کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كه‌س بالی ڕِێفۆرم نیه‌ له‌ناو (ی.ن.ك) دا

Wednesday, 29/04/2009, 12:00

1943 بینراوە


ئه‌م بابه‌ته‌ ناونیشانی نوسینێكی كاك مه‌لا به‌ختیار كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)ه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی لێكدانه‌وه‌یه‌كی بۆبكه‌ین هه‌موو سه‌رانی (ی.ن.ك) ده‌گرێته‌وه‌ به‌لام چونكه‌ باله‌كه‌ی كاك نه‌وشیروان ناوی ڕیفۆرمیان بۆخۆیان داناوه‌ وا لێكدرایه‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ستی كاك مه‌لا به‌ختێار كاك نه‌وشێروان و باله‌كه‌یه‌تی سه‌رانی (ی.ن.ك) كه‌خۆیان بونه‌ته‌ گورگی مێگه‌لی خۆیان ڕقو كێنه‌ی تاكه‌كه‌سی بێرو ئامانجی لاوه‌كیانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تایبه‌تیه‌كانیان وای هۆش و بیر به‌ن جكردوون نه‌ك ئاگاێان له‌ گه‌ل و یه‌کێتیه‌كه‌یان نه‌ماوه‌ ته‌نانه‌ت ئاگایان له‌كاروكرده‌وه‌ی خۆشیان نیه‌ كاك مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك) و نوێنه‌ری سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ فه‌رمانده‌ی گشتی له‌نوسینێكی دا بالی ڕێفۆرمی به‌ گه‌ڕِوو گول پێناسه‌ كرد،به‌لام كاك نه‌وشیروان مسته‌فای له‌و گه‌ڕو گولیه‌ ده‌رهاویشت.ئه‌گه‌ر پێناسه‌ی گه‌ڕوِوگولی وه‌ك دزی و تالان و گرتن و كوشتن و ڕاوه‌دونان و بێ سه‌روشوێن كردنی كوردان لێك بده‌ینه‌وه‌ ئه‌وا گه‌وره‌ترێن ناپاكی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتیمانیه‌ كه‌ سه‌رانی یه‌كێتی و پارتی و كلك و پاشكۆ و هاوشێوه‌كانیان هه‌ر له‌دوای ڕِاپه‌ڕِینی جه‌ماوه‌ری 1991 ــه‌وه‌ بۆ ئێستا كردیانه‌ تاكه‌ ڕه‌مزو دروشمی بێروئامانجی ده‌سته‌گه‌ری مشه‌خۆرانه‌یه‌ وه‌ك خۆ سه‌پێن و پاوان خوازی ده‌سه‌لاتی دژه‌ دیموكراتی سه‌ره‌ڕِای هه‌موو ئه‌وانه‌ گه‌لی كورد داواكاری به‌خۆدا چونه‌وه‌و گۆڕانێكی چاكسازی و پاكسازی و ڕِیشه‌یی له‌سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌كات ئه‌ویش گه‌ڕِانه‌وه‌یه‌ بۆ بێرو ئامانجی نه‌ته‌وایه‌تی یه‌كێتی ڕِیزه‌كانی گه‌لی كوردستان له‌ باشوری كوردستاندا،ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تای كارو كرده‌وه‌بونی ئه‌ركی نه‌ته‌وایه‌تیه‌ به‌تایبه‌تی ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشانی سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رۆك بارزانی. كه ‌گه‌لی باشوری كوردستان به‌هه‌ڵبژاردن كردونیه‌ته‌ سه‌رۆك و پێشڕه‌وی خۆی لێدوانی جۆراو جۆر و پێناسه‌كردنی هه‌رباڵ و ده‌سته‌یه‌ك له‌لایه‌ن سه‌رانی پارتی و یه‌كێتیه‌وه‌ وه‌ك ناشرین كردن و بێزراو كردن له‌ پاساوی داپۆشینی گه‌نده‌لی خۆیان وچه‌واشه‌كاری نه‌بێت هیچ واتایه‌كی تر ناگه‌یه‌نێت.چونكه‌ سه‌رده‌می شۆڕشی شاخ نه‌ماوه‌ كورد گوێی له‌ ده‌هۆڵ و زووڕِنای دوور بگرێت راست و چه‌وتیه‌كانی هه‌ر به‌ڕاست وه‌رگری، شوان و گاوانه‌كانی كوردستانیش باش سه‌رانی پارتی و یه‌کێتیان ناسیوه‌ كه‌ ڕاستیه‌كانیشان وه‌ك درۆ لێ وه‌رده‌گرن. جیا له‌ سه‌رانی یه‌كێتی دژی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رانی پارتی و لاێه‌نی تریش ده‌ستیان داوه‌ته‌ پڕو پاگه‌نده‌ی ژه‌هراوی و چه‌واشه‌كاری وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا شه‌ڕانگێزه‌و كورد كوژه‌و تێكده‌ری ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیانه‌ ئه‌و جۆره‌ لێدوانانه‌ له‌دژی هه‌ركه‌س دراوه‌ كه‌ داوای چاكسازی و پاكسازیان كردووه‌ وه‌ك مافی مرۆڤ و ئازادیه‌ دێموكراتیه‌كان سه‌رانی پارتی و یه‌كێتی كه‌ ڕاست ده‌كه‌ن خۆیان ده‌سه‌ڵات دارن ده‌توانن چاكسازی و پاكسازی بكه‌ن ئه‌وكاته‌ ده‌می نه‌ك كاك نه‌وشێروان مسته‌فا ده‌به‌ستن به‌ڵكو ده‌می هه‌ر كه‌سێكی نارازی له‌ ده‌سه‌لاته‌كه‌یاندا ده‌به‌ستن شه‌ری براكوژی كاك نه‌وشێروان مسته‌فا كه‌ سه‌رانی چه‌واشه‌كاری درۆزن وگه‌نده‌ڵ كاروگه‌نده‌ل فێلی كوردو كوردستان خۆر بۆ داپۆشێنی مێژووی ڕه‌شی پڕِ له‌ تاوانیان هێناویانه‌ته‌ ناو باسی ئه‌مڕۆ وه‌ك شه‌ری براكوژی نێوان (ی.ن.ك) و به‌ره‌ی جود كه‌ په‌سه‌ند نه‌كردنی یه‌‌كترو هه‌ڵ نه‌كردن به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ سه‌ر بێرو ئامانجی خۆسه‌پێنی و پاوان خوازی ده‌سه‌ڵات بووه‌،به‌لام پاشماوه‌ی جه‌لالیه‌ت و مه‌لایه‌تی كورد كوژی هه‌زاران ئه‌وه‌نده‌ی نه‌وشیروانی كردووه‌ گه‌رچی سه‌رانی پارتی و یه‌كێتی بۆ چه‌واشه‌ كردن و شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كانیان و خۆلادان له‌ چاكسازی و پاكسازی و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ یه‌كێتی ڕیزه‌كانی گه‌ل ده‌هۆڵ و زووڕنایه‌ك لێده‌ده‌ن كه‌كورد به‌ فلسێكی قه‌لپ لێیان ناكڕێ كاك نه‌وشێروان هه‌ر له‌ دواێ ڕاپه‌رینێ 1991 وه‌ك تاقه‌ سواره‌ی بێ تۆز كه‌وته‌ دژایه‌تێ كردنی ده‌سه‌ڵات دارانێ كورد و كوردستان خۆر به‌ڵام سالی 2005 له‌گه‌ل به‌شێك له‌ سه‌رانی یه‌کێتی نێشتیمانی كوردستان دا بوو به‌ هاو باڵ و هاوڕێچكه‌ به‌ناوی بالێ ڕیفۆرم له‌ دوای هه‌لبژاردنێ هه‌رسێك بالێ سه‌رۆك مام جه‌لال و كاك كۆسره‌ت و كاك نه‌وشیروان, بالێ كاك نه‌وشێروان زۆر به‌ خه‌راپێ شكا سه‌رۆك مام جه‌لال و باله‌كه‌شێ كه‌وتنه‌ په‌راوێز كردن و ڕه‌تاندنیان كه‌ هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌ كه‌ پێشتر هه‌موو سه‌رانی ئه‌و باله‌ باڵی سه‌رۆك مام جه‌لال بوون و خاوه‌ن ده‌سه‌لاتی ڕه‌ها بوون كه‌ ده‌كرێت بلێین سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك كاردانه‌وه‌ گورزێ تۆله‌ی خۆی لێ وه‌شاندن به‌لام دێسان ئه‌وه‌ چاره‌سه‌ری گه‌نده‌لی و موژده‌ی هێنانی چاكسازی و پاكسازی و به‌یه‌كه‌وه‌ ژیانی كوردانه‌ نیه‌ هه‌ر پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی تیژكردن و ڕق و كێنه‌ی كوێرانه‌ پاشا گه‌ردانی و چه‌واشه‌ كاری به‌لا ڕێدا بردنی ڕِاستیه‌ كانه‌ دژایه‌تی كردنه‌ له‌گه‌ل مافی مرۆڤ و ئازادێه‌ دێموكراتیه‌كان سه‌رانێ پارتێ و هاوشێوه‌كانیشی وایان نیشان داوه‌ که‌ به‌خه‌راپ ده‌ست له‌ کاروو باره‌کانی ناوخۆی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان وه‌رناده‌ین ئه‌دی ئه‌و ده‌هۆڵ و زورنا لێدانه‌ واتای چیه‌؟ به‌ڵام مافی خۆیانه‌ به‌خودی سه‌رۆک مام جه‌لال و کاک کۆسره‌تر بڵێن به‌پێی ڕێککه‌وتنی هاوپه‌یمانیمان له‌گه‌ڵ کاک نه‌وشیرواندا خۆتان ساغ بکه‌نه‌وه‌ بۆ هاوپه‌یمانیه‌تی داهاتوومان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان دا وه‌ پێویسته‌ کاک نه‌وشیروان و باڵه‌که‌شی خۆیان ساغ و یه‌کلا بکه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره‌که‌یان له‌ بازنه‌ی دوو دڵی دا نه‌خولێنه‌وه‌ ئه‌و خۆ ساغ کردنه‌وه‌یه‌ش به‌و واتایه‌ نا که‌ باوکێک کوڕی خۆی به‌ سه‌ڵتی به‌ده‌ر ده‌نێ هیچ مافێکی به‌ ڕه‌وا نابینێت چونکه‌ سه‌رانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان هاوبه‌شن له‌ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان دا وه‌ک خاوه‌ن ماف و خاوه‌ن مێژوو ڕه‌تاندن و په‌راوێز کردن و خۆ سه‌پاندن و پاوه‌ن خوازی ڕێز دانه‌نانه‌ بۆ ماف و بیر و ڕای به‌رامبه‌ر که‌ هه‌میشه‌ هه‌ڵگرانی بیر و ئامانجی ده‌سته‌ گه‌ری و ناوچه‌ گه‌ری و تیره‌ و هۆز و خێڵ گه‌ری چه‌واشه‌ کار یه‌کێتی ڕیزه‌کانی گه‌لی کوردیان تێک داوه‌و هه‌میشه‌ شێری ماڵه‌وه‌ و ڕێوی ده‌ره‌وه‌ بوون ئه‌و قه‌یران و کێشانه‌ی ناو یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان که‌کاک نه‌وشیروانیشی تێ که‌وتووه‌ به‌شێکی زۆریشی باجی هه‌ڵه‌کانی خۆیه‌تی ده‌یدات، کاک نه‌وشیروان فه‌رموویه‌تی من کۆمه‌ڵه‌ نه‌بووم باڵ و ئۆپۆزسیۆنیش نیم ته‌نیا هه‌ر ڕه‌خنه‌ گرم که‌وایه‌ ئه‌و هه‌موو ته‌م و مژو مل ملانێیه‌ واتای چی، ده‌رباره‌ی خودی خۆشم خوێنه‌ری به‌رێز دوو دڵ نه‌بێت له‌م نوسینه‌ی من له‌ ساڵی 1983 له‌ ته‌مه‌نی 13 ساڵیمه‌وه‌ تێکۆشه‌رێکی شار و شاخی کورد و کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نج ده‌رانی کوردستانم نه‌ دۆڕا و نه‌گۆڕاوی سه‌رده‌مه‌کانم، له‌کۆتایی دا ده‌ڵێم هه‌ر
کرێکارێکی هه‌ژاری کوردم
هیچ په‌شیمان نیم له‌وه‌ی که‌ کردم


[email protected]




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)