کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەڵامێک بۆ کۆمیتەی سوێدی(ینک)، دیسان بەبەلگەی ڤیدیۆییەوە

Monday, 25/01/2010, 12:00


کۆمیتەی سوێدی یەکێتی ، رونکردنەوە و هەندێ وێنەی منیان ، لەتەنیشت مەلا بەختیار لە کۆرەکەی ستۆکهۆلم بڵاو کردۆتەوە . بۆیە لێرە بەپەلە هەندێ سەرنج دەدەم
١.باوەڕم نەدەکرد کۆمیتەی سوێدی یەکێتی ئەوەندە رووقایم و چەواشەکار بێ، چونکە خودی ئەو دووبەشەی بەناوی بەندە یان وەک هەوال لەکوردستانپۆست نوسراوە بە دێڕیش هەڵەی تیا نییە وەفلیمی ڤیدیۆیی نەوەک وشە ڕێز کردن . کە دەتوانن لە نوێترین فلیم کە چەند دەقیقەیەکی ترە . نەوەک هەمووی یان سەرەتای هێرش هێنانیان ، راستی وچەواشەیی هەردولامان بەدیار بکەوێت!؟ باشترین گەواهی بۆ هەردوو لا بەتایبەتی بۆ ئێوە ، فەرمون تەواوی فلیمەکە کە لای ئێوەیە ، نیشانی خەلک بدەن ئەگەر راست دەکەن !؟ ئاخر ئەمڕۆ ،تەکنەلۆژیا و مۆبیلێک، ئاوا حزبێک زمان کورت دەبێت .
٢. نازانم تاکەی واز لەو چه‌واشه‌کارییانه‌ و کەلتورە سەقەتە دەهێنن ، کە ئەوەی رەخنە و نارەزایەتی و داخوازیەکی جدی گرت ، کەئازاری بەرپرسان بدات یان خۆپیشاندانێکی جەماوەری بکات ، وشەی تێکدەر ، ئاژەوەچی و دوژمنی گەلی کورد . بۆ ڕیز بەند ئەکەن !؟ یان هەندێ بەناو نوسەر کەکوڕی بۆلە بۆلن نەوەک کاری مەیدانی،وەشکستخواردون لەخەباتی جەماوەری ، بۆ پاساوی ئەم کارانەیان تۆمەتی منالانە دروست دەکەن بۆ ئەوەی گرێ کوێرەی فاشیلبونی سیاسی خۆیان بشارنەوە ؟

٢. ئەو وینەیەی بلاوتان کردۆتەوە ، بەو نیازە دەتانەوێت پیشانی خەلک بدەن گوایە زۆرینەی ئەندام وکارگێر کۆمیتەی سوێد هەرەشەو فشاریان نەکردۆتە سەرم!؟ دوای تەواوبونی وتەکانم هەر کە هاتمە خوارەوە، کارگێر کۆمیەتیەکیان، لەدەزگای زانیاری کاردەکات، پێی وتم وێنەی جوانمان گرتی ... بۆ وەلامدانەوەی ئەمەش دەلێم لە هەردوو بەشی نووسینەکە ئاماژەم بەوەکردوە کە لەکۆتایی بواریان دام و قسەی خۆشم کرد ، . بەلام پرسیار لەوەدایە ئەو بواردانە ، لەدوای چەند دەقە و شەرە قسەو هەرەشەهات ؟
بۆیە لێرەدا بۆ ئەوەی خوێنەر بە چەواشە تێ نەگات و بزانێت ئەوانەی لەبواری ڕاگایەندن چەندە چەواشەی خەڵک دەکەن . دەبێت بڵێم دوای مشت و مڕێکی زۆر هەروەک بەشێکی لە م فلیمەی خوارەوە دیارە ، دوای ئەوە لەخوارەوە هەرەشە و فشاریان دەخستە سەرم سەرەنجام بوارم پێدرا بچمە لای ئەوان قسەکانم تەواو بکەم، لەیەکێک لەپرسیارەکان بووە پێکەنین . کاتێک دانیشتم و یەکەم پرسیارم لە مەلا بەختیار بەوە دەست پێ کرد ، (،ئیوە بەردەوام دەلێن کەخەلک بەنازناو رەخنەتان لێ دەگرێت ، بەتایبەتی ئاماژە بە کوردستان پۆست دەکەن ، کەچی ئەوە بەندە بەناوی خۆم و هاتومەتە کۆرەکەتان ، خۆی تەواوی کرد وتی لەتەنیشتە خۆشم ، وتم بەلێ ..بوە پێکەنین واپێ دەچیت ئەوکات وێنەکەیان گرتبێت . ئەگەرنا ئەوا لەم فلیمە نوێیەدا راستی ودروستی وتەی هەردولامان ئاشکرا دەبێت . کەلێرەدا دەبێت بلێم پەیمانی ئەوەم پێدراوە کە فلیمی تریشم پێ بگات کەکاتی قسەکردنمە لای مەلا بەختیار .


ئەوەی بۆمنیش جێگای گالتەیە ، قەزەمێکی سیاسی ، لەیەکێتیەکان خراپتر خۆی شپرزە کردوە ، بابەت لەسەر بابەت بەنازناوی مرۆڤ نا ، بەلکو شوێن دەنوسیت ، وەک (ئامادەبویەکی کۆرەکە یان کەسێکێ لێقەوماو لەدهۆک) ، گالتەکەشی لەوەدایە دەلێت ئێمە بەپێی یاساکانی ئەورپی دەجولێنیەوە!؟.. وەک ئەوەی کوردیە سەقەتەکەی نەناسینەوە؟ ، وەجارێک دەنوسێت کەسێکی ئامادەبوو لە کۆرەکە لەکاتێکدا ٧ کاتژمێری رەبەق لە ستۆکهۆلم دورە و وە لەژێر بابەتەکانی خۆشی خۆی کۆمینتار دەنوسێت ، لەهەموی گالتە جارتری ئەوەیە وەری گیراوەتەوە عەرەبی لەکۆمینتارێکی عەرەبیدا لەقەبی راشد ئیبن بەرد نوسیە ، توخوا خەلکینە ئەم ناوە لە گۆگلیش بپرسن دەزانن، لەو زەمەنە کێیە ؟ لە سەردەمی خیلافەی عەباسی بەدواوە کەس بەکاری هێناوە ؟ . لەکاتێکدا خۆشی پێ کەسێکی نەتەوەییە . . ئاخر گەلحو دەست و خەتەکەت لە دوڕا دیارە ، دەبەناوی خۆت وبوێر بە و بنووسە . بۆ ئەوەی پەروەندی ترسنۆکی و دوفاقی قسەو کردارەکانت بەبەلگەوە سەرلەنوێ هەلبدەینەوە؟

خوێنەری خۆشەویست نامەوییت زیاتر قسە بکەم ، فەرمون ئەوە بەشێکی تر لەوێنەی ڤیدیۆیی کە بەلگەی حاشاهەلنەگرە ، وەبزانن پرسیارەکانی ئێمە ئیسفزازی بوو یان کێشەو ئازاری خەلک بەتایبەتی بنەمالەی قوربانیانی کۆمەلکوژی بووە ، کە نازانم لە جولاندنی کەیسی ئەم جەلادانە چ سودێکی ئێمەی تیا ئەگەر هەست بەئازاری نەتەوەیی نەبێت کە جەلادان لەناو بنەمالەی قوربانیان
سوکایەتیە دابنرێن ؟
راستگۆیی بەندە و مەلا بەختیاریش لەوەوە بەدیاردەکەوێت ، با مەلا بەختیار بفەرموێت سەردانی تاڵەبانی بۆژیانەوەی عەقڵی خێڵ لە(ڤیستڤالی جاف)،لەسەروەختی هلبژاردنەکانی پەرلەمان کە
بەشداری کرد ولەکوردسات نیشاندرا بزانین کێی لەتەنیشتە؟وەباس لەوەش ناکەین ،باخەلک خۆی بپرسێ کێ پارێزگار و بودجە دەداتە جەلادەکەی ١٤.٠٤ (فەتاح بەگی جاف) کەلەناو بنەمالەی قوربانیان (کەلار) شاهانە دەیژێنن !؟


هەردوبابەتەکەی پێشوم سەبارەت بەو مەسەلەیە:

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=729bb344

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=796d8ca3


http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=342bfaa2



بەلگەیەکی تری ڤیدیۆیی، کە راستگۆیی، ئێمە و چەواشەی کۆمیتەی سوێدی یەکێتی دەردەخات، ئینجا با هه‌موو لایه‌ک حوکم بدات، ئێمه‌ درۆزن و چه‌واشه‌کارین، یان یه‌کێتیی و کۆمیته‌که‌یان له‌ سوید:

به‌شی یه‌که‌م بۆ یه‌که‌مین جار، که‌ قسه‌کانیان به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌:


به‌شی دووه‌م، ته‌واوکه‌ری به‌شی یه‌که‌م، که‌ پێشتر بڵاوکرایه‌وه‌:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە