درۆزن كوا راستى لایە ...وەڵامێك بۆ كۆمەڵێك چەواشەكارى مەلا بەختیار
Tuesday, 26/11/2013, 12:00
لەسەروتارى رۆژنامەى چاودێر ژمارە(444) دا،مەلا بەختیار وەكو هەموو جارێك بۆخۆدەربازكردن لەدۆڕاندن و بەزین و شكستەكانى یەكێتى دوودانەلاپەڕەى رەشكردۆتەوە،كە تیایدا خۆى دەكاتە فس فس پاڵەوان و بەئەزمون لێوەشاوەو، لەهەموو ئەو نەهامەتیانەى بەرۆكى یەكێتى گرتون ،خۆى لێ بێ بەریدەكات
گەر سەرنج بدەن مەلا بەختیار هەرچى رێكخراوێك هەیە بەخوێندكاران ولاوان وكرێكاران و ژنان و پیران وهونەرمەندان و پارێزەران, نەخۆشان و دەردەداران و پزیشكان و.منداڵان و كەم ئەندامان و ، راوچیان و زگورتیان و رۆژنامەنووسان و ..هەروەها لیژنەى ئۆلۆمپى وهەموو بەشەكانى وەرزشى خستۆتە ژێرباڵى خۆى، كە بەمەزنەوە بۆچونى خۆى و بەو حسابەى كە كردویەتى و چەندین جار تاڵەبانى پێ فریو داوە نزیكەى چل بۆ پەنجا هەزار كەسێك دەبن كە ئەندامن و سەر بەیەكێتین، بەڵام بەداخەوە چارەكى چارەكى ئەو ژمارەیە،دەنگیان بەیەكێتى نەدا و، مەلایان توشى نائومێدیكرد.
برادەرێك بۆى باسكردم وتى،لەهەفتەیەكدا 4 جار سەردانى تاڵەبانیمان كردوە،وتم بۆچى تۆ چیت غەزەب؟ ناشێت بوبیتە ئەندام مەكتەب سیاسى و سەركردایەتى؟وتى نا نەخێر،بەڵكو لەرێگەى رێكخراوە دیموكراتیەكان ومەلا بەختیارەوە، جارێك بەناوى رێكخراوى لاوان، جارێك بەناوى خوێندكاران،جارێكیش بەناوى هونەرمەندان و جارێكیش بەناوى وەرزشەوانان.لەدڵەو بەزەیم بەتاڵەبانیدا هاتەوە كە مەلایەكى نەخوێنەوار و هەلپەرست و ساختە چى،ئاوا خۆڵ دەكاتە چاوى و بەژمارە ى قەبە و زل خۆش خەیاڵى دەكات كە ئەوانە هەمووى دڵسۆز و هەوادارى یەكێتن.
هەمووان دەزانین كە نەهامەتى و شكست و لێكترازان و پوكانەوەى یەكێتى ،بەهۆى بێ سەروبەرى نەفامى و ساویلكەى كۆمەڵێك سەركردە بوون ،كەلەسەرو هەمویانەوە مەلا بەختیارە. مەلایەك كە تا ئێستاش هەر لەسەر درۆ و خەڵك هەڵخەڵەتاندن دەڕوات بەڕێوە، مەلایەك كە ساڵانێك لەمەوبەر ئەیوت، ئەگەر ئەمساڵ حكومەت نەتوانێت كێشەى كارەبا چارەسەر بكات،هەقە ماڵ ئاوایى بكات. كە هەموان دەزانن تا دوێنى شەویش كێشەى كارەبا و پچرانى بەردەوام بوو.ئەى چى كرد؟؟ مەلایەك كە لەگەڵ خودى خویدا درۆزن بێت و، باوەرى بە رێیاز و رێچكەى خۆى نەبێت، حزبى زەحمەتكێشانى فریودا، و خۆى فرۆشت بە یەكێتى ،مەلایەك تا لەشاخ بوو،تادوا ترۆپك خۆى بەسۆسیالیست و چەپ دەزانى،بەڵام هەر كە هاتە شار و بڕێك پارەى چنگ كەوت،یەكەم شت كە پێى هەستا، هێنانى ژنى دووەم بوو، ئەوێك كە وەفاى بۆژنێك نەبێت كە لەتەواوى ژیانى هاوخەم و هاونشینى بوو، لە گرتن و راوەدونان وسوكایەتى لێپرسینەوە ،پشتى بەرنەدا،تاكە كەسێك كە لەدەورى مابوو،هەوڵى رزگاركردنى دەدا خێزانەكەى بوو،كەچى مەلاى سپڵە ئاوا پاداشتى دایەوە.
لەو نوسینەدا مەلا خۆیمان لێدەكاتە پاڵەوان و كاریزما، دەڵێتلەبانگەشە هەڵبژاردندا لەتەقەتەق و كۆیە و سەیدسادق و كوى و كوێ ،لەهەر كوێیەك وتارم خوێندبێتەوە،بردومانەتەوە،لەهەر شوێنێكش منى لێ نەبووم، خەڵك گوێ بیستى وتارە حەماسیەكانى نەبوون،وەكو سلێمانى و هەولێر و گەرمیان،دۆڕاندومانە.
من هیچ ناڵێم وكۆمێنتم لەسەر ئەو درۆ زلە نیە،چونكە خەڵك زۆر لەدرۆ و فیشاڵەكانى مەلا تێگەیشتوە، بەس هێندە بە مەلا دەڵێم ئەى باشەجەناب ،خۆ بەخێرێ كاندیدەكانى یەكێتى بەتایبەت كاندیدەكانى شارى سلێمانى، بەشى زۆریان دەستەو دیارى و چەپگە گوڵى تۆ بوون، بۆ هیچ كامێكیان دەرنەچوون؟ نەیانتوانى بگەن بەموراد؟ بۆ ئەم درۆیەیان چى دەڵێیت؟
مەلایەك خاوەنى ڤیلایەكى چەند سەد دەفتەر دۆلاری بێت و بەس خەرجى بەنزینى ئوتومبیلەكانى، لەرۆژێكدا نزیكەى 500$ و ،رۆژانە بە ملیۆنان دۆلار و دینار بۆ رێكخراوە بێ خێروبێ بەرهەمەكانى سەرفدەكات،كەچى زۆر بێ شەرمانە باسى بەرنامەى سۆسیال دەكات، گوایە لەكابینەكانى پێشوودا،باسى یاساى كارو بیمەى تەندروستى كردوە ،كەبخرێتە بوارى جێبەجێكردنەوە،بەڵام گوێیان لێ نەگیراوە، من تێناگەم ئەمە چەندى بەچەند؟ ئەم پاساوە بۆچى و پینەى چ دەردێكى پێ دەكات، چونكە ئەو قسەو دەستە واژەیە، خۆشى باوەڕى پێ ناكات، لەبەر ئەوەى لەهەموو كابینەكاندا، ئەگەر یەكێتى خۆىگەورەى حكومەت نەبووبێت،ئەوان نیوەى حكومەت بووە؟ هەروەها هەردوو وەزیرى تایبەت بەو یاسا و بیمانەش سەربەخۆیان بوون،ئیتر چۆن وبۆچى گوێیان لێ نەگیراوە،؟؟ من سەر لەمە دەرناكەم، تۆبڵێى وەزیرى كارو تەندروستى ئەوەندە ئازا و بوێر بوون، گوێیان بە قسەى یەكێتى و مەلا نەدابێت؟؟
لەكۆتایدا بەنوكتەیەكى سڵیمانى كۆتایى بەم نوسینەم دێنم، (ئەڵێن مەلا بەختیار بەپرتاو ئەچێت بۆلاى تاڵەبانى شەكواى حاڵ ئەكات، ئەڵێت مامە فریامان كەوە، یەكێتى كەسى تیا نەما هەموو چونە ناو گۆڕان!تاڵەبانیش ئەڵێت ئاسانە هیچ نیە،:من پێشناز ئەكەم كە تۆش بچیتە ناوگۆڕان، ئەو كاتە ئەوەى لەیەكێتى تۆراوە و زیز بووە،هەمووى دێتەوە بۆلاى خۆمان)
چەتۆ بینایى
88cfژمارەى ناسنامە:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست