کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هەڵبژاردن وەك هەلێكى زێڕین بۆ وازهێنان لە موژدەوەهمیەكان

Wednesday, 15/04/2009, 12:00

1733 بینراوە


(حیزبەكان پڕبون لەشەیتان , هەمو ساتێكیش خەونى شەیتانى دەبینن)
گەلێك خاوەنى كەسانى دڵسۆزو سەركردەى خاون ئەقڵى دیبلۆماسیى و سیاسیانەى باڵابێت و گەلێكى هۆشیاربێت و ئاگادارى ڕەوتەكانى گۆڕانبێـت لەهەموو بوارەكانى سیاسى و ئابورى و كولتور و هتد,ئەوا مەحاڵە بەئاسانى (هەلى زێڕین) ى وەدەست بكەوێت بۆدەربازبون لە قەیرانەكان ئەگەر ڕوبەڕوى قەیرانەكان بنەوە , بەڵام هەرگەلێكی هوشیاریش ئەگەر بۆدەربازبونیان لەقەیرانەكان و دروستكردنى كیانیكى تایبەت بەخۆیان (هەل) یان بۆڕەخسابێت ئەوا وەك ئێمەى كورد لەدەستیان نەداوەوە و سەركردەكانیان گەمەزانێكى باشى ناوگۆڕەپانى كێشە سیاسیە ئاڵۆزەكان بوەو بەبەكارهێنانى (ئەقڵ) و تەكتیكى دیبلۆماسیانەى خۆیان كەم تازۆر توانیى ویانە بە سود وەرگرتن لە ڕەوتەكانى گۆڕانى سەردەمە جیاجیاكانى خۆیان سود وەربگرن و تەواوى قەیرانەكانیان تێپەڕێنن و ببنە خاوەن كیانێكى سەربەخۆو وڵات گەلێكى بەهێز ,وەك وڵاتانى ئەوروپا كە بەشێوەیەكى بنەڕەتى لەدواى جەنگى دووهەمى جیهان سودیان لە ئەزمونى تاڵى شەڕ وەرگرت و هەلێكەیان قۆزتەوە بۆ بونیات نانەوەى وڵاتەكانیان .
لە دەست دانى هەلى زێرین بۆدەربازبون لەقەیرانە سیاسەكانیان , یان گرتنە دەستى دەسەڵات لەسەر دەستى حیزب و گروپە جیاوازەكان لەپانتاى عێراق وكوردستاندا لەماوەى (80) ساڵى ڕابردودا , لەئەژماركردن نایەت بەتایبەتى ئەو هەلانەى كە بۆ (كورد) ئامادەییان هەبوەو لەدەستیان داوە , هەوەها لەدواى ڕوخانى ڕژێمى پاشایەتى لە عێراق لە (14/7/1958) هەلێكى زێرین بۆ (شیوعیەكانى عێراق) هاتەپێشەوە كە حوكمى عێراق بكەن و زیاتر پێگەى جەماوەرى خۆى بەهێزتر بكات كە لەوكاتەدا خاوەنى گەورەترین پێگەى جەماوەرى بو , لەدواى لەدەست دانى ئەو هەلە بەبیانوى كۆمەڵێك بەهانەى بێماناى ئەوسەردامانەى ژیانى حیزبى شیوعى و ڕەوشى سیاسى و كۆمەڵاتى و ئابورى لەعێراقدا , ئەوا جارێكى تر مەحاڵە (شیوعیەكانى كوردستان و عێراق ) هەلێكى وەهایا بۆبڕەخسێت بۆحوكمكردنى وڵاتێكى پڕلەكێشەى سایسى و ئیدارى وەك كوردستان و عێراق , بەڵكوئەو حیزبە تواناى ڕێكخستنەوەى شەقامى سیاسى و فیكرى خۆیشى نابێت كە لەو سەردەمانەدا بە تەنها بانگەوازێكى بچوك بتوانێت (3) ملێون مرۆڤ بخاتە سەرشەقامەكان و پێگەى جەماوەر خۆى بەهێز بكات ئەویش لەبەر ئەو گۆڕانكاریانەى كەئەمڕۆ ڕوئەدەن و حیزبى شیوعیش بەفیكرێكى دۆگماوە مامەڵەى لەتەكدا دەكات , بۆمیللەتى كوردیش چەندین (هەل) چونەتە پێش بۆئەوەى بەخەونى لەمێژینەى خۆى شادبێت و ببێتە خاوەنى كیانێكى سەربەخۆ بەڵام سایەتى دوفاقیەت و ترس لەبڕیاردانى چارەنوس ساز , تائێستاش بە پاشكۆى خۆیى حكومەتى ناوەند بەستووەتەوەو توانایى خۆدەربازكردنى نییە لەمۆتەكەى بێبڕوابون بە سەروەت و و مێژوو قوربانییەكاى خۆى بۆ جاردانى بون بەدەوڵەت و ناشتوانێت واز لەو دەوڵەتانەبهێنێت كە دەزانێت هەركات بەرژەوەندینان لەگەڵ كوردا یەكى نەگرتوە پشتى تێدەكەن .
ئایا ئەم هەلەى تر , ئەم هەڵبژاردنەى كەبڕیارە لەماوەى دومانگى تردا سازبكرێت تاچەند حیزبەكان فێردەكات واز لە بەخشینەوەى موژەوەهمیەكانیان بهێنێت و بەچى پرۆژەیەكەوە دەچنە نێو ململانییەكانەوە لەكاتێكدا ئیدى گێرانەوەى مێژوى سەروەرى شاخ و و وتارى حەماسیى و پەخشانى شۆڕشگیرشانە هیچ لە هاوكێشەكان ناگۆڕێت ؟
ئەگەر حیزبى كوردیى بەم فیكرە نەخۆشەى خۆیەوە درێژە بە فریودان و بەخشینەوەى موژدە وەهەمیەكانى خۆى بدات و بیەویێت لەڕێگەى هەڵوەشاندنەوەى چەند ڕێكخراو و ناوەندێكى كارتۆنى و گۆڕینى چەند ڕوخسارێك بێتەوپێشەوە , بۆكرانەوەو قبوڵكردنى ئەقڵێتى تازەو خوێنى زیندوى نەوەیەكیترو ململانى كردن لەسەر وەدەستخستنى دەنگى زۆرترین دەنگدەرانى پرۆسە چاوڕوانكراوەكەى هەڵبژاردن, ئەوا گۆمانێكى زۆرلەسەر ئایندەى حیزب دروست دەكات و وێنە تەماوییەكەى خۆى بەو ئەقڵێتەوە ڕۆشن ناكاتەوە و بەردەوام لەبازنەیەكى باتاڵدا خولدەخوات و ناتوانێت خۆى لە سیاسەتى ئیزدیواجییەت ڕزگار بكات ؟ چونكە ئەوەى ئەمڕۆبەناوى چاكسازییەوە كارى بۆدەكات و چەند هەنگاوێكى بچویكشیى بۆ هەڵنا جگەلە دوفاقیەت هێشتا هیچ نییە ؟
ئەوەى نەیتوانى لەتەنیشت حیزبەوە بەردەوام بێت لەسەر كورسى بەرپرسیارێتى و بەرژەوەندیەكانى كەو تنەمەترسیەوەو ئێستا لەشوێنێكى ترەوە دەیەوەێت بەناوى چاكسازییوە سەربكەوێت تاچەند ڕاستگۆیانە بۆ چاكسازیى و بەدامەزراوەكرندى دزگاحكومییەكان كاردەكات , تاچەند ئامادەیە بەرژەوەندى گشتى بخاتە پێشبەرژەوەندى خۆیەوە, لەكاتێكدا بەرلە تۆران و یاخى بونى لەحیزبەكەى پێشتر بەرژەوەندى بەحیزبى دایكیەوە دەیبستەوە ؟.
ئەو بەها ئەخلاقیانەچین كە حیزبى كوردى شانازیان پێوەدەكات ؟ لەكاتێكدا ئەو سیاسەتكردنەى حیزبەكوردیەكان كردویانەتە سیستەمى خۆبەڕێوەبردن لەماوەى هەژدەساڵدا جگەلە دەستەمۆكۆدن و قۆرغكردنى سەروەت و سامانى میللەت و دوبارەكردنەوەى چەندین هەڵەى سیاسى و میژویى و دروستكردنى چەندین باندى لەیاسا هەڵهاتوو بەخشینى پلەى بەرپرسیارێتى بە خەلكانى گەندەڵكار و قوڵكردنەوەى جیاوازییە چینایەتییەكان و ... تد, هیچ مانایەك بۆ ئەخلاق نایەڵێتەوە ؟! ئەگەر حیزبى كوردى لەڕابردودا قوربانى بە ئەندامانى خۆیى و نەتەوەكەى دابێت بۆپارستنى ناسنامەى نەتەوەو ڕزگاركردنى نەتەوە لە ئەتككردن ڕزگاركردنى كوردستان لەژێرچەپۆكى دوژمونانى كورد و بەهەمو شكست و دەسكەوتو سەروەریەكانیەوە وێنەیكى جوانى بەخۆى بەخشیبێت لەدڵى میللەتدا ؟ ئەوا لەئێستادا حیزبى كوردى خاوەنى كام وێنەیە لەنێوان وێنەیكى شەیتانى , وێنەیەكى شكاو , وێنەیكى ناڕێك و وێنەگەلێكى ترى ناشرین كە لەدواى ئەو هەمو ماڵوێرانییەى كە بەسەر ئەقڵیەتى خۆیداهێنایو خەڵكى كوردستانیان لە خۆخواردنەوەدا بەجێهشتو و لەپانتاییەكى ناتەندروستدا بەشێون چارەنوسیى خۆیەوە بێ قاچ دەیەوێت بەردەوام بێت بۆخۆدۆزینەوە ؟ ئاخۆ بەهاكانى حیزب درۆزن , یان ڕاستییەكانى دەمامكن؟ سیاسەتەكانى چەواشەكارن, یان گوتارەكانى سۆزئامێزو لەرزوكن ؟ ئایا خەونەكانى حیزبى كوردى شەیتانین , یان ڕێكخستنەكانی حیزب پڕبوە لەشەیتان ؟ ئەگەر تەنها بەپرسیایرێكى سادە دەستپێبكەین لەسەر ئەقڵیەتى پەروەردەكردن و پێگەیاندنى (كادیر) ى حیزى و بزانین ئەوانەى حیزب دروستیان دەكات بۆ خۆبەڕێوەبردن و دیاركردنى سیاسەتى ئایندەى حیزب , ئەوادەكرێت بڵێن ,حیزبى كوردى كێ پەروەردەدەكات و ئەوانەى مەهامى پەوروەردەكردن دەگرنە ئەستۆكێن و ئەوانەى پەروەردە دەكرێن چۆن حیزب بەڕێوەدەبەن ؟ ئێستا حیزبى كوردى پڕە لەشەیتان و شەیتانانە وانەكانیان پێدەوترێتەوەو شەیتانانە گوتاروكان ئاراستەدەكەن و شەیتانانە سیاسەتى دوقاقیەت بەڕێوەدەبەن و شەیتانانە بیرلەئایندە دەكەنەوە و شەیتانانە كورسیەكانى بەرپرسیاریەتیان بەكار دەهێنن و شەیتانانە وێنەى فریشتەیەك بە شەیتانەگەورەكانى ناو حیزب دەبەخشن .
ئەوەى سیاسەت دەكات لەنێو حیزبدا و ئەوەى حیزب بەڕێوەدەبات و ئەوەى حیزب فیرى دەكات و ئەوەى لەحیزبەوە فێردەبێت ئەوانەن كە ئەم وڵاتەیان لە گەندەڵیدا نغرۆكرت , ئەوانەبون كەشەڕى ناوخۆیان دروستكرد , ئەوانەبون كەوەك میللەتێكى نەزانن و بێئرادە و خۆشباوەڕ بە دونیایان ناساندین , ئەوانەن بون وڵاتیان بەسەر دوو هەرێمدا دابەشكرد, ئەوانەبون كە بەناوى پارستنى ئەمنى قەومییەوە سەروەرى نیشتمانیان خستەژێر پۆستاڵەكانى جەندرمەوە و پاسدارەوە , ئەوانەبون كە بۆ پارستنى مافەكانى ژنان فرە ژنیان كردەبڕیار , ئەوانەبون كەبەناوى پارستن و فراوانكردنى مەوداكانى ئازادییەوە میدیاى ئەهلى یان كردە جاسو و بەناوى دادپەروەرییەوە قەڵمى ئازادو سوربەخۆیان تیرۆركرد , ئەوان ئەوانەبون كەمۆدیلێكى حكوم كردنیان داهێنا هێشتا لەدونیادا وێنەى نییە لە لەنگیدا , ئەوان ئەوانەبون كە ...تد, دركاندنى ئەم چەند هەقیقەتە تۆمەتباركردنى ئەوانە نییە كە ئێستا خۆیان بە فریشتەدەزانێت , ئەوەندەى بەئاگاهێنانەوەیانە لە شەیتان بونیانى خۆیان .
ئەم خوێندنەوەیە تاچەند خزمەتى ئەوڕەگەزە دەكات كەناوى واقیعیەتى حیزى كوردیە ؟ لەكاتێكدا خەیاڵ و ڕەمزەوەهمیەكانى حیزب لەناوحیزبدا باڵادەستن ؟ ئایا حیزیەكانى كوردستان لەبەرامبەر خویندنەوەو پرسیارگەڵێكى وەها دا تاچەند بەخۆیاندا دەچنەوەو هەوڵى چاككردنەوەى وێنە شكاوەكەى خۆیان دەدن , كە پڕن لەگەمەى كۆن و فیكرى نەخۆش و ئەقڵى پیر ؟.
تێبینى: ئەم وتارە لەژمارە (515) ڕۆژنامەى (هاوڵاتى) لە ڕۆژى (12/4/2009) بڵاوكراوەتەوە





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)