تهلهفزیۆنی گهلی کوردستان یا خزمانی کوردستان!
Saturday, 14/03/2009, 12:00
1597 بینراوە
ههنار عهزیز
لە دواى بوونی تەلەفزیونی گەلى كوردستان بەسەتەلایت وە دواى بوونی (جەمال)ى كۆنە ئیسلامی سەلەفی كە كرا بە بەرێوەبەرى ئەم سەتەلایتە وە دامەزراندنی ئەنجومەنی سەقەتە بەس كێشەكانی خۆیان حەل دەكەن وە بیر لە كارمەندەكان ناكەنەوە باوەربكەن ئەم ئەندام ئەنجومەنانە كاتی ((شوان كابان)) بۆیان نەبوو لە پرسگەش ئیمزا نەكەن بەڵام كێ كردی كێ خواردى ئاخو سەد ئاخ (شوان كابان) لە كوێى بۆ ئەمانە.
1- ئەندام ئەنجومەنەكان هەریەكەیان بەپێی تواناى (جەمال) سەیارەى بۆ كڕیون لەلایەن (ملا بەختیار)ەوە...
1. هاورێ محمود (پاترولى) بۆ كڕاوە...
2. هاوار مستەفا (X5)ی بۆ كڕاوە...
3. كاروانی شێخ عوسمان (كراسلەر)ى بۆ كڕاوە...
4. زانا فەریق (پاترولى) بۆ بۆ كڕاوە...
5. دڵبەند مستەفا (كیا)ی بۆ كڕواە...
6. دڵزار عارف (بیكاشو)ى بۆ كڕاوە..
7. هاورێ عزیزیش وەعدى پێ دراوە.
ئەوەى جمال حسین هەر باسناكرێ لەسەر مۆدێلی (X5) دەروات
2- ئەم ئەندام ئەنجومەنانە لەلایەن جەمالەوە هەریەكەو یەك لاپ تۆپو یەك سیڤەریان بۆ كراوە.
3- ئەم ئەندام ئەنجومەنانە (كارتی موبایل بنزین چاكردنی سیارە رۆژنامەكان خواردنی سێ ژەمەیان، یان بەوەشەوە ناوەستن هەندێكیان كرێ خانوشیان وەردەگرن....
4- ئەم ئەندام ئەنجومەنانە ئەوەندەیان خزمی خۆیان دامەزراندوە ناوى سەتەلایتى گەلى كوردستان بووە بە سەتەلایتى خزمانی گەلى كوردستان بەداخەوە سەد جاریش بەداخەوە وەكو:
1. زانا فریق برا و ئامۆزاو خاڵۆزاى لەوێ یە.
2. هاوڕێ محمود ژن براكەى.
3. دڵبەند ئەوە هەر باسناكرێ.
4.هاوڕێ عزیز ژن براو مامی ژنەكەى.
ئەم خاوەن ئیشانەى كەسیان ساحێب شهادەى باوەڕپێكراوە نین كە كەسی باش لە شوێنی باش بێت ، ئەمانە لە شوێنی باش و موچەى باش بۆیان دابینكرواە.
5 دزى ئەندام ئەنجومەنەكان چۆنە؟؟ با ئەوەشتان بۆ ڕوون كەمەوە..
- هاورێ محمود ئەوە لیژنەى كڕینو چاكردن بەدەست خۆیەتی كێ دائەنێ و كێ لا ئەبات..
- كاروان شیخ عوسمان لە هەموو بەرنامەیەك بەشى هەیە.
- دڵزار عارف پەیوەندییەكانی كۆنترول كردوەو نەسریەى تایبەت بەخۆى هەیە.
- زانا فریق محتەكانى بەسە لەگەڵ ئابوونەى مانگانە.
- دڵبەند مستەفا ئەو باسناكرێ لەگەڵ جمال موو بە بەینانا ناچێت.
- هاوار عزیز بە ناوى فلیمی دۆكۆمینتیوە باس ناكرێ چەند دەخوات.
6- ئاوبنەى مانگانە ئابوونە نیە بەڵكو سەرانەیە معاشت چەندبێ دەبێ (1%) پارەكە بدەى بەخۆشی خۆت نییە.
ئاخر یەكێتی بۆیە حاڵى جوانە ئەمە كردوەى جمالو ئەجومەنەكەیەتی كێ خوێنى رشتو كێ بەروبومەكەى خوارد لە جێگاى شێر رێوى راو دەكات.........
سوپاستان دەكەم كە لە كاتم گرتن