کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكى كراوە بۆ بەڕێز: موراد قەرەیلان كەسى یەكەمى پەكەكە،

Friday, 04/09/2009, 12:00


سڵاوێكى گەرم:
هەڤاڵى تێكۆشەر و سەركردەى بەتوانا،
دەمێك بوو بیرم لەوە كردبۆوە نامەیەكت بۆ بنوسم بەڵام زیاتر لەبیرى ئەوەدابووم جارێكى تر لەسەر خاكى كوردستان و لەژێر سێبەرى لوتكە شاخێكى قەندیل ببم بەمیوانت بەڵام من بارودۆخ و سەرقاڵى بەڕێزتان بەبەڕێوەبردنى ئەم بزوتنەوەیە لەبەرچاو دەگرم چونكە بەڕێز قەرەیلان دەستگیركردنى بەڕێز ئۆجەلان ئەركى ئێوەى قورستر كردووە ئێستا بەڕێزتان بونەتە جێگەى ئومێد بۆ گەلى كورد لەقەڵاى كوردان،
ئەویش بەو نیەتە پاكەى بەبەردەوامى لەسەر شاشەجوانەكەى ڕۆژ تى ڤى ئەیدەیت بەگوێچكەى بەرپرسانى تورك پێیان دەڵێیت ئەگەر سەد ساڵى تریش چەك بكڕن نوێترین و پێشكەوتوترین ئامێرى جەنگى بكڕن ناتوانن كورد لەناوببەن چونكە ئیرادەیەكى پۆڵایینى هەیە و وابەئاسانى لەناوناچێت،
سەركردە ئاشتیخوازەكە:
زۆرباش دەزانم كەلاشەت پڕیەتى لەزام و برین زۆر كەم پشودەدەیت،
ئەوەش لەوپەڕى دڵسۆزیتە بۆ گەلەكەت كەدەبینیت دەستى ڕۆڵەیەكى كورد دەشكێنرێت تۆ ئەو دەستە بەهى خۆت دەزانیت كاتێك دەبینى جەستەى پیرەژنێك زامدار دەكرێت و خوێنى لێدەتكێت تۆ واهەست دەكەیت ئەم خوێنە لەجەستەى تۆ دەتكێت،
من موجامەلەى بەڕێزتان ناكەم بەڵام ئەوەى هەیە ئەوە واقیحە و پێویستە باش بزانرێت،
بەكورتى دەمەوێت وەكو هاوڵاتیەكى ئەم كوردستانە لەدڵەوە سوپاسى ئەو هەستە ئاشتیخوازیەت بكەم كەزۆر بەتوندى و لەڕێگەى پەیامێكى بێدەنگەوە وەڵامى هەموو ئەو پڕوپاگەندانەت دایەوە كەلەدوا لێدوانت دا وتت لەبەر ڕێزى مانگى ڕەمەزانى پیرۆز لەبەر ڕێزى جەژن لەبەر ڕێز و گەورەیى ڕۆژى جیهانى ئاشتى ئێمە تا كۆتایى هاتنى جەژن بۆ جارى سێیەم قۆناغى بێچالاكیبونى گەریلاكانمان درێژدەكەینەوە،
ئەمەیە نیەتپاكى سەركردە كەدەریدەخات دەیەوێت خزمەتى گەلەكەى بكات دەیەوێت كێشەى گەلەكەى چارەسەربكات ئەمەیە وەڵام بۆ هەموو ئەو تاقم و باندانەى ئیدیعاى ئەوەیان دەكرد پارتى كرێكارانى كوردستان دژى ئاینى پیرۆزى ئیسلام و بەها پیرۆزەكانیەتى،
گەلۆ چ زەمانێكى سەیرە كەس جورئەتى ئەوە ناكات بەتوركیا بڵێت دژە دین بەڵام هەر دەم دەكەنەوە بەبێ هەبوونى بەڵگە بەپەكەكە دەڵێن خۆ دژى دینە بەڵام خۆشبەختانە،
سەركردە ماندونەناسەكە،
بەپەیامێكى بێدەنگ وەڵامى هەموو ئەو پڕوپاگەندانەى دایەوە و بۆ ڕاى گشتى سەلماند كە كێ دژى ئاینى ئیسلامە و كێ دۆستیەتى ئەمەیان بەجێدەهێڵم بۆ زانایانى ئاینى بائەوان حكوم بدەن لەسەر ئەم هەڵوێستە ئاشتخوازیەى پەكەكە،
بەردەوامى هێرش و پەلامارەكانى سوپاى توركیاش بەجێدەهێڵم بۆ ئەو پسپۆڕانەى لەبارەى توركیاوە قسەدەكەن و دەڵێن ئاكەپە ئیسلامە و دەیەوێت پرسى كورد چارەسەربكات،
دواجار دەڵێم دەستت خۆش بێت سەركردەى بەتوانا و هەڤاڵى تێكۆشەر
بەڕێز موراد قەرەیلان بۆ ئەو هەڵوێستە جوانەت كەلەم كات و ساتەدا ڕاتگەیاند،
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە