کامه‌یه سومبول و مقــــدسات ؟!
Wednesday, 18/08/2010, 12:00
له‌کۆبوونه‌وه ڕۆژنامه‌وانیه حیزبی یه‌که‌ی 14 ی ئه‌م مانگه له هه‌ولێر ، تاڵه‌بانی هاوههڵوێسی جدی خۆی بۆ سه‌رکوتی ئازادی و ده‌نگی جیاواز بۆ سه‌رۆکی پارتی له‌ڕێ ی تۆمه‌ت بارکردنی گۆڤاری لڤین و قانعی فه‌رد به ئاشکرا ڕاگه‌یاند.. ئه‌م دڵسۆزی نواندنه‌ی تاڵه‌بانی جگه له هاو خه‌می ڕاسته‌قینه بۆ بنه‌ماڵه‌ی ناسیونالیزمی کورد که له‌ڕاستیدا دوو پارتی سه‌ربه یه‌ک خێزانن ، هاوکات هه‌ڵوێستێکی شه‌رمنانه‌یه که تاڵه‌بانی دێت و پاساو ده‌هێنێته‌وه بۆ مێژووی ڕابردووی دوژمن کارانه‌ی خۆیان له‌ڕابردوو که فه‌رهه‌نگی جنێو و موهاتهراتهکانیان له‌دژی یه‌کترو له‌دژی سومبول و مقدساتهکانی یه‌کتری ، کارامه‌یی تان و پۆ چنی مێژووی سه‌رتاپای لانی که‌می زیاتر له سێ ده‌یه‌ی ئه‌م دوو پارته کۆنه‌په‌رست و هه‌ره دواکه‌وتووه‌ی کوردستان بووه ، که ئه‌نجامه‌کانی ته‌نها به ئاواره‌یی و ماڵ وێرانی و به له‌خوێن هه‌ڵکێشانی هه‌زاران که‌س له‌ڕۆڵه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان کۆتایی هات ...
ئه‌گه‌رچی جه‌لال جارێکی تر ڕووی ڕاسته‌قینه‌و واقیعی خۆی خسته‌وه ڕوو له‌دژی ده‌نگی ئازاد‌و ئازادی ڕاده‌ربڕین و...تاد ، به‌ڵام حیکمه‌تی ئه‌م چاوپێکهووتنهی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌چی یه حیزبیه‌کانی خۆیاندا که‌م تازۆر له‌ژێر گله‌یی و گازهندو فشاری پارتی یه‌وه ئه‌نجام درا تا به‌هه‌رنرخێک بووه ده‌بێت سنورێک بکێشێت له ڕاستگۆیی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌که‌یان له‌دژی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ده‌نگی جیاواز لانی که‌م له ناوچه‌ی سه‌وزدا.. دڵسۆزی و له‌خۆ بردوویی جهنابیجهلال بۆ سه‌رۆکی پارتی و بارزانی جێگای ڕامان نیه !! ئه‌وان ته‌نها جیاوازی یه‌ک که هه‌یان بێت ته‌نها ڕووخساری ده‌ره‌وه‌یانه و دوو حیزب و یه‌ک به‌رنامه‌و یه‌ک ئاسۆ‌و یه‌ک خوێندنگایان ته‌واوکردووه.. بازاڕی گه‌رمی کۆنینه‌یان له شهڕهکانیانداو، داهێنانی سه‌دان قسه‌و به‌لاغی سوک و ڕه‌زیل بێ نرخ له‌دژی یه‌کتری سیمای ڕاسته‌قینه‌ی سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتداری کورد بووه که ئێستاکه له ئه‌نجامی که‌نه‌فته کاربوون و هاتنه خواره‌وه‌ی باڵانسی قه‌درو حورمه‌تیان له ئاستێکی به‌رفراوانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ناچاربوون بۆخاتری مانه‌وه‌و زه‌عیف نه‌بوونیان له‌به‌رامبه‌ر سه‌نگه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک که‌م تا زۆر ڕێک بکه‌وون و بکه‌وونه خۆیان ئه‌ویش ته‌نها له‌دژی سه‌نگه‌ری ماف و داخوازی یه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان .. ئه‌و ساته‌وه‌ختانه‌ی که له‌لایه‌ن به‌ره‌ی ئازدی خوازی کۆمه‌ڵگاوه ده‌خرێنه ژێر فشاری هه‌مه‌لایه‌نه‌و جدی یه‌وه هه‌ڵوێستی ڕاسته‌قینه‌ی شاردراوه‌یان ده‌خه‌نه ڕوو .. کوتان و سه‌رکوت و ڕێگری دروست کردن تا ده‌گات بهشهڕهنگێزی یه‌کانیان له‌به‌ره‌ی کوردستانی‌دا له‌دژی شوراکانی ئازاری 91 یه‌کێکه له‌به‌ڵگه و کارنامه‌ی سیاسی دژی مرۆڤانه‌ی پارتی کوردی له‌به‌رامبه‌ر جوڵانه‌وه‌ی ئازادی خوازی و یه‌کسانی خوازی له کوردستاندا..
سومبول و مقدساتهکان له دیدگا‌و گۆشه نیگای ناسیونالیزمی کورد‌و پارته‌کانیدا
به‌پێ ی مه‌نتیقی هه‌ردوو حیزبی باڵاده‌ستی کوردستان ده‌ست بردن بۆ ئاڵ وگۆڕ و گۆڕینی هه‌ڵ و مه‌رجی " واقع الحال " ئێستا به‌قازانجی گشتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی به‌زۆر داسه‌پێنراوی ئه‌وان یه‌کێکه له ئالگۆو سیاسه‌ته هه‌ره خه‌ته‌ره‌کان که ئه‌منی قه‌ومی کورد ئه‌خاته مه‌ترسی یه وه !! کڕنووش بردن و په‌رستنی سه‌رۆک و مل شۆڕی و بێ ده‌نگ بوون ، قسه نه‌کردن و نه‌هاتنه ده‌نگ بۆ باشترکردنی ژیان و گوزه‌ران ، ڕووماڵ نه‌کردن و که‌شف نه‌کردنی کار‌و کرده‌وه‌و سیاسه‌تی ئه‌وان ده‌رهه‌ق به کۆمه‌ڵگاو چاره‌نووسی خه‌ڵکه‌که‌ی ، باس نه‌کردنی فه‌سادو دزی و تاڵان و فه‌رهودی کردن ، باس نه‌کردن و خۆلادان له خه‌سڵه‌ته دژی ئینسانیه‌کانی ئایین له‌به‌رامبه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ به‌تایبه‌ت ژنان ، ڕه‌خنه نه‌گرتن له کارنامه‌ی ئایینی له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگاو په‌روه‌رده‌و فێرکردن ، ڕێگا ئاوه‌ڵا کردنه‌وه بۆ مه‌لای کۆنه‌په‌رست و به‌کرێ گیراو بۆ هه‌ڵڕشتنی ژه‌هراوی دژی مرۆڤانه‌یان له‌دژی ئازادی و سکولاریزم ، باوه‌شێن و به‌خێو کردنی ئیسلامی سیاسی و کار ئاسانی بۆیان تا بتوانرێت کوردستان بگێڕڕێتهوه ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حه‌زره‌ته‌کانی نیوه دۆرگه‌ی عه‌ره‌ب ، هه‌وڵ دانی جدی بۆ جیا نه‌کردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت و قانوون و په‌روه‌رده‌و فێرکردن و ڕێگا خۆش کردن بۆ به ئیسلام کردن و ئایینی کردنی کلتوری مرۆڤ دۆستانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ، دژایه‌تی کردنی خواستی جیا بوونه‌وه‌ی کوردستان و ڕیگه‌نه‌دان به پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سکولار‌و پێشکه‌وتووبه قازانجی خه‌ڵکی کوردستان ، باس نه‌کردن له ده‌ستگیرۆیی کردنی بێ ووچانی گروپ و بانده جاسوسی یه‌کانی ئێران و تورکیا‌و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که و به‌ئازادی ته‌راتێن کردنیان له‌دژی خه‌ڵکی کوردستان ، سازان و خۆ گونجاندن و هاو هه‌ڵوێستی له‌گه‌ڵ جڕوجانه‌وه‌رانی فاشستی ئیسلامی و قه‌وم په‌رسته کانی عێراق و ڕاموسیان به‌خاتری کورسی ده‌سه‌ڵاتیان ، باس نه‌کردن و خۆ گێل کردن له سه‌روه‌ت و سامانی لێپرسراون و که‌ڵه‌که‌ی هه‌رچی زیاتری سه‌رمایه‌کانیان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، کۆنترۆڵ کردنی هه‌موو جومگه ماددی و مه‌عنه‌وی یه‌کانی کۆمه‌ڵگا و پاوان خوازی له‌ئاستێکی به‌رفراوانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ، ته‌قه لێ کردن و له‌خوێن هه‌ڵکێشانی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک بۆ ماف و داخوازی یه‌کانیان ، تیرۆری نه‌یارانی سیاسی و فیکری و ، دژایه‌تی سه‌رسه‌ختانه‌ی ئازادی بیر‌و ڕاو بیرکردنه‌وه ، شه‌ڕو کێشه‌و فیتنه‌ی کۆن و نوێ یان و بێ نرخ هێشتنه‌وه‌ی به‌های مرۆڤانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ، ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری خه‌ڵکی کوردستان له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی نه‌بڕاوه‌یان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی مهرکهزداو سوڕانه‌وه له چوارچێوه‌ی مفاوه‌زاتدا و له ئه‌نجامدا ڕێکه‌وتن به زیانی خه‌ڵکی کوردستان ، پێش له‌شکری بۆ حکومه‌ته دڕنده‌و هاره‌کانی ناوچه‌که بۆقوڵایی کوردستان و فرۆشتنه‌وه‌ی به‌سیاسه‌تێکی حه‌کیمانه به‌خه‌ڵکه‌که‌ی و هه‌زاران به‌ندو به‌ست له‌پشتی په‌رده‌وه...تاد ، ئه‌مانه ته‌نها سه‌رخه‌تی ناسنامه‌ی واقیعی و ڕاسته‌قینه‌ی سومبول و مقدساتهکانی ناسیونالیزمی کورد‌و پارته‌کانی بووه به‌درێژایی مێژووی کۆن و نوێ یان . ئه‌وه به‌ته‌نها خه‌ڵکی ئازادی خوازی کوردستان بووه که له‌سایه‌ی ئه‌و سومبول و مقدساتانهی ئه‌وانه‌وه به‌رده‌وام باجه‌که‌ی به‌هه‌زارو یه‌ک مه‌رگه‌سات ئه‌داته‌وه ..
جه‌لال ئه‌یه‌وێت له‌ڕێ ی په‌یامه‌که‌یه‌وه که له‌ڕاستیدا په‌یامێکی خه‌ته‌ره‌و ڕووی له‌خه‌ڵکی کوردستانه هێڵه سوره‌که‌ی بارزانی تۆخ بکاته‌وه‌و ، ڕێگری یه جدی و کاراکان بۆ دژایه‌تی کردنی ئازادی و ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری هاو ئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ خێزانی بنه‌ماڵه‌ی پارتی کوردی‌دا ده‌سته‌به‌ر بکات .. ئه‌رنا ئه‌گه‌ر باسێک له‌ئارادا هه‌بێت له‌سه‌ر سومبول و مقدساتی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وا ئه‌وان به‌درێژایی مێژووی باب و باپیرانیان ، یانی به‌درێژایی مێژووی ناسیونالیزمی " کوردایه‌تی" کوردی بۆ یه‌ک سات خۆیان نه‌پاراستووه له بێ نرخ هێشتنه‌وه‌ی مقدساتی خه‌ڵک که ئه‌ویش ته‌نها و به‌ته‌نها ئازادی یه‌کانیه‌تی .. سومبولی ڕاسته‌قینه‌و مقدساتی خه‌ڵکی کوردستان یانی ئازادی و یه‌کسانی ، یانی حورمه‌ت و که‌رامه‌تی مرۆڤانه‌ی ، یانی ئازادی تاک له‌هه‌ر بیر‌و بیرکردنهوهیهکیدا ، یانی ژیانی تێر‌و ته‌سه‌ل ، یانی گێڕانه‌وه‌ی ئیراده‌ی ڕاسته‌قینه بۆ ده‌ستی خۆی که‌به‌ده‌ستی ئه‌وان وهاوچینهکانیان سه‌لب و تێک شکێنراوه تا کۆمه‌ڵگا به‌پێ ی هه‌لومه‌رجه‌کانی ژیانی خۆی بچه‌رخێنێ ، یانی پاراستن و سه‌لامه‌تی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک و به‌کورتی مه‌رجی ئه‌م سومبول و مقدساتهش گێڕانه‌وه‌ی ئازادی ته‌واو که‌ماڵه بۆ خودی مرۆڤ . بۆیه نه ناسیونالیزمی کورد و نه پارته‌کانیشی نه‌ک هه‌ر شه‌هامه‌تی ئه‌م نه‌به‌رده مرۆڤ دۆستانه‌یان نیه ، به‌ڵکو هه‌میشه لایه‌نی ئه‌سڵی بوون و له پێشێل کردنی مقدساتی خه‌ڵکی کوردستان.. ئه‌وان مافی خۆیانه که مقدسات و سومبولیان کێ بێت و، ڕموزی ناسیونالیزمی کورد‌و پارته‌کانی هیچ بۆره خزمایهتیهکیشیان نیه به خه‌ڵکی کوردستانه‌وه و له‌ڕاستیشدا له‌خه‌می ئه‌وه‌دا نین. سه‌رده‌م و زه‌مانی بت په‌رستی زۆر له‌مێژه کۆتایی هاتووه و خه‌ڵکی کوردستان هاتۆته مه‌یدان بۆ تۆمار کردن و نووسینه‌وه‌ی مێژووی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی و خۆ جیاکردنه‌وه‌ی له سومبول و مقدساتهکانی خێڵ و عه‌شیره‌تی پارتی کوردی ...
17 ی ئابی 2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست