لیستی خزمه‌تگوزاری و چاکسازی که‌رنه‌ڤالیکی بیوینه‌یان ساز دا له شاری که‌لار به ئاماده بونی هه‌زاران که‌س
Monday, 20/07/2009, 12:00
له كه‌رنه‌ڤاڵكی جه‌ماوه‌ری فراواندا به ئاماده بونی هه‌زاران كه‌س له گه‌رمیانی مه‌ڵبه‌ندی ئه‌نفال و زامه گه‌وره‌كانی كورد، ئه‌مرۆ به ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵی به‌ڕیز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتیری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، كه‌رنه‌ڤاڵكی جه‌ماوه‌ری فراوان بۆ پشتیوانی له لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی له شاری كه‌لار به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه شكۆداره‌دا كه به ئاماده‌بوونی سه‌ركرده‌كانی لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی به‌رێزان مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین سه‌رۆكی لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی، مامۆستا عه‌لی باپیر و قادر عه‌زیز به‌ڕێوه‌چوو،هه‌زران دروشمی لیستی خزمه‌تگوزاری و چکسازی ژماره 59 و ئاڵای شه‌كاوه‌ی كوردستان به‌رزكرانه‌وه و خه‌ڵكی سته‌مدیده‌و كاره‌ساتباری ئه‌نفالزه‌ده‌ی گه‌رمیان و ڕه‌نجكیشی ده‌ڤه‌ری خه‌م و ژان و هه‌ژاران مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازیان به ده‌روازه داخراوه‌كانی ئه‌نفال و پێده‌شته پڕ له سه‌روه‌ریه‌كانی گه‌رمیان ڕاگه‌یاند.
سه‌ره‌تای كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه به چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستیپێكردو سروودی لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی به ده‌نگی پر جۆش و سۆزی پشتیوانانی لیستی 59 وترایه‌وه، پاشان وته‌ی لیژنه‌ی باڵای لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی له گه‌رمیان پێشكه‌شكراو تیایدا دوای به‌خێرهاتنی جه‌ماوه‌ری خه‌باتگیڕی گه‌رمیان و سه‌ركرده‌کانی لیسته‌كه، بۆ مه‌ڵبه‌ندی قوربانیدان و تیكۆشان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مه یه‌كه‌م جار نیه ئه‌و چوار سه‌ركرده خه‌باتكاره سه‌ردانی گه‌رمیان ده‌كه‌ن،
ئه‌وان به‌رده‌وام له گه‌ڵ خه‌م كێشه‌و نه‌هامه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا بوون و داواشی له جه‌ماوه‌ری ناوچه جیاجیاكانی گه‌رمیان كرد به هه‌مان جۆش و خرۆش و پشتیوانی له لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی سووربن له سه‌ر به‌دیهینانی ئامانجه‌كانی لیسته‌كه‌یان و به‌دیهینانانی چاكسازی له كوردستاندا، دواتر مامۆستا شه‌ریف وه‌رزیری شاعیر شعریكی پیشكه‌شكردو بانگی شار به‌شارو ناوچه به ناوچه‌ی کوردستان کرد بۆ کۆبوونه‌وه له‌ده‌وری لیستی خزمه‌تگوزاری و چاکسازی و سه‌رخستنی لیسته‌که‌یان له شۆڕشی وه‌نه‌وشه‌یی ده‌نگدانی ڕۆژی 25ی ته‌موزدا.
دواتر مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین سه‌رۆكی لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی وته‌یه‌كی پیشكه‌شكردو سوپاسی ئه‌و پشتیوانه گه‌رمه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌رمیانی كرد بۆ لیستی ژماره 59ی چاكسازان و ڕاستگۆیانی گه‌ل و هیوای خواست ئه‌و ئومیده‌ی ئه‌وان هه‌یانه‌و ئه‌و هه‌موو چاوه‌ڕوانه‌یه‌ی كه گه‌لی سته‌مدیده‌ی كوردستان له‌و لیسته هه‌یه‌تی بگاته ئامانج به پشتیوانی خه‌ڵك و ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌ی ڕۆژی 25/7 ساز ده‌كرێ.
ووتیشی: ڕۆژی 25/7 ماڵاوایی ده‌كه‌ین له‌سه‌رده‌می گه‌نده‌ڵی و ناڕه‌زایی و ناعه‌داله‌تی و ده‌بێته ڕۆژی له‌دایكبوونی په‌رله‌مانیكی زیندوو كارا كه بتوانێت نوینه‌رایه‌تی گه‌لی سته‌مدیده‌ی كوردستان بكات و خه‌مه‌كانی گه‌نجان و ئافره‌تان و مه‌حرومانی كوردستان هه‌ڵبگرێت... هیوادارین خه‌ڵكی كوردستان ئازایانه‌و ئازادانه ده‌نگبده‌ن به‌و كه‌سانه‌ی ئومێدی چاكسازی و ڕاماڵینی گه‌نده‌ڵین له كوردستاندا.
هه‌روه‌ها ووتی: گه‌رمیان سته‌م و مه‌حرومیه‌تی زۆر دیوه‌و ئاسه‌واری ئه‌نفالی هێشتا پێوه دیاره، به‌ڵام هه‌ر ئێوه نین زۆر له ناوچه‌كانی كوردستان بێ خزمه‌ت و پڕ ئاسه‌واری ویرانكارین، وا ئێمه له لیستی 59 هاتووین كه بۆ یه‌كه‌مین جار به ده‌سته‌ڵاتمان وت (نا) و خزمه‌تگوزاری و ئیداره‌كردن وا نابێت، ئه‌و چوار قه‌واره‌یه ده‌ستپیشخه‌ری (نا)یان كرد بۆ ده‌سه‌ڵات و ڕاپۆرت و پرۆژه‌یان پیشكه‌ش كرد كه ئه‌و وه‌زعه‌ی له كوردستاندا هه‌یه جێگای ته‌حه‌مولكردن نیه‌و ئه‌و ناڕازیبوونه‌ی خه‌ڵك هه‌قی خۆیانه‌و هێشتا ڕه‌حم به ده‌سته‌ڵات ده‌كه‌ن ئه‌گینا خراپتر ده‌قه‌ومێت.
ووتیشی: جێگای داخ و حه‌سره‌ته كه گه‌نجی گه‌رمیانی له جیاتی ئه‌وه‌ی له شوینی خۆی هه‌لی بۆ بڕه‌خسێنرێت له شوێنی خۆی و وڵاتی خۆی کاربکات، بچێت له ده‌ریای ئیجه بخنكێ یان خزمه‌تی خه‌ڵك بكات... بۆیه ڕۆژی 25/7 ئازادانه به ده‌نگدان ئه‌و گۆڕانكاریه‌ی ده‌تانه‌وێت بیكه‌ن و بیكه‌نه ئه‌و جه‌ژنه‌ی كه ڕۆژێكی نوێ بۆ كوردستان له‌دایكبێت، به‌ده‌نگی خۆتان ئاواته‌كانتان جێبه‌جێبكه‌ن، لیستی 59 له خزمه‌تتاندایه‌و ده‌نگدان به‌و لیسته ده‌نگدانه به گۆڕانكاری و خزمه‌تگوزاری و چاكسازی و هیوادارین دیدارمان له 25 /7 دا به‌دیهێنانی ئه‌و ئاواتانه بێت ئێمه‌ش له‌ئاستی ئه‌و متمانه گه‌وره‌دا بین كه خه‌ڵكی كوردستان پێمانده‌به‌خشێت.
دواتر سه‌ركرده‌ی تیكۆشه‌ری قۆناغی سه‌ختی خه‌بات و ڕٍۆژانی ئه‌نفال، هه‌ڤاڵی به‌رێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، له‌نێو جۆش و حه‌ماسی گه‌رمیانیانه‌ی جه‌ماوه‌ردا ووته‌یه‌کی پێشکه‌شکردو وتی: گه‌رمیان زیاتر له نیو قه‌ڕنه له‌خه‌تی ته‌ماسدایه‌و هه‌میشه سه‌ری نێزه‌ی خه‌بات بووه.. داستانه‌كانی خه‌ڵكی گه‌رمیان خاوه‌نی هه‌زاران شه‌هیدو قوربانین هه‌ر له سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانه‌وه سه‌دان شه‌هید له‌و ناوچه‌یه خۆیان بۆ گه‌ل و نیشتمان به‌ختكردووه و خه‌ڵكی گه‌رمیان له ئه‌نفال و قوربانی و تیكۆشاندا پێشنگ بوون.
هه‌روه‌ها ووتی: ئه‌مرۆ ئێمه په‌یامی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی به جه‌ماوه‌ری كوردستان ڕاده‌گه‌ێین و ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان ڕۆژی 25/7 له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان وه‌ڵامی گله‌یی و گازنده‌كان بداته‌وه... گه‌رمیان نه‌ك ته‌نها له ئه‌نفال و نه‌هامه‌تیه‌كان به‌شی شێری به‌ركه‌وتوه، به‌ڵكو له خزمه‌تگوزاریه‌كانیش بێبه‌شكراوه و له ئاوڕ لێنه‌دانه‌وه‌و وێرانیشدا هه‌ر به‌شی شێری هه‌یه.
ووتیشی: من پرسیار ده‌كه‌م كه‌لارو ناوچه‌كانی ده‌ورو به‌ری كه له‌سه‌ر ڕووباری سیروانن بۆ ده‌بێت به ته‌نكه‌ر ئاو بكڕن، من ده‌پرسم كێ بوو له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا "گوڵه‌جۆ" و "قه‌ره‌بڵاخ"ی ته‌سلیمی حكومه‌ت كرد‌و كێ به‌رگری كرد‌و شه‌هید كرا .
هه‌ڤاڵی به‌ڕێز محه‌مه‌دی حاجی مه‌ئحمود ووتی: ئێمه پێمانوایه نابێت ئاسایش و هێزی چه‌كدار جیابكرێته‌وه له خه‌ڵكی عێراق و نابێت جیاوازی له نێوان خه‌ڵكی كفری و دوز و كه‌لارو جه‌له‌ولا هه‌بێت، نابێت جیاوازی له نێوان زیندانیانی سیاسی‌دا هه‌بیت... ده‌پرسین له‌كاتێكدا هێزی پیشمه‌رگه دوژمنی له "سه‌رقه‌ڵا" ده‌شكاند بۆ ئه‌بێت له جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په ده‌ر بكرین كه به‌ده‌یان شه‌هید جارێکی تر بۆمان ناگیریته‌وه.
هه‌روه‌ها ووتی: پۆلیس و ئاسایش و پیشمه‌رگه هی میله‌تن، موڵكی هیچ حزبێك و ولایه‌نێك نین و كه‌س بۆینیه خۆی به خاوه‌نیان بزانێت... ئێمه ده‌مانه‌ویت په‌رله‌مان په‌رله‌مانی هه‌موو كوردستان بیت و داهاتی كوردستان به شه‌فافی بۆ خه‌ڵكی كوردستان سه‌رفبكرێت، به‌رنامه‌ی خوێندن له گه‌ڵ ئازادی كوردستاندا پێشبخرێت و دادگا‌و قه‌زا سه‌ربه‌خۆبن و ده‌سته‌ڵاته‌كان له یه‌كتری جیا بكرێنه‌وه، 18 ساڵ كه‌م نه‌بوو کێشه‌ی ئاو‌و کاره‌بای پێ جێبه‌جێ نه‌کرێت، ڕێگاوبان چک نه‌کرێ و کێشه‌ی نیشته‌جێبوون چاره‌سه‌ر نه‌کرێت... ئێمه ده‌مانه‌وێت گونده‌كان ژیانیان دابینبكرێت و به‌شی شاره‌كانیش بنێرن نه‌ك چۆڵبكرین... بۆ یه پشتیوانی‌تان له لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی پشتیوانیه له ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌ركه‌وتنی گه‌له‌كه‌مان .
دواتر قادر عه‌زیز وته‌یه‌كی پیشكه‌شكردو وتی: ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان زۆرترین قوربانی داوه به‌ڵام كه‌مترین خزمه‌تگوزاری به‌ركه‌وتوه... تائێستا وه‌ك پێویست ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری نه‌گیشتۆته ئه‌و ناوچه‌یه... ئێمه له لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی داواده‌كه‌ین ئه‌نفال وه‌ك جینۆساید بناسرێت و له‌هه‌مانكاتدا قوربانیانی ئه‌نفال و كه‌سوكاریان قه‌ره‌بووبكرێنه‌وه.
ووتیشی: ئێوه قوربانی زۆرتان داوه به‌ڵام گرنگه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه بپارێزین و ئێستاش پێویستمان به قوربانیدانی ئێوه هه‌یه ئه‌و یش به ئاماده‌بوونتان له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگدان به لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانێكی نوێ بێته كایه‌وه که له ئاست داوا‌و ئازاره‌كانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كاندا بێًت... به‌ده‌نگدانی ئێوه سنورێك بۆ ئه‌و ناعه‌داله‌تیانه‌ی ئیستا داده‌نرێت .
دواتر مامۆستا عه‌لی باپیر وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو وتی: دانیشتوانی گه‌رمیانی گه‌رموگوڕ پشكی شێریان هه‌بووه له خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان و قوبانیدان و نه‌هامه‌تیدا... ڕژێمی به‌عسی گۆربه‌گۆر ڕقی له كوردایه‌تی و مسوڵمانیتی گه‌لی كورد بوو بۆیه داخی دڵی خۆی به‌و ناوچه‌یه‌و خه‌ڵکه سته‌مدیده‌که‌ی ده‌ربڕی و دواتریش به‌ناوی سوره‌تیكی قورئانه‌وه و بۆ ناشرینكردنی دیین له به‌رچاوی خه‌ڵك ده‌ستیكرد به ئه‌نفال و قڕكردنی خه‌ڵكی كوردستان .
ووتیشی: لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی له ڕووی واقیعی فیكریه‌وه فره ڕه‌نگ و هه‌مه جۆره، ئه‌و لیسته هاوسه‌نگه له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌و بۆچوونی خه‌ڵکدا... ئێمه وه‌ك دوو لایه‌نی ئیسلامی و دوو لایه‌نی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی مێژوومان به‌ناو ناخی جه‌ماوه‌ری كوردستان ڕۆچوه‌و وه‌ك ئه‌ركێكی ئاینی و نیشتمانی تواناكانمان یه‌كبخه‌ین بۆ كۆتاییهێنان به نه‌هامه‌تیه‌كان... ئه‌و حه‌قیقه‌ته ئاشكرایه كه که‌سانێك هه‌ن بۆ سوودی حزبیی خۆیان تانه له‌و هاوپه‌یمانێتیه ده‌گرن... ئێمه له‌پێناو سه‌رخستنی ئامانجه هاوبه‌شه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و بۆ سنووردانان بۆ ئه‌و ناعادله‌تی و گه‌نده‌ڵی و نایه‌كسانیه‌ی له کوردستاندا هه‌یه ئه‌م هاوپه‌یمانییه دروستبووه... ئێمه ده‌مانه‌وێت وه‌ك كۆمه‌ڵگاكانی دنیا، ته‌باو تۆكمه بین و یه‌كترمان خۆشبوێت و له‌سه‌ر عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بنیاد بنرێت .
ووتیشی: ئه‌م واقیعه‌ی ئێمه‌دا كه‌مینه‌یه‌ك تیایدا به‌هره‌مه‌ندن له‌سه‌ر حسابی زه‌ره‌رمه‌ندبوونی زۆرینه‌یه‌كی خه‌ڵك و حزبی بوون سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگای ته‌نیوه... ئه‌م واقیعه‌ی ئیستا پێویستی به چاكسازی و پاكسازی هه‌یه... وا ئێمه بۆ ده‌ربازكردنی میله‌ته‌كه‌ی خۆمان هاتوینه‌ته مه‌یدان و بۆ چاكسازی و پاكسازی پێویستمان به خه‌ڵكی پاكسازو پیویستمان به خه‌ڵكی چاكساز و راستگۆ هه‌یه... ئێمه به‌ته‌مای كوده‌تا نین، ده‌گه‌رێینه‌وه بۆلای خه‌ڵكی خۆمان و جه‌ماوه‌ر، چونكه سوڵته‌و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست خه‌ڵكه‌وه‌یه و خه‌ڵك ده‌توانێت چاودێری بكات... پێویسته جه‌ماوه‌ر هاوكارمان بن و ده‌نگتان له گه‌ڵ ده‌نگمان بێت و ڕه‌نگتان له گه‌ڵ ڕه‌نگمان بێت بۆ گۆڕینی ئه‌م واقیعه‌ی ئیستا .
دواتر به چه‌ندین سروود‌و گۆرانی و له که‌ڤاڵێکی پڕ له ده‌نگ و ره‌نگ و جۆشی کوردانه‌و گه‌رمیانیانه، تێکڕا ژن و پیاوو پیرو لاوی مه‌مله‌که‌تی ئه‌نفالستان و شۆڕشستان، پشتیوانیان بۆ لیستی که‌سوکاری ئه‌نفال و شه‌هیدان و لیستی دوێنێ و ئه‌مڕۆو سبه‌ی، لیستی خزمه‌تگوزاری و چاکسازی ده‌بڕی جه‌ماوه‌ر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست