ئێـمه کـوردین
Wednesday, 30/10/2013, 12:00
1706 بینراوە
پیاوی خوێن ڕێژمان ه‌ـه‌رگیز خـۆش ده‌وێ
تاکو ئه‌و کاته‌ی دڵ بـۆی ئه‌سـره‌وێ
تـا پاره‌ی هـه‌بێ قـه‌زامان لێێ کـه‌وێ
چه‌پڵه‌و سـه‌ر چۆپی کاتـێ ده‌رکه‌وێ
شـیعرو شانامه بۆ خـۆیی و وه‌چه‌ی
هه‌نگوینه تامی جنێو‌و ووشـه‌ی
کـه‌رتڕو عیبره‌ت ، له هه‌رچی شتێ
له دنیا هه‌یه ، ناشـیرین ئـه‌چـێ
هیچ پێویست ناکات گوێی لێ ڕابگرین
هه‌ر که ده‌نگی هات ، تێر بۆی هه‌ڵپه‌ڕین
کاتێ شه‌ڕی ویست زوو بۆی ڕاپه‌ڕین
که دۆڕانیشـی شـه‌هیدی ئـه‌ویـن
کاتێکیش کـۆکی ، په‌یمانـی داوه
ڕه‌شبه‌ڵه‌ک هه‌موی ده‌ستی گیراوه
شـایی و هه‌ڵپه‌ڕکێ میلڵه‌ت ڕژاوه
شه‌قامیش ته‌واو به په‌ڕۆ گیراوه
هـه‌تا ئه‌مێنێت باسـی خه‌بـاتی
له‌نێو کتێبا ، هه‌زاران چاپــی
بۆ خه‌ڵکی هه‌روا ئـه‌مێنێته‌وه
هه‌زاران کـه‌ریش بۆی ئه‌توته‌وه