کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ره‌ئوف ره‌باتی دوای سوكایه‌تی پێكردن له‌لایه‌ن پیاوه‌كانی پاراستنه‌وه‌، ‌(5) ده‌فته‌ر دۆلار بێ ده‌نگ کرا

Saturday, 06/10/2012, 12:00


كوردستانپۆست" په‌یامنێری 2 سلێمانی
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ مه‌كته‌بی ڕێكخستنی لقی 21 ده‌وروبه‌ری سلێمانی و حه‌سه‌ن جه‌باری كارگێری لقی 4 پارتی، ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه‌، كه‌ دوای 2 مانگ زیاتر له‌ سوكایه‌تی پێكردنی ره‌ئوف ره‌باتی له‌لایه‌ن پاراستن و پیاوه‌كانی عه‌بدولوه‌هاب عه‌لییه‌وه‌، له‌لایه‌ن مه‌سرۆر بارزانی یه‌وه ‌بری (5) ده‌فته‌ر دۆلاری بۆ سه‌رف كراوه‌، به ‌پاره‌ی خانوه‌كه‌ی به‌كره‌جۆی و به‌و 5 ده‌فته‌ر دۆلاره‌ شوقه‌یه‌كه‌یان له‌ كورد ستی شاری سلێمانی بۆ كڕیوه‌،
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌پاراستن مه‌كته‌بی سیاسی له‌سلیمانی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه ‌ره‌ئوف ره‌باتی ئه‌م ه‌دووه‌مین جاره ‌پاداشت بكریت" جاری یه‌كه‌م له‌لایه‌ن مه‌نسور بارزانییه‌وه‌ پاره‌ی وه‌رگرتوه‌، شایانی باسه‌ هه‌فته‌ی رابردوو ڕه‌ئوف ره‌باتی له‌ كه‌ناڵی په‌یام له‌ به‌رنامه‌ی دیووی دووه‌م به‌ئاشكرا پشتیوانی له‌ مه‌سرۆر بارزانی به‌رپرسی پاراستنی پارتی كرد .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە