وا دیاره کە جارێکی تر زمانی چەک و توندوتیژی بەسەر زمانی دیالۆگ و عەقڵدا زاڵ دەبێت، کەئەمەش بەرەو کارەسات و نەهامەتی گەورەمان دەبات.
شه‌هید کاوه له سالی ٢٠٠٩ه‌وه ئه‌ندامی کارای رێکخراوه‌که‌مان بووه و ماوه‌یه‌ک به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی گه‌رمیان بووه، به‌شداری چه‌ندان چالاکیی مه‌یدانی بووه له‌گه‌ڵماندا، وه‌ک خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی کوردستان بۆ بهدادگاگهیاندنی تاوانبارانی ئه‌نفال ٢٠١٠ ، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی کۆنفرانسی سێی نوسینگه‌ی باشوری کوردستانی (چێک) بووه. بۆیه به شه‌هید بوونی هاورێ و کادرێکی دڵسۆز و لهخۆبردومان له ده‌ستدا.
یەکێک لەکارە سەرەکیی و گرینگەکانی هه‌ر ده‌سته‌ڵات و دەوڵەتێک ، دابینکردنی ئاسایش و پاراستنی ماف و ژیانی هاوڵاتییانە. گەر حکومەتێکیش نەتوانێت باری ئەمنی و ئاسایش بۆ هاوڵاتییانی ژێر قەڵەمڕەوی خۆی مسۆگەر بکات، ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە ئەو حکومەتە یان بە واتایەکی تر ئەو حزبەی کە حوکمڕانیی دەکات، لە بەڕێوبردنی دەوڵەتدا فەشەلی هێناوە.
کاوه گه‌رمیانی نه‌مر گه‌نجێکی له‌خۆبردو و ئازا و بوێر و زیره‌کی گه‌رمیان بوو، کوڕه شه‌هید بوو، ده‌بوو ده‌سته‌ڵاتی کوردی میدالیای دڵسۆزی و نیشتمانپه‌روه‌ری له سه‌ر سنگی بدات، نه‌ک خوێنساردانه گولله‌ی غه‌در مافیا ئاسا به سنگیدا بچزێنێت و نامه‌ردانه شه‌هیدی بکه‌ن، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ناوبراو له ڕابردودا و له لایه‌ن چه‌ند لێپرسراوێکی تا سه‌ر ئێسک نقومبووی نێو گه‌نده‌ڵی و مافیایی، که هیچ حسابێک بۆ یاسا و حکومه‌ت ناکه‌ن، چه‌ند جارێک به ئاشکرا و به به‌ڵگه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ‌کرا بوو، ناوبراویش پشتر ده‌سته‌ڵاتی گه‌رمیانی له هه‌ڕه‌شه‌ی تاوانباران ئاگادار کردبۆوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان پشتگوێی ده‌خه‌ن و هیچ رێکارێکی ئاسایش ناگرنه به‌ر، تا گیانی بپارێزن. هه‌ر چۆنێتی کوشتنی ناوبراو له شارێکی ئاوه‌دان و پڕ له ده‌زگای ئاسایشی تۆکمه‌ی وه‌ک (که‌لار)دا گومان ده‌خاته سه‌ر ده‌زگاکانی ئاسایشیش، که که‌مته‌رخه‌می و چاوپۆشیان له تیرۆرکردنی ناوبراو کردبێت!
ئێمه بۆ جارێکی تر و له ساڵرۆژی راگه‌یاندنی جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه‌کانی مرۆڤدا، له کاتێکدا به توندی تیرۆری هاورێ و ئه‌ندامی رێکخراوه‌که‌مان له قاو ده‌ده‌ین، هاوکات ئه‌م کاره‌ش به درێژه‌ی ئه‌و تیرۆره سیاسیه ده‌زانین که له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه له کوردستاندا سه‌ری هه‌ڵداوه وه‌ک تیرۆر کردنی " به‌کر عه‌لی ، فه‌رهاد فه‌ره‌ج ، ڕهوۆف کامیل و عه‌بدول ستار تاهیر، سۆرانی مامه حه‌مه و سه‌رده‌شت عوسمان ... هتد " ئه‌م کاره به کارێکی ترسنۆکانه و دژ به ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌زانین . حکومه‌تی هه‌رێم به به‌رپرس ده‌زانین له به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره‌دا ، چونکه ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌رپرسه له دابین کردنی سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیان، ئه‌مه‌ش یه‌ک له‌مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی هه‌ر هاوڵاتیه‌که له وڵاتێک‌دا، که یاسا سه‌روه‌ربێت. لێره‌وه بانگه‌وازی ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان وخه‌ڵکانی ئازادی خواز ده‌که‌ین که بێده‌نگ نه‌بن له به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره تیرۆریستیانه‌دا.
کوشتن له‌سه‌ر بیروبۆچونی ئازاد و راده‌ربڕین یه‌کێک له قێزه‌ونترین تاوانه‌کانی دژ به مرۆڤ و مرۆڤایه‌تییه و ناکۆکه له‌گه‌ڵ به‌نده‌کانی ٣ و ٧ و ١٩ له جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌کانی مرۆڤ که له ١٠ی کانونی یه‌که‌می ١٩٤٨ له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان راگه‌یه‌ندراوه و بڕیاری له‌سه‌ردراوه، هه‌روه‌ها دژی هه‌موو په‌یامه ئاسمانی و مرۆڤایه‌تییه‌کانه.
ئێمه له‌م بۆنه‌یه‌دا و جارێکی تر به ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌رێم به گشتی و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، که ده‌سته‌ڵاتی ره‌ها و یه‌که‌مه له ناوچه‌ی گه‌رمیاندا، رایده‌گه‌یه‌نین، که:
١/ ده‌سته‌ڵاتداران و ئاسایشی هه‌رێم به‌رپرسیارێتی ڕودانی ئه‌و تاوانه له ئه‌ستۆ بگرن، ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌یه‌کی بێلایه‌ن و جددی بۆ لێکۆڵینه‌وه له رووداوه‌که پێک بهێنرێت، که مه‌رجه نوێنه‌ری بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید و هه‌روه‌ها ئۆپۆزسیۆنیشی تێدا بێت. چونکه خه‌ڵکی کوردستان ئه‌زمونی بێشی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی روکه‌شی و بێدهستهلاتی ده‌زگاکانی هه‌رێم له‌رابردوودا کۆکردۆته‌وه و متمانه‌ی به لیژنه‌کانی سه‌ر به‌ده‌سته‌لات نه‌ماوه.
٢/ ده‌سته‌ڵاتدارێتی هه‌رێم پابه‌ندبوونی خۆیان به پاراستنی ئازادییه‌کان و گیانی ڕه‌خنه‌گران و رۆژنامه‌نوسان و چالاکوانانی مافی مرۆڤ و دژ به گه‌نده‌ڵی رابگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها هه‌نگاوی کرداری بۆ رێگه‌گرتن له دووباره بوونه‌وه‌ی تیرۆر بنێن...
٣/ نه‌دۆزینه‌وه و سزانه‌دانی بکوژان و فه‌رمانده‌رانی له‌ناوبردنی کاوه گه‌رمیانی، گڵۆپی سه‌وزه بۆ تیرۆری زیاتر هه‌روه‌ها جۆره هاوکاریه‌که به تاوانبارانی ئه‌و که‌یسه، گه‌وره‌ترین ناپاکیشه له خوێنی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کوردستان و به‌رقه‌راربوونی یاسا و مه‌ده‌نییه‌ت و ئازادی سیاسی.
٤/ بۆ درێژه‌دان به ناره‌زایه‌تییه‌کان دژ به‌م تاوانه رێکخراوه‌که‌مان به هاوکاری له‌گه‌ڵ رێکخراو و لایه‌نه‌کانی تردا به شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نی و یاسایی له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا تا ده‌سگیرکردن و سزادانی تاوانکارانی ئه‌و تیرۆره به‌رده‌وام ده‌بین و کۆڵ ناده‌ین.
به‌رقه‌رار بێت ده‌سته‌ڵاتی یاسا و مافی ئازادی سیاسی و راده‌ربڕین
لهقاودرێ تیرۆر و تۆقاندن و یاسای ده‌سته‌ڵاتیی سته‌مگه‌ر.
چاودێری کوردۆساید - چاک
٩/١٢/٢٠١٣
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست