دیارە بەهارەكەى بۆ مەلا بەختیار خۆشە
Thursday, 09/04/2009, 12:00
1153 بینراوە
هەر كەس و هێزێك هەڕەشەى كرد ئەوە نیشانەى ئەوەیە لە ئاست بەرامبەرەكەیدا ئیفلاسى كردوە و توشى دۆڕان بوە , باشترین نمونەش كە هەموو بێتەوە بیرمان هەڕەشەكانى سەدام حسێنى هاوپیشەى مەلا بەختیار بوو بەڵام ئەو هەڕەشانە سەریان خوارد , بۆیە ئەو كەسەى هەڕەشە دەكات ئەگەر شتێكى پێ مابێت ئەوە پێویستى بە هەڕەشە نیە , بەڵام كە ئیفلاسى سیاسى و ئەخلاقى كردبێت ئیتر هەڕەشەكانى تەنها وەكو گیزەى مێش وایە , مەلا بەخ بەخیش وایە یەكێتى توشى ئیفلاس بوە كەچى دێت هەڕەشە دەكات و ئەوەندەى تریش خەڵك لە یەكێتى دەكات , مەلا نە خۆى و نە ئاغاكەى تۆزقاڵێك ئەقڵیان نەماوە ئەگەر هەیان بوایە ئەوەیان نەدەكرد , جا با تابەیانى مەلا بە مانگە شەو بوەڕێ چ سودێكى هەیە , مەلاش بە فیتى تاڵەبانى شەڕ ڕابگەیەنێ دژى كاك نەوشیروان وەكو ئەو وەڕینە وایە كە بە مانگە شەو بوەڕێِ , ئەو شەڕەى مەلاش ئەیكات دوا پەلە قاژەى خۆیانە و هیچى تر , ئەگەر كەسێك پاكتر لە كاك نەوشیروان , لەو تێكۆشەر تر , لەو پێشمەرگە تر , لەو دڵسۆز تر بۆ ئەم میللەتە هەڕەشەشى بكردایە باش بوو بەڵام كەسێك داوێن پیس , دز , خیانەتكار , خۆفرۆش ,گەندەڵ ترسنۆكى وەكو مەلا بەختیار هەزار هەڕەشە بكات كەس گوێشى پێ نادات , كەس نیە مەلا بەخ بەخ نەناسێ بۆیە وەكو گیزەى ئەو مێشە وایە بە دەورى هینى گوێدرێژەوەیە هەر ئەخولێتەوە , خەڵكینە بۆ مێژوو پێتان ئەڵێم بزانن ئەم مەلا بەختیارە ئەم میللەت و یەكێتیە توشى چ ماڵ كاولیەك ئەكات , بزانن توشى چ شەڕێكى ئەكات , ئەوە من بۆ مێژوو پێتان ئەڵێم چونكە ئەوەى مەلا دەستى داوەتێ قبوڵ ناكرێ بەرامبەر بە سەركردەى ژیرو ئومێدى ئەم میللەتە كاك نەوشیروان , جارێ من لە هەر كۆبونەوەیەكدا بم و ئەم پیاوە قسە بە كاك نەوشیروان بڵێ جوابى ئەدەمەوە ,تفى تێ ئەكەم , هەرچەندە حەدى نیە بە تۆزى قۆندەرەكانى كاك نەوشیروانیش بێت , هەموومان باش ئەزانین ئەم مەلا منافیقە چ دەورێك ئەگێڕێ بۆ تێك دانى یەكێتى , ئەم كاتە و ئەو كاتەى لەناو تیپەكانى پێشمەرگەدا ئیشى دەكرد بۆ تێك دانى یەكێتى وەكو یەك وایە , وەرن بەراوردى بكەن ڕێك وەك یەك وان , ئەو كاتە ماڵ بە ماڵ و مقەڕ بە مقەڕ ئەگەڕا بۆ ئەوەى یەكێتى لاواز بكات , ئێستاش هەمان بەرنامە بەڵام بە تەرزێكى نوێ تر هەمان هەوڵ ئەدا بۆ تێك دانى ڕیزەكانى یەكێتى , ئێستا كام دوژمنەى یەكێتى زۆر خراپە مەلا لەو خراپ تر ڕۆڵ ئەبینێ , ئێمە وەكو خەڵكى ئەم شارە لە كەسێكى قبوڵ ناكەین كە فڕى بە سەر ئەم شارەوە نەبێت و تەنها داگیر كەرى ئەم شارە بێت قسە بە كوڕانى شارەكەمان بڵێ , نەك لە مەلا كەمتیار بەڵكو لە ئاغاكەشى قبوڵ ناكەین قسە بە كاك نەوشیروان بڵێن , چونكە هەتا ئێستاش هیچ ڕۆژێك كاك نەوشیروان خائین نەبوە بۆ یەكێتى , دز نەبوە , داوێن پیس نەبوە , بە زۆر ژنى بە كەس تەڵاق نەداوە و خۆى مارەى بكاتەوە , خەنجەرى ژەهراوى لە یەكێتى نەداوە , ئیتر بۆ قبوڵى بكەین لە مەلا و نمونەكانى وەكو مەلا ,ئەگەر مەلا دژى كاك نەوشیروان ئیعلانى شەڕى كردوە ئێمەش لەمەو دوا ئەیكەین , بەڵگە زۆر و زەوەندەكانى لەسەر مەلا كۆكراوەتەوە هەر لە دزى و گەندەڵى و ئاشەكە ى و داوێن پیسیەكەى و دزیەكانى ناو مەكتەبەكەى و شتى تریش بڵاو دەكەینەوە , باشیش بزانە ئەو كاتەى تۆ قسە بە كاك نەوشیروان ئەڵێیت لاى ئێمە ئەوەندەى تر خۆشەویست ئەبێت و ئێوەش ڕیسوا تر ئەبن , بە دۆست و دوژمنەوە تۆش ئەناسین و كاك نەوشیروانیش ئەناسین , بۆیە ئەزانین ئەو شەڕەى تۆ ئەیكەیت تەنها ڕیسوایى خۆت و ئاغاكەتى پێوە یە و هیچى تر , ئالێرەشەوە پێت دەڵێم واز نەهێنێ ئێمەش لەوە سوك ترت ئەكەین و لێت قبوڵ ناكەین , بڕۆن تیمارى سەرى خۆتان بكەن ئەم شەڕى خۆ تڕێنە بۆ ئەكەن ,