بەیاننامەى ناڕەزایەتی با دادگا سەروەر بێت!!!
Saturday, 26/03/2011, 12:00
بەداخەوە ماوەى نزیكەى ساڵێكە سكاڵایەكى یاسایم تۆماركردووە، بەو هۆیەى لەلایەن سەرنوسەرى گۆڤارى بەڵگە "جەمال عەبدوڵڵا" تەشهیرم پێكراوەو نووسراوى شارەوانى كەلارى لە دژ تەزویر كردووم،كەچی تا ئێستا تۆمەتبارەكە دواى چەندین ئاگاداركردنەوەو فەرمانی گرتن، نەهاتۆتە بەردەم دادگا.
لەكاتێكدا ئێمەى رۆژنامەنووس سكاڵامان لەسەر تۆمار دەكرێت بەباڵ بەستراوى دەهێنرێنە بەردەم دادگا، كەچى وتەبێژى پێَشووى سەرۆكى حكومەت دواى نزیكەى ساڵێك هەڵهاتنى لە یاسا،كەس نییە فەرمانى گرتنەكەى جێبەجێ بكات!
ئەمە دەریدەخات لە كوردستان دادگا سەروەر نییە و تا ئێستاش جەمال نەهاتووەتە بەردەم دادگا و حسابی بۆ دادگا نەكردووە، لەكاتێكدا گەر بەرپرسێك سكاڵا تۆماربكات، بەكون فەیەكونێك دەستگیر دەكرێت، كەچى نزیكەى ساڵێكە سكاڵام تۆماركردووەو فەرمانی گرتنەكەیشی بۆ دەرچووە هەر لێشى ناپرسێتەوە.
داواكارم لە دەسەڵاتى دادوەریی كوردستان، بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە بكات و چی دى بێ موبالاتانە لێی نەڕوانێت و ئەو تۆمەتبارە كە دەستدرێژى كردۆتە سەر ناوبانگ و كەرامەتم و ئێستا لەدادگاوە فەرمانى گرتنى بۆ دەرچووە، بابێتە بەردەم دادگاو عەدالەتى بەسەرەوە جێبەجێبكرێت، بەپێچەوانەوە من بڕیارم داوە كەوا لەم رۆژانەدا دەست بە مانگرتن بكەم لەبەردەم دادگاى كەلار ئەگەر هیچ بەدەمەوە هاتنێك لەلایەن دەسەڵاتى دادوەرییەوە نەبینم.
رۆژنامەنووس
كاوە گەرمیانى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست