دوێنێ و ئەمڕۆ !!
Thursday, 19/12/2013, 12:00
1591 بینراوە
ڕەنگە بۆ مرۆڤی کورد بەتایبەتیش ئەوانەی کە بەهەر شێوەیەک نازو نیعمەتی ئەم پاشاگەردانی وسامان ڕژانە ناو باخەڵی زۆربەی سوودمەندان بەتایبەت سەرانی ناو دەسەڵات کە جگەلە کەس و کار ئەوەی بە خوێی چێشتیش پێیان ئەگات لێی سوودمەند بوون ، ئەمڕۆی سەردەمی تەکنلۆژیا کە ئەگەر بەراوورد بکرێت لەگەڵ چەنساڵێک پێست ئێستا ئەوا کوردستانیان لابووە بە(دوبەی).......................... تەنها بەپێکەوە نانی چەند مۆڵ و باڵەخانەیەك
سەیری ئەم بەراوردە بکەین لە گەڵ بەراوردی باوو باپیران وکەسانی فیدای خاکی کوردستان کە هەمیشە بە بەهەشتیان وەسف کردووە !! لەپاڵ خانووی قووڕ و لە ناهەموارترین بار و ژیانی سەختی ڕۆژگاردا
دیارە سەردەمی ڕژێمی بەعس تاریکترین سەردەم بوو بۆ میللەتی کورد بەتایبەتیش کاتی ئەنفال و کیمیاباران وتەعریب کرد.. کە نابێت هیچ مرۆڤێکی کورد ئەم سێ کارەساتەی گەورەیەی هەرگیز لەبیر بچیتەوە و باقی کارەساتەکانی تر وەك گرتن و تێکدان وسووتان وڕاوونان و کوشتن کە کارێکی دڕندانەیی ئەو دەسەڵاتە ی عێراق بوو کە پیوەی لکاوین ولێمان نابیتەوە سەر بەوەی کە تۆی بەدووژمنی خۆی ئەزانی ! و لەشەڕیشدا بووی لەگەڵیا ئاسایی بوو !
لەساڵەکانی ١٩٨٠ بۆ ١٩٨٢ کاتێك لە پارێزگای کەرکوك خوێندکاری پەیمانگای تەکنیکی بووین زۆرترین ژماەری کورد ئەو ساڵانە لە کەرکوك وەرگیرا...... و بەگشتی شاری کەرکوك سیمای شارێکی کوردی ڕەسەنی وەک و سلێمانی و هەولێر پێوە دیاربوو
ئەوەی کەمن ئەمەوێت باسی بکەم لە کەرکوك و ناوچەکانی دەوروبەریشی سیما کوردیە جوانەکە زۆر بەئاشکرا دیاربوو لەبیرمە لە یەکێك لە یاریەکانمان لە شارۆچکەی حەویجە کەئێمە تێکرای تیپی بالەی پەیمانگا کوردبووین زۆر بەگەرمی بەخێرهاتنمان لێکرا وزۆریان پێ خۆش بوو کە بەکوردی هەموو قسەمان ئەکرد لەکاتی یاریەکەدا .. کەلەسەردەمی ڕژێمێکی ئەوەندە دڕەندەدا سڵکردنەوەیەکی ئەوەندە دیار نەبووە کەکورد بیری لێکردبێتەوە
دوای ڕاپەڕین و پرۆسەی لەناوبردنی سەدام و ئازادی عێراق و کوردستان جگە لەوەی ئەم سیمای کوردایەتیە لەو ناوچە بەڕەگەز کوردیانە خەریکە ئەبێتە کەمیەت و بگرە ترسی لەناوچوونیشی لەسەرە !! کە هەم وەك حکومەتی هەرێم و حیزب و ڕێکرخراوە کوردیەکان ئەم ئۆباڵەیان لەملدایە خەریکە سیمای شارەکانی تری کوردستانیش وەک سلێمانی و هەولێر زۆر بەزەقی سیمای عەرەبستان و دوبەیی و عەمان و دیمەشق و بەغدا ئیمارات و وابڕوات سودان و سۆماڵیش ئەگرێت . کەلەکاتی ئەنفالدا کاریان تەنها کڕینی کچ ودایک و خوشکە ئەنفال کراوەکانم بوو .. کە لە لایەن سەمایەداران ودەسڵاتەوە ڕیزیان لە کوردێکی نیشتمانەکی خۆی زیاتری لێ ئەگیرێت !!! ئەمە جگە لەوەی دوژمنی تا سەر ئێسقان بەکورد ئەنقەرەو ئیستانبول بوون بە خانەخوێ و ئێرانی مەلا باشی و بکوژی سەرۆك و یەکەم پێشەواو هەموو چالاکیەوانێکی کورد دەستوور و سیستەمی حوکم بۆ کوردستان دیاری دەکات. ئەبێت لە پاروو قووتی خەڵکی کوردستان هەقی ئەم ماندووبوونەیان بدرێت!! هەر کاتێکیش باروو دۆخەکانیان بەدڵ نەبوو ئەوا عەرەب دامان ئەبڕن لە کۆنگرەی عەرەبی وئێران مەرزمان لێ دادەخات و تورکیاش بۆریە نەوتەکان و ئیبراهیم خەلیل دا ئەبەستێ جگە لەبۆردوومان کردنی ناوچە سنووریەکانمان کە ئەبێت کورد دووبارە قەرەوەبووی دابڕانەکان بدات کەهێشتا خودی کوردستان خۆی هیچ ژێرخانێکی ئابووری جگە لەنەوت نیە تا ڕووبەڕووی هەرقەیرانێك ببێتەوە کە ڕووی تێ بکات ڕۆژ بەڕۆژیش ئەو پارەو پولەی کەئێستا هەندێك تەنهاو تەنها بۆ باڵەخانەو بەرژەوەندی تایبەتی بەکاری دێنن ووردە ووردە لە کڕینی ڤێلاو و ماڵ و مووڵك لەدەرەوەی کوردستان پەخشدەکرێت. بەوەش .. گەورەترین زیان بە بەرژەوەندی کوردستان ئەگەێێنن کە ئەم سامانە بە هەر شێوەیەک بێت ببرێتە دەرەوە . گرنگترین خاڵێك کە هەبێت لەدوێنێی ڕژێمدا هەوڵی کرینی زیادکردنی ناوچەکوردیەکانی داوە بۆ بەعەرەب کردنی ئەمڕۆش خەریکن بۆ بە دوبەی کردنی پایتەخت زۆربەی ناوچەکانی کوردستان بفۆشرێت
ئومێد
ئەڵمانیا