کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


نامەیەک لە ڕێگای کوردستانپۆسته‌وه‌ ،بۆ وردوو درشتی بەشدارانی کۆنفڕانسی نەتەوەیی

Friday, 09/08/2013, 12:00



' کورد خۆرەکان '
دیپڵۆماسی کروزانەوەو مل کەج کردن بۆ داگیرکاری وڵات جگە لە خۆ چوک کردنەوەو هیچ قازانجێکی بۆ کورد تێدا نییە .ئێوە خۆتان چۆن چوک دەکەنەوە بۆ خۆتان دەزانن .بەڵام خوێنی پاکی شەهید وجەرگی سوتاوی دایکی شەهید یەخەتان دەگرێ و تۆڵەتان لێ دەکاتەوە .بڕۆن مێژووی سەت ساڵی کورد بخوێننەوە تا چیدی دوژمنی کورد بە دۆستی کورد لە مەزندە مەدەن .
" کورد خۆرەکان " پەیامی گرینگی پێیە بۆ ئەو سەرکەردانەی کە خامەیان لە حاند کورد هەزار ڕەنگە .مەڵین هەزارەی سێیە وزەمان گۆڕدراوە . / با/ وایە زەمان گۆڕاوە بەڵام بۆ ئێوە هەر وەکی خۆیەتی . ئەو نامەیە دەدەمە دەست کوردوستان پۆست با ئەویش بیدا بە هەمووتان .
" پەڕتوکی :" خەتای نامە " لە نوسینی / ئیرەج ئەفشار / لە بەشی کۆتاییدا لە لاپەڕەی ١٦٧ ڕستەی ١٦ ئاوا دەڵێ : هیچ نەتەوەیەکمان نەدیتوە کە ئینسان (مەبەست کوردە) بخۆن هەروەها نەمان بیستووە لە غەیری / قزڵباشەکان / و لایەنگرانیان . ئەو کات کە رێمان کەوتە شاری تەورێز لە کاتی شەڕی (سارم بەگی کورد) لە گەڵ قزڵباشەکان هاوکات ، برا وکوڕەکەی دیلی ئەو بێ دینانە بون . کوڕی سارم بەگی کوردیان لە کۆڕی خۆیاندا بە زیندوویی کردە کەباب وخۆاردیان !؟ یەکەم پارو من خواردم ! پاشان ئەوانی دیکە دەستیان بە خواردن کرد ! برای سارم بەگی کوردیان بە زیندوویی لە " مەنجەڵی گەورەدا " کوڵاند وخواردیان رەحمیان بە / سەگ وپشیلەش / نەکرد کردیاننە قاورمە!
سوڵتان سەلیم خانی غازی خودا هێزی بداتێ ئەو بێ دینانەی (مەبەست کوردە) لەسەر سەفحەی رۆژگار پاک کردەوە وشەریعەتی ئیسلام وپێغەمبەری هەمیسان زیندوو کردەوە . ئینسان خۆرەکانی قزڵباش (گرووپێک کە تەنیا بۆ کورد خواردن پەروەردە کرابون) ! لە پەڕیوکی / شاعەبباسی یەکەم لە بەرهەمی / ئەغای نەسر وڵڵافەلسەفی /دائاوا هاتووە کە بەڕاستی مووی لەشی مرٶو راست دەکاتەوە !
دەوازەی سنورەکان بکەنەوە دەنا وەکی قەززافیتان لێ دێ . نەتەوەکەمان فیداکارو دڵ ئاواڵەیە .ئەوەندی کورد مەزنە ئێوە خۆتان بچوک دەکەنەوە.
وەسسەلام .
جەعفەر/ کەریمی/ ٩/ ٨/ ٢٠١٣

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە